Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةأحدث الصورالتسجيلدخول


أختر لغة المنتدى من هنا

 

 چۆن پرۆژەیەكی بچووك دەستپێدەكەیت

اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
ibn islam
...::|مدير العام|::...

...::|مدير العام|::...
ibn islam


عدد المساهمات : 6825
تاريخ التسجيل : 23/07/2010

خدمات المنتدى
1431:

چۆن پرۆژەیەكی بچووك دەستپێدەكەیت  Empty
06102011
مُساهمةچۆن پرۆژەیەكی بچووك دەستپێدەكەیت


چۆن پرۆژەیەكی بچووك دەستپێدەكەیت














ئایا ئاریزوو و بەهرە و پاڵنەر و توانای توێژینەوە و پلاندانانت هەیە ؟

پرۆژەی
بچووك وەك یاریی شەترەنج وایە ، پێویستی بە سەرەتایەكی ڕاست و دروستە ،
دەبێت ئەوەش بزانین كە هەڵە بچووكەكان كوشندەنین بەڵكو توانا زۆرتر دەكەن .

بۆ
ئەوەی هەلی سەركەوتنت پتركەیت ، پێویستەكاتی تەواو تانێیت بۆ دۆزینەوە و
هەڵسەنگاندی پرۆژەكەت و ئامانجە تایبەتەكانت پاشان دەتوانیت ئەو
زانیاریانەی بەدەستت هێناون بەكاریان بهێنیت بۆ دانانی پلانی پرۆژەیەك كە
لە بەدیهێنانی ئامانجەكانتا یارمەتیت بدەن .

پرۆسەی دانانی
پلانكارێك بۆ پرۆژەیەك یارمەتیت دەدات لە بیركردنەوەدا ئەمەش لە ڕێی
بیركردنەوەوە لە هەندێك بابەتی گرنگ كەپیشتر ڕەچاوت نەكردوون . پلانكارەكەت
دەبێتە ئامرازێكی بەنرخ لە سەرخستنی پرۆژەكەتدا و دەستی یارمەتیت بۆ دریژ
دەكات تاوەكو سەركەوتنەكەت تەواوی بێت .

سەرەتا

بەر لە دەستپێكردن پێویستە لێستێك بكەیت بۆ ئەو هۆیانەی كە پاڵنەر بوون لە هەڵبژاردنی پرۆژەیەكی دیاریكراودا ، لەو هۆیانەش :

- ئەتەوێت سەرۆكی خۆت بیت

- سەربەخۆیی داراییت دەوێت

- ئازادیی داهێنانت دەوێت

-
ئەتەوێت توانا و زانیارییەكانت بە تەواوی بخەیتەكار دوای ئەوە پێویستت
بەوەیە كام پرۆژە ( باشترینە ) بۆت . پێویستە ئەم پرسیارانە لە خۆت بكەیت :

- ئەمەوێت كاتەكەم چۆن بەكار بخەم ؟

- ئەو توانا تەكنیكییانە فێری بووم یا بەباشی ئەیازانم چین ؟

- چەندە كاتم پێویست دەبێت بۆ بەرێوەبردنی پرۆژەكەیەكی سەركەوتوو ؟

- ئایا هیچ ئارەزوویەك یا شتێكی وا هەیە كەجێی بایەخم بێت و دەشیت سوودیان لێ‌ وەرگرم ؟

دوای
ئەوە دەبێت ئەو پێداویستییانە بزانیت كە پرۆژەكە دەیان سەپێنێت . پێویستە
بیركردنەوە و تویژینەوەیەكی سادە ئەنجام بدرێت بۆ وەڵام دانەوەی ئەم
پرسیارانە :-

- ئایا بیرۆكەكەم كارایە و پێداویستیی بە كارهێنەران دابیندەكات ؟

- تا چەندێك ئەگەری سەركەوتنی پرۆژەكەم زۆرترە لە بەرامبەر گشت ئەو كۆمپانیایانەی دیكە كە هەن ؟

- ئایا دەتوانم خزمەتگوزارییەكی پێشكەش بكەم كە جۆرێتییەكی بەرزتری هەبێت ؟

- ئایا ئەگەری داخوازی لە سەر بەرهەمەكەم دەبێت ؟

دوایین هەنگاو بەر لە دانانی پلانكارەكەت وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانەیە :-

- ئەوپرۆژەیەی ئەمەوێت ئەنجامی بدەم چییە ؟

- ئەو خزمەتگوزاری یا بەرهەمە چییە كە دەیفرۆشم ؟

- ئەو شوێنە كوێیە كە پرۆژەكەی لێ‌ دادەمەزرێنم ؟

- ئەو توانا و شارەزاییانە چین كە هیناومن بۆ پرۆژەكە ؟

- پێكهاتەی یاسایی پرۆژەكەم چییە ؟

- ناوی پرژەكەم چییە ؟

- ئەو ئامێر و كەرەستانە چین كە پێویستم پێیان دەبێت ؟

- پێویستم بە چی جۆرە ( تامین ) كردنێك دەبێت ؟

- ئەو بوودجەیەی پێویستم دەبێت چەندە ؟

- سەرچاوەكانی پارە دابینكردن كە لە بەردەستمدان چین ؟

- چۆن پرۆسەی بەرێوەبردنی خۆم ئەنجام دەدەم ؟

وەڵامدانەوەی
ئەو پرسیارانەی پێشوو یارمەتیت دەدات لە داهێنان و قووڵبوونەوەدا هەروەها
دانانی پلانكارێكی باش بۆ پرۆژەكەت یارمەتیدەرتە لە دانانی هەموو لایەنێكی
باش بۆ پرۆژەكەت یارمەتیدرتە لە دانانی هەموو لایەنێكی چۆتێتی دەست بە
كاركردن و كارگێری و بەرێوەبردنی سەرمایە .

ڕێكخستنی پرۆژەكە

لە
كاتی ڕێكخستنی پرۆژەیەكی نوێدا ، یەكێك لە گرنگترین ئەو بڕیارانەی كە
دەدرین هەڵبژاردنی پەیكەری پرۆژەكەیە ، كاتێك پەیكەری پرۆژەكە و شێوەی
رێكخستنی هەڵدەبژێریت بیر لەمانە دەكەیتەوە :-

- ئەو شتانەی لە ڕووی یاساییەوە قەدەغەن

- نرخی تێچوونە جێگیرەكان

- دابشكردنی سەرمایە

- ژمارەی فەرمانبەرەكان

- بەر خورداری و بەخشین لە باج كە دەشێت دابین ببن .

- ماوەی كار پێكردنی پرۆژەكە

- لایەنە باش و خراپەكانی بەشداریكردن و یارمەتی

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
مُشاطرة هذه المقالة على: reddit

چۆن پرۆژەیەكی بچووك دەستپێدەكەیت :: تعاليق

لا يوجد حالياً أي تعليق
 

چۆن پرۆژەیەكی بچووك دەستپێدەكەیت

الرجوع الى أعلى الصفحة 

صفحة 1 من اصل 1

 مواضيع مماثلة

-
» چۆن پرۆژەیەكی گونجاو هەڵدەبژێیت
» نه‌ خۆت پێ بچووك بێت ، نه‌ خۆت پێ گه‌وره‌ بێت تۆ خۆت گه‌وره‌یت پێویست نیه‌ خۆت به‌ گه‌وره‌ بزانیت...

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
منتديات حلبجةنت :: ته ندروستى :: گه شه پێدانی مرۆیی-
انتقل الى: