1/ له‌وه مه‌ترسه خه‌لك به خه‌راپه باست بكه‌ن، له‌وه بترسه به‌خؤت خراپه بكه‌ی.
2/ هه‌ر شتێك كه لێی تينه‌گه‌يشتي بپرسه.
3/ ئاگاداری ده‌وروبه‌رت به ئه وه ی كه‌ده‌لين هه موی راست نييه.
4/ توم خوش ده‌ويت نه‌له‌به‌رخاتری شه خسيه تی تؤ، به‌لكو كاتيك له‌گه‌ل تومه شه‌خسيه‌ت په‌يدا ده‌كه‌م.
5/ هيچ كه‌س شايه‌نی ئه‌وه نيیه كه‌تؤ ٿرمێسكی بؤ برژێنی.
6/ هاورێ ی راسته‌قینه ئه‌و که‌سه‌یه که ده‌ستت ئه‌گرێت و لێت ئه‌گات.
7/ هيچ كاتێك پيكه‌نين ته‌رك مه‌كه چونكه له‌كاتی ناره‌حه‌تيشدا له وانه‌يه هه‌ندێك عاشقی پێكه‌نينی تؤ بن.
8/ هه ركه سێك به‌شه‌رت ٿبێت ته نها ده بيت بو يه ك گوول شه يدا بيت.
9/ هه‌وڵبده هه‌موو کاتێ دڵ خۆش و ده‌م به‌پیکه‌نین به.
10/ به دڵخۆشی و هه‌بونی خه‌ڵلك توره‌و دڵگران مه‌به رێز له هه‌موو که‌سێک بگره نهێنیه‌کانی خۆت لای هیج که‌س باس مه‌که.
11/ پرسيارو داواكاريه‌كانی خه‌لك يه‌كسه‌ر قبوول مه‌كه هه‌تا به‌ته‌واوی ٿكری لێ ده‌كه‌يته وه.
12/ دان به‌خۆداگرتن و ئارام گرتن یارمه‌تیت ده‌دان بۆ ئه‌وه‌ی توانای تێگه‌یشتنی هه‌موو شتیکت هه‌بیت وه به ئاسانیش گرفته‌کانت جاره‌سه‌ر بکه‌ی.
13/ کلیلی سه‌رکه‌وتوویی زانست نییه، به‌ڵکوو مرۆفه.
14/ مرۆفی ئاقل هه‌ڵه ناکات، به‌ڵکوو بواری هه‌ڵه کردن به که‌سانی تریش ده‌دات.
15/ ئازادی به‌و مانایه نییه که مرۆڤ هه‌رجی پێی خۆش بوو بیکات، به‌ڵکوو به‌و مانایه‌یه که به‌و کاره‌ی که پیێ خۆش بوو نییه مه‌جبوور نه‌کرێ.
16/ هه‌ر مرۆڤێک له‌گه‌ڵ خۆی دا له ئاشتی دا بژی، هه‌وڵی شه‌ر له‌گه‌ل که‌سی تر نادا.
17/ هه‌رمرۆڤێک دارێک بچێنێ و بشزانێ که ناتوانێ له ژێر سێبه‌ره‌که‌ی دا دانیشێ، ئه‌و مرۆڤه له مانای ژیان گه‌یشتووه.
18/ هه‌ر مرۆڤێک وه‌ک مانگ وایه لایه‌نێکی ره‌شی هه‌یه که به‌که‌سی نیشان نادات.
19/ هه‌ر مرۆڤێک ده‌توانێ زانستی هه‌بێ، به‌ڵام هونه‌ری بیرکردنه‌وه سروشتی‌یه و که‌م که‌س هه‌یه‌تی.
20/ مرۆڤی خۆشباوه‌ڕ وه‌ک ئینسانی دز وایه، هه‌موو شتێک به ساده‌یی ده‌گرێ.
21/ مرۆڤ سێ رێگای هه‌یه بۆ مامه‌ڵه‌ی سیاسی.
ا/ یه‌که‌م ژیرانه بیرکردنه‌وه که ئه‌مه‌یان باشترینیانه.
ب/ دووهه‌م لاسایی کردنه‌وه که ئه‌مه‌یان ساکارترینیانه.
ج/ سێهه‌م تاقی کردنه‌وه که ئه‌مه‌یان تاڵترینیانه.
22/ قسه‌گێڕه‌وه باسی خه‌ڵک ئه‌کات ، خۆهه‌ڵکێش باسی خۆی ، قسه‌زان باسی خۆتت بۆ ئه‌کات .
23/ پیاو ژنێکی خۆش ئه‌وێت بتوانێت وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی بداته‌وه.
24/ دڵداری دوو نیوه هه‌ریه‌که‌یان عه‌وداڵی نیوه‌که‌ی تره.
25/ دڵداری به‌ئازار گۆش ئه‌کرێت.
26/ قه‌ڵه‌م و کاغه‌ز موعجیزه دروست ده‌که‌ن ئازاره‌کان هێور ده‌که‌نه‌وه ، خه‌ونه‌کان ده‌گۆڕن بۆ کرده‌وه و ئوومێده له ده‌ستچوه‌کان زیندوو ده‌که‌نه‌وه.
27/ نووسین یارمه‌تیمان ده‌دات ، که سه‌ر و سامان بده‌ینه تێڕوانینه‌کانمان ، بۆئه‌وه‌ی دوونیا به ڕونیه‌کی زیاتره‌وه ببینین.
28/ بۆ باشتر ژیان ته‌نها ئه‌وه خۆمانین که ده‌زانین چی شێوه‌یه‌ک بۆ خۆمان هه‌ڵبژێرین.
29/ ڕه‌نگه دایکان و باوکان له‌وه بترسن که ئێمه‌ش هه‌ڵه‌کانی ئه‌وان دوباره بکه‌ینه‌وه.
30/ باشترین ڕێگا بۆ ناسین و له‌ناوبردنی دوژمن ئه‌وه‌یه که خۆمان به دۆستی ئه‌و بنوێنین.
31/ له‌هه‌ر چرکه ساتێکی ژیانت سوود وه‌ربگره ، ئه‌گه‌ر ناته‌وێت دواتر خۆزگه و په‌شیمانیت هه‌بێت.
32/ به‌ر له‌وه‌ی ئێمه بێینه ئه‌م دنیاوه ، ژیان بوونی هه‌بوه . دوای ئه‌وه‌ش که ئێمه له‌م دونیایه ده‌ڕۆین ، هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت.
33/ گۆڕینی ئه‌و شته‌ی له ده‌ره‌وه‌یه دژوارتره له گۆڕینی ئه‌و شته‌ی له ناوه‌وه‌یه.
34/ شادی مرۆڤ به‌و مانایه‌نیه که ده‌بێت ئه‌وانی تر ده‌بێت غه‌مبار بن.
35/ ئه‌وانه‌ی خۆیان به دانا ده‌زانن ، له‌کاتی بڕیاردانا دوو دڵن و له‌کاتی گوێ ڕایه‌ڵیشدا یاخین.
36/ مرۆڤ ده‌بێته شاعیر ئه‌گه‌ر توشی خۆشه‌ویستی بێت.
37/ له هاورێیه‌تی دا ته‌نها ئه‌و هه‌ڵانه ده‌بینین که ده‌شێ هاورێکانمان ئازار بده‌ن، له خۆشه‌ویستیشدا ته‌نها ئه‌و هه‌ڵانه ده‌بینین که ئێمه ئازار ده‌ده‌ن.
38/ مرۆڤ له خۆشه‌ویستی دا پێویستی به‌وه‌یه که باوه‌ری پێ بکرێت، له هاورێیه‌تیشدا پێویستی به‌وه‌یه لێی تێ بگه‌ی.
39/ خۆشه‌ویستی له نه‌رم و نییانی ئاٿره‌ت که‌م ده‌کاته‌وه، له هی پیاو زیاد ده‌کات.
40/ ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ی که ته‌نها به‌شێکه له ژیانی پیاو، ته‌واوی مێژووی ئاٿره‌ته.
41/ برينى رێگاى خؤشه‌ويستييه‌وه زؤر ئاسانه .ئه‌كه‌ر خؤشه‌ويستى زياترت كه‌ره‌كه خؤشه‌ويستى زياتر له‌خؤت نيشان بده.
42/ ته نها ماموستاى خؤشه‌ويستى به ,جونكه خوت خؤشه ويستى.
43/ پێکه‌نین گه‌وره‌ترین جه‌که له ژیاندا.
44/ ئه‌گه‌ر به‌ته‌واوى له‌ماناى ژيان ت‌ئ بگه‌ى ,به خته وه رى ژيانت مسؤگه‌رده‌كه‌يت.
45/ پیاوه‌کان ده‌ڵێن زانست به‌هێزه به‌ڵام ژنان ده‌ڵێن جوانی به‌هێزتره.
46/ هه‌موو که‌س دوژمنه‌که‌ی به شه‌رخواز ده‌زانێ.
47/ ته‌نها شه‌ره‌کان ده‌توانن میلله‌تان به‌ئاگابێننه‌وه.
48/ ئافره‌ت دروست بووه بۆ بینین نه‌وه‌ک بۆ بیستن.
49/ هه‌میشه هه‌ست بکه‌ن به‌شێکی زۆرتان له‌ژیاندا ماوه.
50/ ده‌رگایه‌ک مه‌شکێنه که به ئاسانی به کلیل ده‌بێته‌وه.
51/ ئه‌وه‌ی رۆژێک فێرم بکات به درێژایی ته‌مه‌نم باوکمه.
52/ ئه‌وه‌ی به توندوو تیژی ده‌ته‌وێ به زه‌رده‌خه‌نه ده‌ستت ده‌که‌وێ.
53/ ئه‌ی ئافره‌ت ئاگاداری ئه‌م پیاوه‌به که ده‌ڵێ له‌تۆ زیاتر که‌سیترم خۆشناوێت.
54/ هه‌لسه‌نگاندنی باش ژیانی باش پێک دێنێت.
55/ به‌ڵگه‌ی باش ده‌بێ بل که‌چ و ته‌سلیمی به‌ڵگه‌ی باشتر بێت.
56/ چاوه‌کانت هه‌رچه‌نده گه‌وره‌بن ناتوانن خۆیان ببینن.
57/ هیچ سه‌رینێک له‌کۆشی دایک نه‌رمتر نیه هیچ گوڵێک له‌ده‌می دایک جوانتر نیه.
58/ کاتێک گۆشت له‌ناو سه‌به‌ته‌یه‌کدا به‌دیواره‌وه هه‌ڵواسرا پشیله ده‌بێته گیاندارێکی ژیر.
59/ حه‌سودی وه‌ک ئاگروایه ئه‌وه‌ی به‌سه‌ریه‌وه‌یه‌تی ئه‌گه‌ر نه‌یسوتێنێ ره‌شی ده‌کات.
60/ ئه‌گه‌ر له هه‌موو کاری هاوڕیکه‌ت بکه‌یت سه‌رزه‌نشت، هاورێ نابینی به بێ زه‌رزه‌نشت.
61/ ژیان نرجی نی یه ته‌نها ئه‌وکاته نه‌بێ که‌شتێک هه‌بێ له پیناویدا تیبکۆشی.
62/ بێ هیوایی هه‌ر که‌س واته خۆش نه‌ویستنی خۆت و به‌س.
63/ به فیرۆدانی کات خۆکوشتنی راسته‌قینه‌یه.
64/ بیر له ژیان بکه‌نه‌وه به‌ڵام خه‌می بۆ مه‌خۆن.
65/ عه‌شق و خۆشه‌ویسی به هیزترین ده‌رمانه.
66/ له تاریکیدایه که چاو ده‌ست به بینین ده‌کات و نرخی چاو ده‌رده‌که‌وێت.
67/ چه‌پڵه به یه‌ک ده‌ست لێ نادرێت.
68/ ئه‌وه‌نده مه‌ڵێ گوێت لێ نه‌گرن، ئه‌وه‌نده‌ش گوێ ڕامه‌گره سه‌رت بێته ژان.
69/ هيوا براويى، واته خؤ خؤشنه‌ويستن، به‌نرخترين سه‌رمايه و ده‌سمايه تؤ خؤتيت.
70/ ئه‌گه‌ر هه‌ست به به‌خته‌وه‌ری بکه‌یت، له به‌رامبه‌ر جاکی و باشیه‌کانت جاوه‌ڕوانی سوپاس و قه‌ره‌بوو مه‌که.
71/ جوانى به رووخسار نييه ، به‌لكو نوريكه له دلى روندايه.
72/ جوانى ته‌نيا سه‌رنجت بؤ لاى خؤى راده‌كيشيت ، له كاتيكدا كه‌سايه‌تى و خودى راسته‌قينه‌ى كه‌سه‌كانه كه دلت بؤ ديل ده‌كات.
73/ تا گه‌نجی کاربکه.چونکه ته‌نها به‌هارێک له‌ژیانتدا هه‌یه وه‌ئه‌و به‌هاریشه سه‌روه‌تی هاوینو به‌روبومی پایز ده‌سته‌به‌ر ده‌کات.
74/ ئه‌گه‌ر ئاوێنه نه‌بوا یه هه‌میشه خۆم به‌گه‌نج ده‌زانی.
75/ گریام چونکه پێلاوه‌کانم ژێریان نه‌بوو.که‌چی پیاوێکم بینی قاچی نه‌بوو.
80/ که‌سانی ئاقل و به ئه‌خلاق هه‌رگیز قسه‌یه‌کیان به‌زاردا نایه‌ت که هه‌ستی که‌سانی تر بریندار بکات.
81/ که‌سێ ئه‌قلی زال بکات به‌سه‌ر به‌سه‌ر هه‌وه‌سه‌کانی دا به‌هێزترین مرۆڤی سه‌ر روی زه‌ویه.
82/ هه‌موشتێ که‌زۆر بو هه‌رزان و بێ نرخ ده‌بێت جگه له زانست و دانایی که‌هه‌رچه‌ند زیاتر بێ ئازیز تر ده‌بێ.
83/ زمان له‌گه‌ل ئه‌قل دابه‌کار بێنه‌وله‌سنورو ئه‌ندازه‌ی ئه‌قل دا قسه بکه.
84/ لە جیهاندا تەنها یەك ئافرەتی شەڕانگێز هەیە، هەموو پیاوێك وا هەست دەكات هاوسەرەكەی ئەوە.
85/ خۆشەویستی راستەقینە وەكو دێوەزمە وایە زۆر كەس قسەی لەگەڵ دەكەن، بەڵام كەم كەس دەیبینن.
86/ دڵنیابە ئافرەت دەبێتە بەهەشت، مادام تۆ لەبەر دەرگای راوەستاوی.
87/ ئەگەر ئافرەتێك سەرسام بوو بە پیاوێكی بێدەنگ ئەوا واتێدەگا لەبەرامبەر ئەویش بێ دەنگ دەبێت.
88/ دڵی ئافرەت وەكو عەمبەر وایە كەس بۆنەكەی نازانێ تاوەكو دەسووتێ.
89/ ئەگەر ئافرەتت هەڵبژارد بابە گوێیەكانی بێت نەوەك بەچاوەكانی.
90/ خۆشەویستی سیناریۆیەكە ئافرەت هەڵدەستێ بە نمایش كردن و پیاویش پارەكەی خەرج دەكات.
91/ ماچ كردن هەندێك جاران تاكە رێگایە پیاو بەكاری دێنێ لەوەی رێگە لە قسەی ئافرەتەكەی بگرێ.
92/ ئەگەر خۆشەویستی كەرستەیەك با كەس نەدەما نەیكڕیبایە.
93/ قسە لەگەڵ ئافرەتی توڕە مەكە، چونكە بەو هۆیەوە تۆ كاتت لە دەست دەدەیت، و كاتی ئەو بەفیرۆ دەدەی.
94/ ژنان شمشێر بە هەناسەكانیان هەڵدەگرن.
95/ ئافرەت كۆتایی بە قسە ناهێنێ تاوەكو نەگریت.
96/ به يمان روناكيه له دله وه وجوار ده وري خوy روناك دهHكاته وه.
97/ براده‌ری دلسۆز ده‌رمانی ژیانه.
98/ رۆژ له زستان خۆشه‌ویست ئه‌بێت.
99/ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ل میله‌تی خۆی باش نابێت میلله‌تانی تریش باوه‌ڕی پێناکه‌ن.
100/ ئه‌گه‌ر پاره زۆر بوو جاکه که‌م ده‌بێته‌وه.
2011-09-22, 15:54 من طرف أحمد عماد أحمد