له‌خۆبایی بوون پێش ئه‌وه‌ی باڵ به مرۆڤ ببه‌خشێت، قاچه‌کانی ئه‌شکێنێت ......."چارلی چاپلی"
به خته وه ر كه سێكه له هەر خەتايەك كە دەیكات ئه زمونێكى تازه به ده ست ده هێنێت ......... "سوقرات "
ئێمە حازرین بۆ بە دەست هێنانی شادومانی بڕوین بۆ مانگ بەڵام حازر نین بڕوینە ناو ناخی خومان.
ئازادی بۆ مرۆڤ نایەتە خوارەوە و پێویستە مرۆڤ بۆی سەرکەوێت.
هەوڵ مەدە جیاواز بیت لەوەی کەهەیت...هەوڵ بدە لە لوتکەی ئەوەدا بیت کە هەیت.
لەسەر رێگای سەرکەوتندا رووبەرووی ئەو شتە دەبیتەوە کە پێش بینیت بۆ نەکردووە.
پاڵەوانەکان لە گۆرەپانی مەشق کردندا دروست نابن، بەڵکو لە شتانەوە دروست دەبن کە لە قوڵایی ناخیانەوە هەڵدەقوڵێت، کە بریتین لە ئیرادە و ئاوات و ڕوانین.
هەمیشە بەرلەوەی بە پەیژەی سەرکەوتندا سەر بکەویت ،، سەرەتا لەوە دڵنیبە کە پەیژەکە پاڵی بە تەلارێکی تۆکمەوە داوە .......
ژیان فێری کردم : هەموو ئەو هەنگاوانەی کە بۆ پێشەوە ناومە ، سەرژمێری بکەم ، چونکە ئەگەر یەک هەنگاوم لێ تێک بچێت ئەوا بۆ دواوە دەگەڕێمەوە ...
هەر کەس بۆ بەدەست هێنانی ڕەزامەندی کەسانی تر خۆی بگۆرێت ،، لەکۆتایدا خۆی دەدۆڕێنێت .........
ژیان فێری کردم : ئەگەر تۆ سێوێکت پێ‌بوو ، منیش سێوێک ، سێوەکانمان گۆڕییەوە ، ئەوا هەریەکەمان هەر دەبینەوە بە خاوەنی سێوێک ، بەڵام ئەگەر تۆ بیرۆکەیەکت پێ‌بوو ، منیش بیرۆکەیەک ، بیرۆکەکانمان گۆڕییەوە ، ئەوا هەر یەکەمان دەبین بە خاوەنی دوو بیرۆکە !!!!!!
له‌گه‌ڵ خۆتتدابیر بکه‌وه بزانه ده‌توانی کلیلی ده‌رگای ماڵه‌که‌ت بده‌یته دوو له هاوڕێکانت
یان نا ؟ ئه‌گه‌ر بینیت ناتوانی ، ئه‌وا بیر له دۆزینه‌وه‌ی دوو هاوڕێی باشتر بکه‌ره‌وه....
دوو شت له ژیانتا بکه به په‌یڕه‌و......
یه‌که‌م : هه‌وڵ مه‌ده بگه‌یت به که‌سێک ,, که‌هه‌وڵ نه‌دات بگات به تۆ ..
دووه‌م : دژایه‌تی ژیان مه‌که له پێناوی که‌سێکدا ,, که نه‌توانێ دژایه‌تی خۆ به‌زل زانینی خۆی بکات له پێناوی تۆدا .
جل و به‌رگه‌کانتان جوانیه‌کانتان داده‌پۆشن ،، به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانن ناشرینیه‌کانتان بشارنه‌وه !!
2011-09-23, 03:47 من طرف ibn islam