Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةمكتبة الصورس .و .جبحـثالتسجيلدخول
أختر لغة المنتدى من هنا

ئابوورى هه‌ڵه‌بجه‌

  
 
شاطر
 
  
2011-10-08, 06:25
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
ئابوورى هه‌ڵه‌بجه‌
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
...::|مدير العام|::...
الرتبه:
...::|مدير العام|::...
الصورة الرمزية
 
avatar

البيانات
عدد المساهمات : 6825
تاريخ التسجيل : 23/07/2010
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: ئابوورى هه‌ڵه‌بجه‌   






شارى
هه‌ڵه‌بجه‌ى ئێمه‌ش وه‌كو هه‌موو شاره‌كانى ترى كوردستان به‌داخه‌وه‌ له‌
رِووى ئابورى یه‌وه‌ نه‌یان هێشتووه‌ وه‌كو پێویست ده‌ركه‌وێت فابرقه‌ و
كارخانه‌ و ده‌زگاى دروست كردن و كارى ماشَن سازى تیا نى یه‌ .


به‌ هۆى ئه‌رزى به‌ پیت و ئاوى زۆر و ده‌شتى شاره‌زووره‌وه‌ ،دارستانى هه‌ورامانه‌وه‌ ، ئابوورى هه‌ڵه‌بجه‌ پشتى به‌ستووه‌ به‌
به‌رهه‌مى حه‌یواندارى و دار و خه‌ڵووز و قامیش و خورى و پێسته‌ و
به‌رهه‌مى كشتوكاڵى كه‌ له‌په‌نجاكان و شه‌سته‌كاندا بره‌ویان هه‌بوو
وه‌كو (توتن ) . توتنى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ناوبانگ بووه‌ له‌ عێراقدا . ساڵانى
زوو هه‌موو كه‌سێك بۆى نه‌بووه‌ تووتن بكات، هه‌ركه‌سێك تووتنى كردبێت
به‌قه‌ده‌ر رِووبه‌رى زه‌وى یه‌كه‌ى حسابیان بۆ كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى
له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌ه‌ لىَ ى وه‌رگرن . هه‌ر جوتیارێك كه‌ تووتنى كردووه‌
به‌ پىَ ى به‌رهه‌مى خۆى (دۆنم)یان داوه‌تىَ . هه‌ركه‌سێك ئه‌و دۆنمه‌ى
نه‌بوایه‌ توتنیان لىَ وه‌رنه‌ئه‌گرت ، ناچار ئه‌بوو بیفرۆشێت به‌ خاوه‌ن
دۆنمه‌كان یان ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانى ناو شار . كه‌ هه‌ندىَ ده‌وڵه‌مه‌ندى
ناو شار هه‌بوو ئیشیان تووتن كرِین و تووتن فرۆشتن بوو وه‌ له‌ ژێره‌وه‌
له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانى حكومه‌تدا رِێك ئه‌كه‌وتن بۆ مه‌سه‌له‌ى دۆنم !
.له‌ دێر زومانه‌وه‌ دائیره‌یه‌كى تایبه‌تى به‌ توتن له‌ هه‌ڵه‌بجه‌
هه‌بووه‌ به‌ ناوى (دائیره‌ انحێار الحابجه‌).


له‌
بیرم دىَ چه‌ندین جار توتنێكى زۆریان سوتاندووه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌
ده‌ره‌وه‌ى سنوورى ئه‌و شوێنانه‌وه‌ كه‌ دیارى كراوه‌ بۆ دۆنم و توتن
به‌رهه‌م هێنرابوون وه‌كو شاره‌زوور. توتنى شاره‌زوور به‌ پىَ ى
تاقیكردنه‌وه‌ى لێبراتۆره‌ تایبه‌تى یه‌كان به‌ توتن به‌ كه‌ڵك نه‌هاتووه‌
. دیاره‌ توتنى باش ئه‌بێت ئاوى سازگا و هه‌واى سازگار و له‌ شوێنێكى
سازگاردا بچێنرێت.گه‌رماى شاره‌زوور و ئه‌رزى شاره‌زوور پێچه‌وانه‌ى ئه‌م
رِاستیه‌یه‌ . له‌ شاره‌زووردا جگه‌ له‌ حه‌یواندارى ، گه‌نم ، جۆ ،
گوڵه‌به‌رِۆژه‌ ، مه‌ره‌زه‌ ، ته‌ماته‌ و په‌تاته‌ و ته‌رِه‌كاڵ زۆر
ئه‌كرێت هه‌ر بۆیه‌ خه‌ڵكى شاره‌زوور و هه‌ڵه‌بجه‌ زۆر جار پێشنیارى
ئه‌وه‌یان كردووه‌ كه‌ كارگه‌ى به‌رهه‌م هێناى ئاوى ته‌ماته‌ له‌
شاره‌زوور دروست بكرێت. ساڵى حه‌فتاكان رِووبه‌رێكى زۆرى ده‌شتى شاره‌زوور
ته‌رخان كرابوو بۆ (چه‌نه‌وه‌ر) چونكه‌ ئه‌یان ویست له‌و به‌رهه‌مه‌ سوود
وه‌رگرن بۆ دروستكردنى (شه‌كر) ، به‌داخه‌وه‌ ئه‌ویش سه‌رى نه‌گرت.


یه‌كه‌م
كارگه‌یه‌ك به‌ ماشێن كارى كردبێت له‌ لایه‌ن (كه‌مال خه‌فاف)ه‌وه‌ له‌
پیر محمد دامه‌زراوه‌ ئه‌م كارگه‌یه‌ له‌ باتى بیبسى و ساردى یه‌كانى
ئێستا چه‌ند جۆرێك ساردى وه‌به‌رهه‌م ئه‌هێنا كه‌ پێیان ئه‌وت (سۆده‌ و
سیفۆن) ، كه‌ به‌داخه‌وه‌ زۆرى نه‌خایاند كه‌ ئه‌وه‌ ئاڵ و گۆرِێكى
ئابوورى سه‌ره‌تایى بوو له‌ شارى هه‌ڵه‌بجه‌ . له‌ دواى ناوه‌رِاستى
شه‌سته‌كانیشه‌وه‌ دواى هه‌وڵ و تێكۆشانێكى زۆر له‌لایه‌ن خه‌ڵكى تێكۆشه‌ر
و هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ بینایه‌كى یه‌كجار گه‌وره‌ كرایه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك ماشێنى
گه‌وره‌ و نایاب و نوێیان بۆ هێنا بۆ پاك كردنه‌وه‌ى توتن ناویان نا (
معمل التنقیح تبخ الحلبجه‌)، كه‌ به‌داخه‌وه‌ له‌ كاتى كیمیابارانى
هه‌ڵه‌بجه‌دا ئه‌و كارگه‌یه‌ش وه‌كو هه‌موو شته‌كانى ترى هه‌ڵه‌بجه‌
له‌لایه‌ن كۆمارى ئیسلامى یه‌وه‌ وه‌كو ده‌ستكه‌وت تاڵان كرا.


نوسینى : شێخ على


سه‌رچاوه‌: [ندعوك للتسجيل في المنتدى أو التعريف بنفسك لمعاينة هذا الرابط]






 الموضوع الأصلي : ئابوورى هه‌ڵه‌بجه‌ // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam




 


  
مواقع النشر (المفضلة)
 


  
الــرد الســـريـع
 


  
خــدمات المـوضـوع
 KonuEtiketleri كلمات دليليه
ئابوورى هه‌ڵه‌بجه‌ , ئابوورى هه‌ڵه‌بجه‌ , ئابوورى هه‌ڵه‌بجه‌ ,ئابوورى هه‌ڵه‌بجه‌ ,ئابوورى هه‌ڵه‌بجه‌ , ئابوورى هه‌ڵه‌بجه‌
 KonuLinki رابط الموضوع
 Konu BBCode BBCode
 KonuHTML Kodu HTMLcode
إذا وجدت وصلات لاتعمل في الموضوع او أن الموضوع [ ئابوورى هه‌ڵه‌بجه‌ ] مخالف ,, من فضلك راسل الإدارة من هنا
 

>




  

مواضيع ذات صلة