ibn islam
...::|مدير العام|::...
عدد المساهمات : 6825 تاريخ التسجيل : 23/07/2010
خدمات المنتدى 1431:
| | خوت هەڵسەنگێنە | |
خوت هەڵسەنگێنە
گەر ئەتەوێت زانیارییەكانت لە بواری ئابووری و بازرگانیدا تاقیبكەیتەوە ، وەڵامی ئەم پرسیارانەی لای خوارەوە بدەرەوە و خۆت وەڵامە ڕاستەكان دیاری بكە .
بۆ هەر وەڵامێك كە بە ( بەڵێ ) یە خاڵێك بۆ خۆت دابنێ .
ئایا ئەتوانیت پرۆژەیەكی نۆی دامەزرێنیت و بەسەر كۆسپەكاندا زاڵ ببیت تاكو پرۆژەكە تەواو ئەبێت ؟
(1)
نه خیر
بەڵی
ئایا ئەتوانیت بڕیارێك دەركەیت و سووربیت لە سەری تەنانەت گەر ئەوانەی دیكەش بەر هەڵستییان كردیت ؟
(2)
نه خیر
بەلی
ئایا پێت خۆشە بەرپرسیاری بگریتە ئەستۆ ؟
(3)
نه خیر
بەڵی
ئایا ئەوانەی مامەڵت لە تەكدا دەكەن ڕێزت دەگرن و متمانەت پێدەكەن ؟
(4)
نه خیر
بەڵی
ئایا تەندروستییەەكی باشت هەیە ؟
(5)
نه خیر
بەڵی
ئایا بەوە قایلیت كاتێكی زۆر كار بكەیت بە پارەیەكی كەم ؟
(6)
نه خیر
بەڵی
ئایا پێت خۆشە خەڵكی ببینیت و مامەڵەیان لەتەكدا بكەیت ؟
(7)
نه خیر
بەڵی
ئایا ئەو بەهرەیەت تیادایە كە خەڵكی قاییل بكەیت و كاریان بكەیتە سەر تاوەكو لە ئاواتەكانت بگەن و یارمەتیت بدەن لە بەدیهێنانیا ؟
(8)
نه خیر
بەڵی
ئایا خەڵكی بە ئاسانی لە بیروبۆچوونەكانت دەگەن ؟
(9)
نه خیر
بەڵی
ئایا ئەزموونت هەیە لە بواری ئەو كارەدا كە ئەتەوێت دەستی پێبكەیت ؟
(10)
نه خیر
بەڵی
ئایا شارەزاییت هەیە لە شێوازەكانی بەڕێوەبردنی پرۆژە وەك ڕاگرتنی تۆماری باج و خشتەی مووچە و بوودجەی داهات و ڕوونكردنەوەی بوودجە .
(11)
نه خیر
بەڵی
ئایا لەو ناوچەیەدا كە كاری تیا دەكەیت پێویستی بەو كاڵاو خزمەتگوزارییانە هەیە كە تۆ دەتەوێت بیخەیتە ناو بازاڕەوە ؟
(12)
نه خیر
بەڵی
ئایا شارەزاییت هەیە لە كاڵا خستنە بازاڕەوە ؟
(13)
نه خیر
بەڵی
ئایا ئەو كۆمپانیایانەی كە لە هەمان چالاكیی پیشەسازییەكەی تۆدا كار دەكەن و لە هەمان ناوچەدان ئەنجامی باشیان بەدیهێناوە ؟
(14)
نه خیر
بەڵی
ئایا شوێنێكی دیاریكراوت لە مێشكدایە بۆ دامەزراندنی پرۆژەكەت ؟
(15)
نه خیر
بەڵی
ئایا توانای دارایی ئەوتۆت هەیە بۆ نرخی تێچوونی خستنەگەڕ لە ساڵی یەكەمدا ؟
(16)
نه خیر
بەڵی
ئایا پارەی تەواوت هەیە كە بۆ دامەزراندنی پرۆژەكە خەرجی بكەیت ؟
یاخود دەتوانیت لە ڕێی ئەندامانی خێزانەكەتەوە یان هاوریكانتەوە ئەو پارانە دابین بكەیت ؟
(17)
نه خیر
بەڵی
ئایا ئەزانیت ئەو كاڵا هێنەرانە كێن كە پشتیان پێدەبەستیت لە سەرخستنی پرۆژەكەتدا ؟
(18)
نه خیر
بەڵی
ئایا هەندێك كەسی وادەناسیت كە شارەزاییان هەبێت لەو بوارانەدا كە تۆ شارەزاییت تیایاندا نییە ؟
(19)
نه خیر
بەڵی
ئایا هەست دەكەیت كە ئارەزووت لە دامەزراندنی پرۆژەكەدا لە گشت ئارەزوویەكی دیكەت زیاترە ؟
(20)
نه خیر
بەڵی
------------------------------------------------------------------
ئەگەر لە 17 خاڵ زیاترت بەدەستهێنا ، ئەوا دەبێت بزانی كە هاندەرت هەیە بۆ ئەوەی دەستپێشخەربیت و هەروەها
ئارەزوو و توانای پێویستت هەیە بۆ ئەنجامدانی ئەو پرۆژانەی كە توانای بەردەوامییان هەیە .
ئەگەر لە 13 تا 17 خاڵت بەدەستهێنا ، ئەوا هاندەرەكەت بۆ دەستپیشخەریكردن ڕوون نییە ، بەڵام توانای شاراوەی
دەستپیشخەریكردن لە ناختا هەیە و دەتوانیت هەموو ئەو كێشە و دەردەسەرییانە قبووڵ كەیت كە شان بە شانی
خوشی
بوون بە سەرۆكی خۆت دێنەڕێت .
بەڵام ئەگەر لە 13 خاڵ كەمترت بەدەستهێنا ، ئەوا توانای دەستپێشخەریكردنت ڕوون نییە ، هەرچەندە زۆر كەس
هەن وا دەزانن كە دەستپێشخەرن ، بەڵام لە راستیدا ئەوانە حاڵیان گەلێك باشتر دەبێت گەر بۆ كەسانێكی دی كار
بكەن .
ژمارەی ئەو خاڵانەی بەدەستیان دینیت هەر چەندبوون ، پێویستت بە كات هەیە بۆ ئەوەی شارەزایی لەم كارەی
ئێستاتدا وەرگریت ، هەروەها شارەزایی نوێ لە بوارەكەتداو زۆریش بە تەنگ پەرەپێدانی ئەو بوارانەوە بیت كە
بەڕاستی جێی بایەخ پێدانی تۆن ، بەرلەوەی خەریكی دەستپێشخەریی دامەزراندنی پرۆژەیەكی تایبەت بە خۆت
بیت .
ئەوەشت لە یادبێت كە ئەنجامی ئەم تاقیكردنەوەیە دوایین شت نییە كە وەك ئەنجامێكی زانستی بیت بەڵكو تەنها بۆت دەبێتە نیشاندەرێكی گشتی
destpeshxe | |
|