ibn islam
...::|مدير العام|::...
عدد المساهمات : 6825 تاريخ التسجيل : 23/07/2010
خدمات المنتدى 1431:
| | ژیان فێری كردم | |
- ژیان فێری كردم: پێویسته مرۆڤ خه‌ون به ئه‌ستێره‌كانه‌وه ببێنێت, به‌ڵام ده‌بێت له‌یادی نه‌كات كه پێیه‌كانی له‌سه‌ر زه‌وین. - ژیان فێری كردم: سه‌ركرده‌ی سه‌ركه‌وتوو , هه‌موو كات به‌رپریسارێتی شكست ده‌خاته ئه‌ستۆی خۆی , له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌ڵێت: من شكستم هێنا , هه‌رگیز ناڵیبَت سه‌ربازه‌كانم شكستیان هێنا ! - ژیان فێری كردم: دوو شت له‌م ڕۆژگاره‌دا زۆر گرنگن , یه‌كه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندان بیربكه‌نه‌وه بزانن هه‌ژار و ده‌رده‌داره‌كان , چۆن ژیان ده‌گوزره‌نێن و چه‌ند به ده‌ست گرفت و ناره‌حه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ناڵێنن ! دووه‌م: پێویسته هه‌ژاره‌كانیش فێربن كه چۆن ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان كار ده‌كه‌ن و بیر ده‌كه‌نه‌وه , له‌وانه‌وه په‌ند وه‌ربگرن و فێری ڕێگاكانی گه‌یشتن به ده‌وڵه‌مه‌ندی ببن . - ژیان فێری كردم: كاتێك پێده‌كه‌نیت جیهان بۆت پێده‌كه‌نێت, كاتێكیش ده‌گریت به ته‌نها خۆت ده‌گریت. - ژیان فێری كردم: شكستخواردووه‌كان له ژیاندا دووبه‌شن, به‌شێكیان بیر ده‌كه‌نه‌وه و كارناكه‌ن, به‌شێكی تریان كارده‌كه‌ن و بیرناكه‌نه‌وه. - ژیان فێری كردم: پێویست ناكات مرۆڤ هه‌وڵ بدات بۆئه‌وه‌ی ببێته كه‌سێكی سه‌ركه‌وتوو , به‌ڵكو به‌ڵكو پێویسته سه‌ره‌تا هه‌وڵ بدات ببێته مرۆڤێكی ئاكار جوان و به ڕوشت و به‌نرخ , ئه‌و كات سه‌ركه‌وتن خۆی به‌ره‌و ڕووی دێت ! - ژیان فێری كردم: باشترین چه‌ك كه مرۆڤی سه‌ركه‌وتوو خاوه‌نییه‌تی بریتییه له كلت و ئارمگرتن. - ژیان فێری كردم: جیاوازی مرۆڤی سه‌ركه‌وتوو , سه‌رنه‌كه‌وتوو بریتی نییه له هێز و توانا و شاره‌زایی , به‌ڵكو بریتییه له ویست و ئیراده‌ی به‌هێز . - ژیان فێری كردم: هه‌موو ئه‌و دۆزینه‌وه و داهێنانانه‌ی كه ئه‌مڕۆ ده‌یانبینین , پێش داهینان و دۆزینه‌وه‌یان خه‌ڵكانێك ده‌یانگوت كاری له‌و جۆره یه‌كجار ئاسته‌مه‌و هه‌رگیز مرۆڤ ناتوانێت به‌ده‌ستی بهێنێت. - ژیان فێری كردم: كه زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك هیچی تێناچێت, به‌ڵام واتا‌و مانای زۆر ده‌به‌خشێت. ئيمان بريس | |
|