Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةأحدث الصورالتسجيلدخول


أختر لغة المنتدى من هنا

سەری ساڵ لە نێوان خوو و خودادا

  
 
شاطر
 
  
سەری ساڵ لە نێوان خوو و خودادا Empty2010-12-30, 09:36
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
سەری ساڵ لە نێوان خوو و خودادا
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
عضو مشارك
الرتبه:
عضو مشارك
الصورة الرمزية
 
عبدالمجيدهه‌ريري

البيانات
عدد المساهمات : 39
تاريخ التسجيل : 02/10/2010
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: سەری ساڵ لە نێوان خوو و خودادا   






[SIZE="5"]
سەری ساڵ لە نێوان خوو و خودادا
كریسمس

بەناوی یەزدانی مەزن و باڵادەست


[CENTER][IMG]سەری ساڵ لە نێوان خوو و خودادا YfQ26777[/IMG]
دوای سوپاسكردنی خوای پەروەردگارمان لە سەر ناردنی ئەم ئایینە پاك و جوانە كە كۆتایی بە دینەكانی تر هێنا ئەویش ئایینی ئیسلامە (واتە بە هاتنی ئایینی ئیسلام هەموو ئاینەكانی تر پووچەڵ بوونەوە بە دەقی قورئانی پیرۆز كە لە سوورەتی (ال عمران)دا لە ئایەتی (19)دەفەرمێ[إِنَّ الدِّینَ عِندَ اللّهِ الإِسْڵامُ]واتە:بەڕاستی ئایینی ئیسلام تەنها ئایینێكە لای خوای گەورە ، وەهەروەها خوای گەورە دەفەرمێ [ومَن يبْتَغِ غَیْرَ الإِسْڵامِ دِیناً فَڵن یُقْبَڵ مِنْهُ وهُۆ فِی اڵاخِرَة مِنَ الْخَاسِڕینَ [ال عمران : 85]]واتە: هەركەسێك جگە لە ئایینی ئیسلام بكاتە ئایینی خۆی و لەسەری برۆات ئەوە لێی قبوڵ ناكرێت و لە قیامەتیشدا لە دۆراوەكان و خەسارۆمەنداندا دەژمێردرێت. ) ، بەڕاستی زۆر بەداخەوە كە لاویی موسڵمان (كوڕ و كچ) وای پێهاتوە خوا خوایەتی بگاتە ئەوشەوەی كە یادی سەری ساڵی تازە و یادی لەدایك بوونی عیسی (علیە السلام)دەكەن ، كە هەموومان ئاگادارین شەو تا بەیانی لە سەر شارع و شۆستەكان هەڵدەپەرن و شایی دەگێرن و خۆشیی دەكەن و نامەی پیرۆزبایی بۆ هاوڕێكانی دەنێرێت ، كە ئەم یاد و خۆشیكردنە هیچ پەیوەنی بە ئایینی ئیسلامەوە نییە و رێگەشی پێنەدراوە وە هەروەها ئایینی مەسیحیش (ئەو ئایینەیی كە پێش پێغەمبەری خوا بۆ عیسی (علیە السلام)دابەزی دەستكاری نەكرابوو نەوەكو ئەوەی ئێستا كە هەركێ و بۆ خۆیی دەستكاری دەكات )لێی بەریئە و رێگەی بەمە نەداوە(واتە ئایینی مەسیحیش كە دەستكاری نەكرابوو هیچ ئەمەیان نەدەكرد) .
نابێ موسڵمانان نەریتی قەوم و غەیرە دینەكانی كە لاسایی بكەنەوە وەك خوای گەورە دەفەرمێ:[ يا أَیُّهَا الَّذِینَ امَنُواْ لا تَتَّخِذواْ اليهُودَ والنَّصَارَی أَوْلِيا‌ءبَعْضُهُمْ أَوْلِياء‌ بَعْض ومَن يتَولَّهُم مِّنكُمْ فَإِنَّهُ مِنْهُمْ إِنَّ اللّهَ لا يهْدِی الْقَوْمَ الظَالِمِینَ [المائدە : 51]]واتە: ئەی ئەو كەسانەی باوەرتان بە خوا و پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) هێناوە ئاممان نەكەن گاور و خاچ پەرستان بە دۆستی خۆتان بزانن ، بەلام لە راستیدا گەورە ترین دوژمن بەرامبەر ئیسلام و موسڵمانان گاور و خاچ پەرستانن ، لە نێوان خۆیاندا زۆر دۆستن ، ئاگاداربن هەركێ لە ئێوە ئەوان بەدۆست بزانێت و لاساییان بكاتەوە ئەوە لەوانە وە خوای گەورە رێنمایی ستەم كاران ناكات بۆ لای راستی ، تەماشای ئایتەكە بكە خوای گەورە بە ستەم كار ناویانی بردوە ، وەهەروەها پێغەمبەری خوا دەفەرمێت:(عَنِ ابْنِ عُمَرَ قَاڵ قَاڵ رَسُولُ اللَّهِ -صلی الله علیه وسلم- « مَنْ تَشَبَّهَ بِقَوْمٍ فَهُو مِنْهُمْ »قال اڵالبانی:حسن صحیح)واتە: هەركەسێ لاسایی قەومێكی تر یان ئاینێكی تر بكاتەوە بۆ هەر شتێك ئەوە لەوانە.
لەم رۆژەدا هەندێك شت ئەنجام دەدرێت:-
1- داری زاینی (شجرة المیلاد): یەكەم كەسانێك كە ئەو دارەیان بەكار هێنا فیرعەونییەكان و چینییەكان و عیبرانییەكان بوون , ئەو دارە واتای ژیانی بێ كۆتا دەبەخشێت , بەردەوام بوون لە پەرستنی ئەو دارە هاتا گەیشتە ئەو ڕادەیەیی كە لە ماڵەكانیان ئەیان رازاندەوە لە رۆژی سەری ساڵی تازە بۆ ئەوەی شەیتان لە ماڵەكانیان دە
رچێت.
2- بابا نوئێل: بابا نوئێل واتە (خوای باوك)بریتییە لەو پیاوەی كە جلی سووری لەبەرەو و ڕیشێكی سپی هەیە ,وشەی(ئیل)لە زمانی عیبری (جولەكە)دا واتای خودا دەگەیەنێت ، بابا نوئێل واتە (خوای باوك)، بە بۆچونی ئەوان خوای باوك لەو شەوەدا مندڵیكی دەبێت لە مریم بەناویی (عیسی ی كور) بۆیە بە بۆنەی لە دایك بونی كورەكەی (عیسی كە خوای كوڕە) دیاری ئەبەخشێت.
دوای ئەوەی بۆمان دەركەوت كە ئەو بۆنەیە لە دوور یان لە نزیك پەیوەندی بە موسڵمانەوە نییە بەڵكو هەمووی پێچەوانەی ئاینی ئیسلام و ئایەت و فەرموودەكانە وە لە هەمووی گرنگتر پێچەوانەی بیر و باوەڕمانە و دژایەتیمان دەكەن ، جا كەوابوو با گوێبگرین لە ئاینە پاك و جوانەكەمان كە لە قورئان و فەرموودەكانی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم)و رئیی پێشینانمان بزانین لەو رۆژەدا چۆن هەڵسوكەوت بكەین :-
أ- قورئان:وڵئِنِ اتَّبَعْتَ أَهْوا‌ءهُم مِّن بَعْدِ مَا جَا‌ءكَ مِنَ الْعِلْمِ إِنَّكَ إِذَاً لَّمِنَ الظَالِمِینَ [البقرە : 145]]واتە:جا ئەگەر دوای ئەوەی ئەو زانینەت بۆ هات تۆ شوێنی ئارەزووەكانی ئەوان بكەویت ئەوە تۆ لە ستەمكاران دەبیت ، تەماشای ئایەتەكە بكە بزان خوای گەورە ناویانی بە ستەم كار بردوە.
ب- فەرموودە:[ عن أبی هریرە رچی الله عنه قال: قال رسول الله : " خالفوا المشركین]واتە: هەمیشە پێچەوانەی كافرەكان و موشریكەكان بن , فەرمانە لە پێغەمبەری خواوە (صلی الله علیە وسلم)البخاری ومسلم , وەهەروەها پێغەمبەری خوا دەفەرمێت:(عَنِ ابْنِ عُمَرَ قَاڵ قَال رَسُولُ اللَّهِ -صلی الله علیه وسلم- « مَنْ تَشَبَّهَ بِقَوْمٍ فَهُو مِنْهُمْ »قال اڵالبانی:حسن صحیح)واتە: هەركەسێ لاسایی قەومێكی تر یان ئاینێكی تر بكاتەوە بۆ هەر شتێك ئەوە لەوانە .
ج- وتەی پێشینانمان: ابن تیمیە دەفەرمێت: جەژن بەشێكە لە پەرستش وەك نوێژ و رۆژوو و زەكات و حەج و ... هتد , باش بزانە جیاوازی نییە لەوەی بەشداری جەژنیان بیت و لەوەی بەشداری عیبادەتەكانیان بیت , رازی بوون بە جەژن و بەشداری تیاكردن رازی بوونە بە كوفر , وە هەروەها زانای پایە بەرز ئیمامی الژهبی دەفەرمێ: ئایا چ سەرپێچیەك لەوە گەورەترە كە بەشداری لە جەژنی گاور و دیانەكاندا بكەین ، وە ئەوانیش لە ناو ئێمەدا كەمن ، بەشداریشمان لەگەڵ ناكەن لە جەژنەكانمان ، ئایا بە چ ڕوویەكەوە بەیانی بچینە دیداری پێغەمبەر لە رۆژی دواییدا كە چی ئێمە پێچەوانەی سوننەتەكەی ئەومان دەكرد ، وە كاری خەڵكانێكی دوژمنانی خوامان جێبەجێ دەكرد..
وتەی كۆتایی
برواداری شوێن كەوتەی قورئان و فەرموودەكانی سەروەرمان و پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) ئێستادەزانی كە بشداری كردن و پیرۆزبایی كرد لە جەژنی بێ باوەڕاندا تاوانە ، چونكە بنەماكەی لەگەڵ بیر و باوەڕماندا ناگونجێت .
كاتی ئەوە هاتوە دوور بكەوینەوە لە جەژنی ئەوانەی كە دەڵین عیسی ی كوری مریم (علیە السلام) خوایە!!! خوا پەنامان بات، ئەوەش بزانە عیسی ی كوری مەریم (علیە السلام) بێ ئاگایە لەم جەژنە كە دایان هێناوە وەك چۆن بێ ئاگایە لەو درۆیانەی كە بەدەمییەوە.
هەرگیز بینیوتە ئەوان لە جەژن و بۆنەكانماندا بەژداربن و خۆشی بگێڕن ، خۆ ئەوانیش زۆر كەمن لە ناوماندا ، ئەی بۆ ئێمە لە بۆنەكانیاندا بەژداربین و بیكەینە بۆنەی خۆمان؟! ، بۆ؟؟؟؟؟؟؟؟


س_ www.islamuserdem.com
Memed.50914@yahoo.com

تێبینی: ئەتوانن ئەم بابەتە بڵاو بكەنەوە ، تەنها بەبێ دەستكاری كردن....
وا‌خر دعواني ان الحمد لله رب العالمین[/SIZE]






 الموضوع الأصلي : سەری ساڵ لە نێوان خوو و خودادا // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: عبدالمجيدهه‌ريري




 


  
مواقع النشر (المفضلة)
 


  
الــرد الســـريـع
..

هام جداً: قوانين المساهمة في المواضيع. انقر هنا للمعاينة
الرد السريع
 


  
خــدمات المـوضـوع
 KonuEtiketleri كلمات دليليه
سەری ساڵ لە نێوان خوو و خودادا , سەری ساڵ لە نێوان خوو و خودادا , سەری ساڵ لە نێوان خوو و خودادا ,سەری ساڵ لە نێوان خوو و خودادا ,سەری ساڵ لە نێوان خوو و خودادا , سەری ساڵ لە نێوان خوو و خودادا
 KonuLinki رابط الموضوع
 Konu BBCode BBCode
 KonuHTML Kodu HTMLcode
إذا وجدت وصلات لاتعمل في الموضوع او أن الموضوع [ سەری ساڵ لە نێوان خوو و خودادا ] مخالف ,, من فضلك راسل الإدارة من هنا
 

>




  

مواضيع ذات صلة