Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةمكتبة الصورس .و .جبحـثالتسجيلدخول
أختر لغة المنتدى من هنا

زەنگێکی ئاگادارکەرەوە بۆ گشت موسڵمانێک، دایکان و باوکان؛ بە تایبەتی

  
 
شاطر
 
  
2011-09-26, 05:41
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
زەنگێکی ئاگادارکەرەوە بۆ گشت موسڵمانێک، دایکان و باوکان؛ بە تایبەتی
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
...::|مدير العام|::...
الرتبه:
...::|مدير العام|::...
الصورة الرمزية
 

البيانات
عدد المساهمات : 6825
تاريخ التسجيل : 23/07/2010
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: زەنگێکی ئاگادارکەرەوە بۆ گشت موسڵمانێک، دایکان و باوکان؛ بە تایبەتی    






الحمدُ لله، والصلاة والسلام على رسول الله، وعلى آله وصَحْبِه ومَن والاه، أمَّا بعدُ

[ندعوك للتسجيل في المنتدى أو التعريف بنفسك لمعاينة هذه الصورة]

لای هەموومان ئاشکرایە کە منداڵ بایەخێکی زۆر گرنگی هەیە لە دڵی
زۆرینەی مرۆڤەکان و دایکان و باوکان بە تایبەتی، بۆیە منداڵ ئامانەتێکەو
خوای گەورە پێی بەخشیوین ، هەمووشمان تەمەنای منداڵێکی باش ئەکەین کە ببێت
بە مایەی خێر و سەر بەرزی دونیا و قیامەت، بەڵام گرنگترین شتێک بۆئەوەی
منداڵەکەت سەربەرزت کات لە دونیاو لە قیامەتدا ئامۆژگاری و پەروەردە
کردنێکی جوانە هەر بۆیە لە فەرموودەیەکی پیرۆزدا پێغەمبەری سەروەرمان (صلى
الله عليه وسلم) فەرموویەتی( كلكم راع وكلكم مسئول عن رعيته)
وات:ا هەمووتان بەرپرسن وە هەمووشتان بەرپرسیارن لەو بەر پرسیاریەتییەی کە
لە سەر شانتانە، جا دایکانی میهرەبان و باوکانی بەڕێز و ئیمانداری
خۆشەویست هەتا چەند لە ویژدانی خۆت ڕازیت بەرامبەر بەو سپاردەیەی خوای
گەورە؟ ئایا مافی خۆیت پێ بەخشیوە؟


ئایا لە ڕۆژێکدا چەند خولەکێکی کاتی خۆتت تەرخان کردوە بۆ ئامۆژگاری و
ڕێنوێنی کردنی مناڵەکەت و پیرۆزیەکانی ئیسلامت لە (نوێژ و قورئان
ئەرکانەکانی ئیمان وئەرکانەکانی ئیسلام....هتد) بۆ رونکردوەتەوە لەم
سەردەمی بەدڕەوشتی و گەورە فیتنەی نا دیمۆکراسیەتی دا ؟ یاخود هەر دڵت لای
پارەو ئیش و کارەکەتەو منداڵەکانیشت داوەتە دەستی گورگ و چەقەڵەکانی کەناڵە
بێ ئابڕوەکان و مرۆڤە شەیتان ئاساکان!! مەگەر بیرت چوەتەوە کە تۆ
باخەوانی؟! مەگەر بەچاوی خۆت نای بینیت کەوا نا حەزانی ئیسلام دزەیان
کردۆتە نێو باخچەی موسڵمانانەوەو بە ئارەزووی خۆیان نەمامەکان ئاو دەدەن و
پەروەردەیان ئەکەن بۆ خزمەتی خۆیان و پاشانیش لە دژی کۆمەڵگەی ئیسلامی
بەکاریان ئەهێننەوە؟ئەی ئیتر بەڕێزتان چی کارەن لێرەدا؟ کوا ئەو
بەرپرسیاریەتیەی کە خوای باڵا دەست پێی سپاردوویت؟! چی وەڵامێکت پێیە بۆ
پەروەردگارت؟! ئەڵی دڵم نە دەهات لە خەوەکەی بکەم ؟ بۆ تۆ لە (الرحمان) بە
رەحم تریت؟ یاخود منداڵ و خێزانەکەی تۆ لە منداڵ و خێزانی پێغەمبەری ئازیز
(صلى الله عليه وسلم) شیرینترە؟ کە ئیمامی عومەر -رەزای خوای لەسەر بێت-
دەفەرمێت (أن عمر -رضي الله عنه- كان إذا استيقظ من الليل أيقظ أهله وقرأ قوله تعالى: وأمر أهلك بالصلاة واصطبر عليها) ، واتا ئەگەر پێغەمبەری نازدارمان (صلى الله عليه وسلم) بە شەو هەستایە خانەوادەکەشی لەگەڵ خۆی هەڵدەسان..


جا دایکانی میهرەبان باوکانی بەرێز نە من و نە ئێوەو نە منداڵەکانیشمان
لە منداڵ و خێزانەکانی پێغەمبەری ئازیز (صلى الله عليه وسلم) لای
پەروەردگار رێزدار تر نین ئەمە لە کاتێکدا خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا
فەرمانی بە پێغەمبەری سەروەر (صلى الله عليه وسلم) کردوەو دەفەرمێت: وَأْمُرْ أَهْلَكَ بِالصَّلَاةِ وَاصْطَبِرْ عَلَيْهَا
(طه:132) ئەی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمان بدە بە خێزان و
خانەوادەکەت و سەرجەم ئیمانداران کە بە چاکی نوێژەکانیان بکەن و ئارام و خۆ
راگرو بەردەوام بن لەسەری،بۆیە


هەر لەبەر گرنگی ئەو ئایەتە پیرۆزەش بوو کە بە گرنگم زانی بۆ ئامۆژگاری
کردنی منداڵەکانمان نویژکردن بکەین بە دەست پێک هەتا ببین بە خاوەنی
منداڵێکی باش و سەر راست و لە خوا ترس وا دەبینین کە پێغەمبەری ئازیزمان
(صلى الله عليه وسلم) زۆر بە جوانی ئاگاداری کردوینەتەوەو دەفەرمێت (مروا أبناءكم بالصلاة لسبع واضربوهم عليها لعشر وفرقوا بينهم في المضاجع)
واتا: فەرمانی نوێژ کردن لە 7 ساڵی بە منداڵەکانتان بکەن وە لە 10 ساڵی
ئەگەر نەیان کرد لێیان بدەن و وە جێگاکانیشیان لێک جیا بکەنەوە.


لە راستیدا زۆر گرنگە کە منداڵی ئێستا پێش 7 ساڵی زانیاری هەبێت لەسەر
تاک و تەنهایی و تواناو دەسەڵاتی پەروەردگار و پیرۆزی قورئان و پلەو پایەی
پێغەمبەران و کردەوەی چاک و خراپ ....هتد گەرچی ئەم زانیاریانە بەسەر خۆتدا
تێپەڕیون و زانیاریەکی زۆر سەرەتان بۆ تۆ بەڵام بۆ منداڵەکەت بنیاد نەرێکی
سەرەکیەو پێویستە لە مێشکێدا هەڵی کۆڵی ئەگەر نا شەیتان ئاسای جۆراو جۆر
زۆرن کە مێشکیان بە ئارەزووی دڵی خۆیان هەڵبکۆڵن،


وە با ئەوەشمان بیر نەچێت کە پێغەمبەری پێشەوامان (صلى الله عليه وسلم) پێی راگەیاندووین و فەرموویەتی: (إذا مات ابن آدم انقطع عمله إلا من ثلاث صدقة جارية أو علم ينتفع به أو ولد صالح يدعو له ) (رواه مسلم) .

واتا هەر کەسێک مرد کۆتایی بە هەموو کردەوەکانی دێت تەنها سێ کردەوە
نە‌بێت کە دوای مردنیشی پاداشتەکەی وەر دەگرێت ، یەکەم سەرچاوەیەکی چاکە و
خێر یان زانستێک یان منداڵێکی باش کە لە پاش خۆی جێی هێشتبێتن و دوعای خێری
بۆ بکات. ئەمە تەنها دوعای خێر ئەی ئەگەر بۆی ببەخشێت!!؟ سبحان الله
ئەوەیە بەخشندەیی و میهرەبانی (الله). جا بۆیە منداڵی چاک وەکوو داری بەریە
لە دونیادا لە سێبەریدا دا دەنیشیت و وە لە کۆتایشدا بەرەکەی کۆدەکەیتەوەو
لێدەخۆیت ،ئەمە سەرە رای ئەو هەموو سەربەرزیەش کە خوای گەورە بە خاتری ئەو
منداڵە چاکە لە دونیا و لە قیامەتیشدا بە دایک و باوکەکەی دەبەخشێت و
رێزادری دەکات،


لەبەر ئەوە دایکانی میهرەبان و باوکانی بەرێز زۆر گرنگە کە لە تەمەنێکی
منداڵیەوە گرنگترین و پیرۆزترین پەیوەندی نێوان و بەندەو خوای گەورە کە
نوێژکردنە بە منداڵەکەتی ئاشنا بکەیت چونکە نوێژ واتا(رەوشت جوانی
،شەرم،رێز،دەست وداوێن پاکی،راستگۆیی،خۆشەویستی،هێمنی و
لەسەرخۆیی،سوپاسگوزار،ئیمان....)هتد لە سەرووی هەمووشیانەوە بەندایەتی بۆ
خودای پاک و بێگەرد بۆیە منداڵەکەتی پێوە پەیوەست بکە هەتا لە ژێر ئاڵای
پیرۆزی ئیسلامدا چاوەکانی بە دونیا ئاشنا ببێت،چونکە تەنها رێبازی ئەم
ئیسلامەیە کە دوا رۆژی هەموومان بەرەو نازو نیعمەتی هەتا هەتایی
پەروەردگارمان ئەبات، وە کۆتایی بابەتەکەم بە فەرموودەیەکی پێغەمبەری
ئازئزمان (صلى الله عليه وسلم) دەهێنم کە دە فەرمێت: ( فإن اليوم عمل و لا حساب و غداً حساب ولا عمل)
( رواه البخاري في صحيحه باب الأمل) . واتا ئەمرۆ کردەوەیەو لێپرسینەوە
نیە ، وە بەیانیش لێپرسینەوەیەو کردەوە نیە . ئەگەر تێبگەین تەنیا ئەم
فەرموودەیە بەسمانە.


والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته


سارێژ گەرمیانی :[ندعوك للتسجيل في المنتدى أو التعريف بنفسك لمعاينة هذا الرابط]


ده نگی ئیسلام






 الموضوع الأصلي : زەنگێکی ئاگادارکەرەوە بۆ گشت موسڵمانێک، دایکان و باوکان؛ بە تایبەتی // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam




 


  
مواقع النشر (المفضلة)
 


  
الــرد الســـريـع
 


  
خــدمات المـوضـوع
 KonuEtiketleri كلمات دليليه
زەنگێکی ئاگادارکەرەوە بۆ گشت موسڵمانێک، دایکان و باوکان؛ بە تایبەتی , زەنگێکی ئاگادارکەرەوە بۆ گشت موسڵمانێک، دایکان و باوکان؛ بە تایبەتی , زەنگێکی ئاگادارکەرەوە بۆ گشت موسڵمانێک، دایکان و باوکان؛ بە تایبەتی ,زەنگێکی ئاگادارکەرەوە بۆ گشت موسڵمانێک، دایکان و باوکان؛ بە تایبەتی ,زەنگێکی ئاگادارکەرەوە بۆ گشت موسڵمانێک، دایکان و باوکان؛ بە تایبەتی , زەنگێکی ئاگادارکەرەوە بۆ گشت موسڵمانێک، دایکان و باوکان؛ بە تایبەتی
 KonuLinki رابط الموضوع
 Konu BBCode BBCode
 KonuHTML Kodu HTMLcode
إذا وجدت وصلات لاتعمل في الموضوع او أن الموضوع [ زەنگێکی ئاگادارکەرەوە بۆ گشت موسڵمانێک، دایکان و باوکان؛ بە تایبەتی ] مخالف ,, من فضلك راسل الإدارة من هنا
 

>




  

مواضيع ذات صلة