2010-10-16, 13:41
رسالة بيانات كاتب الموضوع
رێبه ری ته ندروستی المعلومات الكاتب:
اللقب:
عضو مشارك
الرتبه:
الصورة الرمزية
البيانات عدد المساهمات : 36 تاريخ التسجيل : 23/07/2010
الإتصالات الحالة: وسائل الإتصال:
لتواصل معنا عبر الفيس بوك: تويتر:
موضوع: رێبه ری ته ندروستی
رێبه ری ته ندروستی کورته یه که له رێنوێنی یه کانی پسپۆڕانی خۆراکناسی و ته ندرووستی بۆ پاراستنی هه موو به شه کانی له ش له نه خۆشی. کهریم موحهمهدی مێشک مێشک خواردنی باشی پێویسته. ئاو 75% حه فتادو پێنج له سه دی ئه و ماده یانه پێک دههێنێ که مێشکیان درووست کردووه ،له به ر ئه وه مێشک یه که م به شی له شه که پێویستی زۆری به ئاو هه یه. له رۆژێک دا لانی که م یه ک لیتر و نیو ئاو ئه بێ بخۆینهوه. مێشک بۆ کار کردن پێویستی به گلۆکۆ زه که له کاربۆ هیدرات وه ری ئه گرێت . مرۆڤ له رۆژێکدا لانی که م پێویستی به 100 گرام کاربۆهیدراته، که له نێو میوه جات و سه وزه و گوێز و بادام و شیره مه نی و دانه وێڵه به تایبه ت برینج و گه نم و گه نمه شامی دا هه یه. ههروه ها مرۆڤ له حه وتوو یه ک دا دوو تا سێ جار پێویستی به خواردنی ماسی هه یه، له بهر ئهوهی ماسی پڕه له ڕۆنی ئۆمێگا 3 که بۆ پاراستنی خانهکانی (سلووله کانی )مێشک به سوودن. خواردنی ماسی ڕۆڵێکی گرینگی هه یه بۆ پێشگرتن له تووشبوون به خهمۆکی و سه را نسێ ی(میگرن) لایه ک له سه ر که، به ئاڵمانی پێی ئه ڵێن میگرێن و به عهرهبی صداع نصفی . وهرزش کردن بۆ ته ندروستی مێشک زۆر پێویسته،لێکۆڵینهوه کان ده ریان خستووه که ئهو وهرزشانه که لێدانی دڵ خێراتر ئه که ن به هۆی ناردنی خێراتری خوێن بۆ مێشک ، کار کردنی مێشک باشتر ئه که ن. چاو خواردنی میوه و سهوزه ڕنگاو ڕه نگ له به ر ئه وهی کانزای دژی که ساسی یان تێدایه . پسپۆڕان ئه ڵێن : ئه و ماده یانه که له میوه جات و سه وزه دایه ئه بنه هۆی پاراستنی هێزی بینایی له نه خۆشینه کانی چاو، وه ک : تاریکی بیلبیله ی چاو، که باشترین خواردن بۆ ئه وه گه نمه شامی ، پرته قاڵ و مانگۆیه کاتی شۆردنی ده م و چاو ئه بێ ئاگامان له چاومان بێ له چوونه ناوه وه ی که ف و پاک کهرهوه کانی تر بۆ نێۆ چاوه کانمان. هه ر وه ها کۆ نترۆڵ کردنی چاومان له لایه ن پزیشکی چاوه وه کاتێ زانیمان چاومان وه ک جاران سروشتی نیه به ر له وه ی تووشی تاریکی بیلبیلهی چاو یان ئاوی شین ببین. گوێ گوێت بپارێزه له ده نگی به رز به که ڵک وه رگرتن له که ره سته ی به ربه ستی تایبه ت به گوێ، کاتێک که به شتو مه کی کاره بایی ده نگ به رز کار ئه که ی. کاتێ گوێ له مووزیک و گۆرانی ئه گری به که ره سته ی بیستنی ناو گوێ پێویسته ده نگی کهم بێت. زانایان ئه ڵێن ئه گه ر سێ پێ له که سێکه وه دوور بی که گووشی له ناو گوێی دایه و گوێت به ده نگی مووزیکه که بێت ئه وه زۆر ده نگه که ی به رزه و زۆر زۆر زیان به خشه بۆ گوێ. دوای سه ر شۆردن و مه له کردن مه هێڵه ئاو له ناو گوێچکه ت بمێنێته وه، ئه گینا ئه بێته هۆی هه وکردنی گوێ. ئه بێ دوای سه ر شۆردن، ئاوی ناو گوێمان ده ر که ین و گوێمان ووشک بکه ینه وه. ده م خواردنی خۆراکی پڕ له ڤیتامین ب 2 . ئه م ڤیتامینه به رگری ئه کات له شه قار شه قار بوونی گۆ شه کانی ده م. ئه م ڤیتامینه له شیری که م چه وری و سهوزییهکان و دانه وێڵه دایه. جگهره مه کێشه. به پێی توێژینه وه کانی ئه نیستیتۆی نیشتمانی ئه مریکی له سه ر شێرپهنجه له نێوان 80 تا 90% له سه دی ئه وا نه ی که به شێر په نجه ی ده م و حه ڵق تووش بوو ن جگه ره کێشن. هه رو ه ها سه ردانی به رده وام بۆ لای پزیشکی ددان زۆر پێویسته. مه مک خواردنی رۆژی سێ که وچک ڕۆنی زه یتوون له سه دا ده ی تووشبوون به سه ره تانی مه مک که م ئه کاته وه. خواردنی گۆشتی سوور وه ک گۆشتی گا، مه ڕ، بزن،گیسک وگوێره که و هتد، هه روه ها په نیر و کافیین حه وتوویه ک به ر له عاده تی مانگانه ی ژنانه زیان به خشه، له به ر ئه و ه ی ئه بنه هۆی سنگ ئێشانی زۆربه ی ژنان. به رد ه وام پێنج خوله ک تاقی مهمکت بکه ره وه به ده ست بزانه مه مکت سافه و گرێ ی تیا نیه. به ر له ته مه نی 20 ساڵان، 2 ساڵ جارێ سه ردانی پزیشک بکه ن. دوای ته مه نی 40 ساڵان 1ساڵ جارێ سه ردانێ لای پزیشک بکه. دڵ ملکه چ به بۆ ئه و تاقیکاریانه ی که هۆکاره مه ترسیداره کان ئه دۆزنه وه. نه ڵێ ی من به ساڵاچوو نیم و تووشی نه خۆشی دڵ نابم . زۆر بوونی چه وری ناو خوێن که پێی ئه ڵێن کۆلیسترۆڵ و چوونه سه ره وه ی پاڵه په ستۆی خوێن و راده ی شه کری ڕه ز له ناو خوێن ههموویان ترسی تووشبوون به نه خۆشی دڵ زیاتر ئه که ن به بێ جیاوازی ته مه ن. خواردنه وه ی ئاو پرته قاڵ خواردنی مۆز ئه بنه هۆی ڕاگرتنی پاڵه په ستۆی خوێن یان فشار خوێن. سی یه کان جگه ره مه كێشه. له سه دا نه وه دی نه خۆشی شێر په نجه ی سی هۆ کاره که ی جگه ره کێشانه. ئه وانه ی واز له جگه ره کێشان ئه هێنن دوای پێنج ساڵ سی یه کانیان باشتر ئه بێ وتر سی توو شبوو نیان به شێرپه نجه ی سی نامێنێ. ئه و وه رزشانه ی بۆ سی زۆر به سوودن ئه وانه ن که لێدانی دڵ و هه ناسه کێشان خێراتر ئه که ن. وه ک: ڕاکردن،رۆیشتن به خێرایی، پاسکیل سواری و مه له وانی. ئه م ته مرینانه دڵ و ماسۆلکه کان به شێوه یه کی باش ئه پارێزن له به ر ئه وه ی له کاتی ئه م ته مرینانه ( راهێنانانه) له ش که م پێویستی به ئۆکسیجینه و سی زۆر ماندوو نابێ. ده ست و جۆمگه کان له به رهه مه ئاویی یه کان زۆر بخۆن له به ر ئه وه ی ڤیتامین ب 6 ی تێدایه و بۆ جۆمگه زۆر به سووده، هه ر وه ها په تاته که بۆ ده ماره کان به سووده. ئه و ته مرینانه بکه ن که له ش نه رم ئه کات وه ک: یۆگا که ئه بێته هۆی که م بوونه وهو نهمانی ئێشی جۆ مگه کان. قاچه کان زیاده ڕه وی کردن له ته مرین ئه بێته هۆی ئێشی ئه ژنۆ. باشترین وه رزش بۆ نه هێشتنی ژانی ئه ژنۆ مه له وانی یه. رۆیشتن به هه نگاوی درێژ درێژ زۆر باشه. هه رچی ئه توانی ڕۆژانه به پیاده ڕه وی ڕێگا ببڕه. پشت وه رزشی یۆگا بۆ پشت زۆر باشه. دۆشه کی هه بر و نه رم زۆر زیان به پشت ئه گه یه نن و ئه بنه هۆی ئێشی بڕ بڕه ی پشت و نه خۆ شی یه کانی پشت. دۆشه کێک بکڕه که سفت بێت و هه ر حه وت ساڵ جارێ بیگۆڕه. که ره سته قورسه کان به شێوه ی درووست له زه وی به رز که ره وه. له کاتی به رز کردنه وه ی قورسایی یه که ی بخه ره سه ر ڕانت له جیاتی پشتت گه ده خوێ که م بکه ناو خواردنه کان. لێکۆڵینه وه کان ده ریانخستووه که زۆربه ی ئه وانه ی که خواردنی سوێر ئه خۆن تووشی سه ره تانی گه ده ئه بن. خواردن باش بجوه له به ر ئه وه ی قووت دانی خۆراک به په له هه رس کردنی خۆراک دژوار ئه کات و مرۆ ڤ تووشی ترشه کی گه ده و سووتانه وه ی گه ده ئه کات. پێ پێڵاوی ته نگ مه که نه پێتان، له به ر ئه وه ی ئه بێته هۆی ڕه ق بوونی پێستی پێ و بزماره، پێڵاوێک هه ڵبژێره له چه رمی نه رم و ئاوه دان بێت. به پێ خاوسی مه چنه سه ر قاڵی و فه رشه کانی تر چوون بڕێک که س نه خۆشی قارچی پێ یان هه یه و به سه ر ئه و فه رشه دا ڕۆیشتوو ن و له وا نه وه نه خۆ شی یه که ئه گوازرێته وه بۆ ئه وا نه ی به پێ خاو سی به سه ر فه رشه که دا ئه ڕۆن. کهم کرنهوهی خوێ له ژهمهکاندا خوێ به شێوهی جۆراوجۆر له لهشدا شوێن دائهنێ. زانایانی خۆراکناسی وای بۆ ئهچن که خواردنی سوێر، تووش بوون به شێر پهنجه ی گهده زۆرتر ئهکات. له لایهکی ترهوه خواردنی سوێری ئه بێته هۆی درووست بوونی پاڵه پهستۆی خوێن و قڕۆڵی ئێسقانه کان و ئاوسانی له ش. ترشیات، خۆراکه ساز کراوه کان، خۆراکه کانی ناو قوتوولهکان، چێشتی چێشتخانهکان ههردهم زۆر زیاتر له خواردنه کانی ماڵهوه خوێ یان تێدایه. خوێ کردن به چێشت دا له سهر خوان له پێ فێر بوونه خراپه کانه که ئه بێته هۆی پتربوونی ترسی تووش بوون به ئهو نهخۆشیانهی که سهرچاوهکهیان خوێ یه. له بیرمان نهچێ که ، لانی زۆری کهڵک وهرگرتن له خوێ بۆ ههر مرۆڤێک له رۆژێکدا کهوچکێکی مرهبا خۆری یه. به م پێ یه باشتره، کهم کهم له زۆر که ڵک وهرگرتن له خوێ کهم کهینهوه .
الموضوع الأصلي : رێبه ری ته ندروستی // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: أحمد عماد أحمد أحمد عماد أحمد ; توقيع العضو