Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةمكتبة الصورس .و .جبحـثالتسجيلدخول
أختر لغة المنتدى من هنا

خستنە ڕووی شوبهەى صۆفیەكان......الشيخ د.عبداللطيف احمد

  
 
شاطر
 
  
2011-09-20, 05:59
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
خستنە ڕووی شوبهەى صۆفیەكان......الشيخ د.عبداللطيف احمد
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
...::|مدير العام|::...
الرتبه:
...::|مدير العام|::...
الصورة الرمزية
 

البيانات
عدد المساهمات : 6825
تاريخ التسجيل : 23/07/2010
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: خستنە ڕووی شوبهەى صۆفیەكان......الشيخ د.عبداللطيف احمد   






خستنە ڕووی شوبهەى صۆفیەكان
الشيخ د.عبداللطيف احمد
هەروەك
لە پێشتر بۆمان ڕوون بۆوە كە ئەم جۆرە كەسانە بە ناوی خۆشویستن و بە
گەورە دانانی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم چونە ناو خەڵكەوەو شوبهەیان بۆ
دروست كردن، وە لەوەشدا زیادەڕەویەكی زۆریان كرد هەروەك چۆن گاورەكان
زیادەڕەویان كرد لە كەسایەتی عیسی سەلامی خوای لێ بێت، وە موشریكەكانیش لەو
بت و پەیكەرانەی كە دەیان پەرستن، وە لە
هەمان كاتیشدا هەوڵیشیان دەدا بۆ بڵاوكردنەوەی ئەو شیرك و گومڕایی و
بیدعەیەی كە لەسەری بوون، وە بە هۆی ئەم دەربڕینەشیان بۆ بانگەوازی
كردنەكەیان خەڵكێكی زۆر باوەڕی پێ كردن و شوێنیان كەوتن، كە هۆكاری
سەرەكیشی نەزانین و ناشارەزایی خەڵكەكە خۆیان بوو لە ئایینە پیرۆزەكەیان لە
لایەك و زمان لوسی و دەربڕینی ئەوانیش بەناوی خۆشویستنی پێغەمبەرەوە و
چەواشە كردنی خەڵكی بەوەی كە ئەوان لە هەموو كەس زیاتر لە پێغەمبەر صلى
الله عليه وسلم نزیكن و هاوەڵا و ئەولیای ئەون لە لایەكی ترەوە.
وە چۆن
دەبێت ئەوانە خۆشەویست و ئەولیای ئەوبن لە كاتێكدا پێچەوانەی فەرمانەكانی
ئەو دەكەن و دژایەتی سوننەتەكەی دەكەن و ڕەخنە لە حوكم و فەرمانی ئەو
دەگرن؟!!
وە چۆن ئەو كەسە دەبێت بە ئەولیای ئەو لە كاتێكدا هەوڵا دەدات و
تێ دەكۆشێت بۆ لەناو بردنی شەریعەتەكەی و هەڵوەشاندنەوەی بانگەوازی كردن و
بنچینەو بناغەی سەرەكی ئایینەكەی، كە بە تەنها زانین و پەرستنی خوای
گەورەو وازهێنانە لە هەموو پەرستراوێكی تر جگە لە پەرستراوی
ڕاستەقینەمان؟!!
با بە ووردی و بە جوانی سەیر بكەین و بزانین ئەم پیاوە (دكتۆر محمد العلوی المالكی؟!!) چی دەڵێت:
دەڵێت: دەبێت بوەستی (واتە: لە بەرامبەر قەبرەكەی) بە ملكەچی نواندن و
ڕێكوپێكی و خۆشكاندنەوەو زەلیلی نواندن، وە دەستی ڕاستت بخەیتە سەر دەستی
چەپت هەروەك چۆن لە كاتی نوێژدا)( ).
وە هەروەها دەڵێت:
نقبل الترب إجلالاً لساكنه فكل موطئ أقدام مقر فم( ).
واتە: (خۆڵەكەی ماچ دەكەین بۆ بە گەورە دانانی ئەوەی كە تیایدایەتی وە هەموو شوێن پێیەكی شوێن و بارەگای (دەم)ە بۆ ماچ كردنی).
ئەوەتا
خوای گەورەش فەرمان بە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دەكات كە بە خەڵكی
بڵێت: قُلْ لَا أَمْلِكُ لِنَفْسِي نَفْعًا وَلَا ضَرًّا إِلَّا مَا
شَاءَ اللَّهُ ۚ وَلَوْ كُنْتُ أَعْلَمُ الْغَيْبَ لَاسْتَكْثَرْتُ مِنَ
الْخَيْرِ وَمَا مَسَّنِيَ السُّوءُ ۚ إِنْ أَنَا إِلَّا نَذِيرٌ وَبَشِيرٌ
لِقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ ١٨٨الاعراف
وە هەروەها فەرمانی پێ دەكات و دەفەرموێت:قُلْ إِنِّي لَا أَمْلِكُ لَكُمْ ضَرًّا وَلَا رَشَدًا ٢١ -الجن
وە
ئەوەش زۆر گەورەیە لەسەر ئەوانەی كە پێچەوانەی ئەمەن و دەڵێن: (ئەو
(واەتە: پێغەمبەر )صلى الله عليه وسلم سودو زەرەرو خێرو شەڕیشی بە دەستە!)
سبحانك هذا بهتان عظیم.
وە هەروەها دەڵێت: (پاشان بزانە كە هەر شتێك
بۆ بە گەورە دانانی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم بێت ، ئەوا بۆ هیچ كەسێك
نیە كە لێی بكۆڵێتەوەو داوای بەڵگە بكات لە سەری، چونكە ئەوە بێ ئەدەبی
كردنە بەرامبەر بە پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم ، وە هەر شتێك كە ئارەزوی
دەكەیت لە ڕووی مەدحەوە دەربارەی پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم بیكەو هیچ
گرفت و گومانێكی تیادا نیە)( ).
سەیر بكەن و بزانن چ بێ ئەدەبیەك گەورەترە لەوەی كە وترا بەرامبەر بە پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم ؟!!
ئەوەتا
پێغەمبەر صلى الله عليه وسلمدەفەرموێت: (لا تطرونی)، وە هەروەها ئینكاری
لە بەرامبەر ئەمانەشدا كرد كە دەیان ووت: (أنت سیدنا، وأفضلنا فضلاً
وأعظمنا طولاً)، وە ئەوەش كە وتی: (ماشا‌ءالله وشئت)، وە ئینكاری ئەو كچە
بچوكەشی كرد كە وتی: (وفینا نبی یعلم مافی غد).
كەچی ئەم پیاوە ڕەخنە لە هەموو ئەمانە دەگرێت و بەو پەڕی بێ ئەدەبیەوە دەڵێت: (قل ماشئت فی رسول الله علی سبیل المدح ولا حرج)!!!
وە
هەروەها ئەم پیاوەو هاوشێوەكانی لێكدانەوەیەكی زۆر سەیرو نامۆیان هەیە بۆ
فەرمودەی (لا تطرونی)، كە ئەوەش لە ڕاستیدا گۆڕینی ماناكەی و لادانیەتی
لەو مەبەست و داخوازیەی كە فەرمودەكە هەیەتی، یەكێ لەوانەی كە بەم شێوە
نامۆیە فەرمودەكەی لێكداوەتەوە (البوصیری) خاوەنی قەصیدەی (البردە)یە، كە
دەڵێت:
(دع ما ادعته النصاری فی نبیهم واحكم بما شئت قولاً فیه واحتكم)
واتە:
(واز بهێنەو دوور بكەوە لەوەی كە گاورەكان بانگەشەی بۆ دەكەن دەربارەی
پێغەمبەرەكەیان، وە چۆن ئارەزوو دەكەیت حوكم بدە بەسەر ئەو قسانەدا كە
دەربارەی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دەكرێن).
پاشان ئەم پیاوە ئەم
دێڕە شیعرە دەهێنێت و بەم شێوەیە شەرحی دەكات و دەڵێت: (هەر كەسێك مەبەستی
مەدح كردنی پێغەمبەرە صلى الله عليه وسلم ئەوا ڕێگەی پێدراوە بە هەر شێوەو
جۆرێك دەیەوێت مەدحی بكات، تەنها ئەوە نەبێت كە گاورەكان دەربارەی عیسی
سەلامی خوایان لێ بێت دەیان وت، كە ئەمەش دروست نیە چونكە سەر دەكێشێت بۆ
شیرك! بەڵكو بڵێ: عەبدو نێردراوی خوایە، وە چۆنی ئارەزوو دەكەیت مەدحی بكە
بە سیفاتی كەمال و تەواوو سیفاتی جەلالیەت و ئاكارە جوانەكان، چونكە بە
ڕاستی ڕوخسەتت دراوە بۆ ئەمانەو هیچ شتێكت لەسەر نیە.
وە ئەگەر هەموو
تواناو دەسەڵاتی خۆت بخەیتە كار بۆ ئەوەی وەصفی بكەیت؛ ئەوا ئەو كاتەش نەت
توانیوە تەنها كەمێكیش لە سیفەتە بەرزو جوانەكانی باس بكەیت)( ).
سەیری
بێ هۆشی و كەم عەقڵی و ئەو بێ ئەدەبیەیان بكە بەرامبەر خوای باڵا دەست و
پێغەمبەری خۆشەویستمان صلى الله عليه وسلم، فەرمودەی ڕاست و صەحیحی
پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دەگۆڕن و ماناكەی لادەدەن و بیرو بۆچونی
بۆگەنی خۆیان پێش دەخەن و بێ ئەدەبی دەنوێنن لە بەرامبەریداو پاشانیش
بانگەشەی خۆشویستن و بە گەورە دانان و شوێن كەوتنیشی دەكەن!!!
ئەوەتا پێغەمبەر دەفەرموێت (لا تطرونی)، كەچی شاعیرەكەشیان دەڵێت: (واحكم بما شئت قولاً فیه واحتكم)!!!
وە ئەم پیاوەی لەمەڕ خۆشمان لەشەرحی ئەم شیعرەدا دەڵێت: (واحكم بما شئت مدحاً من صفات الكمال ونعوت الجلال)!!!
بەڕاستی
زۆر سەیرە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دەفەرموێت زیادەڕەوی مەكەن لە
وەصف كردنی مندا، كەچی ئەوان دەڵێن: چۆن دەتەوێت ئاوا وەصفی بكە، تەنها
وەك گاورەكان مەڵێن ئیتر قەیناكاو ڕوخسەت دراوە!!!
وە هەروەها
پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم لە فەرمودەیەكی تریدا دەفەرموێت: (من محمدی
كوڕی عبداللەم، وە من عەبدو نێردراوی خوام، وە حەز ناكەم لەم پلەو پایەیە
بەرزم بكەنەوە كە خوای گەورە بۆی داناوم)( ).

وە هەروەها لە بەرامبەر قسەی جاریەكەدا فەرمووی: (واز لەوە بهێنەو ئەوە بڵێ كە پێشتر دەت وت)( ).
ابن
حجر ڕەحمەتی خوای لێ بێت لە شەرحی ئەم فەرمودەیەدا دەڵێت: (واتە: واز
بهێنە لەوەی كە پەیوەندی بە مەدح كردنی منەوە هەیە، كە ئەویش زیادەڕەوی
تێدایەو نەهی لێ كراوە)( ).
باشە خۆ ئەمانە قسەیەكان نەكردبوو وەك
گاورەكان كردیان دەربارەی عیسی سەلامی خوای لێ بێت، لەگەڵا ئەوەشدا
پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم نەهی لێ كردن لە مەدح كردنێك كە زیادەڕەوی
تێدایەو نەهی لێ كراوە، كە ئەمەش بەڵگەیەكی ڕوون و ئاشكرایە بۆ هەر كەسێك
كە چاوو گوێی هەبێت و حەق و ڕاستی پێ ببینێت و ببیستێت.
كەواتە: بترسە
ئەی موسڵمانی شوێن كەوتووی پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم لەوەی بە شێوەیەك
مەدحی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم بكەیت كە خوای گەورە پێی ڕازی نیەو لەو
بوارەدایە كە زیادەڕەوی كردنەو نەهی لێ كراوە.
بۆیە وریابەو ئاگاداری
خۆت بە، نەكەی بكەویتە ناو ئەو زیادەڕەوی كردنەوە كە زۆرێك لە خەڵكی تێی
كەوتوون جا بە بێ ئاگایی بێت یان ئاگادار بن.
خوای گەورە هەموو لایەكمان
بپارێزێت لەوەی كە زیادەڕەوی بكەین لە مەدحی پێغەمبەردا صلى الله عليه
وسلم و وامان لێ بكات بەم شێوەیە وەصف و مەدحی بكەین كە خوای گەورە ڕێگەی
پێداوین و پێغەمبەریش صلى الله عليه وسلم پێی ڕازیە.....






 الموضوع الأصلي : خستنە ڕووی شوبهەى صۆفیەكان......الشيخ د.عبداللطيف احمد // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam




 

  
2011-09-21, 04:44
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
خستنە ڕووی شوبهەى صۆفیەكان......الشيخ د.عبداللطيف احمد
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
به ڕێوه به ری گشتی
الرتبه:
به ڕێوه به ری گشتی
الصورة الرمزية
 

البيانات
عدد المساهمات : 227
تاريخ التسجيل : 02/02/2011
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: رد: خستنە ڕووی شوبهەى صۆفیەكان......الشيخ د.عبداللطيف احمد   






:cyclops: :cyclops: :cyclops:






 الموضوع الأصلي : خستنە ڕووی شوبهەى صۆفیەكان......الشيخ د.عبداللطيف احمد // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: emran




 

  
2011-09-21, 04:47
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
خستنە ڕووی شوبهەى صۆفیەكان......الشيخ د.عبداللطيف احمد
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
...::|مدير العام|::...
الرتبه:
...::|مدير العام|::...
الصورة الرمزية
 

البيانات
عدد المساهمات : 6825
تاريخ التسجيل : 23/07/2010
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: رد: خستنە ڕووی شوبهەى صۆفیەكان......الشيخ د.عبداللطيف احمد   






الف شكر الك زور زور زور زور ســـــــــــــــــوباس كاك عمران بوپه یامه كه ت سه ركوتوبیت جزاك الله






 الموضوع الأصلي : خستنە ڕووی شوبهەى صۆفیەكان......الشيخ د.عبداللطيف احمد // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam




 


  
مواقع النشر (المفضلة)
 


  
الــرد الســـريـع
 


  
خــدمات المـوضـوع
 KonuEtiketleri كلمات دليليه
خستنە ڕووی شوبهەى صۆفیەكان......الشيخ د.عبداللطيف احمد , خستنە ڕووی شوبهەى صۆفیەكان......الشيخ د.عبداللطيف احمد , خستنە ڕووی شوبهەى صۆفیەكان......الشيخ د.عبداللطيف احمد , خستنە ڕووی شوبهەى صۆفیەكان......الشيخ د.عبداللطيف احمد , خستنە ڕووی شوبهەى صۆفیەكان......الشيخ د.عبداللطيف احمد , خستنە ڕووی شوبهەى صۆفیەكان......الشيخ د.عبداللطيف احمد
 KonuLinki رابط الموضوع
 Konu BBCode BBCode
 KonuHTML Kodu HTMLcode
إذا وجدت وصلات لاتعمل في الموضوع او أن الموضوع [ خستنە ڕووی شوبهەى صۆفیەكان......الشيخ د.عبداللطيف احمد ] مخالف ,, من فضلك راسل الإدارة من هنا
 

>




  

مواضيع ذات صلة