Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةأحدث الصورالتسجيلدخول


أختر لغة المنتدى من هنا

 

 حوكمى تەوەسول كردن چى یە بە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)؟

اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
ibn islam
...::|مدير العام|::...

...::|مدير العام|::...
ibn islam


عدد المساهمات : 6825
تاريخ التسجيل : 23/07/2010

خدمات المنتدى
1431:

حوكمى تەوەسول كردن چى یە بە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)؟ Empty
26072010
مُساهمةحوكمى تەوەسول كردن چى یە بە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)؟

حوكمى تەوەسول كردن چى یە بە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)؟

تەوەسول كردن بە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) چەند بەشێكە:
یەكەم: تەوەسول بكات بە باوەڕهێنانى بە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)، ئەمە تەوەسولێكى دروستە وەكو ئەوەى بڵێت: خوایە بۆخاتر باوەڕهێنانم بەتۆ و پێغەمبەرەكەت (صلى الله عليه وسلم) لێم خۆش بە، ئەمە ئاسایى یەو دروستەو هیچى تێدا نى یە، خواى گەورە لە قورئاندا باسى ئەم جۆرەى كردووە كە دەفەرمێت:
[رَبَّنَا إِنَّنَا سَمِعْنَا مُنَادِيًا يُنَادِي لِلْإِيمَانِ أَنْ آَمِنُوا بِرَبِّكُمْ فَآَمَنَّا رَبَّنَا فَاغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا وَكَفِّرْ عَنَّا سَيِّئَاتِنَا وَتَوَفَّنَا مَعَ الْأَبْرَارِ ] [آل عمران: 193] . . واتە: ئەى پەروەردگارمان ئێمە گوێ بیستى بانگەوازكارێك بووین بانگەوازى دەكرد بۆ باوەڕهێنان بە تۆ (واتە: پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)) ئێمەش باوەڕمان هێنا، خوایە بۆخاترى ئەم باوەڕهێنانەمان بە تۆ وپێغەمبەرەكەت (صلى الله عليه وسلم) لە تاوانەكانمان خۆش بە و گوناهەكانمان بسڕەوە ولەگەڵ چاكەكاراندا بمانمرێنە.
چونكە باوەڕهێنان بە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) وەسیلەو هۆكارێكى شەرعى یە بۆ لێخۆش بوونى خواى گەورە لە تاوانەكان و سڕینەوەى گوناهەكان، ئەو تەوەسولى كردووە بە هۆكارێكى جێگیرى شەرعى.
دووەم: تەوەسول كردن یە پاڕانەوەى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، واتە: پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) دوعاى بۆ بكات و لە خوا بپاڕێتەوە بۆى، ئەمیش بە هەمان شێوە دروستە، بەڵام ناگونجێت تەنها لە ژیانى پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم) نەبێت، بەڵام پاش مردنى دروست نى یە، هەروەكو چۆن ئیمامى عومەر (خواى لێ ڕازى بێت) لە پاش وەفاتى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) لە بێ بارانیدا تەوەسولى كرد بە ئیمامى عباسى(خواى لێ ڕازى بێت) مامى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) نەك بە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) چونكە كۆچى دواى كردبوو، وە فەرمووى:
[اللّهُمَّ إنَّا كُنَّا نَتَوَسَّلُ إليكَ بِنَبِيِّنَا فَتُسْقِينا، وإنا نَتَوَسَّلُ إليكَ بِعَمِّ نَبِيِّنَا فَاسْقِنَا] (رواه البخاري، وانظر: مشكاة المصابيح: 1/ [13] (1509).
واتە: ئەى پەروەردگار ئێمە پێش تر تەوەسولمان دەكرد بە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لە ژیانیدا تۆیش بارانت بۆ دەبارانین، وە ئێستا تەوەسول دەكەین بە مامى پێغەمبەرەكەمان (صلى الله عليه وسلم) تۆیش بارانمان بۆ ببارێنە. وە فەرمانى دەكرد بە ئیمامى عەباس(خواى لێ ڕازى بێت) كە هەڵسێت و لەخوا بپاڕێتەوە تا بارانیان بۆ ببارێنێت.
بۆیە تەوەسول كردن لە ژیانى پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم) بە پاڕانەوەكەى دروستەو هیچ شتێكى تێدا نى یە.
سێ یەم: تەوەسول كردن بەخاترى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ئیتر لە ژیاندا بێت یاخود مرد بێت جیاوازى نى یەو تەوەسولێكى بیدعى یەو دروست نى یە، چونكە خاترى پێغەمبەر كەس سودى لێ نابینێت تەنها خۆى نەبێت، بۆیە دروست نى یە بۆ مرۆڤــ بڵێت: خوایە بۆ خاترى پێغەمبەرەكەت (صلى الله عليه وسلم) لێم خۆش بە، یاخود فڵانە شتم پێ ببەخشە، چونكە وەسیلە دەبێت هۆكار بێت، وە وەسیلە لە(وسل)ەوە وەرگیراوە بە ماناى گەیشتن بە شتێك.
بۆیە دەبێت وەسیلەكە بتگەیەنێت بە شتەكە، وە ئەگەر نەتی گەیاند بە شتەكە ئەوا وەسیلەیەكى بێ سوودە.
لەسەر ئەم بنچینەیە دەڵێین: تەوەسول كردن بە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) سێ بەشە:
بەشى یەكەم: تەوەسول كردن بە باوەڕ هێنان پێى و شوێن كەوتنى، ئەمە دروستە لە ژیانى و لەپاش مردنى.
بەشى دووەم: تەوەسول كردن بە پاڕانەوەى، واتە: داوا لە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) بكات دوعاى بۆ بكات، ئەمەیان لە ژیانیدا دروستە نەك لە پاش مردنى چونكە لەپاش مردنى ناگونجێت و ناشێت.
بەشى سێ یەم: تەوەسول كردن بە خاتر و پلەو پایەى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) لە لاى خواى گەورە، ئەمەیان دروست نى یە نە لەژیانیدا وە نەلە پاش مردنى، چونكە وەسیلە نى یە ومرۆڤــ ناگەیەنێت بە مەبەستى چونكە لە كردەوەى خۆى نى یە. ئەگەر كەسێك بڵێت: هاتوم بۆ لاى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لاى گۆڕەكەى، وە داوام لێ كردووە داواى لێخۆشبوونم بۆ بكات لە خواى گەورە ئایا ئەم شتە دروستە یان نا؟
دەڵێین: دروست نى یە، ئەگەر بڵێت: ئەوە نى یە خواى گەورە دەفەرمێت: [ وَلَوْ أَنَّهُمْ إِذْ ظَلَمُوا أَنْفُسَهُمْ جَاءُوكَ فَاسْتَغْفَرُوا اللَّهَ وَاسْتَغْفَرَ لَهُمُ الرَّسُولُ لَوَجَدُوا اللَّهَ تَوَّابًا رَحِيمًا ] [ النساء: 64 ] .
واتە: كاتێك كە ستەم لە خۆیان دەكەن و تاوان ئەنجام دەدەن و حوكم بۆ لاى جگە لە خواى گەورە دەبەن، ئەگەر بێن بۆ لاى تۆ ئەى محمد (صلى الله عليه وسلم) وداواى لێخۆشبوون لە خواى گەورە بكەنء تۆیش داواى لێخۆشبوونیان بۆ بكەیت لە خواى گەورە ئەوا دەبینن خواى گەورە لێخۆشبوو بە بەزەیى یە.
پێى دەڵێین: بەڵێ خواى گەورە وا دەفەرمێت، بەڵام دەفەرمێت: [ وَلَوْ أَنَّهُمْ إِذْ ظَلَمُوا ] . وە ئەم [ إِذْ ] ە بۆ ڕابردووە نەك بۆ داهاتوو، خواى گەورە نەیفەرمووە: [ وَلَوْ أَنَّهُمْ إِذْا ظَلَمُوا ] . بەڵكو فەرموویەتى: [ إِذْ ظَلَمُوا ] ، ئایەتەكە باسى شتێك دەكات كە لە ژیانى پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم) ڕوویداوە، وە داواى لێخۆشبوونى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لە پاش مردنى شتێكى نەشیاو ونەگونجاوە، چونكە ئەگەر مرۆڤــ بمرێت هەموو كردەوەكانى دەبچڕێت تەنها سێ شت نەبێت: سەدەقەو خێرێكى نەبڕاوە، یاخود زانیارى یەكى بەسود، یاخود منداڵێكى چاك لەپاش خۆى دوعاى خێرى بۆ بكات. هەروەكو پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتى: (صَدَقَةٌ جَاڕية، أو عِلْمٌ يُنْتَفَعُ بِهِ، أو وَلَدٌ صَالِحٌ يَدْعُو لَهُ)(صحيح الجامع الصغير: 1/ 793)
بۆیە گونجاو نى یەو ناشێت هیچ مرۆڤێك لە پاش مردنى داواى لێخۆشبون بۆ كەس بكات، بەڵكو تەنانەت داواى لێخۆشبوون بۆ خۆیشى بكات، چونكە كردەوەكانى بچڕاوە((فتاوى مهمة لعموم الأمة: ص99-102)).
لە فەتواكانى زاناى پایەبەرز الشیخ محمد بن صالح العثيمين (رحمه الله)
كۆكردنەوەو وەرگێڕانى م/ صلاح الدین عبدالكریم

به هه شت
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
مُشاطرة هذه المقالة على: reddit

حوكمى تەوەسول كردن چى یە بە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)؟ :: تعاليق

لا يوجد حالياً أي تعليق
 

حوكمى تەوەسول كردن چى یە بە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)؟

الرجوع الى أعلى الصفحة 

صفحة 1 من اصل 1

 مواضيع مماثلة

-
» ما حكم كتابة ( صلى ) أو ( صلم) أو ( ص ) بعد ذكر محمد صلى الله عليه وسلم وهي اختصار للصلاة عليه ؟
» احاديث رسول الله(صلى الله عليه وسلم )
» احاديث رسول الله(صلى الله عليه وسلم )
» احاديث رسول الله(صلى الله عليه وسلم )
» احاديث رسول الله(صلى الله عليه وسلم )

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
منتديات حلبجةنت :: ئيسلامي :: ئيسلامي-سه‌ره‌كى :: بیروباو‌ه‌ڕی ئیسلامی-
انتقل الى: