Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةمكتبة الصورس .و .جبحـثالتسجيلدخول
أختر لغة المنتدى من هنا

» گه‌ر ده‌ته‌وێت هاك نه‌كرێیت ئه‌م راپۆرته‌ بخوێنه‌ره‌وه‌

  
 
شاطر
 
  
2011-09-23, 14:19
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
» گه‌ر ده‌ته‌وێت هاك نه‌كرێیت ئه‌م راپۆرته‌ بخوێنه‌ره‌وه‌
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
...::|مدير العام|::...
الرتبه:
...::|مدير العام|::...
الصورة الرمزية
 
avatar

البيانات
عدد المساهمات : 6825
تاريخ التسجيل : 23/07/2010
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: » گه‌ر ده‌ته‌وێت هاك نه‌كرێیت ئه‌م راپۆرته‌ بخوێنه‌ره‌وه‌   






چه‌ته‌كانی‌ ئینته‌رنێت ئیمه‌یڵ‌و فه‌یسبوك له‌جیهاندا هاك ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش هه‌رێمی‌ كوردستانی گرتۆته‌وه‌و له‌وه‌ بێ‌ به‌ش نه‌بوه‌و زۆر كه‌س ئیمه‌یڵ‌و په‌یجی‌ فه‌یسبوكه‌كانیان هاككراون. به‌وته‌ی‌ خاوه‌نی‌ یه‌كێك له‌سه‌نته‌ره‌كانی‌ فرۆشتنی‌ سی دی، ئێستا به‌رنامه‌كانی‌ هاككردن له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا بڵاوبونه‌ته‌وه‌و پسپۆڕێكی‌ زانستیی‌ كۆمپیوته‌ریش، چۆنێتیی پاراستنی‌ ئیمه‌یڵ‌و فه‌یسبوك له‌هاككردن رونده‌كاته‌وه‌. ئۆفیسه‌ری‌ په‌یوه‌ندیی‌ گشتیی‌ له‌فه‌رمانگه‌ی‌ ته‌كنه‌لۆجیای‌ زانیاریی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمیش، ده‌ڵێت "هه‌ركه‌سێك هه‌ڵبستێت به‌هاككردن له‌ڕوی‌ یاساییه‌وه‌، به‌تاوان ئه‌ژمارده‌كرێت".
له‌ئێستادا هاككردن بۆته‌ دیارده‌یه‌كی‌ جیهانی‌‌و له‌ماوه‌ی‌ رابردوشدا 10 هه‌زار سایتی‌ ئه‌مه‌ریكی‌‌و ئیمه‌یڵی‌ به‌رپرسانی‌ گه‌وره‌ی‌ ئه‌و وڵاته‌ هاككراون‌و زانیاریی گرنگیان لێ‌ بردون‌و به‌جۆرێ چه‌ندین ده‌زگای‌ گه‌وره‌‌و به‌رپرسیان خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

سی‌ دی‌ هاككردن

خاوه‌نی‌ یه‌كێك له‌سه‌نته‌ره‌كانی‌ فرۆشتنی‌ سی‌ دی‌ كه‌ نه‌یویست ناوی‌ بهێنرێت، ئاشكرایده‌كات: له‌ئێستادا چه‌ندین جۆری‌ به‌رنامه‌ی‌ هاككردن بڵاو بونه‌ته‌وه‌و ده‌فرۆشرێن‌و به‌زۆر زمان هه‌یه‌.
خاوه‌نی‌ سه‌نته‌ره‌كه‌، باس له‌وه‌یشده‌كات: به‌رنامه‌ی‌ هاككردنه‌كان به‌كه‌می‌ ده‌فرۆشرێن، ئه‌وانه‌ی‌ ده‌یكڕن، شاره‌زاییان له‌كۆمپیوته‌ردا زۆرباشه‌.

پرۆگرامه‌كان له‌كوردستان

پسپۆڕێكی‌ بواری‌ زانستیی‌ كۆمپیوته‌ر، رونیده‌كاته‌وه‌: هاككه‌ره‌كان له‌ڕێگه‌ی‌ ڤایرۆسی‌ گوماناوی‌‌و ترۆجان‌و پرۆگرامه‌وه‌ كه‌سی‌ به‌رامبه‌ر هاكده‌كه‌ن، ئه‌وه‌یشی‌ له‌كوردستان به‌كاردێت جۆری‌ ئه‌و پرۆگرامانه‌یه‌، كه‌ به‌سیخوڕه‌كان ناوده‌برێن، وه‌ك پرۆگرامه‌كانی‌ "سپارت، فول كیلۆگێت" كه‌ ناوبانگیان هه‌یه‌، چونكه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ زۆرخێرا هاكده‌كه‌ن، هۆكاره‌كانی‌ هاككردنیش بۆ بواری‌ مادی‌، خۆشی‌، دوژمنایه‌تی‌ ‌و رق ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.
كاروان مه‌هدی‌، كه‌ مامۆستای‌ زانكۆشه‌، باس له‌وه‌ده‌كات: ئه‌و پرۆگرامانه‌، هه‌مو كه‌سێك ناتوانێت به‌كاریان بهێنێت، به‌ڵكو كه‌سانێك ده‌توانن كه‌ زانیارییه‌كی‌ باشیان هه‌بێت، له‌لایه‌كیتریشه‌وه‌ له‌كاتی‌ به‌كارهێنانی‌ پرۆگرامه‌كانی‌ فه‌یسبوك فرێزه‌ر، فه‌یسبوك ئه‌كاونت هاككه‌ر، هاك فه‌یسبوك، ده‌بێت پاره‌بده‌یت بۆ وه‌رگرتن‌و به‌كارهێنانیان.

پاراستنی ئیمه‌یڵ‌و فه‌یسبوك

له‌باره‌ی‌ پاراستنی‌ ئیمه‌یڵ‌و په‌یجی‌ فه‌یسبوكه‌وه‌ له‌هاككردن پسپۆڕه‌كه‌، رونیده‌كاته‌وه‌، شێوازی‌ خۆپاراستن له‌هاككه‌ره‌كان ده‌بێت زو زو وشه‌ی‌ نهێنییه‌كان بگۆڕدرێن، چونكه‌ هاككه‌ره‌كان پاسۆرده‌كه‌ ده‌خه‌نه‌ ناو پرۆگرامه‌كانیانه‌وه‌‌و له‌ماوه‌ی‌ چه‌ند رۆژێكدا پاسۆرده‌كه‌ت ده‌دۆزنه‌وه‌، بۆیه‌ ده‌بێت پاسۆرد له‌وشه‌، ژماره‌، ره‌مز پێكبێت، له‌و كاتانه‌دا به‌ چه‌ندین ساڵ هاككه‌ره‌كان نایدۆزنه‌وه‌، یان ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ئیمه‌یڵ‌و فه‌یسبوك دروستده‌كه‌ن، ده‌بێت شاره‌زاییه‌كی‌ باشیان هه‌بێت، چونكه‌ زانیارییه‌ كه‌سییه‌كان ده‌بێت له‌ ئۆنلی‌ فرێندابێت، بۆ ئه‌وه‌ی‌ ته‌نها كه‌سه‌كه‌ زانیارییه‌كانی‌ خۆی‌ ببینێت، كاتێكیش زانیارییه‌ك بڵاو ده‌كه‌یته‌وه‌ ده‌بێت به‌و به‌رنامه‌یه‌ بێت، كه‌ ته‌نها بۆخۆت بێت، یه‌كێكیتر له‌خۆپاراستنه‌كان ئه‌وه‌یه‌ له‌سێرچی‌ فه‌یسبوكدا ده‌بێت به‌س هاوڕێكانت بتدۆزنه‌وه‌، یان شاردنه‌وه‌ی‌ هاوڕێكانت له‌كه‌سانیتر بۆ ئه‌وه‌ی‌ هاكنه‌كرێیت، له‌م كاتانه‌یشدا ده‌بێت ئه‌نتی‌ ڤایرۆسی‌ باش ‌و به‌هێز به‌كاربهێنین.

"فه‌یسبوك‌و ئیمه‌یڵه‌كه‌م هاككرا"

هیوا ژیلوان، گه‌نجێكی‌ ته‌مه‌ن 32 ساڵی ده‌رچوی‌ زانكۆیه‌، رونیده‌كاته‌وه‌: فه‌یسبوك‌و ئیمه‌یڵه‌كه‌یان هاككردوه‌، ئه‌وه‌یش له‌ڕێگه‌ی‌ ناردنی‌ پرسیارێكه‌وه‌ كه‌ وه‌ڵامی‌ داوه‌ته‌وه‌.
ئه‌و گه‌نجه‌، وتی‌ "ئه‌وانه‌ی‌ ئه‌و كاره‌ده‌كه‌ن، هیچ سودێك نابینن، كه‌ كه‌سانی‌ ئاسایی‌ هاكده‌كه‌ن، ئێستا جۆرێك له‌هاككردنی‌ سیاسیش په‌یدا بوه‌، كه‌ ئامانجیان به‌رپرسه‌ سیاسی‌‌و كه‌سایه‌تییه‌ دیاره‌كانی‌ ناو كۆمه‌ڵه‌".

هاككردن به‌تاوان ئه‌ژمارده‌كرێت

ئۆفیسه‌ری په‌یوه‌ندیی گشتیی له‌فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری، رونی ده‌كاته‌وه‌: هه‌ركه‌سێك هه‌ڵبستێت به‌هاككردن، ئه‌وا له‌ڕوی یاساییه‌وه‌ به‌تاوان ئه‌ژمارده‌كرێت، هه‌روه‌ها كاتێك بیر له‌وه‌ بكرێته‌وه‌ ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری له‌فه‌رمانگه‌كاندا بۆ باشتركردنی كاروباره‌كان‌و پێشخستنی خزمه‌تگوزاریی، به‌كاربهێنرێت، ئه‌وا ده‌بێت بیر له‌وه‌ بكرێته‌وه‌ هه‌میشه‌ مه‌ترسی هاككردنی زانیاری هه‌یه‌.
دڵشاد عوسمان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: كه‌ رێگریی له‌هاككردن‌و پاراستنی ئاسایشی زانیاری ده‌كرێت، به‌چه‌ند شێوازێك، له‌قۆناغی سه‌ره‌تاییدا گرنگه‌ هه‌موو ئه‌و كۆمپیوته‌رانه‌ی، كه‌ به‌كاردێن له‌دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تدا، خاوه‌نی ئۆپه‌ره‌یتینگ سستمی Operating System مۆڵه‌تپێدراوی مایكرۆسۆفت یان هه‌ر كۆمپانیایه‌كی تر بن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو جۆره‌ ئه‌پده‌یتێك كه‌ ده‌رده‌چێت له‌و كۆمپیوته‌رانه‌دا هه‌بن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ئێستا فه‌رمانگه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌مو دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ مایكرۆسۆفت كار ده‌كات تا سۆفتوێری مۆڵه‌تپێدراو فه‌رمی داببه‌زێنرێت له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كانیان.
ناوبراو سه‌باره‌ت به‌به‌كارهینانی سستم‌و به‌رنامه‌كانی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری حكومه‌ت‌و پێشخستنی خزمه‌تگوزاریی، واته‌ حكومه‌تی ئێلكترۆنی، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: كه‌ زۆر گرنگه‌ له‌هه‌موو قۆناغ‌و سستمێكدا بیركردنه‌وه‌‌و نه‌خشه‌ی ورد‌و ته‌واو هه‌بێت بۆ به‌رگریكردن له‌هاككردن‌و هه‌ر مه‌ترسییه‌كی په‌یوه‌نددار به‌ئاسایشی زانیاری.
ناوبراو وتیشی‌" سستمی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ فه‌رمانگه‌كه‌مان دایمه‌زراندون ئه‌م بابه‌ته‌یان به‌وردی‌و به‌تۆكمه‌یی تێدا جێبه‌جێ كراوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ ئایینده‌ له‌ڕێی پلانی گشتی كاری پێنج ساڵی‌ ته‌كنه‌لۆجیای زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێم، كه‌ پێی ده‌ڵێن KRG IT Blueprint‌و خۆی له‌حه‌وت بواردا ده‌بینێته‌وه‌، بیر له‌هه‌مو مه‌ترسییه‌كی هاككردن‌و ئاسایشی زانیاری له‌هه‌ر بوارێكدا كراوه‌ته‌وه‌‌و چاره‌سه‌ری بۆ ئاماده‌كراوه‌.
هه‌روه‌ها دڵشاد عوسمان جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ گرنگه‌ بزانین هیج دامه‌زراوه‌یه‌ك له‌هاككردن به‌دور نییه‌، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ڕێوشوێنی پارێزگاری (إحتیاگات) خۆی وه‌رگرتبێت. ئێمه‌ له‌دو ساڵی رابردودا وه‌ك فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری هه‌رچه‌نده‌ نه‌مانتوانی هیچ پرۆژه‌یه‌كی نوێ ئه‌نجام بده‌ین له‌به‌ر نه‌بوونی بودجه‌، به‌ڵام پلانی گشتی كاری ته‌كنه‌لۆجیای زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێم له‌زیاتر له‌٣٥٠٠ لاپه‌ڕه‌دا ئاماده‌یه‌‌و پرۆژه‌‌و چاره‌سه‌ری مه‌ودادرێژی تێدایه‌ بۆ هه‌ر مه‌ترسییه‌كی هاككردن‌و چۆنێتی پاراستنی زانیاریی فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌هه‌ر بوارێكی پلانه‌كه‌دا له‌ئایینده‌ كاتێك پلانه‌كه‌‌و نه‌خشه‌ی رێگای جێبه‌جێكردنی بودجه‌ی بۆ ته‌رخان ده‌كرێت‌و ده‌چێته‌ قۆناغی جێبه‌جێكردنه‌وه‌.




س:چاودێر- هێمن له‌تیف:










 الموضوع الأصلي : » گه‌ر ده‌ته‌وێت هاك نه‌كرێیت ئه‌م راپۆرته‌ بخوێنه‌ره‌وه‌ // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam




 


  
مواقع النشر (المفضلة)
 


  
الــرد الســـريـع
 


  
خــدمات المـوضـوع
 KonuEtiketleri كلمات دليليه
» گه‌ر ده‌ته‌وێت هاك نه‌كرێیت ئه‌م راپۆرته‌ بخوێنه‌ره‌وه‌ , » گه‌ر ده‌ته‌وێت هاك نه‌كرێیت ئه‌م راپۆرته‌ بخوێنه‌ره‌وه‌ , » گه‌ر ده‌ته‌وێت هاك نه‌كرێیت ئه‌م راپۆرته‌ بخوێنه‌ره‌وه‌ ,» گه‌ر ده‌ته‌وێت هاك نه‌كرێیت ئه‌م راپۆرته‌ بخوێنه‌ره‌وه‌ ,» گه‌ر ده‌ته‌وێت هاك نه‌كرێیت ئه‌م راپۆرته‌ بخوێنه‌ره‌وه‌ , » گه‌ر ده‌ته‌وێت هاك نه‌كرێیت ئه‌م راپۆرته‌ بخوێنه‌ره‌وه‌
 KonuLinki رابط الموضوع
 Konu BBCode BBCode
 KonuHTML Kodu HTMLcode
إذا وجدت وصلات لاتعمل في الموضوع او أن الموضوع [ » گه‌ر ده‌ته‌وێت هاك نه‌كرێیت ئه‌م راپۆرته‌ بخوێنه‌ره‌وه‌ ] مخالف ,, من فضلك راسل الإدارة من هنا
 

>




  

مواضيع ذات صلة