ibn islam
...::|مدير العام|::...
عدد المساهمات : 6825 تاريخ التسجيل : 23/07/2010
خدمات المنتدى 1431:
| | یەكەم هەنگاوەكان | |
یەكەم هەنگاوەكان
چۆن پرۆژەیەكی بچووك دەسپێدەكەیت
دەسپێكردن و بەرێوەبردنی پرۆژە هەمیشە پێویستی بە هاندەرو ئارەزوو بەهرە هەیە ، هەروەها پیویستی بە توێژینەوە و پلاندنان هەیە . سەركەوتن لە پرۆژەی بچووكدا وەك یاری شەترەنج بەندە بەدەستپێكردنی راست و دروست و یەكلاكەرەوە لە جووڵەدا ، هەرچەندە هەندێك هەڵەی سەرەتایی لە گەلێك پرۆژەدا ڕوو دەدەن بەڵام ئەو هەڵانە نابنە كاریگەر لە سەركەوتن یا نشوستی پرۆژەكاندا . كاری شادبوون بە كەڵك و باشییەكانی پرۆژە پێویستی بەلێهاتوویی و پابەندبوون و كۆششی باش هەیە .
بۆ پتركردنی هەلی سەركەوتنت پێویستە كاتێك تەرخان كەیت بۆ دۆزینەوە و هەڵسەنگاندنی ئامانجەكانی پرۆژەكە و ئامانجە تایبەتەكانی خۆشت و لەڕێی بە كارهێنانی ئەو زانیاریینەوە پلان كارێكی بەرفراوان و باش دابنێیت بۆ گەیشتن بەو ئەنجامانە .
هەنگاوەكانی دانانی پلان كار یارمەتیت دەدات لە بیركردنەوە لە گەلێك لە مەسلە گرنگەكاندا كە هێشتا لە مێشكتا تەواو ساغ نەبۆتەوە . پلان كارەكەت لەوانەیە ببێتە ئامڕازێكی بە نرخ كاتێك كە دەست دەكەیت بە پارە خەرج كردن بۆ دامەزراندنی پرۆژەكەت ، هەروەها بۆ ئەوەی تێگەیشتنێكی تەواوت هەبێت لە پێوانە كردنی سەركەوتنەكەتدا .
1- هەنگاوی یەكەم : ئامادە باشی بۆ دەستپێكردنی پرۆژەكە بەر لە دەستپێكردنی پێویستە لیستێك ئامادە بكەیت سەبارەت بەو هۆیانەی وات لێدەكات ئارەزووی ئەنجامدانی دەستپێكردنی پرۆژەیەكی تایبەت بكەیت . لێرەدا لیستێكی پەیوەندار بە هەندێك ئامانجەكانی دەستپێكردنی پرۆژەیەكی تایبەتت دەخەینە بەردەست :
· ئەتەوێت بەڕێوەبەری پرۆژە بیت و كەس لە سەروتەوە نەبێت .
· ئەتەوێت لە ڕووی داراییەوە پشت بە خۆت ببەستیت .
· ئەتەوێت ئازاد بیت لە داهێناندا .
· ئەتەوێت گشت زانیاری و كارامەییەكانت بخەیتە گەڕ .
2- هەنگاوی دووەم : پێویستە ئیستا ئەوە دیاری بكەیت كام بواری كاركردن بۆ تۆ گونجاوە .
لە بەر ئەوە ئەم پرسیارانە لە خۆت بكە :
· ئارەزوو دەكەم چی بكەم ؟
· ئەو كارامەییە هونەرییانە چین كە فێریان بووم و باش ئەیانزانم ؟
· ئەو شتانە چین كە بەوتەی خەڵكی من باشم تیایاندا ؟
· ئایا خێزانەكەم پێ بەخێو دەكرێت ؟
· بەڕێوەبردنی پرۆژەیەكی سەركەوتوو چەندە كاتی پێویستە ؟
· ئایا هیچ ئارەزویەكی وام هەیە بۆ شتێك كە بشێت بخرێتە بازاڕەوە ؟
3- هەنگاوی سێیەم : ئیستا پێویستە ئەوە دیاری بكەیت كام كارە گونجاوە ئەنجام دەدەیت ؟
توێژینەوەی پێویست بكە تاوەكو بتوانیت وەڵامی ئەم پرسیارانە بدەیتەوە :
· ئەو كارە چییە كە دەستی پێدەكەم ؟
· ئەو كاڵا و خزمەتگوزارییانە چین كە ئەیانفرۆشم ؟
· ئایا بێرۆكە كەم واقیعییە و لە بازاڕدا پێویستیی ئەو شتانە هەیە ؟
· كێن ئەوانەی كێبڕكێم دەكەن ؟
· تایبەتمەندییە باشەكانی پرۆژەكەی من چین لە چاو ئەو پرۆژانەدا كە ئێستا هەن ؟
· ئایا دەتوانم خزمەتێك پێشەكەش بكەم كە زۆر باش بێت ؟
· ئایا دەتوانم داخوازیی لە سەر پرۆژەكەم بهێنمە گۆڕی ؟
4- دوا هەنگاوی بەر لە دانانی پلانكار : پێویستە لەوە دڵنیا بیت كە لیستی پێداویستی كاركردن ئامادە بووە ، لە بەر ئەوە پێویستە وەڵامی ئەم پرسیارانە بدەیتەوە :
· ئەو كارامەیی و ئەزموونانە چین كە لە پرۆژەكەمدا پێویستم دەبن ؟
· شێوەی یاسایی پرۆژەكە چییە ؟
· چۆن ئەتوانم بەردەوام بم لە تۆماركردنی زانیاری سەبارەت بە كاركردن لە كۆمپانیاكەدا لە نێو فایل و تۆمار گەكانیدا ؟
· پێویستم بە چی جۆرە دڵنیاییەكە ( تأمین ) ؟
· ئەو ئامێر و كەرەسەو ئامڕازانە چین كە پێویستم دەبن ؟
· چۆن ئەتوانم پارە دابین بكەم بۆ پێداویستییە تایبەتەكانم و قازانجێكی دارایی بە دەست بهێنم ؟
· داهاتەكانم چین ؟
· قەبارەی پارە دابینكردنی پێویست چەندە ؟
· لە كۆی دەتوانم هەڵسەنگاندنی پرۆژەكەم دابنێم ؟
· ناوی پپرۆژەكە چییە ؟
وەلامدانەوەی ئەو پرسیارانە یارمەتیت دەدەن بۆ دانانی پلانكارێكی ورد و چڕ و خزمەتی پلان و پرۆگرامی پرۆژەكەت دەكەن و یارمەتیت دەدەن لە دانانی درێژەی ئەو كارانەی پەیوەندییان بە بەڕێوەبردن و خستنەكاری پرۆژەكەتەوە هەیە هەروەها لە دابینكردنی سەرمایەی پێویستدا . گرنگترین كۆڵەكەكانی دەستپێكردنی پرۆژەكە دانانی پلانكارە .
سایتی [ندعوك للتسجيل في المنتدى أو التعريف بنفسك لمعاينة هذا الرابط] هەنگاوەكانی ئامادەكردنی پلانكارێكی پتەوت پێشكەش دەكات كە گشت مەرجە بنەڕە تییەكانی تێدابێت ، لە بەرئەوە دڵنیابە لە خوێندنەوە و پیاچوونەوەی ئەو بەشە .
هەركە لە دانانی پلانكار بوویتەوە لە گەڵ هاوڕییەكتایان لە گەڵ ئەو كەسەدا كە لە پرۆژەكەدا هاوبەشتە پیایدا بچۆرەوە . هەر كات لە ناوەڕۆك و پێكهاتەكەی دڵنیابوویت ، كاتێك دیاری بكە بۆ ئەوەی لە گەڵ ئەو لایەنەدا كە پارە بۆ پرۆژەكەت دابیندەكات پیایدا بچیتەوە و گفتوگۆی لە سەر بكەیت . پلانكار بەڵگەنامەیەكە نەرمیی تێدایە و دەشێت بە پێی قۆناغەكانی گەشەكردنی پرۆژەكە گۆڕانكاری تیا بكرێت .destpeshxer.org | |
|