Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةأحدث الصورالتسجيلدخول


أختر لغة المنتدى من هنا

گفتوگۆك لەگەڵ شێخ موحەممەد حەسسان

  
 
شاطر
 
  
گفتوگۆك لەگەڵ شێخ موحەممەد حەسسان Empty2011-10-18, 10:43
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
گفتوگۆك لەگەڵ شێخ موحەممەد حەسسان
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
...::|مدير العام|::...
الرتبه:
...::|مدير العام|::...
الصورة الرمزية
 
ibn islam

البيانات
عدد المساهمات : 6825
تاريخ التسجيل : 23/07/2010
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: گفتوگۆك لەگەڵ شێخ موحەممەد حەسسان   






بانگخواز شێخ محمد حسان بە یەكێك لە دیارترین بانگخوازانی جیهانی ئیسلامیدا دەژمێردرێت، ئەو یەكێكەلەوانەی توانیویەتی سەرنجی كەسانێكی زۆر لە چینی گەنجان بۆ لای خۆ رابكێشێت لەبەرئەوەی بە بەرچاورۆشنی بانگەوازی ئەكات بۆ لای خوای گەورە و هەم ئەم شێوازەی بەكار ئەهێنێ لە بانگەواز پەنجە ئەخاتە سەر ئەم خاڵانەی كەوا دڵی مرۆڤی ئیماندار ئەهەژێنێ .
شێخ موحەممەد حەسسان

شێخ موحەممەد حەسسان

لەم گفتوگۆیەدا شێخ محمد حسان پێشوازیكردن و روویتێكردنی گەنجان لە بانگخوازانی نوێ بۆ ئەوە دەگەرێنێتەوە كەوا بانگخوازان سەركەوتوون لە دەست نیشانكردن و پەنجە خستنە سەر ئەوكێشەو گرفتانەی ئاستەنگن لەبەردەم دۆزی گەنجان و دەست نیشانكردن ودانانی چارسەری ئیسلامی بۆ كێشەكان.

شێخ محمد حسان دەڵێ پەیدابوون و دەركەوتنی توندو تیژی لە نەمان و وون بوونی مێوەنجێتی(وەسەتییەت) و میانڕەوییەوەیە، دەڵێ تەمبەڵی كردن لەسەر خستنی قورئانی پیرۆز ڕاپەرین دژ بەو كەسانەی ئەیانەوێ قورئانی پیرۆز بگۆرن و تحریفی بكەن، یاخود كەمترخەمی كردن لەبەرگریكردنی ئایینی بیرۆزی ئیسلام و پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم هەریەك لەمانە سزای خوای گەورەی بەدواوەیە.

ئێوەو دەقی گفتوگۆكە :

*بانگەشەی میانڕەویی مێوەنجێتی(الوسطیة) پیشەی هەموو دام ودەزگا ئیسلامیەكانە ئەی لەبەرچی توندو تیژی زێدرۆیی پەیدا بووە؟.

شێخ: مێوەنجێتی(الوسطیة) پڕۆگرام و بەرنامەی ئایینی پیرۆزی ئیسلامە، ئوممەتی محمد صلی الله علیەوسلم مێونجێتی(الوسطیة) بەركەوتووە لەناو ئوممەتەكانی تری رابردوو، پیغەمبەرمان محمد صلی الله علیەوسلم بۆ ئێمەی مووسلمانی ڕوون كردۆتەوە كەوا لەسنوردەرچوون و بەزاندنی یەكسانە بەكەمتەرخەمی، بۆیە پەیامبەرمان محمد صلی الله علیە وسلم ئوممەتەكەی قەدەغەكردووە سنوور ببەزێنن زێدەرۆیی بكەن لەكارەكانا بەهەموو جۆرو شێوازەكانی بەتایبەتی سنوربەزاندن لەرووی فیكر و كرداردا، ئەها پەیامبەر ئەفەرمووێ(ئایینی پیرۆزی ئیسلام ئاسانە بۆ سەر شانی مرۆرڤەكان وەهەركەسێك دین ی لەسەرخۆی قورس وتوند بكات رۆژیك دێت وازی لێبهێنێت كاری راست بكەن بەبێكەمتەرخەمی و سنور بەزاندن واتا مێوەنجێتی بێت ئەگەر بەجوانی پێت نەكرا كارانێك بكەن نزیك بیت لەمێوەنجیتی(الوسطیة)، مژدەی پاداشت بدەن بەوانەی چاكە ئەكەن ئەگەر كەمیش بێت مادام بەردەوامن لەسەری كاری چاكە بكەن لەوكاتانەی جەستەی مرۆڤ چاڵاكە واتا نێوان نوێژی بەیانی وخۆر هەڵاتن، لەدوای زوال.) بەڵێ پێغەمبەر صلی الله علیەوسلم لە هەموو ژیانیدا مێوەنجێتی(الوسطیة)ی هەڵبژاردووە و خورەوشتی بووە پەیامبەر لەیەكێك لە نزاكانیدا ئەڵێ (پەروەردگارا دین ئایینم بۆ چاك بكە چونكە بەهۆی دین و ئایین كردەوانم پارێزراوون لە هەڵەو پەڵە، خودایا دنیام بۆ چاك بكە ئەوەی كەوا ژیانی منی تیایە، دوارۆژم بۆ چاك بكە چونكە شوێنی گەڕانەوەمەوەژیانی دونیام بۆ فەراهەم بێنە بۆزیادكردنی خێرو چاكە، وەمردنم بۆبكە بەپشوو حەوانەوە لە هەموو ناخۆشی و نارەحەتیەك )، بەڵێ توندو تیژی لە سنور دەرچوون لەئەنجامی وون بوونو نەمانی مێوەنجیتی و میانڕوەی پەیدا ئەبێت .

*ئەی چۆن ئوممەتی ئیسلام لەم حاڵەتی بێ هێزی و ترسان لەمردن و ئەم داڕووخانە دەروونیە دەربازی ئەبێت، تاوەكو ببێتەوە سەركردەو پێشەنگ و خاوەنی هێز هەروەكوو جاران؟.

شێخ: چەند كاتژمێرێك پێش بەرەبەیان تاریك ترین كاتژمێرن لەشەودا، بەڵام بێگومان لەدوای ئەم شەوە تاریكە بەیانی دێت و دونیا روناك ئەكاتەوە، ئوممەتی ئیسلام ئیستا لە حاڵەتی ژان دایەو كەوتۆتە سەردەستان، بەلام نابێت ئوممەت بێ ئومێد بێت بەڕاستی ئوممەتی ئیسلام هەزارەها ناڕەحەتی هاڕەر و لەناوبەری بینیوە، حجر الاسود بەردە رەشەكەی كعبەی پیرۆز 21ساڵان دزراو دەرهیبَنرا بەدەستی قرامیتەكان، ئێستاش حجر الاسود لەشوێنی خۆی لەنێو كەعبەی پیرۆزدایە، نوێژی بەكۆمەڵ بۆ ماوەی 40 رۆژان قەدەغەكرا و خوێن رژاو و ئەندامەكان پارچەپارچە بوون كەچی لەدوایشدا نوێژی بە كۆمەڵ گەڕایەوە، ئەنجامدانی نوێژ لە مزگەوتی ئەقسا بۆ ماوەی 91 ساڵان قەدەغەكرا، بەڵام ئیستا وا برایانمان لەویا نوێژی تیا ئەكەن، نابێ ئێمە بێ ئومێد بین دەبێ ئەوە بزانین كە ئێمە لەسەر حەقین و ئەوانیتر خاوەنی رێبازیكی هەڵە و ناڕاستن بۆیە پێویستە ئەم ئوممەت بگەرێتەوە بۆسەر دین و شكۆمەندی و گەورییەكەی.

* ئەم بانگخوازە نوێ یانە نمونەی عمرو خالد، خالد جندی، جگە لەمانەش كەبوونەتە نمونەی بەرچاو و دیاری بانگخوازی نوێ و سەردەمیانە... تۆ دەڵیی چی دەربارەی ئەم بانگخوازە نوێخوازانە وەچ نهێنیەك لەپشتەوەی ئەم پێشوازی و بەدەنگەوە چوونی ئەم بانگخوزانەوە هەیە لەلایەن گەنجانەوە كە بەڕێزتان یەكێكن لەم بانگخوازانە؟

شێخ: من بەیەكێك لەم بانگخوازە نوێ یانە ناناسرێم چونكە من ئەوە 28 ساڵە بانگەوازی بۆ رێی خوا ئەكەم، بەراستی من نهێنی پێشوازی گەنجان لەبانگ خوازە نوێیەكان دەست كەوتووە، بێ گومان ئەم بانگخوازانە پەنجە دەخەنە سەر كێشەو گیرو گرفتەكانی بەردەم گەنجان و رێگە چارەو چارەسەریان بۆ دەدۆزنەوە، هەر لەبەر ئەوەیە كەمن پشتیوانیان لێدەكەم . نابێ بانگخواز لەخستنە ڕووی بیر و بۆ چوونەكانی لە دۆلێك دابێ و كۆمەڵگەش لەدۆڵێكی تری كێشەو گرفتدا بێت . بە بۆچونی بەندە گرنگترین كار و پاڵنەر بۆ سەركەوتنی بانگخواز و بانگەوازیەكەی نیاز پاكی و دڵسۆزیە بۆ خواو كاركردنە لەسەرپارێزگاری و خۆپارێزی (تقوی).

*جەنابتان دەڵێن چی دەربارەی كۆمەڵی سەرخەرانی سوونە لە مصر (جماعە انصار السنە بمصر) كە بەرێزتان لایەنگیریان لێ ئەكەیت .؟

شێخ : كۆمەڵی انصار السنە بەسۆزو گەورەی خوا توانیویەتی مێوەنجێتی (الوسطیة) پەیڕەو بكات ئەم بزوتنەیە جەخت ئەكات لەسەر كاركردن بە قورئانی پیرۆز و سوونەی شەریف لەژێر ڕۆشنایی تێگەیشتنی زانایانی پێشین لە یاوەرانی پێغەمبەر صل الله علیە وسلم رەزاو رەحمەتی خوایان لەسەر بێت، بەبێ ئەوەی لەسنور دەرچن و بی بەزێنن وبەبێ ئەوەی كەمتەر خەمی بكەن لەكارەكانیانا یان پەراوێزی بخەن . هەركەسێ سەیری بنەماكانی نێو ئەم كۆمەڵەیە بكات لەهەر ڕوویەكەوە بێت دەبینێ، كە ئەم كۆمەڵەیە لەسەر بنەمای مێوەنجێتی بنیات نراوەو دروست كراوە، حەزدەكەم لێرەدا ڕوونی بكەمەوە كە سەلەفیەت پەیڕەوو بەرنامەیەكە بریتیە لە رێگایەكی دوورو درێژ لەسەروەی ئەم ڕێگایە دا پێغەمبەری خۆشەویستمان محمد (صلی علیە وسلم) ە ، وەلەدوای ئەویش هاوەڵە بەرێزەكان و تابعین و تابعی تابعینیەكانن، هەركەسێ ڕێی ئەمانەی گرتبێتە بەر و لەسەر پەیڕەوو بەرنامەی ئەوانەوە بڕوات لە زانایان و پێشەوایان تا ڕۆژگاری ئەمڕۆمان . هەروەكوو چۆن سەلەفییەت تاپۆ و مۆر نەكراوە لە سەر هیچ كەسێك و كەسایەتیەك ئا بەم شێوەیەش كەس بۆی نیە بلێ تەنها من پارێزگاری سەلەفییەت ئەكەم پاسەوانی دەرگای سەلەفییەتم .

*هەندێ ماڵپەر هەن لەسەر تۆڕی ئەنتەرنێت، هەندێ ئایەت و سورەت بڵاو ئەكەنەوە لەسەر شێوازی قورئانی پیرۆز لە هەمان كاتدا قور ئان نین، تەنها بۆ ئەوەیانە گومان بخەنە دڵی مرۆڤی ئیماندار و لایان بدەن لەسەر دینەكەیان و قورئانی پیرۆزیش تحریف بكەن، هەروەكوو هەندێ كەناڵ هەن پیشەیان رەخنەگرتنی نابەجێ یە لە ئیسلام، بەڕای بەڕێزتان دەبێ هەڵوێستی مووسڵمان چی بێت بۆ ئەوەی بەرگری بكات لە قورئان و بیر و باوەڕكەی .؟

شێخ: ئەگەر مووسڵمان بەتێكڕایی ڕانەپرن بە بەرپرس و خەڵكی سڤیلەوە هەركەسەو لە شوێنی خۆی بەپێی توانای خۆی بەتایبەتی بەرپرسانی دام و دەزگا ئیسلامیەكان لە جیهانی ئیسلامی بۆ بەرگری كردن لە ئایینی پیرۆزی ئیسلام و قورئانی پیرۆز، ئەگەر ئەمڕۆ ڕانەپرن كەی ڕادەپرن ؟ ئەگەر هەموو لایەنە ڕەسمیەكان لەمستەوای حوكمەت و ڕێكخراوو دام و دەزگاكان دەست نەكەن بە جموجۆڵ ڕاپەرین بۆ بەرگری كردن لە زاتی خوا سبحانە وتعالی لەكەسایەتی پێغەمبەر صلی الله علیەوسلم و قورئانی پیرۆز ، ئەوا ئێمەی مووسڵمان گشتمان گوناهبار ئەبین بۆیە شایستەی سزای خوا ئەبین . كاتێ ئەم بەچكە بەرازانەی دانیمارك سوكایەتیان بە گەورەی مرۆڤایەتی محمد صلی الله علیەوسلم كرد من لە زۆر دیداری كەناڵە ئاسمانیەكان وەك بەڕێزتان و مصگفی دا گوتومە ئەوانە وەك میشێك وان كە ئەكەوێتە سەر دار خورماێیك كە گەورەو زلە، كاتێ مێشەكە ویستی بڕوات و بفڕێت گوتیە دار خورما زلەكە خۆ بگرە ئەوا من ئەمەوێت بفڕم وبڕۆم دار خورماكەش ووتی بڕۆ ئەی میشوولەی كەم و بچووك من هەستم نەكر بە كەوتنت چۆن ئێستا ئامادەیی ئەكەم بۆ هەڵفڕینت كە ئەتەوێ بڕۆی، ئەگەر هەموو دەمی دونیا كۆ ببنەوە فوو بكەن لە خۆری ئیسلام نوری خوا ناكوژێتەوە، وەڕینی سەگ زیان ناگەیەنێت بە ئاسمان، ئەم هێرشەی ڕۆژئاوا دەستی پێكردووە بۆ دژیەتی ئیسلام و پێغەمبەرەكەی هیچ كاریگەریەكی نابێت لەسەر موسڵمانان بەڵكوو موسڵمانان زیاتر دەست ئەگرن بە دینەكەیان و خۆشویستی پێغەمبەر تۆكمەتر ئەبێت لە دڵیانەوە هەر چەندە ئەمەش قوربانی زۆر بوێت .

*ڕۆژنامە ڕۆژ ئاواییەكان پێشبڕكێ دەكەن ٍلەسەر بڵاو كردنەوی وێنە قێزەونەكان دەرهەق بەپێغەمبەری ئیسلام بەڵكوو یەكێك لە دەزگا ئیتالیەكان هەڵساوە بەبڵاوكردنەوەی ئەم جۆرە وێنانە لە شوێنێكی گشتی جەنابتان لەم بارەیەوە ئەڵین چی ؟ئایا ئەركی ئێمەی مووسڵمان هەرئەوەیە كە هەڵسین بەپچراندی بازرگانی لەگەڵ ئەم ووڵاتانە ؟.

شێخ : جەنگی دژ بە ئیسلام و پێغەمبەر صلی الله علیەوسلم و هاوەڵە بەرێزەكانی بەردەوامەو جەنگێكی كۆنە لەگەڵ بوونی ئیسلام، هیچ دەوڵتێكی ئەوروپی ئەوانی تریش نەیان توانیوە سوكایەتی و هێرش بكەنە سەر ئیسلام مەگەر ئەمڕۆ نەبێ كە دڵنیان ئێمەی مووسڵمان لەوپەری بێ هێزیداین چ لەڕووی سەربازییەوە، لەڕووی فكری و ڕاگەیاندندا و، هەموو بووارەكانی تر... لەو ڕۆژەی ئایینی پیرۆزی ئیسلام سەری هەڵداوەو روناكیەكەی دەركەوتووە و پەرشو بڵاو بۆتەوە تا ئەمڕۆ ئامانجی دوژمنانەو دژایەتی ئەكرێت، لەم چركە ساتەی پێغەمبەر صلی الله علیەوسلم لەسەر كێوی سەفا فەرمووی ئەی كۆمەڵانی قوڕەیش ئەگەر پێتان ڕابگەیەنم كە لەدواوەی ئەم كێوە خێڵێك هێزێك هەیە ئەیەوێ بەسەرتانا بدات ئێوە باوەریم پێ ئەكەن وتیان بەڵێ تائیستا درۆمان لەتۆ نەبینیوە ... كاتێ ڕاستی كارەكەی پێ ڕاگەیاندن ووتیان دەستت بشكێت بۆ ئەوە ئێمەت كۆكردۆتەوە، ئالەم ساتەوەختەوە مەككە دەستی كرد بەلێدانی تەپڵی دژ بە ئیسلام و پەیامبەرەكەی، بەڵام ئەمڕۆ ئەم جەنگە چووەتە نێو كەناڵە ئاسمانیەكان گەورەیی و ترسناكی ئەم جەنگە دەركەوت، وائەم خەڵكە هەوڵ ئەدات تا مووسڵمانان دەست بگرن بەئایینەكەیانەوە و ئەم پەیامە بەهەموو جیهان ڕابگەیینن بە خوو ڕەوشت و ڕەفتارە جوانەكانیان نەوەك تەنها تیۆری بێت و نەچەێتە خانەی جێ بەجێكردنەوە، جیهان بڕیار نادات لەسەر ئایینەكەمان بە بوونی ووتارێكی نەرم یا ووتارێكی توندو حەماسی بەڵكوو بڕیار ئەدات لەسەر ئایینەكەمان بەبینینی كردارمان لەژیانماندا، بەگشت مووسڵمانان دەڵێم حەق بە ئێمەیە بەڵام تائێستا نەمان توانیوە ئەم حەقە نیشانبدەین بەكردارو ڕەفتارمان تالە ژیانی رۆژانەماندا ڕەنگ بداتەوە، تائیستا نەمان توانییوە ئەم حەقە بگەییەنین بە مرۆڤایەتی وەك خۆی، بەڵام ناڕاست (باطل) توانیویەتی بەرگی ڕاستی بپۆشێت بگاتە هەموو ئەم شوێنانەی كەڕاستی دەستی پێ ئەگات، لەم كاتەدا راستی ئێمە لێڵ و بێ هێز دەر ئەكەوێت و ناڕاستیش سنگی ئەكاتەوە بەهێزو سەركەوتوو دیار ئەكەوێت.

*هەڵسەنگاندنی ئێوەی بەڕێز چۆنە بۆئەو دەست پێشخەریانەی كراوە لەلایەن دیانەتەكان لەئەزهەری شەریف بۆ نزیك خستنەوەی ئایینەكان ؟

شێخ :تاكە دینێك لای خوا مایەی وەرگرتن بێت ئایینی پیرۆزی ئیسلامە ئەمە ڕاستیەكەو دەبێت خەڵكی سەرزەمین ئەوە بزانن ئەگەر لە گفتوگۆكان مەبەستیان لەدین شەریعە بێت ئەمە ئاساییە، بەڵام راستی بابەتەكە بریتیە لەوەی كە ئایینی هەموو پێغەمبەران ئیسلام بووە دینی مووسی پێغەمبەر سلامی خوای لێبێت ئیسلام بووە، دینی محمد صلی الله علیەوسلم ئیسلام بووە هەروەها ئایینی ابراهیم، وەیعقوب، نوح، هەموو پێغەمبەران و نێردراوان ئیسلامە بەڵگە لەسەر ئەمەش قورئانی پیرۆزە باسی لێوە كردووە . خوای گەورە (وَقَالَ مُوسَى يَاقَوْمِ إِنْ كُنْتُمْ آمَنْتُمْ بِاللَّهِ فَعَلَيْهِ تَوَكَّلُوا إِنْ كُنْتُمْ مُسْلِمِينَ) یونس: ٨٤هەروەها خوای گەورە دەفەرموێ (فَلَمَّا أَحَسَّ عِيسَى مِنْهُمْ الْكُفْرَ قَالَ مَنْ أَنْصَارِي إِلَى اللَّهِ قَالَ الْحَوَارِيُّونَ نَحْنُ أَنْصَارُ اللَّهِ آمَنَّا بِاللَّهِ وَاشْهَدْ بِأَنَّا مُسْلِمُونَ) آل عمران: ٥٢ ئایینی پیرۆزی ئیسلام ئایینی هەموو پێغەمبەرانە، هەركەسێ باوەڕی بەیەك پێغەمبەر نەبێت ئەوا كوفری كردووە بەهەموو پێغەمبەران و نێردراوان خودا دەفەرموێ(آمَنَ الرَّسُولُ بِمَا أُنزِلَ إِلَيْهِ مِنْ رَبِّهِ وَالْمُؤْمِنُونَ كُلٌّ آمَنَ بِاللَّهِ وَمَلاَئِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ لاَ نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِنْ رُسُلِهِ وَقَالُوا سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا غُفْرَانَكَ رَبَّنَا وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ)البقرة: ٢٨٥ ئەگەر مەبەستیان لەگفتو گۆكان شەریعەتەكان لەیەك نزیك بكەنەوە ئەوا ئاساییەو هیچ شتێكی تێدانیە، ئێمە پێمان ناخۆش نیە كەسێك مووسڵمان بێت و بێتە ناو ئیسلام خوا دەفەرموێ (لاَ إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ قَدْ تَبَيَّنَ الرُّشْدُ مِنْ الغَيِّ) البقرة: ٢٥٦ بەڵام ئێمە دەڵێین ڕێگە بدەن بە مووسڵمانان با ئایینی خۆیان بڵاوبكەنەوەو بانگەواز بكەن و بەخەڵكی ڕابگەینن بە جوانی وسۆزەوە خۆ ئەگەر ئایینی پێگەیشت و مووسڵمان نەبوو مافی ئێمە نیە بەزۆری زۆررەملێ بیهێنینە ناو ئیسلامەوە .

*هەڵەیەكی ڕوون بەدی دەكرێت لە تێكەڵ كردنی فەتواو بانگەواز ئایا جیاوازی نێوانیان چیە؟

شێخ: بەڵێ جیاوازی هەیە لەنێوان بانگخوازی وفەتوا، بڕیاری شەرعی و فەتواش جیاوازن، پێغەمبەری خوا دەربارەی بانگەواز ئەفەرموێ (هەموو ئەم شتانەی لەمنی ئەبیسن ڕایبگەینن ئەگەر ئایەتیكیش بێت، وتەكانی بەنی ئیسرائیل باس بكەن ئاساییە و هیچ شتێكی تیانیە وەهەركەسێ بەدەستی ئەنقەست قسە بەمنەوە هەڵبەستێت با شوێنی خۆی لە ئاگر دابنێت)وەهەركەسێ كەئەیەوێ بانگەوازی بۆ خەڵك بكات ئەبێ خاوەنی زانست و تێگەیشتنێكی قوڵ و خورەوشتیكی بەرز و لێزان و كەسێكی خاكی بێت، خودای گەورە لەباسی پێغەمبەركەی (فَبِمَا رَحْمَةٍ مِنْ اللَّهِ لِنْتَ لَهُمْ وَلَوْ كُنْتَ فَظًّا غَلِيظَ الْقَلْبِ لاَنْفَضُّوا مِنْ حَوْلِكَ فَاعْفُ عَنْهُمْ وَاسْتَغْفِرْ لَهُمْ وَشَاوِرْهُمْ فِي الأَمْرِ ..)آل عمران: ١٥٩ گەنجانمان شوێنی بانگەوازی و فەتوا تیكەڵ بەیەكی ئەكەن، بانگەوازی ئەبێ بەنەرم و نیانیەوە بێت خودای گەورە لەم بارەیەوە ئەفەرموێ كاتێ پێغەمبەر موساو هاڕونی برای ئەنێرێت بۆلای فیرعەون (فَقُولاَ لَهُ قَوْلاً لَيِّنًا لَعَلَّهُ يَتَذَكَّرُ أَوْ يَخْشَى) طه: ٤٤قتادە ئەفەرموی پەروەدگارا نەرم ونیانتریت كەس تۆی كاتێ فەرمان ئەكەیت بە موسا و هارون بەقسەیەكی نەرم ئامۆژگرای فرعەون بكەن ئەگەر نەرمو نیانی تۆ دەرهەق بەفیرعەون ئاوابێت كەدەڵێ من (خودای هەرەگەورەتانم) ئەی ئەبێ نەرمو نیانی تۆ بەرامبەر بەندەیەك چۆن بێ كەدەڵێ پاك و بێگەردی بۆ پەروەردگاری بەرزی من) ؟!! وەمن بە گەنجانمان دەڵێم ئێمە كار لەگەڵ مرۆڤ ئەكەین مروڤیش خاوەنی سیفەتی ڕووتێكردن روو وەرگێڕانە خاوەنی چاكەو خراپەو حەڵاڵ وحەڕام و تەقواو گوێڕایەڵی وسەرپێچی كردنە، بۆیە دەبیت بە جوانی مامەڵە بكرێت لەگەڵ ئەم كائینە تابتوانین بچینە نێو ناخییەوە . هیچ كەسێك ناتوانێ بەبێ خۆشەویستی و لێزانی و نەرم و نیانی و سۆزەوە بچێە نێو دڵی خەڵكی تا دینی خوایان پێ ڕابگەیەنێت ئائەمانە بنەماكانی بانگخوازین ، كە خوای باڵادەست پێغەمبەری لەسەر پەروەردە كردووە . بەڵام فەتوا پیاوی خۆی گەڕەكە پێویستە موفتی ئاگادار بێت بەقورئانی پیرۆز و عام خاص ناسخ و منسوخ نابی كەسێك دوو سێ دانە پەڕتووكی خوێندبێتەوە فەتوا لە حەڵاڵ و حەڕام بۆ خەڵك بدات یان وابزانێت ئیدی بۆتە موفتی و ئامادەیە بۆ فەتوادان،ترسناك ترین بابەت كەبەبێ زانست وزانیاری بابەتی تەكفیر و فاسق كردن و بە بیدعەدانانی خەڵك.








 الموضوع الأصلي : گفتوگۆك لەگەڵ شێخ موحەممەد حەسسان // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam




 


  
مواقع النشر (المفضلة)
 


  
الــرد الســـريـع
..

هام جداً: قوانين المساهمة في المواضيع. انقر هنا للمعاينة
الرد السريع
 


  
خــدمات المـوضـوع
 KonuEtiketleri كلمات دليليه
گفتوگۆك لەگەڵ شێخ موحەممەد حەسسان , گفتوگۆك لەگەڵ شێخ موحەممەد حەسسان , گفتوگۆك لەگەڵ شێخ موحەممەد حەسسان ,گفتوگۆك لەگەڵ شێخ موحەممەد حەسسان ,گفتوگۆك لەگەڵ شێخ موحەممەد حەسسان , گفتوگۆك لەگەڵ شێخ موحەممەد حەسسان
 KonuLinki رابط الموضوع
 Konu BBCode BBCode
 KonuHTML Kodu HTMLcode
إذا وجدت وصلات لاتعمل في الموضوع او أن الموضوع [ گفتوگۆك لەگەڵ شێخ موحەممەد حەسسان ] مخالف ,, من فضلك راسل الإدارة من هنا
 

>




  

مواضيع ذات صلة