ibn islam
...::|مدير العام|::...
عدد المساهمات : 6825 تاريخ التسجيل : 23/07/2010
خدمات المنتدى 1431:
| | خۆت بناسه..... | |
خۆت بناسە
زانیاری سەرەتایی
- ئەو كەسە كێیە كە رێز لە شێوازی كاركردنی دەگریت ؟
- ئەو كومپانیانەكامانەن كە بە كومپانیای هەلكەوتوویان دەزانیت ؟
- ئایا لە هەڵەكانتەوە فیر دەبیت ؟
- چی خزمەتگوزارییە چاكەكان لە خراپەكان جیا دەكاتەوە ؟
- ئایا بروانامەی زانكویی بە پیویست دەزانیت بۆ سەركەوتنت لە كارەكانتا ؟
شارەزای تواناكانی خوت ببە
ئەم بەشەی راهێنان پەیوەندە بە تواناكانتەوە كە قازانجت دەست دەخەن لە رێی پابەند بوون بە كۆمەڵێك پرنسیپەوە كە پەرە بە خۆت دەدەن و خزمەت پێشكەش كەسانی تر دەكەن ، ئەم شێوازەش دەبێ بە هۆی :-
- كەسانی تر رێزت لی بگرن .
- كەسانی تر برۆایان پێت بێت .
- بەرهەمەكانت لێ دەكڕن .
- بەرهەمەكانت و خزمەتگوناریەكانت دەفرۆشن .
- قازانج و دەسكەوت بە دەست دێنیت .
جۆری ئەو كەسانەی كە ئارەزووی مامەڵە كردنیان دەكەیت چۆنە ؟
دەبێت لە كوێ پێداویستیەكانت بكرێت ؟
بەچی شێوازێك دەتەوێت كە خەلك مامەڵەت لە گەڵدا بكەن ؟
گەرچی كریكارێكی بچووك یان كریار بێت ، تۆ زانیاریت دەربارەی كاری تایبەت و چۆنیەتی مامەڵە كردن لە گەڵ كریكاران و كریاران ، گوێ بگرەو بیبینەو تێبگە ، برەو بدە بە خۆت تا ئەتوانیت ، ژیان بكە بە قوتابخانە ، ئەگەر باش سەرنج بدەیت دەتوانیت تێبگەیت چۆن سەركەوتووەكان سەركەوتن بەدەست دێنن و چۆن سەرنەكەووەكان دەگەنە ئەو بارە ؟
چی جۆرە ژیانێك بۆ خۆت هەڵدەبژیرێت ؟ ئایا ژیانی مۆڵەكە هەڵدەبژێریت ؟
ئایا دەتوانیت بزانیت تا چی رادەیەك دەتوانیت بە خۆشی ئەو ژیانە بیەیتە سەر كە خوا پێی داویت ؟
ئەگەر بیربكەیتەوە لە دوا رۆژت وبەخۆتا رادەردەرموویت كە بە ترسناكیدا برۆێت و فێربێت و هەڵەكەكانت راست بكەیتەوە ئەوا تۆ جیاوازێت لە ۆر كەس لەوانەی ترسنۆك و تەمەڵن ، لەبەر ئەوە بەردەوام بە لە سەر پێشكەوتنت .
لە یادت بێت كە گەلێك كەس خوو بۆ خۆیان دروست دەكەن لە رێی ئەنجامدانی كاری ئاسایی ڕۆژانەوە .
ئایا بە خۆت دەڵێیت كە دەتوانیت خانەنشین بیت دوای 34608 رۆژ ؟
ئایا دەتەوێت ژیانت بەم پێیەبێت ؟
ئایا ئەمە خواستتە ؟
بۆت هەیە كە خۆت جیابكەیتەوە لە كەسانی تر لە رێی پابەند بوونت بە جۆرێك ژیان كە خۆت و تواناكانتی تیدا برەو پیبدەیت بە هۆی پەیرەوی كردنی پرنسیپەكانی سەركەوتن .
ئایا دەتەوێت هێندە پارەت دەست بكەوێت تا بەخوشی بژیت . دەتوانیت وابكەیت
ئایا دەتەوێت هێندە پارەت دەست بكەوێت بۆ ئەوەی زوو خانەنشین بیت . دەتوانیت وابكەیت
ئایا دەتەوێت هێندە پارەت دەست بكەوێت بۆ ئەوەی بۆ خێزانە خوشەویستەكەتی خەرج بكەیت . دەتوانیت وابكەیت
ئایا دەتەوێت هێندە پارەت دەست بكەوێت تا خەرجی بكەیت بۆ نەدارەكان . دەتوانیت وابكەیت
لە چەند سالێكی كەمدا بگەیتە رادەیەكی بەرز لە ئارامی دارایی هەروەها بەرزكردنەوەی رادەی خانووبەرەت و رادەی جوولانەوەت و دەتوانیت موڵەتی خۆش ببەیتەسەر لە گەڵ خۆشەویستەكانتا .
لە چەند ساڵیكدا دەتوانیت پارەیەكی زۆر بەدەست بهێنیت و بەناز داری خێزانەكەت و مناڵەكانت بە خێو بكەیت و ئارەزووەكانت بهینیتە دی . ئەمەیە ژیانی باش كارەكە بەدەست خۆتە .
ئایا دەتوانیت بە دوادا چوون بكەیت بۆ پرنسیپەكانی سەركەوتن .
ئەم كارە بەستراوە بەوەی كە تۆ دەتەوێت باشترین بێت .
ئایا پێویستیت بە بروانامەیەكی بەرزی زانكۆ هەیە ( بۆ نموونە ماستەر یان دكتوراە ) زۆر لە گەنجەكان پارەیەكی زۆر خەرج دەكەن بۆ وەرگرتنی برۆانامەی ماستەر لە زۆر لە بەرێوەبردنی كاردا ، هەروەها زۆر لە وانەی پلە و پایەی بەرزیان هەیە پارەیەكی زۆر ئەدەن بۆ بەدەستهێنانی بروانامەی بەرز . ئەم كارە جوانە ، بەڵام ئایا پێویستە ؟
بروانامەی ماستەر لە بەڕێوەبردنی كاردا ئامانجەكانی بە كورتی لە چەند رستەیەكدا خۆی دەبینێتەوە ، پیشەسازی بەرهەمێك بەجێ بهینە یان خزمەتێك پیشكەش بكە كە بازاڕ پێویستیی پێ بێت .
پێویستە مەعمیلەكەت خوش بویت
پێویستە هەمیشە بەردەوام بێت بۆ فیربوونت و پەرەپیدانت .
جۆری كار گرنگ نییە بەڵكۆ چۆن پێشكەشی دەكەیت .
ئەگەر بەردەوام بوویت لە سەركاركردن بە لێهاتووی و ووردی ، دەستكەوتن دیتەرێت . هێز لە پرنسیپەكانی سەركەوتن وەربگرە و كاتێك كەسانی تر پرسیاری هوی سەركەوتنت لێ دەكەن وێنەیەك لەو پرنسیپیانەیان بدەرێ و هانیان بدە بۆ ئەوەی سەر [ندعوك للتسجيل في المنتدى أو التعريف بنفسك لمعاينة هذا الرابط] و داوای بختەوەرییان بۆ بكە لە سەردانەكەیاندا .
بهێڵە كەسانی تر بەشداریت بكەن لەوانەی كە تۆ فێریان بوویت .
چونكە هەمووان بۆیان هەیە
هەموویان سوپاست دەكەن
لە كۆی بووم ؟ ئیستا لە كوێم ؟ دەمەوێت لە كۆی بم ؟
هەندێك راوەستە .............. بیربكەرەوە
گرنگ نییە لە گەڵ چیدا مامەڵە دەكەیت . ئایا لە گەڵ كێشەیەكی كەسێتیدا مامەڵە دەكەیت یان بیردەكەیتەوە لە كیشەیەكی رەوشتی یان كێشەیەك لە كاركردندا .
بیركردنەوە یارمەتیت ئەدات بۆ گەیشتن بە بریاریكی راست .
بوەستە و بیربكەرەوە
بەسرهاتەكان چییان فیركردوم ؟ چون لە كەسانی ترەوە كەبەرنگاری هەمان هەڵویست بوونەتەوە فێر ئەبم . كامانەن ئەو رێگایانەی كە لە بەردەممدان ؟ كامیان لە هەموویان باشترە ؟
ئەگەر پرنسیپەكانی سەركەوتنت گرتەبەر ، هەڵكەوتوو دەبێت . ئەمساڵ سەدان هەزاران سەر لە سایتی [ندعوك للتسجيل في المنتدى أو التعريف بنفسك لمعاينة هذا الرابط] ئەدەن بەڵام بە تەنیا لە سەدا یەكیان ئەو پرنسیپانە جیبەجی دەكات . ئایا تۆش یەكیك دەبێت لەوانە . ئایا ئەم ووشانە لای تۆ دەنك دەدەنەوە ؟
ئایا دەتەوێت جیاواز بێت و هەڵكەوتووبێت .
بەڵام چی بڵێین دەربارەی ڕێژەی 99% ی ئەوانەی تر ؟
ئەوانە باشن یان جیاوازن لە تۆ . 99% هەر بەردەوامن لە سەركرداریان .
كاری ئاسان ، ئەو كارەی لە بەردەستایە ، كاری زانراو ، ئەو كارەی كە مەترسیی تیانییە نابێت رێ بدەیت كەسانی پەست و دلشكاو گاڵتە چییەكان هەڵبژاردنەكانتان بەرێوەبەرن . ئایا رەزامەند دەبێت ئەوانە كردارەكانت ئاراستە بكەن ؟
ئەوانە لە جیاتی ئەوەی خەریك بن بە پێكهینانی خۆیان پەنادەبەنە بەر رابواردن و بەرەو خوارووت دەبن ، گوێیان مەدەری و گفت و گویان لە گەڵ مەكە چونكە ناتوانیت سەركەوتن بەدەست بهێنیت ، پێبكەنە بە هێمنی و ئەو ووتەیەی پێشینانت لە بیر نەچیت كە دەڵێت زۆران لە گەڵ بەرازدا مەگرە ، چونكە ئەگەر سەریش بكەویت پیس ئەبیت و پەرازەكەش ئەوەی پێخۆشە . ئەوانەی كە ئەیانەوێت تۆش وەك خۆیانی لی بكەن پشت گوێیان بخە و تڕۆیان بكە . توش لیستی ئەو كەسانە دەزانیت كە تەماشای رەگەزت یان رەنگی پیستت یان بروات یان ئاینت یان توانای لە شت یان هەلبژاردەی سوزیت یان پەیوەندیی كۆمەڵایەتیت هتد ......
- ئایا ئەو فاكتەرانە كار دەكەنە سەر توانات بۆ كۆكردنەوەی پارە .
ئەگەر تەمەڵ بوویت ئەوا تۆ لە كیشەیەكی راستەقینە دایت .
ئەگەر خۆ پەرست و تەنیا بوویت و دڵ خۆش نەبوویت ئەوا تۆ لە كێشەیەكی راستەقینەدایت
ئایا تۆ ئارەزووی تەواوی ئیش كردن و گوی گرتن و فێربوون و كەوتنە گێژاوەوە ئەكەیت ؟
یان ئارەزوو ئەكەیت كەرێ بدەیت بە كەسانی تر كە پاساو بۆ سەر نەكەوتنەكانت بهێننەوە
تەنیا هەر خۆت توانای وەڵام دانەوەت هەیە .
تەنیا تۆیت كە توانای بەردەوامیت كودكەیتەوە بۆ گەران بە دوای هەڵدا بۆ خۆت و دەتوانیت بەزەییت بیتەوە بە كەسانی تردا و دڵ نەواییان بكەیت
تۆ دەتوانیت زۆر شت لە ژیانت بە دەركەیت .
تۆ دەبووریت لە هەندیك پیا هەڵشاخانی بێ واتەی كەسانی توورە و گاڵتە چی وەرشبین لە پێناوی ڕوو بە ڕوو بوونەوەی جوانی و پوزەتیڤ .
ئایا هیلین كیلەر ئەناسیت .. ئەو كچە بوو كە بە كوێری و كەڕی لە دایك بوو بەڵام توانی ملیونەها خەلك سەرسام بكات دوای ئەوەی ریگەی نووسین و خوێندنی بۆ
كویرەكان دۆزییەوە ، ئەویش ریگای برایل بوو .
چۆن دایكە تریزا كە تووشی نەخۆشی گولی بووبوو توانای راوەستێت و قسەبكات لە زانكۆی هارڤەدا .
بیگومان ئەوانە هەڵكەوتوون . بەڵی ئەوانە هەڵكەوتوون ، تۆش دەتوانێت وەك ئەوان بیت لە پێناوی خۆتا و هاوسەرەكەت و مناڵەكانت و بۆ خێزانە گەورەكەت و
كۆمەڵگاكەت و بۆ هەموو جیهان ، ئەوش ئامانجیكی دروستە .
دەتوانیت چی بكەیت
ئەوەی كە هەرگیز ناتوانیت ئەنجامی بدەیت كامەیە ؟
پرنسیبەكانی سەركەوتن بخوێنەرەوە
گوێ لە ناخی خوت بگرە .
خەڵكت خۆش بوێ و خۆشت خۆشەویست بكە
گوێ بگرە و كارێك بكە كە خەڵك بیانەوێت گوێت لیبگرن .
چی لە تواناتا هەیە بیكە .
داوای پرنسیپەكانی سەركەوتن بكەوە
بروات بە خۆت بێت و بروات بە خودا بێت .
وەك هەڵكەوتوویەك بروانە خۆت .
پرسیارەكان
- لەلای تۆ ووشەی دەوڵەمەند چی دەگەیەنێت ؟
- كاردانەوەی خەڵك چۆن دەبێت بەرامبەرت ئەگەر پێت ڕاگەیاندن كە ئەتەوێت دەوڵمەندبیت ؟
- جۆری ژیانی زۆرینەی خەڵك چۆنە لەوانەی كەداهاتیان مام ناوەندە ؟
- بۆچی بەردەوام بوون مەرجێكی سەرەكییە بۆ سەركەوتن ؟
- ئەو مەرجانە چین كە پێشبینی بوونیان دەكەیت لە كەسێكی سەركەوتوودا ؟
- بە بڕوای تۆ جۆری ئەو بە رهەمێنانە چین كە پێشبینی سەركەوتنیان دەكەیت ؟
- لە ژیانتا كەسێكی سەركەوتوو دەناسیت ؟
- ئایا دەشێت شۆفێری پاص بەردەوام بێت لە پێشەكەیدا و لە هەمان كاتدا ژیانێكی خۆش و بەرهەمدار بەدەست بهێنێت ؟
چالاكییەكان
بیربكەرەوە لەو كەسانەی لە جیهاندا دایان دەنێیت بە كەسانی سەركەوتوو .
بیر بكەرەوە لە وكەسانەی كە دەیان ناسیت و دایان دەنێت بە كەسانی سەركەوتوو.
بڕ گەیەك بنووسە تیایدا باسی خۆت بكە وەك كەسایەتییەكی سەركەوتوو لە دەساڵی داهاتوودا .
| |
|