Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةأحدث الصورالتسجيلدخول


أختر لغة المنتدى من هنا

 

 یەكەم هەنگاوەكان

اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
ibn islam
...::|مدير العام|::...

...::|مدير العام|::...
ibn islam


عدد المساهمات : 6825
تاريخ التسجيل : 23/07/2010

خدمات المنتدى
1431:

یەكەم هەنگاوەكان Empty
06102011
مُساهمةیەكەم هەنگاوەكان


یەكەم هەنگاوەكان














چۆن پرۆژەیەكی بچووك دەسپێدەكەیت

دەسپێكردن و
بەرێوەبردنی پرۆژە هەمیشە پێویستی بە هاندەرو ئارەزوو بەهرە هەیە ، هەروەها
پیویستی بە توێژینەوە و پلاندنان هەیە . سەركەوتن لە پرۆژەی بچووكدا وەك
یاری شەترەنج بەندە بەدەستپێكردنی راست و دروست و یەكلاكەرەوە لە جووڵەدا ،
هەرچەندە هەندێك هەڵەی سەرەتایی لە گەلێك پرۆژەدا ڕوو دەدەن بەڵام ئەو
هەڵانە نابنە كاریگەر لە سەركەوتن یا نشوستی پرۆژەكاندا . كاری شادبوون بە
كەڵك و باشییەكانی پرۆژە پێویستی بەلێهاتوویی و پابەندبوون و كۆششی باش
هەیە .

بۆ پتركردنی هەلی سەركەوتنت پێویستە كاتێك تەرخان كەیت بۆ
دۆزینەوە و هەڵسەنگاندنی ئامانجەكانی پرۆژەكە و ئامانجە تایبەتەكانی خۆشت و
لەڕێی بە كارهێنانی ئەو زانیاریینەوە پلان كارێكی بەرفراوان و باش دابنێیت
بۆ گەیشتن بەو ئەنجامانە .

هەنگاوەكانی دانانی پلان كار یارمەتیت
دەدات لە بیركردنەوە لە گەلێك لە مەسلە گرنگەكاندا كە هێشتا لە مێشكتا
تەواو ساغ نەبۆتەوە . پلان كارەكەت لەوانەیە ببێتە ئامڕازێكی بە نرخ كاتێك
كە دەست دەكەیت بە پارە خەرج كردن بۆ دامەزراندنی پرۆژەكەت ، هەروەها بۆ
ئەوەی تێگەیشتنێكی تەواوت هەبێت لە پێوانە كردنی سەركەوتنەكەتدا .

1-
هەنگاوی یەكەم : ئامادە باشی بۆ دەستپێكردنی پرۆژەكە بەر لە دەستپێكردنی
پێویستە لیستێك ئامادە بكەیت سەبارەت بەو هۆیانەی وات لێدەكات ئارەزووی
ئەنجامدانی دەستپێكردنی پرۆژەیەكی تایبەت بكەیت . لێرەدا لیستێكی پەیوەندار
بە هەندێك ئامانجەكانی دەستپێكردنی پرۆژەیەكی تایبەتت دەخەینە بەردەست :

· ئەتەوێت بەڕێوەبەری پرۆژە بیت و كەس لە سەروتەوە نەبێت .

· ئەتەوێت لە ڕووی داراییەوە پشت بە خۆت ببەستیت .

· ئەتەوێت ئازاد بیت لە داهێناندا .

· ئەتەوێت گشت زانیاری و كارامەییەكانت بخەیتە گەڕ .

2- هەنگاوی دووەم : پێویستە ئیستا ئەوە دیاری بكەیت كام بواری كاركردن بۆ تۆ گونجاوە .

لە بەر ئەوە ئەم پرسیارانە لە خۆت بكە :

· ئارەزوو دەكەم چی بكەم ؟

· ئەو كارامەییە هونەرییانە چین كە فێریان بووم و باش ئەیانزانم ؟

· ئەو شتانە چین كە بەوتەی خەڵكی من باشم تیایاندا ؟

· ئایا خێزانەكەم پێ بەخێو دەكرێت ؟

· بەڕێوەبردنی پرۆژەیەكی سەركەوتوو چەندە كاتی پێویستە ؟

· ئایا هیچ ئارەزویەكی وام هەیە بۆ شتێك كە بشێت بخرێتە بازاڕەوە ؟

3- هەنگاوی سێیەم : ئیستا پێویستە ئەوە دیاری بكەیت كام كارە گونجاوە ئەنجام دەدەیت ؟

توێژینەوەی پێویست بكە تاوەكو بتوانیت وەڵامی ئەم پرسیارانە بدەیتەوە :

· ئەو كارە چییە كە دەستی پێدەكەم ؟

· ئەو كاڵا و خزمەتگوزارییانە چین كە ئەیانفرۆشم ؟

· ئایا بێرۆكە كەم واقیعییە و لە بازاڕدا پێویستیی ئەو شتانە هەیە ؟

· كێن ئەوانەی كێبڕكێم دەكەن ؟

· تایبەتمەندییە باشەكانی پرۆژەكەی من چین لە چاو ئەو پرۆژانەدا كە ئێستا هەن ؟

· ئایا دەتوانم خزمەتێك پێشەكەش بكەم كە زۆر باش بێت ؟

· ئایا دەتوانم داخوازیی لە سەر پرۆژەكەم بهێنمە گۆڕی ؟

4-
دوا هەنگاوی بەر لە دانانی پلانكار : پێویستە لەوە دڵنیا بیت كە لیستی
پێداویستی كاركردن ئامادە بووە ، لە بەر ئەوە پێویستە وەڵامی ئەم پرسیارانە
بدەیتەوە :

· ئەو كارامەیی و ئەزموونانە چین كە لە پرۆژەكەمدا پێویستم دەبن ؟

· شێوەی یاسایی پرۆژەكە چییە ؟

· چۆن ئەتوانم بەردەوام بم لە تۆماركردنی زانیاری سەبارەت بە كاركردن لە كۆمپانیاكەدا لە نێو فایل و تۆمار گەكانیدا ؟

· پێویستم بە چی جۆرە دڵنیاییەكە ( تأمین ) ؟

· ئەو ئامێر و كەرەسەو ئامڕازانە چین كە پێویستم دەبن ؟

· چۆن ئەتوانم پارە دابین بكەم بۆ پێداویستییە تایبەتەكانم و قازانجێكی دارایی بە دەست بهێنم ؟

· داهاتەكانم چین ؟

· قەبارەی پارە دابینكردنی پێویست چەندە ؟

· لە كۆی دەتوانم هەڵسەنگاندنی پرۆژەكەم دابنێم ؟

· ناوی پپرۆژەكە چییە ؟

وەلامدانەوەی
ئەو پرسیارانە یارمەتیت دەدەن بۆ دانانی پلانكارێكی ورد و چڕ و خزمەتی
پلان و پرۆگرامی پرۆژەكەت دەكەن و یارمەتیت دەدەن لە دانانی درێژەی ئەو
كارانەی پەیوەندییان بە بەڕێوەبردن و خستنەكاری پرۆژەكەتەوە هەیە هەروەها
لە دابینكردنی سەرمایەی پێویستدا . گرنگترین كۆڵەكەكانی دەستپێكردنی
پرۆژەكە دانانی پلانكارە .

سایتی [ندعوك للتسجيل في المنتدى أو التعريف بنفسك لمعاينة هذا الرابط] هەنگاوەكانی
ئامادەكردنی پلانكارێكی پتەوت پێشكەش دەكات كە گشت مەرجە بنەڕە تییەكانی
تێدابێت ، لە بەرئەوە دڵنیابە لە خوێندنەوە و پیاچوونەوەی ئەو بەشە .

هەركە
لە دانانی پلانكار بوویتەوە لە گەڵ هاوڕییەكتایان لە گەڵ ئەو كەسەدا كە لە
پرۆژەكەدا هاوبەشتە پیایدا بچۆرەوە . هەر كات لە ناوەڕۆك و پێكهاتەكەی
دڵنیابوویت ، كاتێك دیاری بكە بۆ ئەوەی لە گەڵ ئەو لایەنەدا كە پارە بۆ
پرۆژەكەت دابیندەكات پیایدا بچیتەوە و گفتوگۆی لە سەر بكەیت . پلانكار
بەڵگەنامەیەكە نەرمیی تێدایە و دەشێت بە پێی قۆناغەكانی گەشەكردنی پرۆژەكە
گۆڕانكاری تیا بكرێت .
destpeshxer.org
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
مُشاطرة هذه المقالة على: reddit

یەكەم هەنگاوەكان :: تعاليق

لا يوجد حالياً أي تعليق
 

یەكەم هەنگاوەكان

الرجوع الى أعلى الصفحة 

صفحة 1 من اصل 1

 مواضيع مماثلة

-
» بیروباوەڕی ڕاستەقینە و دژەكانی:بنچینەى یەكەم: باوەڕ بوون بە خوا

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
منتديات حلبجةنت :: ته ندروستى :: گه شه پێدانی مرۆیی-
انتقل الى: