Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةمكتبة الصورس .و .جبحـثالتسجيلدخول
أختر لغة المنتدى من هنا

شاطر | 
 

 چی بكه‌یت به‌رامبه‌ر خه‌لك به‌رامبه‌رت ئه‌كریته‌وه

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
ibn islam
...::|مدير العام|::...

...::|مدير العام|::...


عدد المساهمات : 6825
تاريخ التسجيل : 23/07/2010

خدمات المنتدى
1431:

01102011
مُساهمةچی بكه‌یت به‌رامبه‌ر خه‌لك به‌رامبه‌رت ئه‌كریته‌وه



هه‌موو كچێك له‌ دنیادا بێگومان ئاواتی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ هاوسه‌رێكی چاكی بكات به‌ نسیب

و ژیانێكی پڕ خوَشی و كامه‌رانی به‌سه‌ر به‌رێت, ئینجا به‌داخه‌وه‌ زوربه‌ی له‌م كچانه‌ش بوَ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به‌م ئاوات و خوَزگه‌یه‌یان ڕێگه‌ی خراپ و ناشه‌رعی ئه‌گرنه‌ به‌ر ئینجا چ به‌رێكای په‌یوه‌ندی به‌ستن و چونه‌ ده‌ره‌وه‌و یان له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنیت و ڕێگاكانی تر. به‌لاَم كچی ئه‌م چیروَكه‌ی ئه‌مڕوَمان زوَر دوور بوو له‌م شته‌ ناشرین و بێ شه‌رعییانه‌ به‌لكو له‌و كچانه‌ بوو كه‌ به‌ته‌واوی خوَی داپوَشیبوو هه‌موو مه‌رجه‌كانی ئایینی ئیسلامی جێبه‌جێ كردبوو چاوه‌روانی خوای گه‌وره‌ بوو كه‌ كورێكی خوا ناس و ڕێك وپێكی بكات به‌نسیب, ڕوَژێك له‌ڕوَژان كورێك هاته‌ داوای و پاش پرسیار كردن كه‌س وكاره‌كه‌ی ڕازی بوون و ئاهه‌نگیكی ساده‌ی ئیسلامیانه‌یان بوَ ساز كرد, له‌م كاته‌دا كچه‌كه‌ زوَر دل َخوَش بوو كه‌ئه‌چووه‌ ماڵ و حاڵی خوَیه‌وه‌, كاتێك له‌گه‌ل هاوسه‌ره‌كه‌ی دا بوو دوای ئاهه‌نگه‌كه‌و چوونه‌ ماڵی خوَیان ده‌ستی كرد به‌خواردن ئاماده‌كردن بو هاوسه‌ره‌كه‌ی و دانیشتن خواردن بخوَن له‌و كاته‌دا بوو كه‌ له‌ده‌رگا درا ژنه‌كه‌ له‌ پشت ده‌رگاكه‌وه‌ ووتی كىَ یه‌ دیار بوو فه‌قیر بوو داوای خواردنی ئه‌كرد, ئه‌میش گه‌رایه‌وه‌ بو لای هاوسه‌ره‌كه‌ی و ووتی فه‌قیره‌و داوای خواردن ئه‌كات كابرا زوَر تووڕه‌ بوو ووتی من له‌یه‌كه‌م شه‌وی هاوسه‌رگیریمدا كێ یه‌ته‌ به‌رده‌م ده‌رگاكه‌م و به‌توڕه‌ییه‌وه‌ چووه‌ به‌رده‌م ده‌رگاكه‌و ده‌ستی كرده‌ یاخه‌ی پیاوه‌ی فه‌قیرو لێی داوو ده‌ری كرد, كاتێك به‌تووڕه‌ییه‌كی زوَره‌وه‌ هاته‌ ژووره‌وه‌ كه‌س نه‌یزای پیاوه‌ چی لێ هات ده‌ستی كرد به‌هاوار كردن وه‌ك بڵێی شێت بووبێت یان شه‌یتان ده‌ستی بوَ بردبێت و هه‌ڵهات له‌ماله‌َكه‌و هه‌ر ئه‌هه‌ڵهاتنه‌ بوو ئیتر نه‌گه‌رایه‌وه‌ بو ماله‌وه‌ و ئه‌م كچه‌ش به‌م جوَره‌ خوَشییه‌كه‌ی كوتایی هات و بوماوه‌ی 15 ساڵ به‌بێ ئه‌وه‌ی گله‌یی بكات دانیشت و سه‌بری گرت, دوای ئه‌م ماوه‌یه‌ كورێكی موسڵمانی زوَر باش هاته‌ داوای و ماڵه‌وه‌یان ڕازی بوون پێی و كچه‌ شوی پێكرد, له‌یه‌كه‌م شه‌ویاندا ده‌ستیان كرد به‌خواردنی نانی ئیواره‌یان و له‌ ده‌رگا درا به‌هه‌مان شێوه‌ی جاری پێشوو , ژنه‌كه‌ ووتی كێیه‌ دیسان فه‌قیر بوو وتی برسیمه‌ ئه‌میش هاته‌وه‌ به‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی ووت فه‌قیره‌و ئه‌ڵىَ برسیمه‌ ئه‌ویش سفره‌كه‌ی كوَكرده‌وه‌و ووتی بیبه‌ بوَی باتێر بخوات چی مایه‌وه‌ لێی ئێمه‌ ئه‌یخوَین له‌دواییدا ژنه‌كه‌ش خواردنه‌كه‌ی برده‌ به‌ر ده‌رگا و رای كرد بوَ لای مێرده‌كه‌ی و ده‌ستی كرد به‌گریان ئه‌ویش ووتی جیه‌ جی بوو ؟ قسه‌ی پیً ووتیت ؟ ژنه‌كه‌ ووتی نا, ووتی عه‌زییه‌تی دایتت ؟ هه‌ر ووتی نا, ووتی ئه‌ی چی بووه‌ بو ئه‌گریت ؟ ووتی پێش 15 ساڵ شووم كرد به‌ پیاوێك له‌یه‌كه‌م شه‌وماندا فه‌قیرێك له‌ ده‌رگای داو داوای خواردنی كرد ئه‌ویش تووڕه‌ بوو چوو تێری لێدا و دوای شێت بوو ڕای كرده‌ ده‌ره‌وه‌و نه‌م دییه‌وه‌ كه‌چی ئیستا له‌یه‌كه‌م شه‌وماندا ئه‌و فه‌قیره‌ی خواردنه‌كه‌م بو دانا ئه‌بینم ئه‌و پیاوه‌یه‌ كه‌ شووم پێكردبوو به‌شێتی و برسێتی داوای خواردن ئه‌كات, له‌ كاتی ئه‌م قسانه‌دا هاوسه‌ره‌ تازه‌كه‌ی ده‌ستی كرد به‌گریان و ووتی وه‌لاَ ئه‌و پیاوه‌ی كه‌ له‌ 15 ساڵ پێش ئیستا لێدانی خوارد به‌ ده‌ستی هاوسه‌ره‌كه‌ت ئه‌وه‌ من بووم.

پاك و بێگه‌ردی بوَ ئه‌و خوایه‌ توَڵه‌ سه‌نه‌ی كه‌ ئه‌م پیاوه‌ هه‌ژارو سه‌ركزه‌ پێش پانزه‌ سال له‌مه‌و پێش هاته‌ به‌رده‌م ماڵی ئه‌و پیاوه‌ بێ ره‌حمه‌ی كه‌له‌جیاتی یارمه‌تی پیاوه‌ هه‌ژاره‌ برسیه‌كه‌ بدات له‌خه‌م و زه‌لیلی و برسێتی كه‌م بكات به‌ پیچه‌وانه‌وه‌ بێ به‌زه‌ییانه‌ له‌گه‌ڵی جولاَیه‌وه‌ بوَیه‌ چی به‌سه‌ر ئه‌و هه‌ژاره‌ هێنا خوای به‌ده‌سه‌لاَت به‌سه‌ریا هێنایه‌وه‌و خراپتریش چونكه‌ ئاشكرایه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌و بالاَده‌ست هه‌رگیز به‌ زوڵم كردن رازی نابێت ئه‌گه‌ر پاش تێپه‌ر بوونی چه‌ند كاتێكیش بێت خوا توَڵه‌ ئه‌سه‌نێت بو كه‌سی زوڵم لێكراو .

وه‌ پاك و بێگه‌ردی بوَ ئه‌و خوایه‌ی دوای ئارامگرتنی ئه‌و ئافره‌ته‌ چاكه‌ له‌سه‌ر سه‌ختی و ناره‌حه‌تیه‌كانی پاداشتی دایه‌وه‌ به‌كه‌سێكی پاك و راست و به‌به‌زه‌یی و به‌خشنده

لانه‌ محمد‌ .




الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
مُشاطرة هذه المقالة على: Excite BookmarksDiggRedditDel.icio.usGoogleLiveSlashdotNetscapeTechnoratiStumbleUponNewsvineFurlYahooSmarking

چی بكه‌یت به‌رامبه‌ر خه‌لك به‌رامبه‌رت ئه‌كریته‌وه :: تعاليق

لا يوجد حالياً أي تعليق
 

چی بكه‌یت به‌رامبه‌ر خه‌لك به‌رامبه‌رت ئه‌كریته‌وه

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة 

صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
منتديات حلبجةنت :: روداوبه سه رهاته كانی ژیان-
انتقل الى: