Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةمكتبة الصورس .و .جبحـثالتسجيلدخول
أختر لغة المنتدى من هنا

خوشكه‌كه‌م ئاگاداربه‌ ! به‌ره‌و كوێ ده‌رِۆیت ؟

  
 
شاطر
 
  
2011-10-03, 09:33
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
خوشكه‌كه‌م ئاگاداربه‌ ! به‌ره‌و كوێ ده‌رِۆیت ؟
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
...::|مدير العام|::...
الرتبه:
...::|مدير العام|::...
الصورة الرمزية
 

البيانات
عدد المساهمات : 6825
تاريخ التسجيل : 23/07/2010
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: خوشكه‌كه‌م ئاگاداربه‌ ! به‌ره‌و كوێ ده‌رِۆیت ؟   
















ئه‌و خوایه‌ى
مرۆڤه‌كانى دروست كردووه‌ هه‌رئه‌ویش زانا و شاره‌زایه‌ به‌ قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان
، بۆیه‌ پێغه‌مبه‌رانى به‌كتێبه‌ ئاسمانى یه‌كانه‌وه‌ ناردووه‌ تا رِێگاى رِاستیان
پیشان بده‌ن ، هه‌ركه‌سێك رِێگاى ئه‌وانى گرتبێت و گوێرِایه‌ڵى فه‌رمانه‌كانیان
بووبێت ئه‌وا رِزگارى بووه‌ له‌ هه‌ردوو ژیندا.


خوشكه‌كه‌م خودا گرنگى به‌تۆ داوه‌و خه‌ڵاتێك و قه‌ڵایه‌كى
به‌هێزى پ
ێ به‌خشیویت، تا له‌ دونیادا نه‌بیته‌ نێچیرى گورگه‌ برسى یه‌كان و له‌ دوا
رِۆژیشدا نه‌بیته‌ سوته‌مه‌نى دۆزه‌خ .

خوشكه‌كه‌م ئه‌و خوایه‌ به‌سۆزو میهره‌بانه‌ جلێكی بۆ هه‌ڵبژاردویت
كه‌ جلى رِێز و باوه‌رِو پاكێتى و گه‌یشتنه‌ به‌ به‌هه‌شت ، به‌ڵام شه‌یتانیس
جلێكى بۆ هه‌ڵبژاردوویت كه‌جلى بێ رِێزى و خراپه‌كارى و گه‌یشتنه‌به‌دۆزه‌خ ،ئه‌ى
تۆكامیان هه‌ڵده‌بژێریت ؟ ئایا دیارى یه‌كه‌ى خواى گه‌وره‌ یان دیارى یه‌كه‌ى شه‌یتان؟
ئه‌گه‌ر گوێرِایه‌ڵى خوا هه‌ڵده‌بژێریت ئه‌وا ئێستا جێ به‌جێ بكه‌و مه‌ڵێ جارێ نا
، ئایا پێت خۆشه‌ به‌و جله‌ى شه‌یتانه‌وه‌ بگه‌رِێته‌وه‌ بۆ لاى خوا ؟ چى وڵامێكى
خوا ده‌ده‌یته‌وه‌؟بیر كه‌ره‌وه‌! بۆ رِێگاى دۆزه‌خ هه‌لده‌بژێریت ؟بۆ گوێرِایه‌ڵى
شه‌یتان ده‌كه‌ى ؟ بیر كه‌ره‌وه‌!ئایا خاوه‌نى عه‌قل و هۆشت نیت ؟ ئێستا په‌یمان به‌خوا بده‌ ئه‌و ئافره‌ته‌بیت
كه‌ئه‌و لێى رِازى یه‌ .

خوشكه‌كه‌م ئه‌گه‌ر ئیمانداریت ؟ ئه‌گه‌ر خواو پێغه‌مبه‌رت
خۆشده‌وێت ؟ ئه‌گه‌ر به‌زه‌یت به‌گه‌نجه‌كاندا دێته‌وه‌ ؟ ئه‌گه‌ر حه‌ز به‌سه‌ركه‌وتنى
ئیسلام ده‌كه‌ی؟ئه‌وا ئه‌وا ئه‌و جله‌ شه‌یتانى یه‌ له‌به‌ر مه‌كه‌ چونكه‌ خۆ
رِووتكردنه‌وه‌ى تۆ، خۆ رِازندنه‌وه‌ى تۆ،
زیانه‌كانى زۆرزۆر زیاتره‌ له‌ چه‌كى ئه‌تۆمى بۆ سه‌رپیاوانى موسڵمان ، تۆ
به‌خۆ رِوو كردنه‌وه‌ت و له‌به‌ركردنى ئه‌و جله‌ شه‌یتانى یه‌، ناهێڵى گه‌نجان
خواپه‌رست بن به‌ڵكوده‌ته‌وێت تۆ په‌رست بن به‌مه‌ رِازیت؟ تۆ دژایه‌تى ئیسلامت پ
ێ ده‌كرێ ، دژایه‌تى
گه‌نجه‌ له‌خواترسه‌كانت پێ ده‌كرێ به‌ڵام زۆربآ ئاگایت ، ئاى كه‌ ساده‌یت ، تۆ له‌چى
خه‌وێكدایت؟ كراویت به‌ شمشێریكى ژه‌هراوى و دژ به‌ ئیسلام و موسڵمانان هه‌ڵكیشراویت
به‌ڵام به‌ خۆت نازانیت ! ئایا كاتى ئه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ كه‌ بیسه‌لمێنیت تۆ خاوه‌نى
ئیمانیت ؟ تۆ خواو پێغه‌مبه‌رت خۆش ده‌وێت؟ئایا ناته‌وێت شان یه‌ شانى پیاوان به‌شداربیت
له‌ سه‌رخستنى ئیسلام ودژایه‌تى كردنى شه‌یتان؟ئایا ناته‌وێت به‌ كرده‌وه‌ بڵێت
منم شوێنكه‌وته‌ى قورئان وسوننه‌ت؟تاله‌ ژیاندا ماویت بگه‌رێوه‌، كه‌مردن هات په‌شیمانى
سودى نى یه‌!كه‌مردن هات په‌شیمانى سودى نى یه‌ !


خوشكه‌كه‌م حیجاب
گوێرِایه‌ڵى كردنى فه‌رمانى خوایه‌
وه‌كو ده‌فه‌رموێت : (وقل للمؤمنات يغضضن من أبصارهن ويحفضن فروجهن ولايبدين زيتهن
إلا ماظهر منها) النور : 31 واته‌ ( به‌ئافره‌ته‌ ئیمانداره‌كان بڵ
ێ چاویان بگرن له‌سه‌یر
كردنى پیاوانى نامه‌حرم و داوێنیشیان بپارێزین هه‌روه‌ها جوانى یه‌كانیان ده‌رنه‌خه‌ن
) به‌ڵام خۆ رِووتكردنه‌وه‌ و خۆ
رِازاندنه‌وه‌ گۆێرِایه‌ڵى فه‌رمانى شه‌یتانه‌،وه‌كو ده‌فه‌رموێت: (ولاتتبعوا
خطوات الشيطان إنه لكم عدو مبين ، إنما يأمركم بالسؤء والفحشاء) البقره‌ : 169
واته‌ ( شوێنى هه‌نگاوه‌كانى شه‌یتان مه‌كه‌ون چونكه‌ ئه‌و دوژمنێكى ئاشكراى ئێوه‌یه‌و
فه‌رمانتان پێ ده‌كات به‌ خراپه‌و خراپه‌كارى )

خوشكه‌كه‌م حیجاب باوه‌رِو ئیمانه‌ چونكه‌ خوا ده‌فه‌رمێت
(قل للمؤمنات) واته‌ (به‌ئافره‌ته‌
ئیمانداره‌كان بڵێ ) كه‌واته‌ ئه‌وه‌ى حیجاب بكات به‌كرده‌وه‌ سه‌لماندویه‌تى
ئیمانداره‌ ، به‌ڵام خۆ رِووتكردنه‌وه‌ و خۆ رِازاندنه‌وه‌ تاوان و سه‌رپێچى پێغه‌مبه‌ره‌
(صلى الله علیه وسلم ) وه‌كوده‌فه‌رمێت (
كل أمتى يدخلون الجنة إلا من أبى ، قالوا يارسوال الله ومن يأبى ؟ قال :من أطاعنى
دخل الجنة ومن عصانى فقد أبى ) صحيح الجامع الصغير واته‌ هه‌موو ئوممه‌ته‌كه‌م ده‌چێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌
ئیللا ئه‌وانه‌ نه‌ب
ێ كه‌ نه‌یانه‌وێت و ملكه‌چ نابن ، وتیان كێ ملكه‌چ نابێ و
نایه‌وێت ؟ فه‌رمووى هه‌ركه‌سێ گوێرِایه‌ڵیم بكات ده‌چێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌، هه‌ركه‌س
ێ سه‌رپێچیم بكات
ئه‌وا ملكه‌چ نه‌بووه‌.

ئایا له‌ خۆ رِووتكردنه‌وه‌و خۆ رِازاندنه‌وه‌ سه‌رپێچى
تر هه‌یه‌؟

خوشكى به‌رێزم خۆ رِووتكردنه‌وه‌ و خۆ رِازاندنه‌وه‌
كاری نه‌زانه‌كانى پێش ئیسلامه‌، خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمێت: (ولاتبرجن تبرج
الجاهلية الاولى) الاحزاب : 33 . واته‌
خۆتان مه‌رِازێننه‌وه‌ وه‌ كو خۆ رِازاندنه‌وه‌ى
نه‌زانه‌كانى یه‌كه‌م .

خوشكه‌كه‌م ئه‌و جل و به‌رگه‌ى له‌به‌رى ده‌كه‌یت ده‌بێت
ئه‌م مه‌رجانه‌ى لاى خواره‌وه‌ى تیابێت ،
ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌ومه‌رجانه‌ى تیا نه‌بوو ئه‌وا پ
ێ ى ناوترێت حیجاب له‌شه‌رعدا
، بۆیه‌ باشه‌یتان گومرِامان نه‌كات و جله‌كانى خۆیمان به‌ نرخى حیجاب پ
ێ نه‌دات ، مه‌به‌ست
له‌ حیجاب له‌شه‌رعدا پاراستنى پیاوان و ئافره‌تان له‌ فیتنه‌و خراپه‌كارى.


مه‌رجه‌كانى حیجابى شه‌رعى:-
1- ده‌بێت هه‌موو لاشه‌ داپۆشێت .
ئه‌و سه‌رپۆشه‌ى
به‌سه‌رتدا ده‌ده‌ى كه‌ مل و قژت به‌ده‌ره‌وه‌یه‌ ، ئه‌و جله‌ ته‌سك و ته‌نك و
كورته‌ى له‌به‌رى ده‌كه‌ى كه‌لاشه‌ت به‌ده‌ره‌وه‌یه‌ پ
ێى ناوترێت حیجاب ، ئه‌وه‌ جله‌كه‌ى
شه‌یتانه‌و هه‌ڵتبژاردووه‌.


2- ده‌بێت ئه‌ستوربێت و ته‌نك نه‌بێت .
ئه‌و جله‌ ته‌نكه‌ى له‌به‌رى ده‌كه‌یت و لاشه‌ت به‌ده‌ره‌ویه‌
پ
ێ ناوترێت حیجاب ،به‌ڵكو
پێتده‌ڵێم تۆ رِووتیت و جلت له‌به‌ر نى یه‌.

3- ده‌بێت فراوان بیت و ته‌سك نه‌بێت .
ئه‌و جله‌ ته‌سكه‌ى له‌به‌رى ده‌كه‌ی كه‌هه‌موو لاشه‌ت
ده‌رده‌خات سوێند به‌خوا ئه‌وه‌ جلى شه‌یتانه‌ ، زۆر به‌داخه‌وه‌ كچى موسڵمان ئه‌وجۆره‌
جله‌ له‌به‌ر ده‌كات وه‌كو ئه‌وه‌ وایه‌ رِووت بێت ، ئایا شه‌رم و حه‌یا نه‌ماوه‌
!؟ پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رمێت
(إن الحياء والايمان قرنا جميعا ، فإن رفع أحدهما رفع الاخر ) الجامع الصغیر واته‌ حه‌یاو ئیمان پێكه‌وه‌ به‌ستراون
ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان به‌رزكرایه‌وه‌ ئه‌ویتریشیان به‌رز ده‌كرێته‌وه‌. ئه‌و جله‌ ته‌سك
و كورت و ته‌نكانه‌ له‌به‌رده‌كه‌یت و ده‌ڵێت خاوه‌نى ئیمان و شه‌رم و حه‌یایه‌كى
ته‌واوم !!!!!!!!!!!!!!؟

4- نابێت بۆنى خۆش بێت .
زۆر به‌داخه‌وه‌ زۆربه‌ى ئافره‌تان كه‌له‌مال ده‌رده‌چن
خۆشترین بۆن له‌خۆیان ده‌ده‌ن ئه‌مه‌ش هه‌رِه‌شه‌ى توندى لێكراوه‌ بزانه‌ پێغه‌مبه‌رى
خوا ( صلى الله علیه وسلم ) چى فه‌رمووه‌(ڕیما امرڕه‌ استعطرت ثم خرجت فمرت على
قوم لیجدوا ریحها فهی زانیه‌ و كل عین زانیه‌ ) صحیح الجامع الصغیر واته‌ هه‌ر ئافره‌تێك بۆنى خۆش له‌خۆى بدات و
له‌ما
ڵ ده‌ربچیت و به‌لاى
خه‌ڵكیدا تێپه‌رِببێت بۆ ئه‌وه‌ى بۆنى بكه‌ن ئه‌وه‌ زیناى كردووه‌ هه‌موو چاوێك
زینا ده‌كات

5- نابێت له‌ جلى ئافره‌تانى بێ باوه‌رِبچێت .
جێگه‌ى داخه‌ زۆربه‌ى جله‌كان هی ئافره‌تانى بێ باوه‌رِن
، هیچ جلێك داناهێنن له‌وێ كچى موسڵمان
لێره‌ له‌به‌رى ده‌كات واده‌زانیت پێشكه‌وتن له‌و جلانه‌دایه‌ كه‌ ئابرِوى تیا نیه‌.

6- نابێت له‌ جلى پیاوان بچێت .
پانتۆڵ و بلوس له‌به‌ر كردن كه‌ى ئه‌وه‌ جلى ئافره‌تانه‌ به‌ڵكو
ئه‌وه‌ جلى پیاوانه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌و پانتۆڵ و بلوسانه‌ى ئافره‌تان له‌به‌رى ده‌كه‌ن
بۆ پیاوانیش دروست نى یه‌ چونكه‌ ئه‌وه‌نده‌ ته‌سك و ته‌نكن، ئه‌گه‌ر جلى پیاوان له‌به‌ر
ده‌كه‌یت به‌ر ئه‌م هه‌رِه‌شه‌ ده‌كه‌وێت
(لعن الله المتشبهين من الرجال بالنساء، والمتشبهات من النساء بالرجال)
رواه البخاري. واته‌:نه‌فره‌تى خوا له‌و پیاوانه‌بێت كه‌خۆیان ده‌چوێنن به‌ ئافره‌تان
وه‌ له‌و ئافره‌تانه‌ش بێت كه‌ خۆیان ده‌چوێنن به‌ پیاوان.

7- نابێت حیجابه‌كه‌ له‌ خۆیدا جوان و سه‌رنج رِاكێشبێت.
هه‌ندێك ئافره‌ت ده‌بینیت حیجابى له‌به‌ره‌ به‌ڵام ئه‌و
حیجابه‌ بۆ خۆى سه‌رنجى پیاوان رِاده‌كێشیت ، مه‌به‌ست له‌ حیجاب پاراستنى پیاوان
و ئافره‌تانه‌ له‌ فیتنه‌و خراپه‌كارى.

8- نابێت مه‌به‌ست پآ ى ناوبانگ ده‌ركردن بێت له‌ناو خه‌ڵكیدا.
واته‌ نابێت
جلێك بێت بۆ به‌ناوبانگى له‌به‌رى بكات و خۆى به‌گه‌وره‌ بزانێت پێوه‌ى.


خوشكى به‌رِێزم ئامۆژگاریت ده‌كه‌م له‌به‌رخاترى
خواى گه‌وره‌ تانه‌بیته‌ سوته‌مه‌نى دۆزه‌خ شوێنى ئه‌و دروشمه‌ درۆینانه‌ نه‌كه‌ویت
، ده‌یانه‌وێت له‌ دینه‌كه‌ت دوورتخه‌نه‌وه‌ ، حیجاب دواكه‌وتووى نى یه‌ به‌ڵكو رێگاى
به‌هه‌شته‌، ئه‌گه‌ر به‌ حیجاب رِازى نیت ئه‌وا بزانه‌ پێغه‌مبه‌ر چى ده‌فه‌رمێت ( صنفان من أهل النار لم أرهما }وذكر {…ونساء
كاسيات عاريات مميلات مائلات، رءوسهن كأسنمة البخت المائلة، لا يدخلن الجنة ولا
يجدن ريحها، وإن ريحها ليوجد من مسيرة كذا وكذا }رواه مسلم واته‌ دوو كۆمه‌ڵ هه‌ن ئه‌هلى دۆزه‌خن من نه‌یانم
بینیوه‌ : كۆمه‌ڵێكیان ئافره‌تانێكن جلیان له‌به‌ره‌و به‌ڵام رِووتن له‌ فه‌رمانى
خودا لایان داوه‌ ، قژه‌كانیان له‌بان سه‌ریان خرِ ده‌كه‌نه‌وه‌ وه‌ كو بان پشتى
حوشتر ، ناچنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌ وبۆنى به‌هه‌شتیش ناكه‌ن ، بۆنى به‌هه‌شت له‌ دوورى
پێنج سه‌د ساڵه‌وه‌ ده‌كرێت.

ئیستاش هه‌ر سوریت له‌به‌ركردنى ئه‌و جله‌ى به‌ره‌و دۆزه‌خت
ده‌بات !!!!!!!؟؟؟؟


وصلى الله على محمد
وعلى اله وصحبه وسلم
مالپه ری لاوانی ئیسلام








halabjanet.yoo7.com






 الموضوع الأصلي : خوشكه‌كه‌م ئاگاداربه‌ ! به‌ره‌و كوێ ده‌رِۆیت ؟ // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam




 


  
مواقع النشر (المفضلة)
 


  
الــرد الســـريـع
 


  
خــدمات المـوضـوع
 KonuEtiketleri كلمات دليليه
خوشكه‌كه‌م ئاگاداربه‌ ! به‌ره‌و كوێ ده‌رِۆیت ؟ , خوشكه‌كه‌م ئاگاداربه‌ ! به‌ره‌و كوێ ده‌رِۆیت ؟ , خوشكه‌كه‌م ئاگاداربه‌ ! به‌ره‌و كوێ ده‌رِۆیت ؟ ,خوشكه‌كه‌م ئاگاداربه‌ ! به‌ره‌و كوێ ده‌رِۆیت ؟ ,خوشكه‌كه‌م ئاگاداربه‌ ! به‌ره‌و كوێ ده‌رِۆیت ؟ , خوشكه‌كه‌م ئاگاداربه‌ ! به‌ره‌و كوێ ده‌رِۆیت ؟
 KonuLinki رابط الموضوع
 Konu BBCode BBCode
 KonuHTML Kodu HTMLcode
إذا وجدت وصلات لاتعمل في الموضوع او أن الموضوع [ خوشكه‌كه‌م ئاگاداربه‌ ! به‌ره‌و كوێ ده‌رِۆیت ؟ ] مخالف ,, من فضلك راسل الإدارة من هنا
 

>




  

مواضيع ذات صلة