Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةمكتبة الصورس .و .جبحـثالتسجيلدخول
أختر لغة المنتدى من هنا

شاطر | 
 

 ره‌وشتی‌ قسه‌كردن

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
ibn islam
...::|مدير العام|::...

...::|مدير العام|::...


عدد المساهمات : 6825
تاريخ التسجيل : 23/07/2010

خدمات المنتدى
1431:

23102011
مُساهمةره‌وشتی‌ قسه‌كردن


به‌هۆی‌ قسه‌كردنه‌وه‌ ده‌توانین له‌ده‌وروبه‌رمان تێبگه‌ین و په‌یامی‌ خۆشمان به‌خه‌ڵكی‌ بگه‌یه‌نین ، وه‌هه‌روه‌ها خه‌ڵكیش به‌قسه‌كردنماندا ده‌مان ناسن و نرخ و ڕێزمان بۆ داده‌نێن پێویسته‌ ئه‌م خاڵانه‌مان له‌بیر نه‌چێت .
1- هه‌وڵبده‌ به‌ده‌نگێكی‌ بیستراو قسه‌بكه‌یت تا له‌وته‌كانت تێبگه‌ن به‌جۆرێك كه‌ ده‌نگیشت هێنده‌ به‌رز نه‌بێت كه‌ ده‌وروبه‌رت بێزار بكه‌یت .
2- سه‌یری‌ ئه‌و كه‌سه‌ بكه‌ كه‌قسه‌ی‌ بۆ ده‌كه‌یت نه‌ك سه‌ردابخه‌یت ، یان ئه‌گه‌ر قسه‌ت بۆ كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك ده‌كرد پێویسته‌ ڕوو له‌هه‌موویان بكه‌یت و به‌جۆرێك نه‌بێًت كه‌ ڕووی‌ ده‌مت ته‌نها له‌كه‌سێك یان چه‌ند كه‌سێك بێت به‌ڵكو پێویسته‌ وته‌كانت بۆ هه‌موویان بێت .
3- قسه‌ به‌كه‌س مه‌بڕه‌ و كه‌سیش به‌درۆ مه‌خه‌ره‌وه‌ .
4- له‌كاتی‌ قسه‌كردندا ئاگاداری‌ ده‌وروبه‌رمان بین و وه‌هه‌روه‌ها ئاگاداری‌ ئه‌و بارودۆخه‌ش بین كه‌قسه‌ی‌ تیا ده‌كه‌ین ، بۆنمونه‌ ئه‌گه‌ر قسه‌ت له‌گه‌ڵ‌ كه‌سێك ده‌كرد كه‌خه‌فه‌ت باره‌ ئه‌وا قسه‌یه‌ك مه‌كه‌ كه‌زیاتر بێتاقه‌ت و بێزاری‌ بكه‌یت .
5- تا ده‌توانیت كه‌م قسه‌بكه‌ و زۆر گوێبگره‌ .
6-زۆر وه‌صفی‌ خۆت مه‌كه‌ .
7-بیر له‌وته‌كانت بكه‌ره‌وه‌ پێش ئه‌وه‌ی‌ ده‌ری‌ ببڕیت ، وه‌ك وتراوه‌ (پێش ئه‌وه‌ی‌ قسه‌بكه‌یت تۆ خاوه‌نی ئه‌و قسه‌یه‌ی‌) چونكه‌ ئه‌و قسه‌یه‌ی‌ تۆ به‌ته‌مای‌ بیكه‌یت ئه‌گه‌ر چاك بێت یان خراپ ئه‌وا له‌لای‌ خۆته‌و خۆت ده‌توانیت كۆنتڕۆڵ‌ بكه‌یت به‌سه‌ریدا به‌ڵام دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ قسه‌كه‌ت كرد ئیتر ناتوانیت بیشاریته‌وه‌و لێی‌ په‌شیمان بیته‌وه‌ .
8- ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ت كرد به‌رامبه‌ر به‌یه‌كێك هه‌وڵبده‌ هه‌ر له‌و كاته‌دا داوای‌ لێبوردنی‌ لێبكه‌یت ، چونكه‌ وه‌ك وتراوه‌ (شوێنی‌ فیشه‌ك چاك ده‌بێته‌وه‌ به‌ڵام شوێنی‌ قسه‌ چاك نابێته‌وه‌) ، له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر وته‌یه‌كی‌ خراپ له‌زارت ده‌رچوو به‌رامبه‌ر كه‌سێك هه‌وڵبده‌ دان به‌هه‌ڵه‌ی‌ خۆتدا بنێیت و زۆر به‌زووی‌ ئاشتی‌ بكه‌ره‌وه‌ كه‌ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ خۆشه‌ویستیت له‌ناو خه‌ڵكیدا زیاد بكات.
9- هه‌واڵێك بڵاومه‌كه‌ره‌وه‌ كه‌لێی‌ دڵنیا نه‌بیت ، بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌درۆزن ناوبانگ ده‌رنه‌كه‌یت .
10- له‌كاتی‌ قسه‌كردندا بنێشت جوین و سه‌یری‌ ئه‌م لاو ئه‌ولا كردن جوان نییه‌ و ده‌بێته‌ هۆی‌ دابه‌زینی‌ كه‌سێتیت له‌ناو خه‌ڵكیدا .
11- هه‌وڵبده‌ له‌ناو ئه‌و كۆڕ كۆمه‌ڵانه‌دا دانه‌نیشیت كه‌قسه‌ی‌ ناشیرین و بوهتان كردنیان تێدایه‌و خۆتی‌ لێ دووربخه‌ره‌وه‌ .
ئه‌مانه‌ هه‌ندێك خاڵی‌ گرنگن كه‌ده‌توانین به‌ویستی‌ خودا هه‌ریه‌كه‌مان جێبه‌جێی‌ بكه‌ین ، بۆ ئه‌وه‌ی‌ بتوانین قورسایی‌ خۆمان له‌ناو خه‌ڵكیدا بپارێزین . دیاره‌ زۆر شتی‌ تریش هه‌ن كه‌به‌هه‌مان شێوه‌ پێویسته‌ بۆ پارێزگاری‌ له‌ كه‌سایه‌تی‌ خۆمان جێبه‌جێی‌ بكه‌ین ، به‌ڵام وه‌ك وتراوه‌ (مشتێك نمونه‌ی‌ خه‌رمانێكه‌) به‌و هیوایه‌ی‌ كه‌خۆم و ئێوه‌ی‌ خوێنه‌ری‌ به‌ڕێزیش بتوانین لێی‌ سودمه‌ند بین .


الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
مُشاطرة هذه المقالة على: Excite BookmarksDiggRedditDel.icio.usGoogleLiveSlashdotNetscapeTechnoratiStumbleUponNewsvineFurlYahooSmarking

ره‌وشتی‌ قسه‌كردن :: تعاليق

لا يوجد حالياً أي تعليق
 

ره‌وشتی‌ قسه‌كردن

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة 

صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
منتديات حلبجةنت :: ته ندروستى :: گه شه پێدانی مرۆیی-
انتقل الى: