Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةأحدث الصورالتسجيلدخول


أختر لغة المنتدى من هنا

مالیزیافۆركۆرد

  
 
شاطر
 
  
مالیزیافۆركۆرد Empty2011-09-27, 13:49
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
مالیزیافۆركۆرد
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
...::|مدير العام|::...
الرتبه:
...::|مدير العام|::...
الصورة الرمزية
 
ibn islam

البيانات
عدد المساهمات : 6825
تاريخ التسجيل : 23/07/2010
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: مالیزیافۆركۆرد   






شوێن و جێکەوتەى مالیزیا:
مالیزیا ئەو دەوڵەتەیە کەدەکەوێتە باشورى ڕۆژهەڵاتى ئاسیا، لە (13) سیازدە ولایەت و سێ هەرێمى یەکگرتوو پێکدێت. ڕووبەرەکەى 329،845 کم2 (127،354 میل دووجایە) . کوالالامپور پایتەختى کارگێڕیەو لەهەمان کاتدا پوتراجایا بارەگاى حکومەتى یەکگرتووە. ژمارەى دانیشتوانى زیاترە لە (28) ملیۆن کەس. ڕووبەرى مالیزیا لەدوو بەشى سەرەکى پێکدێت کەبەهۆى دەریاى باشورى چینەوە دابەش بووە، کەئەوانیش نیمچەدوورگەى مالیزیاو بۆرۆنیۆ مالیزیایە (کەبەمالیزیاى ڕۆژهەڵات ناسراوە). سنورى مالیزیا جگە لەسنورى ئاوى بەهەریەک لەوڵاتانى (تایلەند، ئەندۆنوسیا، سەنغافورەو سەلتەنەى برۆناى) دیارى کراوە. مالیزیا کەوتۆتە نزیک هێڵى ستونى (خط الاستواء)، کەشوهەواى گەرم و شێدارە.

سەرەتایەکى مێژوویى سەبارەت بەسیستمى حکومڕانى:
دەوڵەتى مالیزیا بەشێوەیەکى یەکگرتوو لەساڵى 1963 هاتەبوون. پێشتر دەوڵەتەکانى ئەو ناوچەیە هەر لەکۆتایى سەدەى هەژدەهەمەوە لەژێر هەژمونى بەریتانیادا بوون. بەشى خۆرئاواى مالیزیاى نوێ لەکۆمەڵێک شانشینى سەربەخۆ پێکهاتبوو، کەبە مالایاى بەریتانى ناسرابوو، کەلەساڵى 1946 دا هەڵوەشایەوە، سەرلەنوێ لە یەکێتى مالایۆدا ڕێکخرایەوە، کەبویە هۆى دروستبوونى ناڕەزاییەکى فراوان، بۆیە جارێکى تر ڕێکخرایەوە لەژێر ناوى یەکێتى مالایاى فیدراڵى لەساڵى 1948، پاشتر سەربەخۆیى بەدەستهێنا لە 31ى ئابى 1957دا، هەریەک لە سەنغافورە، ساراواک، بۆرۆنیۆى باکورى بەریتانى و یەکێتى مالایا یەکیانگرت و هەموویان مالیزیایان پێکهێنا لە 16 ى ئەیلولى 1963. ساڵانى دواتر کێشە لەنێو ان ئەم پێکهاتەیەدا دروستبوو بەشێوەیەک کەبووە هۆى سەرهەڵدانى کێشەى سەربازى لەگەڵ ئەندۆنوسیاو، جیابوونەوەى سەنغافوورە لەپێکهاتەکە لە 9 ى ئابى 1965دا. لەکۆتایى سەدەى بیستەمدا، مالیزیا بەرەوپێشچوونێکى گەورەى بەخۆوە بینى لەبوارى ئابوورى داو کۆمەڵى گۆڕانکارى خێرا تێیدا ڕوویدا. ئەمەش لەبەرچەند هۆیەک لەوانە گەروى مەلاکا (مەلەقا) کەڕێگایەکى دەریایى گرنگە لەبوارى دەریاوانى نێودەوڵەتیدا. هەروەها بازرگانى نێودەوڵەتى کەبەشێکى سەرەکى ئابوورى وڵاتە، بەشێکى تریش پیشەسازى و کانزاکانە، هەروەها لەڕوى چۆنیەتیەوە مالیزیا یەکێکە لە17 وڵاتى جیهان لەبوارى چۆنیەتى ڕووەک و ئاژەڵەوە. سەرەڕاى سیاسەتى بەڕێوەبردنى وڵات کەخاڵى سەرەکى و بەهێزى ئەو پێشکەوتنەیە. ناوى مالیزیا لەچیەوە هاتووە: لە ئەتڵەسى ولاتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا ساڵى 1914 نوسراوە: ناوى مالیزیا نرا لەو یەکێتیەى کەساڵى 1963 لەیەکگرتنى سەنغافورە، بونیۆى باکور، ساراواک و یەکێتى مالایۆ دروست بوو کە 14 دەوڵەت بوون. بەڵام پێشتر ئەو ناوە بەکاردەهێنرا بۆ ئاماژەکردن بە ناوچەکانى باشورى ڕۆژئاواى ئاسیا، لەنەخشەیەکدا کەساڵى 1914 لەشیکاگۆ چاپکراوە وشەى مالیزیا بۆ چەند ناوچەیەکى ئەرخەبیل مالایۆ بەکاربراوە، هەروەها سیاسیەکانى فلیپین بیریان لەوە دەکردەوە دەوڵەتەکەیان ناو بنێن مالیزیا، بەڵام مالیزیاى ئێستا پێش ئەوان کەوت لەساڵى 1963. هەروەها لەو یەکگرتنەشدا بیریان لەناوى لانگکاسوکا دەکردەوە بۆ دەوڵەتەکەیان، کەناوى ئەو شانشینە مێژوویەیە کەبەشى سەرەوەى نیمچەدورگەى مالایۆى داگیر کردبوو لەهەزارەى یەکەمى زاینیدا. زاناى ڕەگەزناس ئیریل جورج ێامویل ویندسور ساڵى 1850 لەڕۆژنامەى ئەرخەبیلى هیندى و ڕۆژهەڵاتى ئاسیا پێشنیارى کردبوو ناوى (میلایونیسیا یاخود ئەندۆنیسیا) هەڵبژێرن بۆ ناونانى دورگەکانى ئەندۆنیسیا. چەند بیردۆزێک هەیە سەبارەت بەبنەچەى ناوى مالایۆ یان مالاى. ئەوەى زۆر پەسەندە ئەوەیە کەلە تێکەڵاوکردن و داڕشتنى دوو وشەى زمانى (تامیل/سنسکریتی) هاتووە، مالاى (گرد) ئور (شار)، واتە شارى گرد. ئەو ناوە پشتڕاست کرایەوە کاتێ گەشتیارو بازرگانە هیندیەکان هەستان بەدیارى کردنى ناوچە جوگرافیەکانى دەوروبەرى مالیزیا لەئێستادا، کەبڕوایان وایە بنەچەى ئەو وشەیە بۆ ناونان لە شانشینى مالایۆ بەکارهاتووە، ئەو شانشینە کلاسیکیەى کەلەنێوان سەدەکانى حەوتەم تا سیانزەهەمدا سەرى هەڵداوە، لەناوچەى دارماسرایاى ئێستا لەسۆمەترە. دامەزراوە لەلایەن کۆمەڵگاى ڕوبارى باتانگارى و بازرگانەکانى ئاڵتون لەناوچەى مینانجکاباوى وشکانى، پاشترپاشگرى سیا ى یۆنانى بۆ زیادکراوە، بەمەش واتە وشەى مالیزیا واتە زەوى گەلى مالایۆ. ناوچە کیشوەریەکانى ولات ناوى مالایا (بەبێ پاشگرى سیا ى یۆنانى) هەڵگرتبوو تا ساڵى 1963. وشەى مالیزیا وەسفە بۆ هەموو گەلى مالیزیا بەهەموو پێکهاتەکانیەوە، لەکاتێکدا وشەى مالایۆ تەنها بۆ گەلى مالایۆى ئەێلى بەکاردێت، کەنیوەى دانیشتوانەکەى پێکدێنن. مالیزیا دەوڵەتێکى شانشینى هەڵبژێردراوى دەستورى فیدراڵیە.سەرۆکى فیدراڵى دەوڵەت لەمالیزیا ناسراوە بە یانگ دى بیرتوان اگونگ واتە پاشا مالیزیا، کەلەنێوان 9 نۆ سوڵتانى ولایەتى مالایۆدا هەڵبژاردنى بۆ دەکرێت و ماوەى حوکمڕانى 5 پێنج ساڵە، چوار ولایەتەکەى تر کەحوکمرانى خۆیان دەکەن بەشدارى لەو هەڵبژاردنەدا ناکەن. سیستمى حوکمڕانى مالیزیا زۆر لەسیستمى وستمنسترى پەرلەمانى دەچێت، کەهۆکەى دەگەڕێتەوە بۆ داگیرکارى بەریتانى کەتاساڵى 1957ى خایاند. مالیزیا لەلایەن کۆمەڵێک هاوپەیمانیەوە بەڕوەدەبرێت کەناسراوە بە باریسان ناسیونال. تێیدا دەسەڵاتى دادوەرى سەربەخۆیە لە دەسڵاتى یاسادانان و جێبەجێکردن. یاساکانیشى لەیاساى هاوبەشى ئینگلیزیەوە سەرچاوەى گرتووە. دەسەڵاتى یاسادانان بەشکراوە لەنێوان ئەنجومەنى یاسادانانى ئیتیحادى و ناوخۆیى. پەرلەمان لەدوو ئەنجومەن پێکدێت: ئەنجومەنى نوێنەران (دیوان راکیات) کەبەماناى ئەنجومەنى گەل دێت، لەگەڵ ئەنجومەنى پیران (دیوان نیگارا) واتە ئەنجومەنى نەتەوە. ئەنجومەنى نوێنەران کەژمارەیان 222 نوێنەرە لەلایەن هاوڵاتیانەوە بۆ ماوەى 5 پێنج ساڵ هەڵدەبژێردرێن. بەڵام ئەنجومەنى پیران کە 70 کەسن بۆ ماوەى 3 سێ ساڵە، کە 26 نوێنەرى 13 ولایەتەکەن و هەڵدەبژێردرێن، لەگەڵ 2 دوو نوێنەرى کوالالامپورو یەک نوێنەرى هەریەک لە لابوان و پوتراجایا، نوێنەرەکانى تر کە 40 نوێنەرن لەلایەن پاشاوە دیارى دەکرێت، سەرەڕاى بونى ئەنجومەنى نوێنەران بۆ لەسەر ئاستى ئیتیحادى هەموو ولایەتێک ئەنجومەنى یاسادانانى خۆى هەیە. لانى کەم 5 پێنج ساڵ جارێک هەڵبژاردن دەکرێت، وەلە تەمەنى 21 ساڵ بەرەوژوور دەتوانن بەشدارى بکەن لەدەنگدان . بەپێى دەستورى مالیزیا پێویستە سەرۆکى وەزیران ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەران بێت و زۆرینەى دەنگ بەدەست بهێنێت، ئەنجومەنى وەزیرانیش لەنێو ئەندامانى ئەنجومەنى نوێنەراندا هەڵدەبژێردرێن. حکومەتى ولایەتەکان بەڕێوەدەبرێت لەلایەن سەرۆکى وەزیرانەوە (مینتیرى بیسار لەولایەتەکانى مالایۆ یان کیتوا مینتیرى لەولایەتەکان بەبێ حوکمى بۆماوەیى) کە ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى ولایەتەکەیە لەحزبى زۆرینە لە دیوانى ئوندوگان نیگیرى. وەپێویستە سەرۆکى وەزیران موسڵمان بێت، هەرچەندە جاروبار لەوبارەوە ئیجتیهاد دەکرێت. مالیزیا ئەندامى دامەزرێنەرى رابیتەى دەوڵەتانى باشورى ڕۆژهەڵاتى ئاسیا (ئاسیان)ـە، وە ئەندامى نەتەوە یەکگرتووەکانە. بەو پێیەى لەلایەن بەریتانیاوە داگیر کراوە ئەندامى لە (کومینویلس). هەروەها ئەندامى کۆمەڵەى هەشت وڵاتە گەشەسەندوەکانە. لەڕوى دبلۆماسیەوە پەیوەندى لەگەڵ زۆربەى ولاتان هەیە، بەڵام تائێستا دانى نەناوە بە ئیسرائیل دا، بەمەش هیچ هاوڵاتیەکى مالیزى بۆى نیە بچێتە ناو ئیسرائیل. بەرپرسیارى پاراستنى وڵات کەوتۆتە ئەستۆى هێزە چەکدارەکانى مالیزیا (ڕنگکاتان تنتیرا مالیزیا). کەدابەشبووە بۆ 3 بەش: هێزى دەریایى شاهانەى مالیزیا (تنتیرا لاوت دیراجا مالیزیا)، سوپاى مالیزیا (تنتیرا دارات مالیزیا)، هێزى ئاسمانى شاهانەى مالیزیا (تنتیرا ڕودارا دیراجا مالیزیا). گەیشتنى بەریتانیا: یەکەم ئۆردوگاى بەریتانیا لە نیمچەدورگەى مالایۆ لەساڵ 1786 بنیادنرا. هەروەها دورگەى پینانگ لەلایەن کۆمپانیاى هیندى ڕۆژهەلاتى بەریتان یەوە لەسوڵتان کیدا بەکرێگیرا. لەساڵى 1824 دا دەستى گرت بەسەر مەلاکادا پاش ڕێککەوتننامەى بەریتانى هۆڵەندى کە ئەرخەبیلى مالایۆى بەشکرد لەنێون بەریتانیاو هۆڵەندا. لەکۆتایى سەدەى نۆزدەدا زۆرێک لەولایەتەکانى مالیزیا بەهۆى یارمەتى بەریتانیاوە توانیان زاڵبن بەسەر کێشەو ململانێ ناوخۆییەکاندا. بەمەش وردە وردە بەریتانیا توانى دەسەڵاتى خۆى لە ناوچەکەدا فراوان بکات. لەسەرەتاى سەدەى بیستەمدا ولایەتەکانى (باهانگ، سیلانگۆر، بیراک، نیگرى سیمبیلان) کەوتە ژێر رکێفى بەریتانیا، هەرچەندە بەریتانیەکانى سیفەتى ڕاوێژکاریان هەبوو، بەڵام لەواقیعدا کاریگەرى تەواویان لەسەر دەسەڵات هەبوو. هەرچى 5 پێنج ولایەتەکەى تر هەبوو کەبە دەولەتەکانى مالایۆ ناسرابوون، هەرچەندە راستەوخۆ لەژێر دەسەڵاتى بەریتانیادا نەبوون، بەڵام ڕازى بوون بەدانانى ڕاوێژکارى بەریتانى بۆیان کەچوار دەوڵەتیان (بەرلیس، کیدا، کیلانتان و تیرینگانۆ) لەژێر دەسەڵاتى سیامیدا بوون، تەنها دەوڵەتى جوهور توانى بەدرێژایى سەدەى نۆزدەهەم سەربەخۆیى خۆى بپارێزێت. بەڵام لەساڵى 1914 سوڵتان ئیبراهیم حاکمى جوهور ڕازى بوو بەدانانى ڕاوێژکارى بەریتانى. لەدورگەى بورنیو ساباهـ دەسەڵاتیان بەدەست بوو وەک بەشێک لەئۆردوگاى تاج بورونیۆى باکورى بەریتانى، هەرچى ساراواکە لەژێر دەسەڵاتى برۆناى دا بوو وەک ناوچەیەکى شاهانەى تایبەتى خێزانى برۆک، کەبەناوى راجاى سپى دەسەڵاتداریان دەکرد. لەکاتى داگیرکردنى مالایۆ لەلایەن یابانەوە پاش جەنگى جیهانى دووەم، هەستى سەربەخۆیى زیادى کرد، پاش جەنگ بەریتانیا پلانى دانا بۆ یەکخستنى کارگێڕى ولایەتەکانى مالیزیاو ناوى لێنا یەکێتى مالایۆ کەپاشتر هەڵوەشایەوە بەهۆى بەرهەڵستى زۆرى مالایۆیەکان کەڕازى نەبوون دەستبەردارى دەسەڵاتدارەکانیان ببن و ڕەگەزنامەش بدەنە ڕەگەزى ێینى. لەسەرەتاى هەەشتاکان تا ناوەراستى نەوەدەکان مالیزیا گەشەسەندنێکى ئابورى گەورەى بەخۆوە بینى لەسایەى حکومەتەکەى مەهاتیر موحەمەد، کەتێیدا ئابورى وڵات پشت بەستوو بە کشتوکاڵ گڕدرا بۆ ئابورى پشت بەستوو بە پیشەسازى لەبوارى ئامێرى کۆمپیوتەرو ئەلەکترۆنیات. کەتێیدا چەندین پرۆژەى زەبەلاح وەدەرکەوتن وەک دوو تاوەرە دوانەییەکە (پتروناس تاورز) کەبەرزترین تاوەرى دوانەن لەجیهاندا، هەروەها فڕۆکەخانەى کوالالامپورى نێودەوڵەتى، کەڕێگاى خێراى نێوان باکورو باشورە، بەنداوى باکۆنى کارۆئاوى، هەروەها پوتراجایا وەک پایتەختى کارگێڕى ئیتیحادى نوێ.

دابەشبوونى کارگێڕى:
لەڕوى کارگێڕیەوە مالیزیا دابەش دەبێت بۆ 13 سیانزە ولایەت (11 یانزەیان لە نیمچە دورگەى مالیزیادایە، 2 دوو انەکەى تریش لە بۆرۆنیۆ مالیزیادایە) لەگەڵ 3 سێ هەرێمى یەکگرتوو. هەر ولایەتێک دابەش دەبێت بۆ چەند هەرێمێک (دیراە یان جاجاهان لە کیلانتان)، بچوکترین بەشیش پێى دەوترێت موکیم. بەو پێیەى مالیزیا ئیتیحادیە، بۆیە حوکمڕانى وڵات دابەشبووە لەنێوان حکومەتى فیدراڵى و حکومەتى ولایەتەکان. ناو پایتەخت دانیشتوان ڕوبەر کم2 چڕى دانیشتوان ئاماژەى گەشەى مرۆیى چڕترین شوێن ژمارەى دانیشتوان ولایەتى کوالالامبور ى یەکگرتوو کوالالامبور 1،810،000 243 7449 0.868 دۆڵى کلانگ 8،063،000 ولایەتى لابوان ى یەکگرتوو بندر لابوان 90،000 92 978 – – – ولایە بوتراجایا ى یەکگرتوو پوتراجایا 65،000 46 1413 – – – جوهور جوهور بارو 3،385،000 19،984 169 0.805 جوهور بارو 1،800،000 کیدا ئالور سیتار 2،000،000 9،426 213 0.741 ئالور سیتار 600،000 کیلانتان کوتا بارو 1،635،000 14،922 110 0.728 کوتا بارو 577،300 مەلەقە (ملاکا) شارى مەلەقە 770،000 1،650 467 0.810 شارى مەلەقە 455،300 نجیری سمبیلن سرمبان 1،014،000 6،645 153 0.801 سرمبان 419،500 بهنج کوانتان 1،543،000 35،964 43 0.776 کوانتان 607،800 بیراک ایبوه 2،393،000 21، 006 114 0.790 ایبوه 814،000 بیرلس کانگار 241، 000 810 298 0 .785 کانگار 50،000 پینانگ جورج تاون 1،578،000 1،046 1509 0.851 پینانگ 2،200،000 ێەباح کوتا کینابالو 3،203،000 76،115 42 0.735 کوتا کینابالو 900،000 سلانگۆر شاه عەلەم 5،180،000 7،956 650 0.907 دۆڵى کلانگ 8،063،000 سراوک کوتشینگ 2،504،000 124،450 20 0.763 کوتشینگ 658،600 ترنگانو کوالا ترنگانو 1،121،000 12،955 87 0.813 کوالا ترنگانو 396،400







 الموضوع الأصلي : مالیزیافۆركۆرد // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam




 

  
مالیزیافۆركۆرد Empty2011-09-27, 13:53
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
مالیزیافۆركۆرد
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
...::|مدير العام|::...
الرتبه:
...::|مدير العام|::...
الصورة الرمزية
 
ibn islam

البيانات
عدد المساهمات : 6825
تاريخ التسجيل : 23/07/2010
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: رد: مالیزیافۆركۆرد   






بۆچى خوێندن لەمالیزیا؟

1- مالیزیا یەکێکە لە دەوڵەتە پێشکەوتووەکانى بوارى
خوێندن،کەهەموو پێویستیەکانى بوارى خوێندنى فەراهەم کردووە لەڕووى تەکنیکى و
پیشەسازیەوە کەهاوتەریبە لەگەڵ ئەو شۆڕشە زانیاریەى و تەکنیکى یەى پێویستە
بۆ هەموو پسپۆڕیە زانستیەکانى بوارى کۆمپیوتەرو ئەندازیارى و کارگێڕى و
دارایى و ... هتد بەوپەڕى داهێنانکاریەوە.

2- سیستمى خوێندن هاوشێوەى سیستمى جیهانیە لەباڵاترین ئاستیدا، کەملکەچى چاودێرى وەزارەتى خوێندنە لەمالیزیا.

3- هەرزانى و گونجاوى پارەى خوێندن.

4- هەمەجۆرى پرۆگرامەکانى خوێندن.

5- بونى لقى تایبەتى زانکۆکانى ترى جیهان لەمالیزیا.

6- بەکارهێنانى زمانى ئینگلیزى بەشێوەیەکى بەرفراوان.

7- نمونەیەکى جوانە لەپێکەوە ژیانى ئاشتیانەى نێوان جۆرەها ئاین و گەل و نەتەوە.

8- بونى جۆرەها قوتابى لەچەندین وڵاتى جیاوازەوە کەوا دەکات بەئاسانى مرۆڤ ڕابێت لەسەر ژیانى ئەو وڵاتە.

9- ئاسانکارى و بێگرفتى لەمانەوەو نەبوونى فیزا بۆ چوونە ناوەوەى مالیزیاو مانەوە تێیدا.

10- دەوڵەتێکى ئیسلامیەو زۆرینەى دانیشتوانەکانى موسڵمانن و گرنگى بەئاین دەدەن و ڕێز لەموسڵمان دەگرن.

11- گونجاوى تێچوونى گوزەران و ژیان.

12- لەڕووى ئابوورى و سیاسیەوە وڵاتێکى جێگیرو بێ گرفتە.

13- لەڕووى ئاسایشەوە جێگیرو بێ گرفتەو تاوانکردن تێیدا کەمە.

14- لەڕووى جوگرافیەوە ئارامەو دوورە لەکارەساتى سروشتى.

15- بوونى خواردنى هەمەجۆرو هەمەچەشنەو حەلال.

16- بوونى سیستمێکى خێراو ئاسان بۆ هاتووچۆ بۆ هەموو جێگایەک.

17- جوانترین وڵاتى ڕءَژهەڵاتى ئاسیایە لەڕووى سروشتەوە کەزۆرێک شوێنى گەشتیارى و حەوانەوەى لەخۆگرتووە.

18- بوونى قوتابخانەى هەمەجۆرو نێودەوڵەتى لەدایەنگاوە تابەرزترین ئاست بۆ ئەو کەسانەى منداڵەکانیان لەگەڵ خۆیان دەبەن.

بۆ زانیارى سەبارەت بەزانکۆکانى مالیزیا لەلاپەڕەى سەرەکى کلیکى (زانکۆکانى مالیزیا) بکە.



کام لەزانکۆکانى مالیزیا زۆر باشن؟

-ئاسان نیە بڕیار بدەیت لەباشترین، چونکە هەموو یاخود زۆرینەى
زۆرى زانکۆکانى مالیزیا زانکۆى باوەڕ پێکراون لەلایەن دەزگا زانستیەکانى
جیهانەوەو لەئاستى باڵادان.

لەڕووى هەندێ پسپۆڕیەوە هەندێ زانکۆ لەپێشترن وەک: (زانکۆى
ئیسلامى بۆ یاسا، زانکۆى مەڵتیمیدیا بۆ کۆمپیوتەرو تەکنەلۆژیا زانکۆى
تەکنەلۆجیا بۆ ئەندازیارى...هتد).

سەبارەت بەبەرنامەى تواناسازى زانکۆکان دیارى کراون لەلاپەڕەى سەرەکى کلیکى (زانکۆکانى مالیزیا) بکە.



ئەو پلە زانستیانەى زانکۆکانى مالیزیا دەیبەخشن:

هەموو زانکۆکان پلەى (بەکالۆریۆس – ماستەر – دکتۆرا) دەبەخشنە
قوتابیەکانیان، بەڵام تەنها زانکۆ حکومیەکان پلەى (دبلۆم)ى تێدا بەدەست
دێت.

ئەوەى جێگەى ئاماژ بۆ کردنە خوێندنى باڵا بۆ زۆربەى پسپۆڕیەکان بەسێ جۆر دەتوانیت بخوێنیت:

یەکەم: خوێندن تەنها بەکۆرس، واتە تەنها وانەکان دەخوێنیت و تاقیکردنەوە دەکەیت و پاش دەرچوون و بەحسێکى کورت بڕوانامە وەردەگریت.

دووەم: خوێندن تەنها بەتوێژینەوە، واتە تەنها توێژینەوەیەک
پێشکەش دەکەیت و پاش پەسەندکردنى بڕوانامە وەردەگریت. بۆ ئەم جۆرە خوێندنە
پێویستە لەکاتى پێشکەش کردنى بەڵگەنامەکاندا پرۆپۆزەلى تایبەت بە
توێژینەوەکە پێشکەش بکەیت.

سێیەم: خوێندن بەکۆرس و توێژینەوە، کەئەم جۆرەیان زیاتر
لەسیستمى وڵاتى خۆمان نزیکەو باشترە بۆ ئەوەى پاشتر توشى کێشەى بڕوانامە
نەبیت بەتایبەت بۆ قۆناغى ماستەرو.



ماوەى خوێندن چەند ساڵە؟

- بەکالۆریۆس ماوەى (3 – 4) ساڵ.

- ماستەر (1 - 3) ساڵە.

- دکتۆرا (2-5) ساڵە.

مەبەست لەو ماوەیە ئەوەیە کەئەگەر قوتابى بتوانێت هەموو
وانەکان لەهەموو سمستەرەکان بەتەواوى وەرگرێت لەکەمترین کاتدا تەواو دەبیت،
وەگەرنا دوادەکەویت و کاتەکەت درێژ دەبێتەوە. بۆنمونە لەکاتى دەستپێکردنى
سمستەرێک 6 بابەت دیارى دەکرێت بۆ ئەو سمستەرە، دەوترێت کەمترین حاڵەت
هەڵبژاردنى دوو بابەتە، پێویستە هەموو قوتابیەکى بەشداربوو ناوى خۆى تۆمار
بکات و لانى کەم دوو بابەت هەڵبژێرێت، ئەوکەسەى کەهەر شەش بابەتەکە
هەڵدەبژێرێت دەتوانێت لەکاتى خۆیدا تەواو بێت، ئەگەر کەمترى هەڵبژارد
پێویستە لەسمستەرێکى پاشتر ئەو بابەتە وەرگرێت.

بۆ ڕونکردنەوەى زیاتر، بەرنامەى ماستەرى کەسێک 12 بابەتە، لە 3
سمستەردا دانراوە هەر سمستەرەى 4 بابەت. وە ئەو سێ سمستەرە لەساڵ و
نیوێکدا کۆتایى دێت. هەر کەسێک بتوانێت هەموو بابەتەکان وەک خۆى وەرگرێت لە
ساڵ و نیوێکدا ماستەرەکەى تەواو دەکات. بەڵام ئەگەر مادەیەک یان زیاترت
تاجیل کرد، ئەوکات پێویستە لەکاتێکى تردا وەرى بگریتەوە. بەڵام گرفت
لەوەدایە زۆرجار ئەو بابەتەى کەتۆ وەرت نەگرتووە لەسمستەرى داهاتوودا نیە.
بۆ نمونە کەسێک هەموو بابەتەکانى وەرگرتووە تەنها یەک ماددەى ماوە بۆ ئەوەى
ماستەرەکەى تەواو بکات. بەڵام لەسمستەرى داهاتوودا نیە. بۆیە ئەبێت چاوڕێ
بکات بۆ سمستەرى داهاتوو تر تا ئەو کاتەى ئەو بابەتە دادەبەزێنن.



چ زمانێک بۆ خوێندن بەکاردێت لەمالیزیا؟

بەگشتى زمانى ئینگلیزى بەکاردێت جگە لەهەندێ پسپۆڕى بۆ
خوێندنى عەرەبى یان ئیسلامى یاخود زمان و ئەدەبیاتى مالایۆ و رۆژهەڵاتى
ئاسیا، بەڵام بۆ ئەو پسپۆڕیانەش پێویست دەکات قوتابى خولى تایبەتى ئینگلیزى
ببڕێت.

بۆ زانیارى سەبارەت بەکۆرسى زمانى ئینگلیزى لەلاپەڕەى سەرەکى کلیکى (کۆرسى فێربوونى زمانى ئینگلیزى) بکە.



بەڵگەنامە پێویستەکان بۆ خوێندن چى یەو چۆن پێشکەش دەکرێن؟

بۆ زانیارى سەبارەت بەبەڵگەنامە ویستراوەکان لەلاپەڕەى سەرەکى کلیکى (چۆن داواکارى پێشکەش ئەکەیت) بکە.



شوێنى نیشتەجێبوون لەمالیزیا؟

- ئەو قوتابیەى بەتەنهایە بۆى هەیە لەبەشى
ناوخۆیى زانکۆ بمێنێتەوە کە کرێى مانگانەى نزیکەى (100 $) ـە، بەڵام مەرج
نیە هەموو کات جێگا هەبێت، هەندێکجار جێگا نیەو ناو دەنوسیت تا کەسێک
دەڕوات یان جێگایەک پەیدا دەبێت..

- ئەو قوتابیەى بەتەنهایە بۆى هەیە لەدەرەوەى
زانکۆ بمێنێتەوە لەژورێکى شوققەیەک بەتەنها کەکرێى مانگانەى نزیکەى (200
$)ـە .

- بۆ خێزان پێویستە لەدەرەوەى زانکۆ بێت،
لەشوققەدا کەکرێى مانگانەى نزیکەى (250 $ - 600$)ـە بەپێى فراوانى و تازەیى
کۆنى بیناکەو جۆرى خزمەتگوزاریەکەى و دورو نزیکى شوێنەکە، ئەمەش هەندێکجار
کاتى دەوێت تا شوێنێکى گونجاوت بەدەست بکەوێت.

- بۆ ئەو کەسانەى کەلەسەرەتاوە دێن، ئەگونجێ
ماوەیەکى کاتى لاى کەسێکى ناسراو بیت، بەڵام وەک گرتنى شوێن و گرێبەست لانى
کەم پێویستە لەو شوێنە بۆ یەک ساڵ بمێنیتەوە.

- هەندێ جار شوقەى ئامادەکراو هەیە ئەیدەن بەکرێ
بۆ مانگێک یان زیاترو کەمتر بەڵام کرێکەى لەحاڵەتى ئاسایى گرانترە، بۆ
ئەوکەسانەى سەرەتا دێن شوێنێکى باشە تا دادەمەزرێن، چونکە ژیانى ئوتێل
ناخۆش و گرانە.



خواردن و خواردەمەنى لەمالیزیا چۆنە؟

- هەموو جۆرێکى خواردن هەیە، بەڵام جیاواز لەوەى خۆمان لەڕوى
شێوەى دروستکردن و تونى و ترشى و شیرینى، بەڵام پاش شارەزابوون دەتوانیت
خواردنى گونجاو بدۆزیتەوەو لەگەڵى ڕابێیت.

- باشتر وەهایە خۆت خواردن ئامادە بکەیت لەبەر (خۆشى – کەمى تێچوون – پاکژى).



تێچوونى مانگانە چەندە؟

دیاریکردنى تێچوونى مانگانە کارێکى زەحمەتە چونکە لەکەسێکەوە
بۆ کەسێکى ترو لەشوێنێکەو بۆ شوێنێکى تر دەگۆڕێت، بەتایبەت لەسەرەتاوە تا
ئەو کاتەى جێگیر دەبیت. وەک لەکوردستان خەڵکى هەیە 200 دۆلار کرێ ئەدات
هەشە 500 دۆلارو زیاتر، هەیە شتى سادە دەخوات و دەسپێوە دەگرێت، هەشە
بەپێچەوانەوە. بۆیە ئێمە لێرەدا خشتەیەک دەخەینەڕوو خوێنەر دەتوانێت حاڵەتى
خۆى لەسەر ئەو خشتەیە بخەمڵێنێت.

لەخوارەوە خشتەیەکى گشتى دەخەینە ڕوو بەدۆلار کەکەمترین حاڵەت و حاڵەتى ئاسایى تێدا باس دەکەین، واتە بۆ خۆشگوزەرانى زۆرترت دەوێت.

دەگونجێت تێچوونەکان زیادو کەم بکەن.

سەبارەت بە تاکەکەس:

بابەت

کەمترین

ئاسایى

تێبینى

فڕۆکە (هاتن لەکوردستانەوە بۆ مالیزیا) بۆ(ڕۆشتنەوەش بەهەمان شێوە) يةك سةر

350

700

بەپێى جۆرى کۆمپانیاکە دەگۆڕدرێت

تێچونى وردەى تر لەفرۆکەخانە (خواردن – تەکسى – سیمکارت -....)

60

100

ترانزیتەو هەندێکجار زیاتر لە24 کاتژمێرە.

کرێى نیشتەجێبوون بۆ تاکەکەس

100

200

بۆ هەر مانگانێک

خواردن و تێچوونى ترى ژیانى رۆژانەى تاکەکەس

250

450

بۆ هەر مانگانێک

فیزاو مانەوە بۆ ساڵێک ئەکەر لەزانکۆ بیت کەمە. لەخولى زمان زیاترە

200

1000



کرێى خوێندن بەگشتى لەنێوان بؤ هةموو ماوةى خويَندنةكة -هەندێ پسپۆڕى زیاترە

2000

5000

لەپێگەى زانکۆکەدا نوسراوە

تۆمارکردن لەزانکۆو و شتانى ترى تایبەت لەسەرەتاى چونە زانکۆ

300

1000



ئەساسى ناوماڵ . ئەگەر شوێنەکە ئەساسى تیابوو شتيَكى كةمى دةوێ

200

1500



ئەنتەرنێت و کارتى مۆبایل. هەندێک هێڵى ئەنتەرنێتى بێ بەرانبەرە

30

100

مانگانە

زمانى ئینگلیزى ئەگەر بڕوانامەى تۆفل و ئایڵتست نەبوو - شەش مانگ کەحاڵەتى مامناوەندیە بۆ ئەو بڕوانامەیە

4000

6000













بۆ خێزان بەپێى ژمارەى خێزان و گەورەو بچوکى مناڵەکان هەموو شتەکان جیاوازن بەڵام بەگشتى:

بابەت

کەمترین

ئاسایى

تێبینى

فڕۆکە (هاتن لەکوردستانەوە بۆ مالیزیا) بۆ(ڕۆشتنەوەش بەهەمان شێوە) يةك سةر - ژمارەى خێزان لەو ژمارەیە بدە

350

700

بەپێى جۆرى کۆمپانیاکە دەگۆڕدرێت

تێچونى وردەى تر لەفرۆکەخانە (خواردن – تەکسى – سیمکارت -....)

60

200

ترانزیتەو هەندێکجار زیاتر لە24 کاتژمێرە.

کرێى نیشتەجێبوون بۆ خێزان (بەپێى ژمارەکە دەگۆڕێت)

300

600

بۆ هەر مانگانێک

خواردن و تێچوونى ترى ژیانى رۆژانەى خيزان - (ژمارەى خێزان دەیگۆڕێ)

400

850

بۆ هەر مانگانێک

فیزاو مانەوە بۆ ساڵێک ئەکەر لەزانکۆ بیت کەمە. لەخولى زمان زیاترە

200

1000



کرێى خوێندن بەگشتى بؤ هةموو ماوةى خويَندنةكة -هەندێ پسپۆڕى زیاترە

2000

5000

لەپێگەى زانکۆکەدا نوسراوە

تۆمارکردن لەزانکۆو و شتانى ترى تایبەت لەسەرەتاى چونە زانکۆ

300

1000



ئەساسى ناوماڵ . ئەگەر شوێنەکە ئەساسى تیابوو شتيَكى كةمى دةوێ

1500

4000



ئەنتەرنێت و کارتى مۆبایل. هەندێک هێڵى ئەنتەرنێتى بێ بەرانبەرە

30

100

مانگانە

زمانى ئینگلیزى ئەگەر بڕوانامەى تۆفل و ئایڵتست نەبوو - شەش مانگ کەحاڵەتى مامناوەندیە بۆ ئەو بڕوانامەیە

4000

6000



خوێندنى منداڵ یان دایەنگاو باخچەى ساوایان + هاتوچۆیان

70

300

مانگانە

کڕینى سەیارە کەبۆ خێزان زۆر پێویستە - بەپێى جۆرو مۆدێلى سەیارەکە

3000

10000





تێچوونى خوێندن (رسومى زانکۆ) چەندە؟

ناتوانین بەتەواوى نرخ دیارى بکەین، بەڵام بەگشتى خوێندنى
ماستەر لەنێوان 2000 تا 5000 دۆلارە، بۆ هەندێ پسپۆڕى وەک پزیشکى یان
کارگێڕى و کار گرانترە، بۆ دکتۆراش کەمێک زیاترە، بۆ بەکالۆریۆس زۆر
جیاوازترە. هەروەها لەزانکۆیەک بۆ زانکۆیەک دەگۆڕێت، بۆ ئەوەى نەکەوینە
هەڵەوە باشترین ڕێگا ئەوەیەلە سایتى زانکۆکان پسپۆڕیەکەى خۆت بدۆزیتەوەو
تەماشاى تێچونەکەى بکەى. چونکە هەموو زانکۆکان نرخى تێچوون ئەنوسن. بۆ ئەو
کەسانەش کەناتوانن بەو کارە هەستن ئەتوانن بەئیمەیڵ پسپۆڕیەکانیان بنێرن و
بۆ چ ئاستێک دەیانەوێت بخوێنن ئەوکات ئێمە وەڵامى دروستیان ئەدەینەوە.



دەکرێت قوتابى وەربگیرێت لەزانکۆ بەبێ زانینى زمانى ئینگلیزى؟

بەڵى زۆربەى زانکۆکان قوتابى وەردەگرن ئەگەر بڕوانامەى زمانى
ئینگلیزى نەبێت، بەڵام تەنها ڕەزامەندى دەدەنێ. بۆ ئەوەى ببێتە قوتابى و
دەست بکات بەخوێندن پێویستە ئەو ئاستەى داواکراوە بۆ زمانى ئینگلیزى
بەدەستى بهێنێت.

بۆ زانیارى سەبارەت بەمانى ئینگلیزى لەلاپەڕەى سەرەکى کلیکى (کۆرسى فێربوونى زمانى ئینگلیزى) بکە.



چۆنیەتى وەرگرتنى فیزاو مانەوە؟

سەبارەت بەهاوڵاتى عێراقى مالیزیا پێویستى بەفیزا نیە بۆ
چوونە ناوەوە واتە ئەتوانیت راستەوخۆ سەفەر بکەیت، لەفڕۆکەخانە فیزاى 30
رۆژت دەدەنێ، پاشتر ئەگەر مایتەوە بۆ خولى زمان یان خوێندن ئەوا زانکۆکە
یان پەیمانگاى زمانەکە کاروبارى مانەوەت بۆ ئاسان دەکات بەرانبەر بڕە
پارەیەکى کەم.



چ کات دەتوانیت لەمالیزیا بمێنیتەوە؟

هەموو داواکاریەکانى فیزاو مانەوە دەزگاکانى
فێرکردنى مالیزیا پێى هەڵدەستێ، بەڵام دەرکردنى ڕەزامەندى بۆ خوێندن
بەڕێوەبەرایەتى کۆچى مالیزیا پێى هەڵدەستێ، ئەو کەسەى بۆ خوێندن
وەردەگیرێت دەتوانێت (باوک و دایکى + هاوسەرەکەى + مناڵەکانى) لەگەڵ خۆى
بهێنێت، بەڵام بەم مەرجانەى خوارەوە.

1- پێویستە ئەو کەسە لەیەکێک لەدەزگاکانى خوێندنى حکومى یان ئەهلى ڕەزامەندى بەدەستهێنابێت.

2- پێویستە ئەو کەسە بتوانێت تێچونى ژیان و
خوێندنى دابین بکات (واتە ئەو پارەیە لەحسابى ئەودا هەبێت یان کەسێک یاخود
دەزگایەک پشتگیرى بکات).

3- تەنها مەبەستى خوێندن بێت و بەنیازى کارکردن نەهاتبێت.

4- پاش خوێندن بگەڕێتەوە بۆ وڵاتەکەى.

5- تەندروستى و رەفتارو لاشەى تەندروست بن.

پاش وەرگرتنى ڕەزامەندى خوێندن، قوتابى داواکارى و
بەڵگەنامەو پاسپۆرت و پێویستەکانى پێشکەش دەکات، لەلایەن دەزگاکەوە پەسەند
دەکرێت و لەوێوە ڕەوانەى بەڕێوەبەرایەتى کۆچ دەکرێت بۆ پێدانى فیزە،
لەماوەى دوو هەفتەدا یان زیاتر بەڕێوەبەرایەتى کۆچ مۆرى مانەوەى خوێندن
دەدات لەپاسپۆرتەکە، پاشتریش ناسنامەى دەزگاکە بۆ قوتابى دەکرێت و مافى
ئەوەى دەبێت حساباتى تایبەت لەبانکەکان بکاتەوە.



ئایا قوتابى ئەتوانێت کار بکات؟

ڕێگا ئەدرێت قوتابى هەفتانە (20) کاتژمێر کار بکات، بەڵام
لەڕاستیدا دەستکەوتنى کار گرانە، چونکە پێویستى بەشارەزایى و زمانزانین
هەیە، لەهەمان کاتدا کارى گونجاو کەمە چونکە زۆربەى ئەو کارانە لەبوراى
کارگوزارى و خزمەتگوزاریە، وە زۆربەى شوێنەکان پێویستیان بەکەسانێکە
بەردەوام کار بکات، سەرەڕاى ئەمانەش وڵاتانى دراوسێى مالیزیا هەژارن
بەتایبەت هیندستان کەزۆربەى دەستى کار ئەوانن و هەموو جۆرە کارێکیش دەکەن.







 الموضوع الأصلي : مالیزیافۆركۆرد // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam




 

  
مالیزیافۆركۆرد Empty2011-09-27, 13:54
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
مالیزیافۆركۆرد
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
...::|مدير العام|::...
الرتبه:
...::|مدير العام|::...
الصورة الرمزية
 
ibn islam

البيانات
عدد المساهمات : 6825
تاريخ التسجيل : 23/07/2010
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: رد: مالیزیافۆركۆرد   






چۆنیەتى پێشکەشکردنى داواکاریەکان


قوتابى بەڕێز: ئەگەر دەتەوێت درێژە بەخوێندن بدەیت لەوڵاتى مالیزیا
ئەوا بۆ وەرگرتنى ئۆفەر لێتەر تکایە پەیڕەوى ئەم خاڵانەى لاى خوارەوە بکە:

یەکەم: هەموو ئەو زانیاریانەى نوسراون لەپێگەکەماندا بخوێنەرەوە بۆ ئەوەى بەرچاوڕوون بیت و زانیارى تەواوت دەست بکەوێت.
دووەم: هەموو ئەو بەڵگەنامەنەى پێویستن بۆ خوێندن بەشێوەیەکى جوان و پاکژ سکانى بکە و بینێرە بۆ ئەم ناونیشانە malaysiakurd@yahoo.com بەڵگەنامەکانیش بریتین لە:
کۆتا
بڕوانامە بەزمانى ئینگلیزى - بۆ خوێندنى دکتۆرا بڕوانامەى بەکالۆریۆس و
ماستەر، بۆ خوێندنى ماستەر بڕوانامەى بەکالۆریۆس، بۆ خوێندنى بەکالۆریۆس
بڕوانامەى ئامادەیى پێویستە... هتد.
وێنە فۆتۆگرافى داواکار بە دیجیاڵ نەک سکان کرا بێت.
کۆپى پاسپۆرت لاپەڕەى یەکەم و دووەم.
پشتگیرى
لەلایەن دوو کەس یان دوو مامۆستا لەبوارەکەى خۆتدا (هەندێ زانکۆ فۆرمى
تایبەتى خۆیان هەیە پێویستە لەسەر ئەو فۆرمە بێت) بۆ دکتۆراش پێویستە
پرۆفیسۆر یان یاریدەدەرى پرۆفیسۆر بێت، وەمۆرێکى رەسمى زانکۆ یان بەشەکەى
لەسەر بێت لەگەڵ ئیمزاو ناونیشانى تەواو ئیمەیڵ و مۆبایل بنوسرێت.
پشتگیرى
دارایى - حکومەت یان هەر دەزگاو کۆمپانیایەک- ئەگەر تێچوونى خوێندن
لەئەستۆى ئەواندا بوو، یاخود پشتگیرى بانق کەحسابێک بەناوى داواکارەوە بێت
لانى کەم بەبڕى 5000$ ، ئەتوانرێت بەشێوەیەکى کاتى پارەیەک لەبانق دابنێیت و
پاش وەرگرتنى پشتگیریەکە حسابەکەت خاڵى بکەیتەوە یان دایبخەیت و پارەکەت
وەرگیریتەوە.
پرۆپۆزەڵێکى سەرەتایى ئەگەر خوێندنەکەت بەکۆرس و بەحس بوو
بەڵام ئەگەر تەنها بەحس بێت پێویستە پرۆپۆزەڵێکى تێروتەسەل بێت بەتایبەت
بۆ دکتۆرا.
ئەم بەڵگەنامانەش ئەگەر هەبێت باشترەو نەبوونى گرفت نیە:
سیڤیەکى تێرو تەسەلى داواکار بۆ ئەوەى لەکاتى پڕکردنەوەى فۆرمدا زانیارى تەواو هەبێت لەسەر داواکار.
بڕوانامەى زمانى ئینگلیزى ئەگەر هەبوو .
پشتگیرى شوێنى کارەکەت یان ئەوشوێنانەى پێشتر کارت تێداکردووە بەنوسینى بەروارى سەرەتاو کۆتایى کار بەمۆرکراوى.
هەر بەڵگەنامەیەکى ترى پێویست لەبوارى پسپۆڕیەکەتدا کەسودى هەبێت.
سێهەم: بڕى تێچونى پێشکەشکردنى داواکارى بۆ ئۆفەر بۆ یەک زانکۆ 250 دۆلارە بۆ دوو زانکۆ 400 دۆلارە کەلەکوردستان وەردەگیرێت.

چەند تێبینیەکى پێویست:


یەکەم: ئێمە
تەنها هەڵدەستین بەپێشکەش کردنى داواکاریەکان و پێویستیەکانى بەشێوەیەکى
یاسایى و تەواوەتى و بەدواداچوونى پێویست و وەڵامدانەوەى ئیمەیڵ و
تەلەفۆنەکانى تایبەت بەو کارە، بەرپرس نین لە نەهاتنەوەى ئۆفەر لێتەر لەبەر
هەرهۆیەک کەبەدەر بێت لەو حاڵەتە وەک: (دەرنەچوون لەمونافەسە، کەمى نمرە،
گرفتى جۆرى بڕوانامە، نەناردنى هەرداواکاریەک کەزانکۆکە داواى دەکات،
لاوازى پرۆپۆزەڵ ... هتد) هەرچەندە تا ئێستا زۆربەى داواکاریەکان
ئەنجامەکەى پۆزەتیف بووە.
دووەم: سەبارەت بەکاتى دەرچوونى ئۆفەر تکایە ئەم خاڵانە لەبەرچاو بگرە:
ئەلف:
هەرچەندە ئێمە لەماوەى 3 هەفتەدا توانیومانە ئۆفەر وەرگرین و زۆربەى کات
ئۆفەرمان لەکەمتر لەو کاتەى بەرانبەر چاوەڕوانى ئەکات وەرگرتووە. بەڵام
پێویستە ئاگادارى کات بیت چونکە وەرگرتنى ئۆفەر لەحالەتى ئاساییدا لانى کەم
پێویستى بەدوو مانگ هەیە.
با: زانکۆکە هەموو ئەو برۆسانەى خۆى تەواو
ئەکات کەپێویستن بۆ پیدانى ئۆفەر بەبێ گویدانە ئەوەى ئەو کەسە پەلەیەتى یان
هەر گرفتیکى هەیە، ئەمەش بۆ دورکەوتنەوە لەتەزویرو وەرگرتنى کەسى شایستە
تا کار نەکاتە سەر ئاستى زانستى زانکۆکە.
جیم: هەندێ زانکۆ بەردەوام
پرۆسەى پێشکەش کردن و پێدانى ئۆفەرى هەیە. هەندێ زانکۆش ساڵانە تەنها
کاتێکى دیارى کردووە بۆ پێشکەشکردن و پێدانى ئۆفەر.
دال: پرۆسەى پێشکەش کردن و پێدانى ئۆفەر بۆ خوێندن بەبەحس بەردەوام کراوەیە.
ها:
دەستکردن بەخوێندن لەمالیزیا لەسەرەتاى مانگى 9 و سەرەتاى مانگى 2 هەندێ
زانکۆش مانگى 3 یە. بۆیە لەم کاتانەدا هەموو تواناکانى زانکۆ تەرخان دەکرێت
بۆ پێشوازى و تۆمارکردنى قوتابی نوێ کەژمارەیان زۆرە. لەبەر ئەوە لەوانەیە
پرۆسەى پێدانى ئۆفەر لەو ماوەیەدا بوەستێت یان سست بێت.
واو: لەپێناو
پارێزگارى لەپَگەى خۆمان و ڕاستگۆیى لەگەڵ ئێوەى بەڕێز هەموو ئەو خاڵانەى
سەرەوە بەڕوونى دەنوسین هیوادارین بیخوێننەوەو لێى تێبگەن بۆ ئەوەى دواتر
گلەیى نەکەن لەچۆنیەتى وەرگرتنى ئۆفەرو پرۆسەکەى.
سێهةم: بۆ
ئەوەى مامەڵەکەت بەخێرایى تەواو بکرێت، تکایە پاش ناردنى دۆکۆمێنتەکان
ڕاستەوخۆ ئەو بڕە پارەیەى داواکراوە بگەیەنە بەکەسى دیاریکراو. پاشتر دەست
دەکرێت بەپێشکەشکردنى داواکاریەکەت و دواکەوتنى پارەکە کارەکەى خۆت دوا
دەخات.
چوارەم: ئەو
بڕە پارەى داواکراوە ئەتوانین بڵێن تەنها شتێکى ڕەمزیەو مەبەستمان زیاتر
هاوکار و خزمەتى قوتابیانى کوردە، چونکە پێشکەشکردنى هەر داواکاریەک
بەشێوەیەکى زانستى و دروست زۆر زیاترى لەوەى پێویستەو زۆرجار ئێمە چەندین
جار سەردانى ئەو زانکۆیانە ئەکەین بۆ بەدواداچوونى کارەکان کەزۆربەیان
پێویستى بەزیاتر لەسەعاتیک لێخوڕینى سەیارە هەیە سەرەڕاى کارى ئەنتەرنێت و
ڕسومى زانکۆو چاپکردن و شتى تر.

بەو هیوایەى بتوانین بەشداریەکى کاریگەر بکەین لەبەروەپێشبردنى ئاستى
زانستى لەکوردستانى خۆشەویستمان و کەمکردنەوەى ئەرک و خەمى قوتابى کورد.







 الموضوع الأصلي : مالیزیافۆركۆرد // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam




 

  
مالیزیافۆركۆرد Empty2011-09-27, 13:54
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
مالیزیافۆركۆرد
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
...::|مدير العام|::...
الرتبه:
...::|مدير العام|::...
الصورة الرمزية
 
ibn islam

البيانات
عدد المساهمات : 6825
تاريخ التسجيل : 23/07/2010
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: رد: مالیزیافۆركۆرد   






ەمالیزیا چ زمانێک بۆ خوێندن بەکاردێت ؟
-
لەزۆربەى قوتابخانەکانى مالیزیا بەگشتى زمانى مالایۆ بەکاردەهێنرێت
تاقۆناغى ئامادەیى (پۆلى 12). بەڵام چەندین قوتابخانەى نێودەوڵەتى هەن
کەزیاتر کەسانى غەیرە مالیزى تێیدا دەخوێنن و بەزمانى ئینگلیزیەو سیستمى
کامبریدج بەکاردەهێنن، لەگەل َ وانەى عەرەبى و پەروەردەى ئیسلامى کەوانەى
ئیختیارین بۆ کەسێک بیەوێت.
- قۆناغى بەکالۆریۆس بەهەردوو زمانى
ئینگلیزى و مالایۆیە. ئەو زانکۆو بەشانەى کەقوتابى ولاتانى تر وەردەگرن
خوێندنیان بەزمانى ئینگلیزیە.
- بۆ ئاستى خوێندنى باڵا بەشێوەیەکى گشتى
خوێندن بەزمانى ئینگلیزیە جگە لەهەندێک کۆلێژو بەشى تایبەت کەتەنها بۆ
دانیشتوانى مالیزین و بەزمانى مالایۆ دەخوێنن. یان هەندێ پسپۆڕى وەک زمانى
عەرەبى، بەڵام بۆ ئەو پسپۆڕیانەش پێویست دەکات قوتابى خولى تایبەتى
ئینگلیزى ببڕێت.

پێویستى و ئاستى زمانى ئینگلیزى بۆ ئەوەى قوتابى بتوانێت دەست بەخوێندن بکات
پێویستە جیاوازى بکرێت لەنێوان وەرگرتنى ئۆفەر لەگەڵ دەستکردن بەخوێندن.
جگە
لەهەندێ بەش و پسپۆڕى تایبەت کەلەزانکۆیەک بۆ زانکۆیەک جیاوازە. زۆربەى
زانکۆکان ئۆفەر لێتەر ئەدەن بەقوتابى، بەڵام بۆ ئەوەى ئەو قوتابیە بتوانێت
دەست بەخوێندن بکات، پێویستە ئەو ئاستەى کەبۆى دیارى کراوە بۆ زمانى
ئینگلیزى بەدەستى بهێنێت کەیەکێکە لەم حاڵەتانەى خوارەوە:
یەکەم:
لەهەر زانکۆیەک لیستى تایبەتیان هەیە بۆ ئەو وڵاتانەى کەزمانى ئینگلیزى
بەکار دەهێنن لەهەموو ئاستەکانى خوێندندا، هەڵگرى ڕەگەزنامەى ئەو وڵاتانە
ڕاستەوخۆ دەست بەخوێندن دەکەن و هیچ گرفتیان نیە، عێراق و کوردستان
لەدەرەوەى ئەو لیستەن.
دووەم: بەگشتى
هەموو زانکۆکان کەمترین ئاستى داواکراو بۆ زمانى ئینگلیزى بۆ خوێندنى
ماستەرو دکتۆرا (TOEFL 550 /IELTS 6.0)ـە جگە لەهەندێ پسپۆڕى وەک (یاسا و
پزیشکى) کەلەو ئاستە زیاترى پێویستە، یاخود زمانەکانى تر وەک (عەرەبى و
مالاى و...) کەکەمترى پێویستە. قوتابى خۆى ئازادە لەکوێ و کەى خولى زمان
ئەبینێت، گرنگ ئەوەیە بتوانێت یەکێک لەو دوو بڕوانامەیە بەدەست بهێنێ.
سێهەم: هەندێ
زانکۆ یان بەش ڕێگا دەدەن بەو کەسانەى کەخوێندنى قۆناغەکانى پێشویان
بەزمانى ئینگلیزى بووە، ڕاستەوخۆ دەست بەخوێندن بکەن بەڵام لەگەڵ
خوێندنەکەدا ئەبێت دوو مادەى ترى ئینگلیزى وەرگریت، وەک زانکۆى UTM.
چوارەم: هەندێک
زانکۆ خۆیان خولى تایبەتیان هەیە وەک زانکۆى UTM و IIUM قوتابى ئەچێتە ئەو
خولانەو دواى تەواو کردنى خولەکان بەسەرکەوتوویى، دەست بەخوێندن دەکات.
بەڵام
بۆ ئەو کەسانەى کەبەنیازى فێربوونى زمانن بەباشى و دەیانەوێت زوو فێر بن،
پەیمانگاکانى دەرەوەى زانکۆ باشتر و خێراترن بەڵام نرخیان گرانترە.

پەیوەندى نێوان پەیمانگاکانى خولى فێرکردنى زمان و دەستکردن بەخوێندن چیە؟
لەڕاستیدا
هیچ پەیوەندیەک نیە بەو مانایەى بەشێک بێت لەخوێندن، بەڵکو بڕوانامەى زمان
یەکێکە لەداواکاریەکانى خوێندن. ئەو کەسەى کە ئۆفەر لێتەر وەردەگرێت
پێویستە ئاستى داواکراو بۆ زمان تەواو بکات بۆ ئەوەى دەست بەخوێندن بکات.
پەیمانگاکانى
زمان بەشێکى سەربەخۆن و کەرتى تایبەتن، خولى زمان ئەکەنەوە بۆ هەموو کەس و
بۆ هەموو ئاستێک هیچ پەیوەندیەکیان نیە بەوەى کەئەم کەسە بۆچى دەخوێنێت
(بۆ زانکۆ – بزنس – قسەکردن – فێربوون – تەرفیه و ...هتد) ئەوان خولیان
هەیەو ئەو کەسانەش دەچن لەوێ ئاستیان بۆ دیارى دەکرێت و لەو ئاستەدا دەست
بەخوێندن ئەکەن.
سەبارەت بەقوتابى کەپێویستى بەبڕوانامەى (TOEFL 550
/IELTS 6.0) وەک هەموو کەسێکى تر دەچێت لەیەکێک لەو پەیمانگایانە ناوى خۆى
تۆمار دەکات و دەست بەخولى زمان دەکات. پاش ئەوەى زانى ئاستى باش بووەو
دەتوانێت نمرەى پێویست بهێنێ دەتونێت ناوى خۆى تۆمار بکات بۆ تاقیکردنەوەى
(TOEFL /IELTS) ئەگەر توانى نمرەى داواکراو بەدەست بهێنێ کۆتایى بەخولى
زمان دەهێنێت و خۆى ئامادە دەکات بۆ خوێندنى زانکۆ. ئەگەر نەیتوانى ئەو
نمرەیە بهێنێ پێویستە بەردەوام بێت لەفێربوون تا ئامادە دەبێت بۆ
تاقیکردنەوەیەکى ترو بەدەستهێنانى نمرەى داواکراو.
بەکورتى: ئەو کەسەى
کە وەردەگیرێت، بەلام لەزمانى ئینگلیزیدا لەئاستى داواى زانکۆکەدا نیە
پێویستە خوێندنەکەى دوا بخات (بەپێشکەش کردنى داوایەک بۆ زانکۆکە) پاشان
بەیەکێک لەو ڕێگایانەى کەلەسەرەوە ئاماژەمان پێکرد، بڕوانامەى زمان و ئاستى
پێویست بەدەست دەهێنێت، پاشتر لەنزیکترین سمستەرى داهاتوودا دەست بەخوێندن
دەکات. ئەگەر ئەو کەسە نەیتوانى تا سمستەرى داهاتوو کۆرسى زمان تەواو بکات
یان بڕوانامەى پێویست بەدەست بهێنێ، ئەوا دەتوانێت جارێکى تر خوێندنەکەى
تڕجیل بکات.

چۆن دەست دەکرێت بەخوێندنى زمان؟
ئەو کەسەى کەوەرگیرا دوو حاڵەتى لەبەردەمدایە.
یەکەم:
ئەگەر زانکۆکە خولى زمانى هەبوو، ئەو کەسەش ویستى لەوێ بەشدارى بکات. ئەوا
چاوەڕێ دەکات تا دەستپێکردنى مەوعیدى تۆمارکردن پاشان بەشدارى خولى زمانى
زانکۆ دەکات، واتە ئەگەر کەسێک ئۆفەرى زانکۆى هەبێت بەڵام چەند مانگێکى تر
ئەو سمستەرە دەست پێدەکات کەئەو وەرگیراوە، ئەوا زانکۆ وەریناگرێت لەخولى
زمان تا بەروارى تۆمارکردن.
دووەم:
ئەگەر زانکۆکە خولى زمانى نەبوو یان ئەو کەسە ویستى لەشوێنێکى تر بەشدارى
خولى زمان بکات، دەتوانێت لەدەرەوەى زانکۆ لەپەیمانگایەکى فێرکردنى زمان
بخوێنیت کەتێچوونەکەى زیاترە لەخاڵى یەکەم و بەڵام بەهێزترو خێراترە. تا
ئەو کاتەى کەئامادە دەبێت بۆ تاقیکردنەوەى (TOEFL/IELTS). ئەو کاتەى کە ئەو
نمرەیەى پێویستە بۆ خوێندن بەدەستى هێنا، پەیوەندى بەزانکۆوە دەکات بۆ
سمستەرى داهاتوو دەست بەخوێندن دەکات.

ماوەى خولى زمان چەندە؟
یەکەم:
ئەو کەسانەى لەزانکۆ بەشدار دەبن، سەرەتا تاقیکردنەوە ئەنجام ئەدەن و
ئاستەکەیان دیارى دەکرێت. هەندێ زانکۆ تەنها یەک سمستەرى 6 شەش مانگى
داناوە بەشدارى دەکەیت و ئەگەر سەرکەوتوو بویت ئەوا دەست بەخوێندن دەکەیت و
مادەیەک یان دوو مادەى ئینگلیزى لەگەڵ خوێندن وەردەگریت وەک زانکۆى UTM.
بەڵام زانکۆى ئیسلامى مەرجى داناوە بۆ قوتابى کەتێکڕاى نمرەکەى بکاتە 6
شەش. وەهەر کۆرسێک 3 سێ مانگە. واتە بەشداربوو ئەگەر لەتاقیکردنەوەدا 6
شەشى هێنا لەهەر کاتێکدا ئەوا دەست بەخوێندن دەکات. ئەگەر کەمتربوو پێویستە
بەشدارى خولى داهاتوو لەئاستێکى تردا بکات. بەم شێوەیە بەردەوام دەبێت،
واتە کەمترین ماوە 3 مانگە تا 2 دوو ساڵ. چونکە بەشداربوو هەبووە بە 6 شەش
مانگ و هەشە بە 2 ساڵ تەواوى کردووە.
دووەم:
پەیمانگاى دەرەوەى زانکۆ، پەیمانگاکان ئاستیان دیارى کردووە بۆ خوێندن،
پاش تاقیکردنەوە ئاستى خۆت بۆ دیارى دەکرێت. بەپێى ئەزمونى خۆیان دەڵێن ئەو
کەسەى بەنیازە نمرەى (TOEFL 550 /IELTS 6.0) بەدەست بهێنێ لانى کەم
پێویستە ئاستى 6 شەش تەواو بکات، واتە 6 شەش مانگ بەسەرکەوتوویى بەشدارى
خولەکان بکات. ئەگەر بەشداربوو لەهەر ئاستێکى بالاتر لە 1 یەک وەرگیرا
مانگێک کەمترى پێویستە. بەکورتى بۆ کەسانێک کەلەزمانى ئینگلیزى تایبەتمەندو
شارەزا نین لانى کەم پێویستیان بە 6 شەش مانگ خولى چڕوپڕ هەیە بۆ
بەدەستهێنانى ئەو نمرەیە.

پەیوەندى چی یە لەنێوان خولى زمان و بڕوانامەى (TOEFL /IELTS)؟
دوو شتى جیاوازن لەیەکترو لەهەمان کاتدا تەواوکەرى یەکترن.
تاقیکردنەوەى
(TOEFL /IELTS) لەزۆربەى وڵاتانى جیهان هەیەو هەموو کەس ئەتوانێت لەیەکێک
لەو دەزگا باوەڕپێکراوانە ناوى خۆى تۆمار بکات و تاقیکردنەوە ئەنجام بدات.
هەرکەسەش بەپێى ئاستى خۆى نمرە دەهێنێت.
بۆ ئەو کەسانەى کەپێویستیان
بەنمرەیەکى دیارى کراوە لە (TOEFL /IELTS) پێویستە خۆیان بەهێز بکەن بۆ
ئەوەى بتوانن ئەو نمرەیە بەدەست بهێنن کەدەیخوازن. لێرەوە دەتوانین ڕۆڵى
پەیمانگاکانى خولى زمان بزانین. واتە ئەو پەیمانگایانە هۆکارێکن بۆ
بەرزکردنەوەى ئاستى بەشداربوو بۆ ئەوەى بتوانێت ئەو نمرەیە بەدەست بهینێت.
بۆنمونە هەندێ دەزگا بەتایبەت کەرتى تایبەت داواى نمرەیەکى ئاسایى دەکەن بۆ
بەشداربووان، بۆیە کەسانێک تاقیکردنەوە دەکەن و نمرەى 4 یان کەمترو زیاتر
دەهێنن بەڵام تەنها ئەوەندەیان پێویستە.
جگە لەو خولانەى کە گشتین بۆ
زمان و هەموو کەسێک بەشدارە، هەندێ دەزگاى تایبەت خولیان هەیە بۆ
ئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەى (TOEFL /IELTS)، کەسانى پسپۆڕ وانە دەڵینەوە،
باسى وردەکارى تاقیکردنەوەکە بۆ بەشداربووان دەکەن لەگەڵ ڕێنمونى پێویست
لەو بوارەدا.


باشترین پەیمانگاى زمان لەمالیزیا کامەیە؟
لەهەموو شارەکاندا پەیمانگاى هەمەجۆر هەن و بەسودن، بەناوبانگترینیان

یەکەم: پەیمانگاى ئەمریکى ELS : کەڕۆژانە 6 کاتژمێر
بەردەوامە لە 8:30 – 3:30 نیوەڕوان یەک کاتژمێر پشووە، جگە لەشەممەو یەک
شەممە کەپشوى ڕەسمى یە، ڕۆژانى هەینى تا کاتژمێر 12:30 بەردەوامە. گرنگى
دەدەن بەنوسین، جگە لەخوێندنەوەو گوێگرتن و کارکردن لەسەر کۆمپیوتەر
لەپرۆگرامى تایبەت بەفێربوون. بۆ ئەو کەسانەى خوێندنى ئەکادیمیان هەیە
باشترین و خێراترینە، بەڵام گرانترینە لەڕووى نرخەوە. پاش شەش مانگ بەشدارى
بۆ کەسێکى ئاسایى دەتوانێت بەشدارى تاقیکردنەوە بکات، ئەگەرى هێنانى نمرەى
پێویستیشى زۆرە. مانگانەکەى نزیکەى 700 دۆلارە جگە لە 235 دۆلارى سەرەتا
بۆ تۆمارکردن و تاقیکردنەوە. وەئەگەر چەند مانگێک پێشەکى بدەیت نرخەکەى
تۆزێک کەمتر دەبێتەوە.
خولەکانیان مانگانەیەو سەرەتاى هەموو مانگێک دەست
پێدەکات پاش پشووى هەفتە، واتە یەکەم دوو شەمەى سەرەتاى مانگ. پەیمانگا دە
ئاستى هەیە بۆ خوێندن لەژمارە سفر تا ژمارە 9. مامۆستاکانیان تێکەڵاوە
لەئینگلیزى زمان و هاوڵاتى مالیزى و وڵاتانى تر.
نوسنگەى پەیمانگا لەناوەراستى پایتەختدایەو لەبەرانبەر دوو بورجەکەیە.
پێگەى پەیمانگا (مالیزیا) : http://www.els.edu/ar

دووەم: پەیمانگاى بەریتانى British Council: ڕۆژانە 3
کاتژمێر بەردەوامەو 15 خولەک پشووە. جگە لەشەممەو یەک شەممە کەپشوى ڕەسمى
یە. بەیانیان لە کاتژمێر 30 :9 – 12.45 ئێواران کاتژمێر 2 – 5.15 یاخود
کاتژمێر 6 - 9.15 . گرنگى دەدەن بەقسەکردن، جگە لەخوێندنەوەو گوێگرتن و
کارکردن لەسەر کۆمپیوتەر لەپرۆگرامى تایبەت بەفێربوون. بۆ ئەو کەسانەى
دەیانەوێت خۆیان بەهێز بکەن یان لەهاوینان تەنها خولى ئینگلیزى ببینن
باشترینە، لەڕووى نرخەوە هەرزانترە لە ELS. هەروەها خولى تریان هەیە بۆ
مناڵ یان نوسینى ئەکادیمى و ئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوە...هتد. بەشداربوو
ئەتوانێت سودمەند بێت لەکتێبخانەو ئەنتەرنێت و کۆمپیوتەرو تا کۆتایى دەوام
بمێنێتەوە بەبێ بەرامبەر.
پەیمانگا پێنج ئاستى هەیە (Elementary – Pre
Intermediate- Intermediate – Upper Intermediate - Advance ) هەریەک لەو
ئاستانە 5 بەشە هەر بەشە بە دوو هەفتە تەواو دەبێت، نرخى دوو هەفتە 285
دۆلارە واتە مانگى 570 دۆلارە. بڕى 35 دۆلاریش بۆ تاقیکردنەوەى سەرەتایە.
نوسنگەى پەیمانگا لەناوەراستى پایتەختدایەو لەبەرانبەر دوو بورجەکەیە.
پێگەى پەیمانگا (مالیزیا) : http://www.britishcouncil.org/malaysia

سێهەم: پەیمانگاى نیوزلەندى elit Language Centre ڕۆژانە
دوو جۆر خولیان هەیە بۆ ماوەى 3 کاتژمێر یان 5 کاتژمێر. جگە لەشەممەو یەک
شەممە کەپشوى ڕەسمى یە. بەیانیان لە کاتژمێر 9 تا 12.30 ى بۆ ئەو کەسانەش
ئارەزوو دەکەن دەتوانن لە 11.30 تا 4.30 بەشدارى بکەن. گرنگى بەهەموو
بوارەکان دەدەن. لەڕووى نرخەوە لەو دوو پەیمانگاى سەرەوە گونجاوترە، ئەوەى
زۆر گرنگە ئەم پەیمانگا فیزەى یەک ساڵ وەردەگرێت بۆ قوتابى بەمەش قوتابى
لەدواى شەش مانگ توشى گرفت نابێ ئەگەر بمێنێتەوە چونکە پەیمانگاکانى تر
تەنها بۆ شەش مانگ فیزە دەدەن. هەروەها زۆربەى مامۆستاکانیان خۆیان
ئینگلیزى زمانن.
پەیمانگا پێنج ئاستى هەیە (Elementary – Pre
Intermediate- Intermediate – Upper Intermediate - Advance ) هەریەک لەو
ئاستانە 3 مانگە جگە لە Elementary کە 4 مانگە واتە پەیمانگا بۆ 16 مانگ
خولیان هەیە. نرخى یەک مانگ بۆ خولى ئاسایى نزیکەى 370 دۆلار بۆ خولى 6
کاتژمێریش 635 دۆلارە. بڕى 35 دۆلاریش بۆ تاقیکردنەوەى سەرەتایەو مانگانەش
لەنێوان 10-30 دۆلار بۆ کتێب.
نوسنگەى پەیمانگا لەناوەراستى پایتەختدایەو لەبینایەکى نزیک باخچەى پشتەوەى دوو بورجەکەیە.
پێگەى پەیمانگا: http://www.elitlc.com

چونیەتى وەرگرتنى ئۆفەر لێتەر بۆ کەسانى دەرەوەى مالیزیا؟
چونیەتى وەرگرتنى ئۆفەر لێتەر بۆ کەسانى دەرەوەى مالیزیا؟
سەبارەت
بەوەرگرتنى ئۆفەر بۆ خوێندنى زمان زۆرێک لەپەیمانگاکان وەک پێویست هاوکار
نین، ئەمەش ئەگەڕێتەوە بۆ ئەو ئەزمونەى کەلەو بوارەدا هەیانە، چونکە
خەڵکانێکى زۆر پێشتر ئۆفەریان وەرگرتووەو پاشتر نەهاتوون، یاخود دێن و
فیزەکە وەردەگرن و پاش ماوەیەک واز دەهێنن واتە مەبەستیان هاتن بووە بۆ
مالیزیاو وەرگرتنى فیزە بۆ مانەوە.
ئێمەپاش سەردانمان بۆ چەند
پەیمانگایەک و تاقیکردنەوەى ئیش و کاریان ئێستا گەشتوینەتە ڕێککەوتن لەگەڵ
پەیمانگا ELS ى ئەمریکى و elit ى نیوزلەندى بۆ پێدانى ئۆفەر بەشێوەیەکى
گونجاو، بۆیە پێمان باش بوو لەو پەیمانگایانە هەوڵى ئۆفەر بدەین تاوەکو ئەو
کەسەى کەدێت بۆ خوێندن گونجاوترین نرخ دیارى بکات بۆ وەرگرتنى ئۆفەر
تالەداهاتوودا زەرەرمەند نەبێت، چونکە هەندێک کەس لەپەیمانگاى تر ئۆفەریان
وەرگرتووە کەنرخیان کەمتر بووە، پاش هاتنیان بۆ مالیزیا ئەو پەیمانگایان
بەدڵ نەبووە بەڵام نەیانتوانیوە بیگۆڕن لەبەر گرانى نرخى ئەوانى تر، هەندێ
جاریش گۆڕیویانە بەڵام خۆیان پارەى زیاتریان خستۆتە سەر ئەو پارەیەى
کەوەریان گرتووە (ئەم باسە تایبەتە بەتواناسازى).
پەیمانگاى ELS وەک
لەسایتەکەیاندا ئاماژەیان بۆ کردووە، بڕى14،300 ڕینگیت یان دیارى کردووە
بۆ 6 مانگ بەشدارى خول و فیزەى 6 مانگ لەگەڵ تۆمارکردن و تێستى سەرەتاو
زەمانى تەندروستى. پەیمانگاى elit ى نیوزلەندى ئۆفەرمان ئەداتێ بۆ خولى 8
مانگ و فیزەى یەک ساڵ و تۆمارکردن و تێستى سەرەتاو 18,500 ڕینگیت.
پێویستیەکانى ئۆفەر لێتەر:
یەکەم: وێنەى فۆتۆگراف بەباکگراوندى شینەوە.
دووەم: بڕوانامەى خوێندن بەزمانى ئینگلیزى و ئەگەر وێنەیەکى عەرەبیشى لەگەڵ بێت باشترە.
سێهەم: وێنەى سەرجەم لاپەڕەکانى پاسپۆرت.
ئەو
پەیمانگایە هەڵدەستێت بەوەرگرتنى فیزا بۆ داواکار واتە لەگەڵ هاتنى قوتابى
بۆ مالیزیا هیچ گرفتى نابێت و مامەڵەى فیزەى بۆ کراوە، لەبەر ئەوەى لەگەڵ
هاتنى قوتابى بۆ مالیزیا مانگێک فیزە وەردەگرێت و لەپاش ئەو مانگەوە
فیزەکەى بۆ ئەژمار دەکرێت بەمەش ماوەى مانەوەى مانگێک زیاد دەکات.
بۆ
پەیمانگاى ELS ى ئەمریکى پێویستە داواکار پێشەکى (1500) ڕینگت بدات بۆ
تۆمارکردنى ناو لەگەڵ فیزاى شەش مانگ، کەدەکاتە نزیکەى (508$) واتە
پێویستە داواکار پێشەکى 508$ بدات بۆ وەرگرتنى ئۆفەر لێتەرو بۆ تۆمارکردن
لەکۆرسى زمانى ئینگلیزى بۆ شەش مانگ و وەرگرتنى فیزەى شەش مانگ، بەڵام
لەپەیمانگاى elit ى نیوزلەندى بڕى 1100 ڕینگیت وەردەگرن بۆ فیزەى یەک ساڵ
کەدەکاتە 372 دۆلار . نرخى ڕینگیت بەردەوام لەبەرزبونەوەیەو لەئێستادا یەک
دۆلار یەکسانە بە 2.95 ڕینگیت.
خولەکان یەکەم دووشەممەى سەرەتاى هەموو
مانگێک دەست پێدەکات. پێویستە داواکار لانى کەم 15 ڕۆژ پێش دەستپێکردن
داواکاریى پێشکەش بکات. هەروەها پێویستە لانى کەم 5 ڕۆژ پێش دەستپێکردنى
خول بگاتە مالیزیا بۆ ئەوەى بحەوێتەوەو ڕۆتینیاتى سەرەتایى تەواو بکات و
بتوانێت لەیەکەم ڕۆژى خولەکەوە بەشدارى بکات.
پاش گەیشتنى داواکار
پێویستە ئەو پارەیە پێشەکى بداتە پەیمانگا. ئەگەر داواکار بەشدارى نەکات
یان بچێتە جێگایەکى تر ئەوە لەلایەن پەیمانگاوە داوا دەکرێت فیزەکەى
هەڵبوەشێنرێتەوە بەمەش توشى کێشە دەبێت.
لەبەرانبەر هەموو ئەو خزمەتانەدا و بۆ وەرگرتنى ئۆفەرى زمان ئێمە بڕى 125$ وەردەگرین لەقوتابى.






 الموضوع الأصلي : مالیزیافۆركۆرد // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam




 

  
مالیزیافۆركۆرد Empty2011-09-27, 13:55
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
مالیزیافۆركۆرد
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
...::|مدير العام|::...
الرتبه:
...::|مدير العام|::...
الصورة الرمزية
 
ibn islam

البيانات
عدد المساهمات : 6825
تاريخ التسجيل : 23/07/2010
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: رد: مالیزیافۆركۆرد   






سم الله الرحمن الرحیم

(قل هل يستوي الذين يعلمون والذين لا يعلمون)

ئەم پێگەیە یەکەم پێگەى تایبەتى کوردیە
کەگرنگى بەخوێندن دەدات لەدەرەوەى کوردستان و بۆ خزمەتى ڕۆڵەى کوردە،
بەرهەمى هەوڵ و ماندوو بوونى کەسانێکى خەمخۆرى میللەت و زانستخوازە،
لەپێناو بەرزکردنەوەى ئاستى زانست لەکوردستانى خۆشەویست و گەیاندنى
قوتابیانى کورد بەناوەندە جیهانیەکان بەتایبەت مالیزیا کەلەڕیزى پێشەوەى
وڵاتانى جیهانە لەو بوارەدا، بەهرەمەند بوون لەو هەموو پێشکەوتنە زانستیەى
کەلەجیهاندا هەیە، بەئومێدى بنیادنانەوەى کوردستان و گەڕاندنەوەى ئاستى
بەرزى زانست بۆ ناوەندەکانى زانست و زانیارى لەکوردستان، پێشخستنى هەموو
بوارەکانى ترى ژیان و کارو گەیاندنى بەئاستى جیهانى و بەشدارى لەو
کێبڕکێیەى هەموو جیهانى گرتۆتەوە، بەو ئومێدەى قوتابى کورد جارێکى تر
ببێتەوە بەپێشەنگ و سەرمەشق، ڕۆڵى مێژووى زانایانمان زیندوو بکەینەوەو
بتوانین جارێکى تر زانست و زانیارى لەکوردستانەوە پەخش بکەینەوە بۆ هەموو
جیهان.






 الموضوع الأصلي : مالیزیافۆركۆرد // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam




 


  
مواقع النشر (المفضلة)
 


  
الــرد الســـريـع
..

هام جداً: قوانين المساهمة في المواضيع. انقر هنا للمعاينة
الرد السريع
 


  
خــدمات المـوضـوع
 KonuEtiketleri كلمات دليليه
مالیزیافۆركۆرد , مالیزیافۆركۆرد , مالیزیافۆركۆرد ,مالیزیافۆركۆرد ,مالیزیافۆركۆرد , مالیزیافۆركۆرد
 KonuLinki رابط الموضوع
 Konu BBCode BBCode
 KonuHTML Kodu HTMLcode
إذا وجدت وصلات لاتعمل في الموضوع او أن الموضوع [ مالیزیافۆركۆرد ] مخالف ,, من فضلك راسل الإدارة من هنا
 

>




  

مواضيع ذات صلة