Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةمكتبة الصورس .و .جبحـثالتسجيلدخول
أختر لغة المنتدى من هنا

خوشكم بۆ كێ خۆت جوان ده‌كه‌یت ..؟

  
 
شاطر
 
  
2011-10-03, 09:37
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
خوشكم بۆ كێ خۆت جوان ده‌كه‌یت ..؟
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
...::|مدير العام|::...
الرتبه:
...::|مدير العام|::...
الصورة الرمزية
 

البيانات
عدد المساهمات : 6825
تاريخ التسجيل : 23/07/2010
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: خوشكم بۆ كێ خۆت جوان ده‌كه‌یت ..؟   














بۆكێ خۆت جوان ده‌كه‌یت ..؟

ئه‌گه‌ر
ئافره‌تێكت بینی له‌و جل وبه‌رگه‌ی پۆشیوه‌, پرسیارت لێ كرد بۆ ئه‌و جل و
به‌رگه‌ له‌به‌ر ده‌كه‌یت؟ ده‌ڵێت: ئه‌مه‌ جوانتره‌ .. بڵێ: بۆ كێ خۆت جوان
ده‌كه‌یت؟ به‌ڵێ .. بۆ كێ خۆت ده‌رِازێنیته‌وه‌؟ بۆ داواكارێكی شه‌ریف؟
یان بۆ پیاوێكی داوێن پاك؟ نه‌خێر .. خۆی جوان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی خراپترین
خه‌ڵكی ته‌ماشای بكه‌ن, ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ گوێ ناده‌نه‌ چاودێری خوای
گه‌وره‌ به‌ سه‌ریانه‌وه‌ .. كه‌ هیچ بایه‌خ به‌ شه‌ره‌فت ناده‌ن .. وه‌
هه‌رگیز بیر له‌ پاك وبێ گه‌ردی وكه‌رامه‌ت ناكه‌نه‌وه‌، به‌ڵكو هه‌ركه‌سێ
له‌وانه‌ ته‌نها هه‌وڵ ده‌دات بۆ رازی كردنى ئاره‌زووه‌ بێ شه‌رعییه‌كه‌ی
خۆی.. به‌ ته‌ماشا كردنی هه‌موو ئه‌ندامه‌كانت .. چاوه‌كانت.. كاتێ كه‌
كاره‌كه‌ی خۆی ئه‌نجام دا چیتر پێویستی به‌ تۆ نامێنی وبه‌ شوێن نێچیرێكی
تردا ده‌گه‌رِێت .. ئایا رۆژێك بیرت كردۆته‌وه‌ بۆ خوای گه‌وره‌ فه‌رمانی
به‌ حیجاب كردووه‌؟.. به‌ڵێ بۆ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمێَت: وَلْيَضْرِبْنَ
بِخُمُرِهِنَّ عَلَى جُيُوبِهِنَّ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ النور:
31 ؟
بۆ خوای گه‌وره‌ فه‌رمانی كردووه‌ به‌ داپۆشینی جوانییه‌كه‌ت؟
رووت ....پرچت .... هه‌موو لاشه‌ت .... بۆ خوای گه‌وره‌ فه‌رمانی پێت
كردووه‌؟ ئایا هیچ دوژمنایه‌تییه‌ك هه‌یه‌ له‌ نێوان تۆ و خواى گه‌وره‌دا؟
یان ده‌یه‌وێت تۆڵه‌ی شتێكت لێ بسێنێته‌وه‌؟ نه‌خێر ... ئه‌و زۆر
ده‌وڵه‌مه‌نده‌و هیچ پێویستی به‌ به‌نده‌كانی خۆی نییه‌ ... ئه‌و خودایه‌
كه‌ یه‌ك زه‌رِره‌ سته‌م له‌ كه‌س ناكات ... به‌ڵام ئه‌وه‌ سوننه‌تێكی
خوایی¬یه‌و ده‌بێ هه‌ر بمێنێته‌وه‌ ... شه‌ریعه‌تێكی به‌رده‌وامه‌ .... وه‌
قسه‌ی ئه‌و هیچ گۆرِانكاری به‌سه‌ردا نایه‌ت .... وه‌ حوكمی ئه‌و پێویستی
به‌ چاك كردنه‌وه‌ نییه‌، چونكه‌ هیچ كه‌م و كۆرِییه‌كی تیادا نییه‌ ...
چه‌ند حوكمێكی به‌سه‌ر پیاواندا فه‌رز كردووه‌و....چه‌ند حوكمێكیش به‌سه‌ر
ئافره‌تاندا... وه‌ ئه‌م دونیایه‌ چاك نابێت ئیللا به‌ گوێرِایه‌ڵی
فه‌رمانه‌كانی ئه‌و نه‌بێت ...وه‌ ئافره‌تی باش ئه‌و ئافره‌ته‌یه‌ كه‌
ملكه‌چی فه‌رمانه‌كانی خوای خۆی ده‌بێت ... وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ملكه‌چی
فه‌رمانه‌كانی خوای په‌روه‌ردگارن به‌ راستی ئه‌وانه‌ براوه‌ن ... به‌ڵام
جگه‌ له‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن و كۆشش ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و عابایه‌
له‌سه‌رت بهێننه‌ خواره‌وه‌ .... بۆ ئه‌وه‌ی حیجابه‌كه‌ت پێ فرِێ بده‌ن
.... هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ به‌ جێهێنانی مه‌به‌سته‌كانیان ... پاره‌یه‌كی زۆر
له‌و پێناوه‌دا خه‌رج ده‌كه‌ن .... وه‌ كاتێكی زۆری پێوه‌ به‌سه‌ر ده‌به‌ن
.... ئه‌مه‌ گۆڤارێكی رووته‌ ... ئه‌وه‌ بابه‌تێكی داوێن پیسییه‌ ....
ئه‌وه‌ به‌رنامه‌یه‌كه‌ گومان ده‌خاته‌ دڵی خوشكه‌كانمانه‌وه‌ ده‌رباره‌ی
حیجابه‌كه‌یان ... هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی پرِوپاگه‌نده‌
ده‌رباره‌ی ئیمانداران .... ده‌یانه‌وێت له‌ بازارِه‌كاندا له‌زه‌ت له‌
جوانییه‌كه‌ت وه‌رگرن ... تام وچێژ له‌ سه‌ما كردنی تۆ له‌سه‌ر شانۆكان
وه‌رگرن .... له‌زه‌ت له‌ لاشه‌ت وه‌رگرن له‌سه‌ر جێگه‌ی خه‌وتنیان
ده‌یانه‌وێ له‌ فرۆكه‌خانه‌كاندا بتكه‌ن به‌ خزمه‌تكار ... به‌ راستی
ئه‌وان داوای مافی خۆیان ده‌كه‌ن نه‌ك مافی تۆ .... به‌ راستی زۆر
سه‌یره‌!!! هیچ مافێكی ئافره‌ت نازانن ته‌نها مافی فرِێ دانی حیجاب
نه‌بێت... مافی لێخورِینی سه‌یاره‌ .... مافی سه‌فه‌ر كردن به‌ بێ
(مه‌حره‌م) ... مافی كاركردنت و تێكه‌ڵ بوونت له‌گه‌ڵ پیاواندا ... مافی
ده‌رچوون و خۆنیشاندانت له‌ ده‌زگاكانى راگه‌یاندن .... تا كۆتایی ئه‌و
قسه‌ هیچ و پووچانه‌ی كه‌ ناوی ده‌نێن ماف... مردن بۆ ئه‌وان ....
نه‌مانبیست رۆژێك داوای مافی بێوه‌ژنه‌كان بكه‌ن .... یان مافی
كه‌مئه‌ندامه‌كان ... یان داوا له‌ منداڵه‌كان بكه‌ن كه‌ مافی دایكه‌كانیان
بپارێزن .... به‌ڵكو داوای فه‌ساد كردن ده‌كه‌ن وبڵاوی ده‌كه‌نه‌وه‌
...ئه‌وان خۆشگوزه‌رانی كۆمه‌ڵگه‌یان ده‌وێت؟ ... ئه‌مه‌یشه‌ حاڵی
دوورِووه‌كانه‌ .... ئه‌وانه‌ كورِه‌زای (عبدالله بن ابی بن سلول) ن
سه‌رۆكی دوورِووه‌كان له‌ سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا ێلی الله علیه‌ وسلم ئه‌ی
نابینی ئه‌وان عائیشه‌ی خێزانی پێغه‌مبه‌ریان ێلی الله علیه‌ وسلم
تۆمه‌تبار كرد به‌ زینا ...؟؟؟ ئه‌و ئه‌و قسه‌یه‌ی له‌ناو خه‌ڵكیدا بڵاو
كرده‌وه‌و خه‌ڵكیش دووباره‌یان ده‌كرده‌وه‌ .... كه‌چی ده‌یووت مه‌به‌ستم
بڵاوكرنه‌وه‌ی داوێن پاكییه‌ ... كه‌چی له‌ راستیدا ئه‌و مامۆستای داوێن
پیسی بوو ... ئه‌و ئاگری ئه‌و فیتنه‌یه‌ی هه‌ڵگیرساند ... ئایا ده‌زانیت
ئه‌و كه‌نیزه‌ جوانه‌كانی ده‌كرِی وپاشان فه‌رمانی پێ ده‌كردن وزۆرى لىَ
ده‌كردن كه‌ زیناو له‌ش فرۆشی بكه‌ن؟... بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌یان پێ
كۆبكاته‌وه‌ ... تاكو خوای گه‌وره‌ له‌ قورئاندا ئابرِوی برد ... خوای
گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت:
وَلَا تُكْرِهُوا فَتَيَاتِكُمْ عَلَى
الْبِغَاء إِنْ أَرَدْنَ تَحَصُّنًا لِّتَبْتَغُوا عَرَضَ الْحَيَاةِ
الدُّنْيَا النور: 33 واته‌: به‌زۆر داوێن پیسى به‌ كه‌نیزه‌كه‌كانتان
مه‌كه‌ن بۆ ده‌ستخستنى هه‌ندێك پاره‌و پول له‌ كاتێكدا ئه‌وان خۆیان داوێن
پاكن.
ئه‌وان دووباره‌ی ده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر عابا به‌
سه‌رته‌وه‌ بێت ئه‌وا بێزارت ده‌كات... ئه‌و پۆشاكه‌ شۆرِه‌ به‌ راستی
قورسه‌؟... به‌ڵام پانتۆڵ سوكتره‌ بۆ رێ كردن.... ئه‌ی نازانی روو داپۆشین
بۆ هه‌ناسه‌دان خراپه‌ ....ئه‌وانه‌ كۆمه‌ڵێكن شارستانییه‌تی كافرانیان به‌
دڵه‌ ... وا ده‌زانن رۆیشتن به‌ره‌و ئه‌و شارستانییه‌ته‌ به‌ فرِێدانی
حیجاب ده‌بێت ..... وه‌ كورت كردنی جل وبه‌رگ .... به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێك
به‌ شاره‌كانی ئه‌واندا بگه‌رِێت ئه‌و راستییه‌ی بۆ ده‌رده‌كه‌وێت ....
ئافره‌ت لای ئه‌وان حه‌مباڵی جانتایه‌ له‌ فرِۆكه‌خانه‌كاندا وه‌ له‌
رێگاكاندا كرێكاری پاككرنه‌وه‌ن یان پاككه‌ره‌وه‌ی ئاوده‌ست له‌ كۆمپانیا
.... به‌ڵام ئه‌گه‌ر جوان بوو ئه‌وا له‌ بارِه‌كاندا یان له‌ جێگای
سه‌ماكردن كار ده‌كات .... ئه‌وه‌ سه‌رخۆشێكه‌ گاڵته‌ی پێ ده‌كات ....
ئه‌وه‌ داوێن پیسێكه‌ به‌ لاشه‌ی یاری ده‌كات..... وه‌ ئه‌ویتر ئافره‌تی
كردۆته‌ كه‌ره‌سته‌یه‌ك بۆ په‌یداكردنی پاره‌و پول ... وه‌ ئه‌گه‌ر
كاره‌كه‌ی خۆیان ئه‌نجامدا ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ لێدانی ..وه‌ ئه‌گه‌ر پیر بوو
ئه‌وا ده‌ینێرن بۆ خانه‌ی په‌ككه‌وتووه‌كان كه‌ له‌ به‌ندیخانه‌ ده‌چێت ..
به‌ڵكو له‌ گۆرِستان ده‌چێ ... سه‌یره‌!!! ئه‌مه‌ ئه‌و ئازادییه‌یه‌ كه‌
بانگه‌وازی بۆ ده‌كه‌ن ...؟ سوێند به‌ خوا ئێمه‌ خه‌م ده‌خۆین بۆ
خوشكه‌كانمان له‌ فلیپین یا له‌ كشمیر، چونكه‌ ئافره‌تی موسڵمان له‌وێ كه‌س
نییه‌ خه‌م بۆ ئازاره‌كانی بخوات ..













 الموضوع الأصلي : خوشكم بۆ كێ خۆت جوان ده‌كه‌یت ..؟ // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam




 


  
مواقع النشر (المفضلة)
 


  
الــرد الســـريـع
 


  
خــدمات المـوضـوع
 KonuEtiketleri كلمات دليليه
خوشكم بۆ كێ خۆت جوان ده‌كه‌یت ..؟ , خوشكم بۆ كێ خۆت جوان ده‌كه‌یت ..؟ , خوشكم بۆ كێ خۆت جوان ده‌كه‌یت ..؟ ,خوشكم بۆ كێ خۆت جوان ده‌كه‌یت ..؟ ,خوشكم بۆ كێ خۆت جوان ده‌كه‌یت ..؟ , خوشكم بۆ كێ خۆت جوان ده‌كه‌یت ..؟
 KonuLinki رابط الموضوع
 Konu BBCode BBCode
 KonuHTML Kodu HTMLcode
إذا وجدت وصلات لاتعمل في الموضوع او أن الموضوع [ خوشكم بۆ كێ خۆت جوان ده‌كه‌یت ..؟ ] مخالف ,, من فضلك راسل الإدارة من هنا
 

>




  

مواضيع ذات صلة