Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةمكتبة الصورس .و .جبحـثالتسجيلدخول
أختر لغة المنتدى من هنا

شاطر | 
 

 روداوێكی راسته‌قینه‌و كۆتاییه‌كی خراپ

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
ibn islam
...::|مدير العام|::...

...::|مدير العام|::...


عدد المساهمات : 6825
تاريخ التسجيل : 23/07/2010

خدمات المنتدى
1431:

20092011
مُساهمةروداوێكی راسته‌قینه‌و كۆتاییه‌كی خراپ

چیرۆكی 18 كورو كچ له‌مه‌له‌وانگه‌
ئه‌م روداوه‌ له‌یه‌كێك
له‌ولاته‌ عه‌ره‌بیه‌كان رویداوه‌ كه‌ ئه‌مه‌په‌یامێكی تایبه‌تتره‌ بۆ
گه‌نجانمان كه‌ نه‌كه‌ونه‌ داوی شه‌یتانه‌وه‌ به‌هۆی تێكه‌لاوی له‌كۆلیژو
خوێندنگاكان وشوێنه‌ گشتیه‌كاندا نه‌وك خوا نه‌خواسته‌ دووا ساته‌كانی
ته‌مه‌نمان له‌ ناو تاواندا به‌سه‌ربردبێت وه‌ به‌ تاوانه‌وه‌
بگه‌رێینه‌وه‌ لای په‌روه‌ردگاره‌وه‌ ..چونكه‌بێگومان له‌سه‌ر چ كارێك
بمرین هه‌ر
له‌ سه‌ر ئه‌و كاره‌ش زیندوو ده‌كرێینه‌وه‌ بۆیه‌
پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای لێبێت)زۆر له‌ دوعاكانی ده‌یفه‌رموو (اللهم انی
اسالك حسن الخاتمه‌).وه‌ به‌بیر براو خوشكی به‌رێزم ئه‌هێنمه‌وه‌ كه‌
كه‌رابواردن وله‌زته‌كانی دونیا چه‌ند چركه‌و ساتێكن له‌ بیر ده‌كرێت و
ده‌روات به‌لام سزاو شه‌رمه‌زاری لای خوا هه‌تا هه‌تایی و
نه‌براوه‌یه‌..به‌لێ 18 كورو كچ له‌ ته‌منی 20تا 25 سالیدا كاتێك
به‌یه‌كه‌وه‌ گه‌شتێكیان سازدابه‌ مه‌به‌ستی كات به‌فیرۆ دان و رابواردن
وه‌ له‌م گه‌شته‌دا هه‌ر به‌یه‌كه‌و ده‌مانه‌وه‌ هه‌موو هه‌لسان
ودانیشتنێكیان هه‌ر به‌ یه‌كه‌وه‌ بوو .به‌لام چۆن به‌یه‌كه‌وه‌ بونێك.
چونكه‌ نیه‌ت ومه‌به‌ستیان خراپه‌ بوو شه‌یتانیش كرده‌وه‌كانیانی بۆ
ئه‌رازاندنه‌وه‌ وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت(وزین لهم الشیگن اعمالهم)
تائه‌وه‌ بوو روژێكیان چون بۆ مه‌له‌وانگه‌بۆ مه‌له‌كردن ئه‌وه‌ بوو بۆ
به‌یانیه‌كه‌ی ..كه‌سانێك چوون بۆ شوێنی مه‌له‌وانگه‌كه‌ كه‌ هیچ هه‌ست
وده‌نگێك نه‌بوو كه‌چی به‌ درێژایی شه‌و ده‌نگی گۆرانی ده‌هات به‌لام كاتێك
كه‌ چون بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رگای مه‌له‌وانگه‌كه‌ بكه‌نه‌وه‌ كاتێك
ده‌رگاكه‌یان كرده‌وه‌ كه‌ سه‌یریان كرد هه‌ر كوره‌و كچێكی له‌گه‌له‌ په‌نا
به‌خوا به‌لام چۆن دیتنێك ئه‌و مه‌شهه‌ده‌ی كه‌ توشی سه‌دمه‌ی كردن
له‌وكاته‌یدا كه‌هه‌ر 18 كه‌سیان مردبوون..به‌یه‌كه‌وه‌ ئایا ده‌بێت چی روی
دابێت؟؟؟؟؟؟به‌لێ له‌و كاته‌یدا كه‌ كه‌ له‌ناو مه‌له‌وانگه‌كه‌دابون
ستریۆیه‌كی گه‌وره‌شیان له‌ لێوی مه‌له‌وانگه‌كه‌ دانابو بۆ ئه‌وه‌ی گوێ
بیستی گۆرانی بن به‌ ده‌نگێكی به‌رز بۆیه‌ یه‌كێك له‌وان نزیك ده‌بێته‌وه‌
له‌ ستریۆكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی گۆرانیه‌كه‌ به‌رز كاته‌وه‌ له‌ناكاو
موسه‌جه‌له‌كه‌ به‌رده‌بێته‌وه‌ ناو مه‌له‌وانگه‌كه‌ یه‌كسه‌ر ئاوه‌كه‌
یه‌ك پارچه‌ ئه‌بێته‌ كاره‌با له‌ئه‌نجامدا ده‌بێته‌ هۆی مردنی هه‌موویان
..خوا په‌نامان بدات چ جۆره‌ كۆتا مردنێكه‌ به‌م شێوه‌یه‌ وه‌
ئه‌مه‌یه‌كێكه‌ له‌ ده‌رئه‌نجامه‌كانی تێكه‌لاوی .

بگری‌ بۆ خۆت كاتێ‌! ده‌بینی‌ به‌رامبه‌ر ئاره‌زوو و شه‌هه‌وات لاوازی‌

دیمه‌نێكی‌
كاریگری‌ فلیمێك ده‌بینی‌ و چاوت هۆن هۆن فرمێسك ده‌ڕێژێ‌، له‌كاێكدا به‌
خوێندن یابیستنی‌ ئایه‌ته‌كانی‌ قورئان هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كت نابێ‌، بگری‌
بۆ خۆت كاتێ‌!
كاتێ‌ هه‌ڵدێی‌ و راده‌كه‌ی‌ به‌دوای‌ دونیاو سه‌روه‌ت و
سامانێكدا كه‌ هه‌رگیز نایگه‌یتێ‌،به‌ڵام هیچ كات كێبڕكێ‌ ناكه‌ی‌ له‌سه‌ر
تاعه‌ت و گوێ‌ رایه‌ڵی‌ خوای‌ گه‌وره‌ و ئه‌نجامدانی‌ عیبادات، بگری‌ بۆ
خۆت كاتێ‌!

بگری‌ بۆ خۆت كاتێ‌! ده‌بینی‌ به‌رامبه‌ر ئاره‌زوو و شه‌هه‌وات لاوازی‌،
به‌ڵام به‌رامبه‌ر گوناهو تاوانكردن گه‌وره‌و جه‌ریئی‌،
بگری‌ بۆ خۆت كاتێ‌!
مونكه‌رو خرابه‌ ده‌بینی‌ و خۆتی‌ لێكه‌ڕ ده‌كه‌یتو به‌لایدا به‌ بێده‌نگی‌ هه‌نگاو ده‌نێیت ده‌رۆیت،
وه‌ به‌ری‌ كاری‌ چاكه‌و خێریشدا تێده‌په‌ڕی‌ و به‌لایه‌نی‌ كه‌میشه‌و ده‌ست باریان ناده‌یت،
بگری‌ بۆ خۆت كاتێ‌!
دیمه‌نێكی‌
كاریگری‌ فلیمێك ده‌بینی‌ و چاوت هۆن هۆن فرمێسك ده‌ڕێژێ‌، له‌كاێكدا به‌
خوێندن یابیستنی‌ ئایه‌ته‌كانی‌ قورئان هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كت نابێ‌، بگری‌
بۆ خۆت كاتێ‌!
كاتێ‌ هه‌ڵدێی‌ و راده‌كه‌ی‌ به‌دوای‌ دونیاو سه‌روه‌ت و سامانێكدا كه‌ هه‌رگیز نایگه‌یتێ‌،
به‌ڵام هیچ كات كێبڕكێ‌ ناكه‌ی‌ له‌سه‌ر تاعه‌ت و گوێ‌ رایه‌ڵی‌ خوای‌ گه‌وره‌ و ئه‌نجامدانی‌ عیبادات،
بگری‌ بۆ خۆت كاتێ‌!
ده‌ینی‌ نوێژه‌كانت هێنده‌ ساردو سڕن وه‌ك عاده‌ت و له‌كۆڵ‌ خۆ كردنه‌وه‌ ئه‌نجامیان ده‌ده‌ی‌،
له‌كاتێكدا به‌گه‌رمو گوڕی‌ به‌دوای‌ شتی‌ تردا را ده‌كه‌ی‌،
بگری‌ بۆ خۆت كاتێ‌!
كاتێ‌ حیجابه‌كه‌ت ته‌نها رووكه‌شێ‌ بێ‌ یاحاڵه‌تێكی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بێت و نابێته‌ په‌یامێك و هه‌ده‌فێك،
بگری‌ بۆ خۆت كاتێ‌!
كاتێ‌ ده‌بینی‌ نه‌فست ئاماده‌ی‌ وه‌رگرتنی‌ گوناهو تاوانه‌و ، به‌حه‌زو حوبه‌وه‌ رۆ ده‌چێت له‌اویاندا،
‌واماده‌شه‌ به‌كردار دژایه‌تی‌ خوای‌ گه‌وره‌ و فه‌رمانه‌كانی‌ بكات،
بگری‌ بۆ خۆت كاتێ‌!
كاتێ‌ ه‌بینی‌ چێژ له‌ عیباده‌ت وه‌رناگری‌،و نازانی‌ له‌زه‌ت و خۆشی‌ گوێڕایه‌ڵی‌خوای‌ گه‌وره‌ له‌چیدایه‌،
بگری‌ بۆ خۆت كاتێ‌!
ده‌بینی‌
خه‌مو خه‌فه‌ت دایگرتوی‌و رێی‌ ده‌رباز بوونت نیه‌، له‌كاتێكدا تۆ
سێیه‌كی‌ شه‌وت هه‌یه‌ و ده‌توای‌ ئه‌و خه‌مانت له‌و كاتانه‌دا
بڕه‌وێنیته‌وه‌،
بگری‌ بۆ خۆت كاتێ‌!
كاتێ‌ بێهووده‌ كاته‌كانت به‌سه‌ر ده‌به‌یت و ده‌شزانی‌ لێپێچینه‌وه‌ت له‌گه‌ڵ‌ ده‌كرێ‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و كاتانه‌،
بگری‌ بۆ خۆت كاتێ‌!
له‌كاتێكدا ده‌زانی‌ رێت به‌هه‌َه‌ بڕیوه‌و ئه‌مرَ هه‌ستت به‌و هه‌ڵه‌یه‌ كردووه‌،
په‌شیمان نیت له‌و ساته‌ به‌نرخانه‌ی‌ ته‌مه‌نت كه‌له‌و هه‌ڵه‌دا به‌سه‌رت بردوون.
بگری‌ بۆ خۆت كاتێ‌!
زۆر
به‌كۆڵ‌ له‌سه‌ر هه‌ر گوناهو تاوانێك كه‌ ئه‌نجامت داوه‌ به‌رله‌وه‌ی‌
دوه‌رگاكانی‌ ته‌وبه‌ت له‌روو دابخرێن و هاواربكه‌ی‌( ارجعونی‌ لعلی‌ اعمل
صالحا فیما تركت) ئه‌ وه‌ڵامه‌ ره‌قه‌ت بدرێته‌وه‌ (كلا) چونكه‌ ته‌مه‌نت
رۆیی‌ و نه‌تتوانی‌ توێشوویه‌ك ساز
بكه‌ی‌ بۆ ئه‌و رۆژه‌.

عفان صدیق سه‌رگه‌تی‌


الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
مُشاطرة هذه المقالة على: Excite BookmarksDiggRedditDel.icio.usGoogleLiveSlashdotNetscapeTechnoratiStumbleUponNewsvineFurlYahooSmarking

روداوێكی راسته‌قینه‌و كۆتاییه‌كی خراپ :: تعاليق

لا يوجد حالياً أي تعليق
 

روداوێكی راسته‌قینه‌و كۆتاییه‌كی خراپ

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة 

صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
منتديات حلبجةنت :: روداوبه سه رهاته كانی ژیان-
انتقل الى: