Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةمكتبة الصورس .و .جبحـثالتسجيلدخول
أختر لغة المنتدى من هنا

دزي كــــــــــــــــــردن

  
 
شاطر
 
  
2011-09-27, 04:44
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
دزي كــــــــــــــــــردن
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
به ڕێوه به ری گشتی
الرتبه:
به ڕێوه به ری گشتی
الصورة الرمزية
 

البيانات
عدد المساهمات : 227
تاريخ التسجيل : 02/02/2011
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: دزي كــــــــــــــــــردن   






خواى بەرزو بێ هاوتا دەفەرمووێ: [ وَالسَّارِقُ وَالسَّارِقَةُ فَاقْطَعُوا أَيْدِيَهُمَا جَزَاءً بِمَا كَسَبَا نَكَالاً مِنْ اللَّهِ وَاللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ] المائدة: ٣٨
واتە: « پیاو و ئافرەتی دز دەستیان ببڕن لە تۆڵەى دزى كردنەكەدا، ئەوەش بڕیار و حوكمێكە لەخوداوە، خواى گەورە باڵا دەست وكاربەجێ یە ».
ترسناكترین تاوانى دزى دزى كردنى حاجیەكانە لە كەعبەى پیرۆزدا، ئائەم جۆرە دزانە كە دزی لە پیرۆزترین بەشى سەرزەوی و لەدەورو بەرى كەعبەدا دەكەن هیچ سەنگ و قورسایەكیان بۆ سنورەكانى خوا دانەناوه و هیچى تێدا نەهێشتۆتەوە.
پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) لەبەسەرهاتى نوێژى خۆرگیراندا فەرمووی: [لَقَدْ جِيءَ بِالنَّارِ وَذَلِكُمْ حِينَ رَأَيْتُمُونِي تَأَخَّرْتُ مَخَافَةَ أَنْ يُصِيبَنِي مِنْ لَفْحِهَا وَحَتَّى رَأَيْتُ فِيهَا صَاحِبَ الْمِحْجَنِ يَجُرُّ قُصْبَهُ فِي النَّارِ كَانَ يَسْرِقُ الْحَاجَّ بِمِحْجَنِهِ فَإِنْ فُطِنَ لَهُ قَالَ إِنَّمَا تَعَلَّقَ بِمِحْجَنِي وَإِنْ غُفِلَ عَنْهُ ذَهَبَ بِهِ] (رواه مسلم رقم 904)
واتە: «كە منتان بینی هاتمە دواوە، ئەوە ئاگریان هێنا لە ترسی ئەوەی نەوكو هەڵم و گڕ و بڵێسەكەی بمگاتێ، وە تەنانەت خاوەن گۆچانەكەم بینی لە ناو ئاگرەدا كە ڕیخۆڵەی خۆی ڕادەكێشا لەناو ئاگرەكەدا، چونكە گۆچانەكەی بەكاردەهێناو دزی لە حاجیەكان دەكرد پێی، جا ئەگەر ئەو كەسەی كە دزێ لێدەكرد ئاگەدار ببوایەتەوە، ئەوا دەیووت نوساوە بە گۆچانەكەمەوە و من ئاگادار نەبووم، خۆ ئەگەر بێ ئاگابوونایە ئەوا دەیدزی»
وە لەگەورەترین جۆری دزیەكان دزى كردنە لەماڵى گشتی، وە هەندێ لەوكەسانەى ئەم دزیەئەكەن ئەوە دەكەونەبیانو و دەڵێن دزى كردنەكەى ئێمەش وەكو دزى كردنى خەڵكانى تر، دزى ئەكەین وەكو دزى كردنى ئەو خەڵكە (بۆخەڵك بیخوات و ئێمە نەیخۆین)، بەڵام نازانن و هەست ناكەن ئەوە دزی كردنە لە هەموو موسڵمانان، چونكە ماڵى گشتی موڵكى هەموو موسڵمانانە، وە دزى كردنی كەسانێكی لە خوا نەترسن نابێتە بەڵگە و بەهانە بۆ شوێن كەوتن و چاولێ كردنیان.
وە هەندێ خەڵك ماڵى كافر دەدزن ودزى لە ماڵی كافران دەكەن بە بیانوى ئەوەى كە ئەوانە كافرو بێ باوەڕن، ئەمەش بیانویەكی ناڕاستەو ڕەوا نی یە و بەهانەكەشیان گونجاو نیه وناتەواوە، چونكە ئەو كافرو بێ باوەڕانەى كە دروستەماڵ وسامانیان ببرێت، بریتین لەو كەسانەى كە شەڕوجەنگ بەرپادەكەن بەرامبەر موسڵمانان لە بەرەی جەنگ دا ماڵ و سامانی بە جێ ماویان دەبێتە ماڵی موسڵمان و دروستە بردنیان، نەك هەموو كۆمپانیاى كافران و تاك تاكیان بچێتە ژێر ئەم باسەوە.
وە یەكێك لە ڕێگاكانی دزى كردن دەست بردنە بۆ گیرفانی خەڵكى و بردن و ڕفاندنییەتى لەناكاو.
وە هەندێك بەنیازى سەردانی دەچن بۆ ماڵ خەڵكى و دزیان لێ دەكەن، وەهەندێ كەس دزى لە جانتاو كەل و پەلی میوانەكەى خۆى دەكات.
وە هەندێ كەسى تر دەچنە بازاڕ و فرۆشگاكانەوە و شمەك وكەل و پەل دەشارنەوە لە گیرفانیاندا یان لە ژێر جلەكانیانەوە، یان هەندێ جار هەندێ ئافرەتان ئەم كارەدەكەن و لە ژێر جلەكانیانەوە شت دەشارنەوه و دەیدزن.
وە هەندێ خەڵكى دزی شتی بچوك وكەم وهەرزان وكەم بایەخ بەئاسایی دەزانێ، لەكاتێكدا پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتى: [ لَعَنَ اللَّهُ السَّارِقَ يَسْرِقُ الْبَيْضَةَ فَتُقْطَعُ يَدُهُ وَيَسْرِقُ الْحَبْلَ فَتُقْطَعُ يَدُهُ] رواه البخاري انظر فتح الباري 12/81
واتە: « لەعنەتی خودا لە دزێك بێ كە هێلكەیەك دەدزێ و دەستی دەبڕرێت بە هۆی دزیەكەیەوە، وە لەعنەتی خودا لە دزێك بێ كە گوریسێك دەدزێ و دەستی دەبڕرێت بە هۆی دزیەكەیەوە »
بۆیە پێویستە لەسەر هەموو كەسێك كەشتێكى دزى، بیگێڕێتەوە بۆ خاوەنەكەى خۆی، دوای ئەوەى پەشیمان بۆیەوەو تەوبەى كرد و گەڕایەوە بۆلای خوا، ئیتر بە ئاشكرا بۆی دەگێڕێتەوە و دەیداتەوە یان بەنهێنى و پەنهانی یان بەهۆى كەسێكى ترەوە بۆی دەگێڕێتەوە.
بەڵام ئەگەر هەوڵی زۆرى داو كۆششی كرد بۆ دۆزینەوەى خاوەن ماڵەكە و دەستى پێنەگەیشت یان بەمیرات گرەكانى خاوەن ماڵەكە، ئەوا دروستە بیكاتە خێر بەمەبەستی ئەوەى پاداشتی خێرەكەى بۆ خاوەن ماڵەكە بێ.
س/ سايدي به هه شت






 الموضوع الأصلي : دزي كــــــــــــــــــردن // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: emran




 


  
مواقع النشر (المفضلة)
 


  
الــرد الســـريـع
 


  
خــدمات المـوضـوع
 KonuEtiketleri كلمات دليليه
دزي كــــــــــــــــــردن , دزي كــــــــــــــــــردن , دزي كــــــــــــــــــردن ,دزي كــــــــــــــــــردن ,دزي كــــــــــــــــــردن , دزي كــــــــــــــــــردن
 KonuLinki رابط الموضوع
 Konu BBCode BBCode
 KonuHTML Kodu HTMLcode
إذا وجدت وصلات لاتعمل في الموضوع او أن الموضوع [ دزي كــــــــــــــــــردن ] مخالف ,, من فضلك راسل الإدارة من هنا
 

>




  

مواضيع ذات صلة