Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةمكتبة الصورس .و .جبحـثالتسجيلدخول
أختر لغة المنتدى من هنا

حوکمی ناونانی مناڵ له ئیسلامدا

  
 
شاطر
 
  
2011-09-26, 06:22
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
حوکمی ناونانی مناڵ له ئیسلامدا
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
...::|مدير العام|::...
الرتبه:
...::|مدير العام|::...
الصورة الرمزية
 

البيانات
عدد المساهمات : 6825
تاريخ التسجيل : 23/07/2010
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: حوکمی ناونانی مناڵ له ئیسلامدا    







حوکمی ناونانی مناڵ له ئیسلامدا




الحمد للە رب العالمين، والعاقبة للمتقين،
ولا عدوان إلا على الظالمين، وصلى اللە وسلم وبارك على عبدە ورسولە نبينا
محمد وآلە وصحبە أجمعين والتابعين ومن تبعهم بإحسان إلى يوم الدين. وبعد:


ناو یە‌کێکە لە شتە‌ گرنگەکان لە ژیانی مرۆڤدا، ناو ناونیشانی کە‌سە‌ و
بە‌ڵگە‌یە‌کە بە‌سە‌ریە‌وە، ناو بۆ خاوە‌نە‌کە‌ی جوانییە‌و ناڕێکیە، ڕێز
لێنان و گاڵتە‌جاڕیە، ناو درووشمێکە لە ئێستاو دواڕۆژدا بانگی پێدە‌کرێت و
بە‌وە دە‌ناسرێت، ناو پێویستە بۆ تێگە‌یاندنی و لێ تێگە‌یشتنی، ناو
دروشمێکە و نیشانە‌یە‌کە بۆ کە‌س سە‌ر بە چ ئاینێکە، ناو کە‌سایە‌تی باوک
یان ناولێنە‌رە‌کە دە‌ردە‌خات ئاخۆ ئە‌م کە‌سە‌ خاوەنی چ عەقڵیەت و بیرو
بۆچونێکە، ناو لە‌بە‌رچاوی خە‌ڵکدا وە‌ک جل و بە‌رگ وایە بۆ خاوەنەکەی و
کاردانەوەی هه‌یە بە چاک و خراپ.


بۆیە (ابن القيم الجوزی) ڕەحمەتی خوای لێبێت دەفەرمووێت : (بل للاسماء تأثير في المسميات و للمسميات تأثير عن اسمائها في الحسن و القبيح) " زاد المعاد " ( ٢ / ٣٣٦ )

واتە : بەڵکو ناوەکان کاردانەوەیان هه‌یە بەسەر ناولێنەرەکانیانەوە،
وە ناو لێنەرەکان بە هۆی ناوەکانیانەوە بە چاک و بە خراپ بەسەریاندا
دەشکێتەوە .

شێخ لەتەواوی وتەکانیدا دەفەرمووێت : پێغەمبەری سەروەر (صلى اللە عليە و
سلم) ناوی چاکی لاپەسەند بوو، هه‌روها ئەمری کردوە بە ئۆممەتەکەی ناوی
چاک لەمناڵەکانیان بنێن چوونکە لە دوا ڕۆژدا بەو ناوانە بانگ دەکرێن وەک
لەم فەرموودەیدا هاتووە " إنكم تُدْعوْن يوم القيامة بأسمائكم وأسماءِ
آبائكم، فأحْسِنوا أسماءكم " رواە أبو داود بإسناد جيد، و پێغەمبەری
پێشەوامان(صلى اللە عليە و سلم) زۆر ناوی گۆڕیون وەک :عبدالكعبة بۆ
عبداللە/ العاصي بۆ مطيع / غافل بۆ عاقل / سواد بۆ عبد الرحمن /
نذير بۆ بشير/ حزن بۆ سەل / عاصية بۆ جميلة / وەچەندین ناوی تر.

جگە لەوە پێغەمبەری سەروەر(صلى اللە عليە و سلم) ئە‌وشوێنانەی ناوی
ناخۆشیان هه‌بوایە یان ڕێگایەک، ڕێ گۆرکەی لێ دەکردوو یان ناوەکەی دەگۆڕی .
هه‌روه‌ها چۆن ناوی ناخۆش ناپەسەندە بەهەمان شێوە ناوی خۆش و پڕ واتای چاک
پەسەندە و هۆکارێکە بۆ چاکە و هاتنەڕێی چاکە بۆ خاوەنەکەی .

بۆنمونە: ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەو شەش کەسە کە لە جەنگی بە‌در بەرامبەر یەکتر بوونەوە :

لەکافرەکان (الوليد و شيبة و عتبة) کەوا هه‌رسێک ناو واتای لاوازی
دەگەیەنن، ناوی ( وليد) سەرەتای لەدایک بوونە و لاوازیە، وهه‌ەروها‌ ( شيبة
) کۆتای تەمەنە واتا پیری و لاوازیه خوای پەروەردگار دەفەرمووێت
اللَّـهُ الَّذِي خَلَقَكُم مِّن ضَعْفٍ ثُمَّ جَعَلَ مِن بَعْدِ ضَعْفٍ
قُوَّةً ثُمَّ جَعَلَ مِن بَعْدِ قُوَّةٍ ضَعْفًا وَشَيْبَةً الروم
٥٤ واتە : خوا هه‌رئەو دەسەڵاتدارەیە کە ئێوەی لەبنەمایەکی لاوازو بێ ‌هێز
بەدی هێنا، پاشان دوای بێ هێزی و لاوازی ‌هێزێکی پێدان ئینجا دوای هێزو
لاویەتی لاوازی بۆهێنان و پیری کردن .... و (عتبة) لە (العتب)ەوەیە واتا
رەخنەو ڕەخنەگری یا واتای تر بە نوقسان یان خراب دێت.

بەرامبەر بەم سێ کافرە علي و عبيدە‌ و الحارث) ڕوو بەڕوویان بوونەوە،هه‌رسێکیان ناوەکانیان یەک لە یەک خۆشتر و بە واتاترن .

)علی) واتای بەرزی دەگەیەنێت،)عبيدة) واتای بەندایەتی و ملکەچی خوا
دەگەیەنێت، )حارث) واتای جوتیاری و کۆشش وهه‌وڵدان دەگەیەنێت . دەرئەنجامی
ئەو ڕووبەڕوو بوونەوەیە هه‌رسێ لە (الوليد و شيبة و عتبة )یان بە دۆزەخ
گەیاندن.

ئینجا لەمافەکانی مناڵ بەسەر باوک دوای دەستنیشانکردنی ئەودایکەی
کەمناڵەکەی دەبێت دانانی ناوی خۆشە بۆ مناڵەکەی، بۆیە زانایانی ئیسلام
دەفەرموون : " ينبغي للإنسان أن يحسن اسم ابنە أو بنتە ...." الشيخ العثيمين رحمە اللە . اللقاء الشهري" (٢/١٧١) .

پێویستە مرۆڤ ناوی چاک لەمناڵەکانیان بنێن لە کوڕ یان کچ... و ناو
جۆری هه‌یە هه‌یانە سوننەتە وهه‌یانە حەرامە وە هه‌یانە باش نیە وناو هه‌یە
لەنێوان زانایاندا باسی لەسەرە.

ئینجا بۆ ئەم باسە زیاتر کەلک لە فەتوای شێخ(محمد صالح المنجد) لە
ماڵپەڕەکەیدا وەردەگرین چونکە زۆر بەجوانی و پوختە ئاماژە بەو باسە دەکات و
لەگەڵ چەندین پەرتوک و سەرچاوەی تر .

سەرەتا دەبێت ڕەچاوی چەند خاڵێک بکرێت لەکاتی ناونان لە منداڵ:

١- دەبێت بیر لەوە بکرێتەوە ئەم ناوە تەواوی ژیان لەگەڵ ئەو کەسە
دەبێت ناوێکی وای بۆ بڕیار نەدرێت دواڕۆژ پێیه‌وه‌ نارەحەت ببێت و ڕقی لە
ناو لێنەرەکان هه‌ڵسێت یان لەوکەسەی ئەم ناوەی بۆ هه‌ڵبژاردوە .

٢- ئەو ناوەی دەست نیشان دەکرێت دەبێت لە هه‌موو ڕویەکەوە بیری لێ
بکرێتەوە و بە تەواوەتی هه‌ڵسەنگێنرێت و ماناکەی بزانرێت، ئەوکاتەی ئەم
کەسایەتیە مناڵە، ئەو کاتەی ئەم کەسایەتیە لە قۆناغی گەنجێتیدایە، لەوکاتەی
ئەم کەسایەتیە لە قۆناغی پیری دایە، دەبێت بیر لەوە بکرێتەوە ئایا ئەو
ناوەی کە هه‌ڵدەبژێردرێت بۆ هه‌موو قۆناغەکانی ژیانی ئەو کەسایەتیە
گونجاوە؟

٣-باوک خاوه‌نی ناولێنانه‌ زانایانی ئیسلام له‌سه‌ر ئه‌م باسه‌ یه‌ک
ده‌نگن چونکه‌ مناڵه‌که‌ به‌باوک بانگ ده‌کرێت و به‌ کوڕی باوک ناوی
ده‌به‌ن به‌ڵام وا باشه‌ دایکیش به‌ژدار بکرێت یان پرسی پێبکرێت بۆ
هه‌ڵبژاردنی ناو بۆ مناڵه‌که تا ببێته‌ ماییه‌ی ڕه‌زامه‌ندی و دڵ خۆشکردنی
دایک و یه‌ک ده‌نگی و یه‌ک ڕێزی له‌ماڵه‌وه‌

٤- مناڵ دەبێت بەناوی باوک بانگ بکرێت ئەگەرچی ئەو باوکە لەژیاندا نەی
بینیبێت یا ، باوکەکە مردبێت یان دایکی مناڵەکەی تەڵاق دابێت، بەهیچ
شێوەیەک مناڵ بەناوی دایکەوە ناکرێت یان بنەماڵەی دایک وەک ئەوەی لە
ئەوڕوپا باوە لەنێو کەسانی بەناو موسوڵمان ئەمە لە ئیسلامدا حەرامە
تاوانێکە لەتاوانە گەورەکان .

٥- سوننەتە کە مناڵ لەدایک دەبێت هه‌مان رۆژ یان شەوو ناوی لێ بنرێت
یان هه‌فتەی یەکەم لە دایک بوونیدا بەم شێوەیە باسی لێ کراوە ، کە ئیمام
مسلم ڕەزای خوای لەسەربێت لە صحیحەکەیدا بۆمان دەگێڕێتەوەو دەفەرمووێت:
پێشەوای مرۆڤایەتی فەرموویەتی( ولد لي اللیلة غلام فسمیتە باسم ابي ابراهیم).

واتە‌: ئەم شەو کوڕێکمان بوو بەناوی باوکم ناوم نا ابراهیم .

ئینجا مەبەستەکە ئەوە ناگەیەنێت ئەگەر کەسێک ناوی مناڵ دوا بخات
گوناهبار بێت، بەڵکو سوونەتە . دەتوانیت زیاتر کەلک لەم فەتوایە وەربگریت
لە لە لیژنەی فەتوادا هاتوە (فتاوی اسلامیة) بەرگی چوار لاپەڕە ٤٨٩


ئەو ناوانەی سوننەتن

ئیمامی نەوەوی لە (الأذكار )دا دەفەرمووێت سوننەتە مناڵ لە یەکەم ڕۆژی
لەدایکبوندا ناو بنرێت یاخود لە هه‌فتەی یەکەمدا، و ناوی چاک و خۆشیان
لێبنرێت لەبەرئەم فەرموودەیەی پێغەمبەردا(صل اللە علیە وسلم) (إنكم تدعون يوم القيامة بأسمائكم وأسماء آبائكم، فحسنوا أسماءكم) و باشترین ناو(عبد اللە وە عبد الرحمن)ە لەبەرئەم فەرمودەیەی(أحب الأسماء إلى اللە تعالى عبد اللە، وعبد الرحمن)رواە مسلم في صحيحە .

چۆنیەتی سونەتی ناونان کە لەمناڵ بنرێت لەم چەند خاڵەدا کۆدەکەینەوە ،

١- بە پلەی یەکەم ناوی (عبد اللە وعبد الرحمن) لەبەرئەم فەرموودەیەی پێغەمبەر(صل اللە علیە وسلم) ( أحب الأسماء إلى اللە عبد اللە وعبد الرحمن ) رواە مسلم.

٢- پلەی دووەم هه‌رناوێک لە دوای (عبد اللە وعبد الرحمن ) وەک (عبد
الرحيم وعبد العزيز وعبد الملك).. سیفەتی بەندایەتی پێوە بێت بۆ خودای
پەروەردگار .

٣- پلەی سێیەم ناوی پێغەمبەران درودی خوایان لەسەربێت بێگومان پێشەوای
پێغەمبەران (محمد)(صل اللە علیە وسلم) وە لەدوای (محمد) ( احمد ) دواتر
پێغەمبەرانی تر بەتایبەت( اول العزم ) .

٤- پلەی چوارەم ناوی پیاوچاکان پێشەوای پیاوچاکان یاوەرانی پێغەمبەر(الصحابة) چاو لێکردن و بەرز ڕاگرتنی ناویان و یاد کردنەوەیان .

٥- پلەی پێنجەم هه‌موو ناوێکی باش و خۆش واتایەکی پەسەند بدات وە مەرج
نیە ناو عەرەبی بێت چوونکە ناوی پێغەمبەران زۆربەی زۆریان عەرەبی نین .

بەهەرحاڵ باوک و دایک دەبێت ناوی پەسەند و شەرعی بۆ مناڵەکەیان دەست
نیشان بکەن و دوور لە ناوی ناشەرعی بێ واتە لاسایی کردنەوەی ناوی بێباوەڕان
نەبێت .

ئەم ناوانەی ناپەسەندن ( المكروەة).

کەسایەتی موسوڵمان دەبێت لەهه‌موو ڕەفتارێکی جوان و بەواتادا خۆی
بەپێشەوای مللەتانی تر بزانێت، وەدەبێت موسوڵمان دەست بەدابونەریتی
ئیسلامەوە بگرێت ئەگەر خۆی بەموسوڵمان دەزانێت.

بەداخەوە ئەمڕۆ کەسانێک زۆر کوێرەوەرانە ەاوشێوەی میللەتانی تر
دەکەنەوە لە ناولێنانی مناڵەکانیان بەتایبەتی لاسایی کردنەوەی خۆرئاواو
کەسانی ناموسوڵمان، ئەمەش کەمایەتی ئەم کەسایەتیە پیشان دەدات کە بەم کارە
هه‌ڵدەستێت، خۆی و دابونەریتەکەی لەلاوە بێ نرخە بۆیە دابونەریتی تری
لاپەسەندو بە بەها‌یە.

بەهەمان شێوە ئەم جۆرەو چۆنیەتی ناونانی ناپەسەندانە لەچەند خاڵێکدا کۆ دەکەینەوە:

١- مەکروهه‌ کەسێک بەناوێک ناوبنرێت واتای ناوەکە دڵ و دەروونی خەڵک
ناڕەحەت بکات وەک (نامۆ،داماو)...،لەبەرئەوە واتایەکی دڵ تەنگ دەدات یان
واتای گاڵتەجاڕی، چونکە ئەمەیان پێچەوانەی ڕەفتاری پێغەمبەرە(صلى اللە عليە
وسلم) لە بڕیاردانی ناو نانی منداڵ بە ناوێکی خۆش و بەواتا، یان زڕاندنی
ناوی خەڵک وەک : مصطفی بۆ مصتۆ یا خوود محمود بۆ خولە و احمد بۆ ئەحە و
...هتد وە ئەم دیاردەیە زیاتر لە سلێمانی باو بوو دواتر گواسترایەوە بۆ
هه‌ولێر، ئەم دیاردەیە لە کۆنەوە لە مەڕ عەلمانیەکانەوە سارکۆریزمیەکان لە
کوردستان بڵاو کرانەوەو زیاتر گرینگیان پێدرا بۆ بێ ڕێز کردنی ئەم ناوانە
بەتایبەت ناوی (محمد،احمد محمود) کە ئەمانە ناوی پێغەمبەرن(صلى اللە عليە
وسلم) بۆیەش دەڵێم لەسلێمانی چونکە ناحەزانی ئیسلام زۆر داخ لەدڵ بوون
بەرامبەر بە سلێمانی بنکەی شۆرشگێڕان بەرامبەر بە داگیرکەرانی ئینگلیز
سلێمانی شاری خۆ بەرخۆدان و قوربانی شارەکەی شێخ محمود شاری دین و دینداری.

٢- مەکروهه‌ کەسێک بەناوێک ناوبنرێت ناوێکی جنسی بێت یاخود واتای جنسی
بگەیەنێت و جنسی گوێبیست بجولێنێت، ئەم جۆرە ناوانە زۆری بۆ ئافرەتان بەکار
دێنن وەک(ناسکە،فێنک،تەنکە،گەرمە،نەرمە...)

٣- مەکروهه‌ کەسێک بەناوی فاسقانێک ناوبنرێت وەک گۆرانی بێژێک یان
شانۆگێڕێک و ئەکتەری فلیمێک دور لەکاری ئیسلامی، ئەگەرچی ناوەکانیان واتای
تەواو بەجێ بێت و مەبەستی ناولێنەرە ناوەکە یان واتای ناو نەبێت بەڵکو
لەخۆشەویستی یان دڵپێوەبونیەتی بەو فاسقە یان بۆ بەهیوا بوون لە دواڕۆژ
لاسایی کەرەوەی ئەم ژەنگ و ژاڵانە بێت.

٤- مەکروهه‌ کەسێک بەناوێک ناوبنرێت یان بانگ بکرێت کە ئەو ناوە واتای
زوڵم و زۆرداری بگەیەنێت، یاخود ناوی زۆرداران بێت و بەم ناوە ناوداربن لە
جیهانەدا وەک: فیرعەون،هامان ، قاڕون ، ئەبو جە‌هل...

٥- مەکروهه‌ کەسێک ناوی گیاندارانی لێ بنرێت یان ناوەکەی واتای گیاندار
بگەیەنێت وەک :( انعام) کەچی ئەم ناوە ناوی سورەتێکە لە قورئاندا بەڵام بە
( ال)ەوە کەچی لەواتا مانای گیاندار دەگەیەنێت بەگشتی، بۆیە لێرە ئاماژە
بە وشەی گشتی دەکەین چوونکە دەکرێت کەسی موسوڵمان ناوی گیانداری هه‌بێت وەک
شێر یان هه‌ڵۆ هه‌روا یاوەرانی پێغەمبەر(صلى اللە عليە وسلم) نازناوی شێر
یان ناوی شێریان پێوە بوو وەک ( حمزة، حيدر،عزام) بەڵام ناکرێت و
ناپەسەندە ناوی گوێدرێژ بێت یان سەگ یان بەراز یان مەیمون .

٦- ناوێک لکێنراوبێت بە دین وەک(نورالدین،شمس الدین،محیی الدین، سيف
الإسلام) ئەم جۆرە ناوانە زۆری زانایان دەفەرموون ناپاسەندەو باش نیە (قال أكثر العلماء على أن اللقب المضاف إلى الدين مكروە)
بۆیە ئیمامی نەوەوی ڕەحمەتی خوای لێبێت لەدڵی گران و ناخۆش بوو بەنازناوی
محی الدین ناویان بەێنایا یاخود شێخی ئیسلام (ابن تیمیة) لای ناخۆش بوو پێی
بڵێن (تقي الدين) بۆیە دەیگوت(أەلي لقبوني بذلك) خانەوادەم بەوناوە
نازناویان ناوم، ئەم جۆرە ناوانە لەنێو ئێمەی کورد سەریان هه‌ڵداوە و زۆرە.
خانەوادەی شێخی ئیسلامیش کوردن یاخود بنەماڵەی(صلاح الدین) بۆیە شێخ
(بكر بن عبد اللە أبو زيد) ڕەحمەتی خوای لێ بێت لە پەرتوکی (معجم المناەي
اللفظية)لاپەڕە (٩٢)دا دەفەرمووێت: بۆچونی زانایانی ئیسلام سەبارەت بەم
نازناوانەی لکێندراون بە دین ئینجا چ ناوی زانایان بێت یاخود دەستەڵاتداران
یان جگەلەوان لە چەند خاڵێکدا کۆیان دەکاتەوە.

أ- ئەم جۆرە ناوانە لەسەدەکانی دواتر دەرکەوتن ( دوای سێ سەدەی یەکەم
لە ئیسلامدا) کەسانی ناعەرەب ئەم ناوانەیان داەێناو لە نێو موسوڵمانان
بڵاویان کردەوە .

ئەم جۆرە نازناوانە لە سێ سەدەی یەکەمی ئیسلامدا بونیان نەبوو
بەتایبەتی کەسانی سەرەتای ئیسلام یاوەرانی پێغەمبەر (صل اللە علیە وسلم)

ب- حەرامە ئەم جۆرە نازناوانە بۆ کافران بڕیار بدرێت.

ت- حەرامە کەسی فاسق و وەدیەێنەر(المبتدع) و بێ نرخ ئەم نازناوەیان بۆ بڕیار بدرێت.

ث- جگە لەم چەند خاڵانەی باسمان لێی کرد ئەمەیتر لە نێو زانایاندا باسی
لەسەرە لە نێوان حەرامە و باش نیە و دروستە (الحرمة والكراهة والجواز).

تێبینیەک: ( قطب الدین) ئەم ناوەیان لەبنەمایەکی عەقیدەوە هه‌ڵقوڵاوە،
ئەم جۆرە ناوە دروستکراوی سۆفیەکانە، گوایە ئەم کەونە چوار قطب دەیبات
بەڕێوە وەکیلی خوان لەسەر زەویدا خوا پەنامان بدات، وە ئەم قوطبانە بەتەنیا
لەگەڵ خوادا خەلوەت دەکەن وە ئەم پلەو پایە تەنەا دەبێت بۆ قوتب بێت ەیچ
ئەویلیایەک ئەم حەقەی نەدراوەتێ بۆیە(الشعراني) لە پەرتوکی (اليواقيت
والجواەر)دا دەڵێت (ومن خصائص القطب أن يختلي باللە تعالى وحدە ولا تكون هذە المرتبة لغيرە من الأولياء)خوا
پەنامان بدات لە گومڕایی، بۆیە دەڵین ئەم ناوە زۆر لەمە قێزەوەرترە کەسی
موسوڵمانی خاوەن بیرو بڕوای قورئان و سوننە بۆخۆی بڕیاری بدات بەم واتایا
بەم نییەتە.

هه‌روا ناوی( شهاب ) شێخ (بكر بن عبد اللە أبو زيد)ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت(الخطابي) ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت(الشهاب: الشعلة من النار، والنار عقوبة اللە سبحانە، وهي محرقة مهلكة)شهاب بلێسەیەکە لە بلێسەکانی ئاگر، وە ئاگر عوقوبەی خوای پەروەردگارە سوتێنەرو لەناوبەرە.

ئینجا ناوێک ئەم واتایە بدات چۆن دەگەڕێتەوە بۆ دین چۆن دەکرێت کەسێک
ناوی (شهاب الدین)بێت بۆیە زانایان دەفەرموون ئەم جۆرە ناوە حەرامە کەسێکیش
ئەم جۆرە ناوەی هه‌بێت دەبێت بیگۆڕێت.

ناوی (شهاب) واباشە خۆمان لەم جۆرە ناوە بپارێزین ئیمامی (البخاري)
لە(الأدب المفرد) لە دایکە عائیشە ڕەزاو ڕەحمەتی خوای لێبێت بۆمان
دەگێڕێتەوەو دەفەرمووێت : (ذُكر عند رسول اللە صلى اللە عليە وسلم رجل يقال
لە: شهاب، فقال رسول اللە صلى اللە عليە وسلم: "بل أنت هاشم") معجم
المناهي اللفظية ص:٣١٩

واتا: ناوی کەسێکیان هێنا لەلای پێغەمبەر (صلى اللە عليە وسلم)
بەناوی(شهاب)پێغەمبەر(صل اللە علیە وسلم) ڕوو دەکاتە کەسەکەو پێی
دەفەرمووێت تۆ ناوت شهاب نیە بەڵکو(هاشم)یت. ڕاستەوخۆ پێشەوای مرۆڤایەتی
ناوی شهاب دەگۆڕێت بۆ هاشم چونکە ناوی شەهاب واتای سوتان و تێکدان
دەگەیەنێت .

٧- زانایان باس لە کراهیەتی هه‌رناوێک دەکەن کە بلکێندرێت بە (اللە)
وەک(رحمة اللە، حسب اللە ،حجة اللە،ولي اللە ....)ئەم جۆرە نازناوانە لەنێو
سۆفی و شیعەکاندا باون .

جگە لە(عبد)نەبێت واتا: عبداللە یان عبیداللە بەم شێوەیە.

٨- مەکروهه‌ کەسێک بەناوی فریشتەکان ناو بنرێت، مەبەست توخمی نێرە وەک(جبرائیل،میکائیل،.....)

بەڵام دەبێت ئیشاڕەت بە بۆچوونی زانایانی تریش بدەین کە زۆرێک لە
زانایان بە مەکروەی نازانن ئەگەر کەسێک مەبەستم لە توخمی نێرینە بە ناوی
فریشتەکان ناو بنرێت.

بەڵام ئەمەی کەبەلای ئێمەوە پەسەندترە بۆچونی ئیمامی مالکە ڕەحمەتی
خوای لێ بێت هه‌روەک لە(الموسوعة الفقەية) بەرگی ١١ لاپەڕە(٣٣٤-٣٣٥ )دا بەم
شێوەیە هاتوە (سُئِلَ مَالِكٌ عَنْ التَّسَمِّي بِجِبْرِيلَ , فَكَرِە
ذَلِكَ وَلَمْ يُعْجِبْە) پرسیاری ناوی جبرایل لە ئیمامی مالک کرا ئەم
ناوەی بەچاک نەزانی.

شێخ(ابن عثيمين) ڕەحمەتی خوای لەسەربێت لە(لقاء الباب المفتوح٦٧/١٤)دا

دەفەرمووێت : (لو أراد الإنسان أن يسمي بأسماء الملائكة ، قلنا : لا تُسَمِّ بەا ، مثل أن يسمي الإنسانُ : جبريل وميكائيل وإسرافيل)

ئەگەر کەسێک ویستی دەستنیشانی ناوی فریشتەکان بکات دەڵێین ئەم ناوانە
دەستنیشان مەکە، وەک کەسێک ناوبنرێت بەناوی جوبرائیل یان میکائیل یان
ئیسڕافیل.

وەفەرموودەیەک لەم بارەوە گوتراوە ( تسموا بأسماء الأنبياء ولا تسموا
بأسماء الملائكة) فضعيف جدا،ضعيف الجامع (٣٢٨٣) ئەم فەرمودەیە زۆر لاوازە
گوایە پێغەمبەر درودی خوای لەسەر بێت فەرموویەتی ناوی پێغەمبەران هه‌ڵبژێرن
بۆ ناو لێنان و خۆ دوورگربن لە ناوی فریشتەکان.

بەڵام بۆ ئافرەتان بەڵکو حەرامە دواتر لە باسی ئەم ناوانەی کە حەرامن باسی لێوەدەکەین.

٩- مەکروهه‌ کەسێک بەناوی سورەتەکانی قورئان ناو بنرێت بەتایبەتی ئەم
دوو ناوە (طە،یس) گوایە ئەمانە ناوەکانی پێغەمبەری سەروەرن ئەمە لە ڕاستی
دوورە بەڵکو لەڕاستیدا چەند پیتێکن لە پیتەکانی قورئان کە لەسەرەتای دوو
سورەتەوە ەاتوون بۆ زیاتر شارەزا بوون لەم باسە دەتوانیت بگەڕێیتەوە سەر
پەرتوکی(تحفة المودود) لاپەڕە (١٠٩)لەلایەن شێخ (ابن القيم) ڕەحمەتی خوای
لەسەر بێت.


ئەو ناوانەی حەرامن: ناوی حەرام یان ناباش دەگەڕێتەوە بۆ ئەم چەند خاڵەی خوارەوە

١- ناوێک کەتایبەت بێت بەخودای پەروەردگار وەک(اللە , الرحمن , الحكم , الأحد،السید....هتد)

ناونانی کەسێک بەوناوەی کە تایبەتە بەخودا بەتایبەت کە (ال)یان پێوەیە.

وەک : الخالق ، القدوس، الرحیم، الرحمن .... ناوە پیرۆزەکانی خودا.

(ابن القيم) ڕەحمەتی خوای لێبێت لە (تحفة المودود ص ٩٨) دەفەرمووێت : ئەو ناوانە تایبەتن بە خودا لەناوە پیرۆزەکانی وەک : (اللە , الرحمن , الحكم , الأحد ، الصمد ، الخالق ، الرزاق ، الجبار ، المتكبر ، الأول ، الآخر ، الباطن ، علام الغيوب)

تێبین: شێخ (ابن عثیمین) رەحمەتی خوای لەسەربێت لە(المجموع الثمین١\١٤٣
)دا دەفەرمووێت : دروستە کەسێک ناوە پیرۆزەکانی خودا بەکار بێنێت بەبێ (
ال ) وەک(حکیم ) بەبێ ئەلف و لام وە یاوەرێکی پێغەمبەریش ناوی (حکیم بن
حزام)ە، بۆیە دەتوانین ئەم ناوانە بەکار بێنین (عبدالرحمن یان
عبدالرحیم...) و له‌ هه‌مانکاتدا ئەم جۆرە ناوانەش بەم شێوە(رحمن،
رحیم،...) دروستن چوونکە بێ (ال)ن و هه‌روه‌ها نازناوی یاخود سیفەتی
(السید) کە دیکتاتۆرە سەرکردەکانی عەرەب دەیلکێنن بە بە ناوەکانیان وەک (
السید رئیس فلان...) ئەم جۆرە پاڵنانە ناوە یان لکاندنی ئەم جۆرە سیفەتە بە
ناوی هه‌ر بەندەیەک حەرامە بۆیە دەبێت ئاگاداری ئەم وشەیە بین کە بۆ
گەورەکان بەکاری دێنن.

ناوی ( جبار ) باش نیە بەکاربێت هه‌رچەندە بەبی ئەلف و لامیشەوە بێت
چونکە لەوانەیە کاردانەوەی بەسەر خاوەنەکەیدا هه‌بێت لەدوا ڕۆژدا داوای
گەورەی و زۆری و زۆرداری بکات بەسەر موسوڵماناندا یاخود لە ناو دڵ و
دەروونی ئەم کەسە ئەمە دروست ببێت.

و هه‌ر سیفەتێک و ڕەفتارێک کە لایەقە بە خودا وەک (ملك الملوك) شاهین
شاە، یاخود شاهی شاهان زۆرجار لە تەکیەکانی سۆفیەکان ئەو ناوەمان گوێ
لێدەبوو بەداخەوە ئەمە دەکەنە نازناوێک بۆ پێغەمبەر (صلى اللە عليە و سلم)
ئەم جۆرە نازناوانە حەرامن بۆیە ئیمامی (بخاري) ڕەحمەتی خوای لێبێت
لەپەرتوکەکەیدا بەشێکی ناوناوە (بَاب أَبْغَضِ الأَسْمَاءِ إِلَى اللَّە
) یەکێک لەو ناوانەی لەم بەشە باسی لێوە دەکات (ملك الملوك)ە وەک سەرۆکە
دیکتاتۆرەکەی لیبیا(القذافي) ئەم نازناوەی وەخۆ هه‌ڵگرتبوو (ملك ملوك
العرب). یاخود گەورەکانی زەردەشتیەکان لە کۆندا سەرۆکەکانی ئێران ئەم
نازناوەیان بۆخۆیان پەسەند دەکرد. کەمترین کەس لەدوا ڕۆژدا و بێ نرخترین
کەس ئەوکەسەیە کە ئەم ناوەی وەخۆ هه‌ڵگرتووە یان ئەم نازناوە، ئینجا
موسوڵمان دەبێت لەم جۆرە ناوانە دوور بێت وەک شاهه‌کانی ئێران گەورەی
زەردەشتیەکان بەتایبەت ناوی (جمشید ،ئەردەشێر،خەسرەو، فەیروز،شاپور)ئەم
ناوانە باون لەنێو کوردا بەتایبەت ناوی (جمشید) بنبڕکەری کوردو کۆتایەێنەر
بووە بۆ کورد وە دانەری جەژنی نەورۆزە دوای کۆتایی هێنانی ناحەزانی
لەناوبردنی مللەتی کوردو بەکۆیلە کردنی. یان لە سروودی ئەی ڕەقیبدا وهاتوە
(ئێمە نەوەی خەسرەوین) ئەمە بەس لەڕاستیدا دوورە ئەمە بانگەوازی بەکرێ
گیراوانە دوژمنانی کورد بەڵکوو خەسرەو گەورەیەکی فارسەکانە زەردەشتیەکان
چەوسێنەری کورد بووە وە چەند شاهێکی ئێران ناویان خەسرەو بووە بۆ زانیاری
زیاتر ئەو شاهه‌ی نامەی پێغەمبەر(صل اللە علیە وسلم) بەدەست دەگات و
دەیدڕێت (خەسرەو)بووە خەسرەوی دووەمی پێدەڵێن کوڕی هۆرمزی چوارەم بووە لە
ساڵی (٥٩٠ تا ٦٢٨ م) دەستەڵاتی گێڕاوەو حوکمی کردوە ئەم شاهه‌یە نازناوی (
بەرویز)ە ئەم شاهه‌ بوو کە پێغەمبەر(صل اللە علیە وسلم) سەروەرمان باسی لێ
دەکات و دەفەرمووێت(مزق ملكە) دەستەڵاتی خۆی دڕی دوای دڕاندنی نامەی
پێغەمبەر بۆیە لە شەوی سێ شەممە (١٠/٦ جماد الاخرة) ساڵی (٧)ی کۆچی کوڕەکەی
هه‌ڵسا بەکوشتنی باوکی بەناوی(شێرەوی یان شیرکۆ) بۆیە دەڵێین ئەمەش
نیشانەی پێغەمبەرایەتی پێغەمبەر بوو درودی خوای لەسەر بێت، ئینجا ئەوی ئەم
دێرە شیعرەی داناوەو کرابوو بە سرودی کوردی دەزانێت لە چ ڕوانگێکەوە ئەم
دێرەی دامەززراندوەو مێژووی بە چ چەوتیێکەوە بردوە، بەڵام سوپاس بۆ خوا
لەسەردەمی پێشکەوتنداو بچوک بونەوەی دونیاو بەدێ کردنیدا ئەم جۆرە
هه‌مبانانە دەردەکەون و ڕاستیەکان بەرچاو دەبن لە سەردەمی تۆڕی جیهانیدا
ئینترنێت. و هه‌روه‌ها (فەیروز) ئێمە وەکو کورد ئەم ناوە بۆ کچ بەکار
دێنین کەچی ناوی پیاوە لە لایەن فارسەکانەوە و ئەم ناوە ناوێکی فارسییە
ناوی گەورەییەکە لەگەورەکانی زەردەشتییەکان (المجوس) وهه‌روه‌ها‌ ناوی
بکوژی ئیمامی عومەرە ڕەزاو ڕەحمەتی خوای لێبێت. هه‌رچەندە (فەیروز) ناوی
جۆرە بەردێکی بەنرخە سەرچاوەی ئەم بەردە ئێرانە بەردێکی شینە و ئەم
بەردەیان بەکارهێناوە لەکۆندا بۆ جوانی و خۆپاراستن لە چاووپیسی گوایە
چاوزار دەگێڕێتەوە بۆیە تا ئێستاش خەڵکانێک پێیان وایە ڕەنگی شین بەرگرییە
لە چاوەزار . ئینجا ئەم کەسایەتیانە نازناوی (شاهین شاە)یان بۆخۆ بڕیار
دەدا واتا(ملك الملوك) وەک لەم فەرمودەی پێغەمبەردا(صل اللە علیە وسلم)
هاتووە " أخنى الأسماء يوم القيامة عند اللە رجل تسمى ملك الملوك " . بخاري ( ٢٦٠٦ )


٢- ناوێک مانای بەندایەتی بگەیەنێت بۆ شتێکی تر جگە لەخودا وەک ( عبد الحسین ،عبد النبی ،عبد المسيح ،عبد علي...
) بۆیە کۆمەڵە خەڵکێکی قەومێک هاتن بۆ لای پێغەمبەری خوا (صلى اللە عليە
وسلم) کەسێکیان لەگەڵ بوو پێیان دەوت (عبد الحجر)بۆیە پێغەمبەری
سەروەر(صلى اللە عليە وسلم) پێی فەرموو(ما اسمـك) ناوت چیە لەوەڵامی
پێغەمبەردا(صل اللە علیە وسلم) دەفەرمووێت(عبد الحجر) پێغەمبەر (صلى اللە
عليە وسلم) پێی دەفەرموێت: (إنما أنت عبد اللە) بەڵکو تۆ ناوت
(عبداللە)یە ناوەکەی دەستبەجێ دەگۆڕێت لەبەر نادروستی ناو. الموسوعة
الفقەية ١١/٣٣٥ ، بەڵام ناوی(عبدالمطلب) دەبێت کورتە ڕوونکردنەوەیەکی بۆ
بکەین چوونکە ئەم ناوە لە نێو زانایاندا باسی لەسەرە. (بن حزم)ڕەحمەتی خوای
لەسەربێت دەفەرمووێت نابێت کەسێک ناوی بەندە جگە بۆ خوای پەروەردگار بڕیار
بدات تەنەا (عبدالمطلب) نەبێت ئەم ناوەیان ڕێگە پێدراوە، ئەمە بۆچونی ئەم
زانا گەورەیە لە زانایانی ئیسلام لە ڕابردوودا، لە ئێستاش بۆچونی چەندین
زانای ئەم سەردەمە پێیانوایە دەکرێت کەسێک ناوی(عبدالمطلب)ی لێ بنرێت بۆ
نموونە شێخ (ابن باز) ڕەحمەتی خوای لەسەربێت.


بەڵام ئەوەی ئێمە بۆی دەچین ئەم بۆچوونەیە کە شێخ (ابن عثيمين)
ڕەحمەتی خوای لەسەربێت بۆی دەچێت و دەفەرمووێت : سەبارەت بەناوی(عبد
المطلب) کۆی گشتی زانایان لەسەرئەوە نین کە حەرام بێت، ئەم ناوە بۆچونی
جیای لەسەرە لەنێو زانایاندا، هه‌ندێک لەزانایان دەفەرموون : ناکرێت بڵێین
ئەم ناوە حەرامە کەچی پێغەمبەری سەروەر(صل اللە علیە وسلم) دەفەرمووێت (أنا
النبي صلي اللە عليە وسلم لا كذب أنا ابن عبد المطلب)من پێغەمبەرم درۆ
نییە من کوڕی (عبد المطلب)م.


تێبینی:

١- ئەم فەرموودەی پێغەمبەر (صلي اللە عليە وسلم ) لەیەکێک لە
جەنگەکاندا لە دۆڵێک لە دۆڵەکانی (تیامة)یە، ئەم ڕووداوە لە قورئانی
پیرۆزدا ئاماژەی بۆ دەکات بە ناوی (یوم حنین) ناوی دەبات لە سورەتی
(‏التوبة‏:‏٢٥-٢٦‏{‏ ويوم حنين إذ أعجبتكم كثرتكم فلم تغن عنكم شيئا وضاقت
عليكم الأرض بما رحبت ثم وليتم مدبرين * ثم أنزل اللە سكينتە على رسولە
وعلى المؤمنين وأنزل جنودا لم تروەا وعذب الذين كفروا وذلك جزاء الكافرين‏)
لەسەرەتای ئەم جەنگە لە دۆلی تیامە سوپای ئیسلام کەوتە نێو کەمینێکی زۆر
لێزانانە له‌هه‌موو لایەکەوە تیر باران کران بۆیە چاریان ناچار بوو ڕایان
کرد پێغەمبەری خوا (صلي اللە عليە وسلم) لە سەد کەس کەمتری لەگەڵ مایەوە
بۆیە بانگی کردن بەم شێوەیە وا شێواو بوون پێغەمبەریان (صلي اللە عليە
وسلم) نەدەناسیەوە‌ بەلایدا ڕایان دەکرد .


٢- پێشەوامان چونکە یەتیم بوو و لەلای مامی پەروەردە کراوە و گەورە بووە خەڵک پێش هاتنی ئیسلام بە کوڕی (عبد المطلب) ناویان دەبرد .

بۆیە ئەم زانایانە بەکارهێنانی ناوی (عبد المطلب)یان لا درووستە چوونکە
دەفەرموون پێغەمبەری سەروەر(صلي اللە عليە وسلم ) وشەی حەرام نادرکێنێت
کەواتە ناوی (عبد المطلب) حەرام نیەو ڕێگە پێدراوە ئەمە بۆچوونی(ابن
حزم)ڕەحمەتی خوای لەسەربێت.بەڵام ئەوەی پەسەند بێت حەرامە کەسێک بەندایەتی
بگەڕێنێتەوە بۆ (المطلب) وە نابێت هیچ کەس ناوی کوڕەکەی بنێت (عبد المطلب)
حەرامە.وهه‌روها‌ فەرموودەی پێغەمبەر(صلي اللە عليە وسلم ) (انا ابن عبد
المطلب)ئەم فەرموودەیەی پێغەمبەرناچێتە بواری بنەمایەک کەپێغەمبەر(صل اللە
عليە وسلم ) دانی پیا بنێت(باب الإنشاء)، بەلکو ئەم گوتەی پێغەمبەر(صلي
اللە عليە وسلم) لە بواری هه‌واڵێکەوەیە و(باب الإخبار) دەیگەیەنێت کە
بزانن بەڵێ ئەمە پێغەمبەری خودایە.وهه‌روها‌ هیچ بەڵگەیەک نیە کە پێغەمبەری
خوا کەسێکی ناونابێت بەناوی(عبد المطلب) یاخود ڕێگەی به‌‌هیچ یەکێک
لەیاوەرەکانی دابێت و یان بێدەنگی لێ کردبێت.لەکۆتایدا شێخ (ابن
عثيمين)ڕەحمەتی خوای لەسەربێت دەفەرمووێت : (فالصواب أنە لا يجوز أن يعتبد
لغير اللە مطلقا لا بعبد المطلب ولا غيرە)

دروست ئەوەیە نابێت بەندایەتی به‌هیچ شێوەیەک بلکێنرێت بگەڕێتەوە جگە
بۆ خوا نە بۆ(عبد المطلب)دروستە و نە جگە لە ئەو بۆ هیچ کەس.(التعبد لغير
اللە من الشرك) القول المفيد. بەندایەتی جگە بۆ خوا شیرکە و هه‌واڵ دانانە
بۆ خوا.


٣- ناوێک بێت باوبێت لەنێو کافراندا وەک ( جیمس، جۆرج، پۆلس...) بەڵام
کەسێک تازە موسوڵمان بوبێت دەکرێت لەسەر ناوەکەی پێش موسوڵمان بوونی
بمێنێتەوە وەک ئەم ناوانەی ئاماژەمان بۆی کرد یان هه‌رناوێک بێت تەنها
ئەگەر ناوەکە واتە بەندایەتی نەبێت بۆ شتی تر جگە لەخودای گەورەو میهرەبان
وەک( عبدالمسیح) ئەمە بۆچوونی شێخ ( ابن باز)ە ڕەحمەتی خوای لەسەربێت.


٤- ناوی جن و شەیتانەکان وەک (ولەان ، خنزب،سوط ، داسم ، زلنبور، ابلیس
،شەیطان..)هه‌ندێک ناو هه‌ن لەفەرمودەکاندا ەاتوون هه‌ندێکیان لە
کیتابیەکان بۆمان ماوەتەوە . بەڵام ئەگەر هه‌ر ناوێک زانرا ناوی شەیتانەکان
دەگەیەنێت دەبێت موسوڵمان لێی دوور بێت، هه‌روهه‌ا نابێت بۆ گاڵتە یان
لەکاتی توڕە بوندا ئەم جۆرە ناوانە دەرببڕیت بۆ کەسی بەرامبەر یاخود لە
کوردەواریدا کەسێک ئازا بێت یاخود لێزان کەسی بەرامبەر بەم شێوە ناوی دەبات
: بەخوا شەیتانە یان زۆر شەیتانە ئەو جۆرە دیاردەیە دەبێت موسوڵمان خۆی لێ
دوور بگرێت .


٥- ناوێک واتای پاکانەی نەفس بگەیەنێت (تزكية ) وەک ( ایمان
،برة،تقي،أواب،...) یاخود بێوەمی یی بەدواوە بێت (التشاؤم )وەک (مؤمن،
اسلام، مسلم ) چونکە ئەگەر پرسیار لە یەکێک بکرێت ئیسلام لەماڵە؟ ئەگەر
لەماڵ نەبوو ؟ نەخێر ئیسلام لەماڵ نیە. ئەم ڕستەیە (ئیسلام لەماڵ نیە یان
ئیسلام لەم ماڵە نییە) ڕستەیەکی ناپەسەندەو ناپەسەندی لێ وەدی دەکرێت. چەند
فەرموودەیەکی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) هه‌ن ئاراستەی ئەم جۆرە
واتایە دەدەن وەک ئەم فەرموودە پیرۆزەی لە موسلیمدا ەاتوە لە(سَمُرَةَ بْنِ
جُنْدَبٍ) بۆمان دەگێڕێتەوە و دەفەرمووت : (قَالَ
نَەانَا رَسُولُ اللَّە صَلَّى اللَّە عَلَيْە وَسَلَّمَ أَنْ نُسَمِّيَ
رَقِيقَنَا بِأَرْبَعَةِ أَسْمَاءٍ أَفْلَحَ وَرَبَاحٍ وَيَسَارٍ وَنَافِعٍ) مسلم (٢١٣٦)

واتە: : پێغەمبەر((صلى الله عليه وسلم)) ڕێگری لێ کردین کۆیلەکانمان بەم چاوار ناوە ناو بنێین (أَفْلَحَ ، رَبَاحٍ ، يَسَارٍ ، نَافِعٍ)
ئەم ناوانە هه‌رچواریان واتای چاک دەدەن بەڵام لەکاتی بەکارهێنانیاندا
ئەگەری بێوهمییان بەدوادا دێت وەک کەسێک بڵێ سەرکەوتوو لەم ماڵە نییە،
یاخود سودبەخشمان نەبینیوە یان ئاسان کار.

به‌هه‌مان شێوە (باوەڕ) کە لای ئێمەی کورد زۆر باوە واتای (ایمان)دەگەیەنێت بۆیە موسوڵمان خۆی لەم ناوە دوور بگرێت.


تێبینی: بەکورتی ناوێک چۆن بزانین پاکانەیە (تزكية) یان ئەم واتایە دەدات.


ئەگەر ناوەکە مانی پاکانەی کەسەکە بگەیەنێت یان بەشان و باڵ هه‌ڵگۆتن.
نابێت موسوڵمان ئەم جۆرە ناوە دیاری بکات چوونکە خوای پەروەردگار
دەفەرمووێت : (فَلَا تُزَكُّوا أَنفُسَكُمْ هُوَ أَعْلَمُ بِمَنِ اتَّقَى) النجم: ٣٢ واتا: کەواتە جۆتان بەچاک نەزانن هه‌رخوا دەزانێت کێتان تەقوادارە و چاکەکارە.


لەم چەند خاڵە ئاماژە بەم چۆنیەتیە دەکەین:


أ- هه‌ر ناوێک واتای کارێکی چاک لە کارەکانی دڵ بگەیەنێت ئەم جۆرە ناوە (تزکیة)یە وەک ( ایمان،تقوی، برة....)

ب- ناوێک واتای جۆرێک لەجۆرە بەندایەتیەکی تایبەت بدات بۆ خاوەنی
ناوەکە وەک (لەخوا ترس،خواپەرست،راکع،ساجد...) ئەم جۆرە ناوە وەک جۆری
یەکەمە.

ت- هێنانەوەی پاکانەو پیا هه‌ڵدان، هلاوشێوەی ئەم جۆرە ناوانە وەک
(جوان، ڕێک، قۆز،ئازا،بلیمەت،دلێر...) بەڵام ئەم جۆرە ناوانە ناچنە باری
(التزكية الممنوعة ) واتا ڕێگە پێدراون شەڕعین حوکمی چۆنیەتی خاڵی یەکەم و
دووەم وەرناگرن.

ث- لەم چەند خاڵەی ئاماژەمان بۆی کرد بترازێت ناو هه‌ر شێوەیەک بێت
یاخود واتای هه‌رجۆرێک لەجۆرەکانی (تزکیة) بدات دروستە وەک
(صالح،علي،طاهر....).

شێخ( ابن عثیمین) ڕەحمەتی خوای لێبێت دەفەرمووێت ( ..أما ما كان علما
مجردا لا يفهم منە التزكية فهذا لا بأس بە، ولهذا نسمي ب صالح و علي (
وما أشبههما من الأعلام المجردة التي لا تحمل معنى التزكية )المجموع الثمين
١\ ١٤٣ وە فتاوى الطفل المسلم ص ٣٩. واتە‌ : بەڵام ناوێک ئاسایی بێت
واتای پاکانەی لێ وەدینەکرێت ئەو جۆرە ناوانە ڕێگەپێدراون، بۆیە
مناڵەکانمان ناودەنێین بە ناوی صالح و عەلی و هاوشێوەی ئەم جۆرە ناوانە
کەواتای پاکانە ناگەیەنن.


٦- و خۆ هه‌ڵگرتنی ناز ناوێک کەتەنها شایستەی پێغەمبەر وەک( رسول
اللە،سید ولد ادم.نبي اللە...) . خۆ هه‌ڵگرتنی ناز ناوێک کەتەنها شایەستەی
پێغەمبەری سەروەرە وەک :(سيد ولد آدم, سيد الناس ، سيد الكل) چونکە ئەم
نازناوانە تەنها شایەستەی پێغەمبەری سەروەرن وە ئەم نازناوانە کەمتر ئێمەی
کورد بەکاریان دێنین .


تێبینی: لای زۆری موسوڵمانان مەعلوومە لە دوای ناودانان بۆ مناڵ سوننەتە نازناویشی بۆ دیار بکەیت.


بەڵام ئەوەی من دەمەوێت ئاماژەی بۆبکەم هه‌ڵبژاردنی ناوی ( محمد) بۆ
مناڵ و نازناوی پێغەمبەریش له‌هه‌مانکاتدا، چوونکە لەفەرمودەکانی
پێغەمبەردا(صل اللە علیە وسلام) هاتوە (تسموا باسمي ولا تكنوا بكنيتي.. )
متفق عليە (٣١١٤) (٢١٣٣) واتە‌ : ناوتان بنێن بەناوم بەڵام نازناوم نەکەن
بەنازناوتان.


ئینجا لە نێو زانایاندا ئەو باسە بۆچوونی جیای لەسەرە، بۆنموونە:

١- هه‌ڵبژاردنی ناوی ( محمد ) بۆ مناڵ و نازناوی پێغەمبەریش(صل اللە
علیە وسلام) له‌هه‌مانکاتدا مەکروهه‌ و نابێت لەبەر ئەوفەرموودەی
پێغەمبەر(صلى اللە عليە و سلم)کەدەفەرموویت (تسموا باسمي ولا تكنوا
بكنيتي) ئەمە بۆچونی ئیمامی شافیعیە ڕەحمەتی خوای لەسەربێت و شێخ ( ابن
القیم الجوزی) ڕەحمەتی خوای لێبێت لە پەرتوکی(تحفة المودود بأحكام
المولود)دا بۆ ئەم بۆچونە دەڕوات (...المنع بالجمع بين الكنية والاسم دون
إفراد أحدهما والأحاديث في هذا الباب تدور على هذە المعاني.. ) ئینجا ئەم
کراەیەتەی ئیمام ڕەحمەتی خوای لەسەربێت بۆ حەرامە (التحریم)نەوەک بۆ خۆ
دورگرتن(التنزیە) چوونکە فەرموودەکەی پێغەمبەر(صل اللە علیە وسلام) ئامەژەی
ئەمە دەگەیەنێت.

امام مالک بۆ بۆچوونی ئیمامی شافیعی ناچێت و دەفەرمووێت ئەم فەرمودەی
پێغەمبەر(صل اللە علیە وسلام) بۆ سەرەتای باسەکەیەو کە پێغەمبەر(صل اللە
علیە وسلام) لە ژیاندا بوو بۆیە ئێستا هه‌رکەس دەتوانێت نازناوی
پێغەمبەر(صل اللە علیە وسلام) وەخۆی هه‌ڵگرێت وەک(أبي القاسم) ئینجا خاوەنی
ئەم نازناوە ناوی محمد بێت یان احمد یان هه‌رناوێک.

مەزهه‌بی(ابن جرير) دەفەرمووێت ئەم فەرموودەیە نەسخ نەکراوەتەوە بەڵام ڕێگریەکە بۆ خۆ دورگرتن بوو لەم جۆرە نازناوە نەوەک بۆ حەرام.

- ئەم ڕێگریە تەنها بۆ ئەم کەسەیە کەناوی (احمد یان محمد)ە کەسی تر
دەتوانن ئەم جۆرە نازناوانەی پێغەمبەر بۆخۆیان بریار بدەن، ئەمە بۆچوونی
(جمهور السلف)ەوفەرمودەیەک هه‌یە لەم شێوەیە لە (جابر)ەوە دەیگێڕنەوە بۆ
پێغەمبەر(صل اللە علیە وسلام) بەڵام فەرموودەکە (مرفوع)ە.


- نابێت کەسێک نازناوی پێغەمبەر بۆخۆی بڕیار بدات به‌هه‌ر شێوەیەک بێت
بەڵکو نابێت ناوی (قاسم) بۆخۆی یان کەسی تر بڕیار بدات نەوەک دواڕۆژ بە
(أبي القاسم) ناوی ببەن، وە ئەم زانایانە بەڵگەیان بەدەستەوەیە لە کردەوەی
یاوەرانی پێغەمبەر بۆ نمونە (مروان بن الحكم) ناوی کوڕەکەی دەگۆڕێت بۆ(عبد
الملك) کەچی پێشتر ناوی قاسم بوو وە کەم کەس هه‌یە (عبد الملك ابن
مروان)نەناسێت سەرکردەیەکی ئەمەوی ناودارە لە مێژووی ئیسلامدا.


ئینجا مەبەستمان ئەگەر باسێک بەم شێوەیە باسی لەسەرە لە نێو زانایاندا
موسوڵمان خۆی لەم جۆرە نازناوە دوور بگرێت بەڵکو لەناوی (قاسم) له‌هه‌مان
کاتدا هاوشێوەی یاوەرانی پێغەمبەر((صلى الله عليه وسلم)). و بۆچوونی تریش
هه‌ن لەنێوان زانایاندا باسمان تەنها ئەم باسە نیە تا بە چڕترو پڕتر لەم
باسە بدوێین.


٧- ناوی فریشتە بۆ ئافرەتان (الملائکة)وەک (مەلەک و فریشتە و
مەلەکە...) شێج (بكر بن عبد اللە أبو زيد)ڕەحمەتی خوای لەسەر بێت لە
پەرتوکی (معجم المناهي اللفظية)دا لەلاپەڕە (٥٦٥)دەفەرمووێت (تسمية الإناث
بأسماء الملائكة فهو محرم ) واتا : ناونانی مێینە بەناوی فریشتە حەرامە.

ئینجا بەڵگەو دەلیلیان فەرموودەکانی خوای پەروەردگارە لە سوڕەتی (الزخرف/١٩)خوای پەروەردگار دەفەرمووێت (وَجَعَلُوا الْمَلائِكَةَ الَّذِينَ همْ عِبَادُ الرَّحْمَنِ إِنَاثاً أَشَەدُوا خَلْقَەمْ سَتُكْتَبُ شَەادَتُەمْ وَيُسْأَلونَ)
واتە ئەو خوانەناسانە فریشتەکان کە بەنددەی خوای میهره‌بانن ، بە کچی
خوایان دەدایە قەڵەم !! ئایا ئەوان ئامادەی دروستکردنیان بوون ؟! لە
ئایندەدا ئەم بوختانەیان لەسەر دەنوسرێت و پرسیاریشیان لێ دەکرێت .


بێگومان گاوەرەکان بەم شێوەیە بیر دەکەنەوە گوایە فریشتە کچن ئەمە جگە
لە (شەود یاەوە) ئەمانەی ئێستا لە کوردستان بانگەوازی بە گاور کردنی خەڵکن
ئەوانەی لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا هاتونەتە ناوچەکە کە(معمداني) شیان پێ
دەوترێت ئەمانە پێیا وانیە عیسا سەلامی خوای لەسەر بێت کوڕی خوا بێت وەک
گاوەرەکانی تر، بەڵام پێیان وایە گەورەی فریشتەکانە بۆیە زۆر جار دەبینیت
وەکو ڕیکلام یان گاڵتەجاڕی پیاوێک دەر دەخەن و دوبالی هه‌یە لە میدیاکان،
ئەوان دەزانن فریشتەکان باڵیان هه‌یە بەڵام بەم شێوەیە باسیان لێوە دەکەن،
ئەم گروپە تازە دروستکراوە سەرچاوەیان لە ماسۆنیەتەوەیە بۆیە لەگەڵ تانک و
زرێپۆشەکانی داگیرکەری ئەمریکا ڕوو لە جیهانی ئیسلامی دەکەن و بە پاڵ پشتی
نۆکەرانی خۆرئاوا لەناوچەکەدا دەتوانن وەک خاوەن ماڵ بێن و بڕۆن سەروەت و
سامانێکی زۆریان بەدەستەوەیە لەڕێگەی کارە مرۆڤیەکانەوە پروو پاگەندەی
ئایینەکەیان دەکەن و خەڵکی بەرەو سەرلێشواوی دەبەن بەدەستخۆشی ڕژێمە بەکرێ
گیراوەکانیان ەاو ئەندامانی پرستگای ماسۆنییەت. لە ئەوڕوپا ریسوا کراون
ئێستا کنیسایەکیان لە فرۆشتنە لەم شارەی کەمنی لێ دەژیم خەریکە موسوڵمانان
لێیان دەکرن. وە لەم چەند ساڵەی ڕابردوو چەندین کەنیسایان فرۆشت و
موسوڵمانان کردیان بە ماڵەکانی خوا و بوون بە مزگەوت . لەگەڵ گاوەرەکانی
تر وەک (پرۆتستانت و ئۆرثودۆکس،کاسۆلیک.....)دا دوژمنن چونکە لە بیروو ڕادا
یەک نین بەڵام بۆ دوژمنایەتی ئیسلام هه‌موویان یەکن و پاڵپشتی یەکترن مو
لە بینیانەوە ناچێت و هه‌ست بە جیاوازیان ناکەیت.


٨- ناوێک مانای پەرستراوەکان بگەیەنێت جگە لە خودای پەروەردگار .


کۆتایی

لاإلە إلا اللە وحدە لاشريك لە لە الملك ولە الحمد يحيي ويميت بيدە
الخير وەو على كل شيء قدير وصلى اللە على سيدنا محمد النبي الأمي وعلى آلە
وصحبە وسلم.

کوڕی پاک

٢٩ جمادي الآخرة١٤٣٢

بەرامبەربە ٠١/٠٦. ٢٠١١

[ندعوك للتسجيل في المنتدى أو التعريف بنفسك لمعاينة هذا الرابط]






 الموضوع الأصلي : حوکمی ناونانی مناڵ له ئیسلامدا // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam




 


  
مواقع النشر (المفضلة)
 


  
الــرد الســـريـع
 


  
خــدمات المـوضـوع
 KonuEtiketleri كلمات دليليه
حوکمی ناونانی مناڵ له ئیسلامدا , حوکمی ناونانی مناڵ له ئیسلامدا , حوکمی ناونانی مناڵ له ئیسلامدا ,حوکمی ناونانی مناڵ له ئیسلامدا ,حوکمی ناونانی مناڵ له ئیسلامدا , حوکمی ناونانی مناڵ له ئیسلامدا
 KonuLinki رابط الموضوع
 Konu BBCode BBCode
 KonuHTML Kodu HTMLcode
إذا وجدت وصلات لاتعمل في الموضوع او أن الموضوع [ حوکمی ناونانی مناڵ له ئیسلامدا ] مخالف ,, من فضلك راسل الإدارة من هنا
 

>




  

مواضيع ذات صلة