Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةمكتبة الصورس .و .جبحـثالتسجيلدخول
أختر لغة المنتدى من هنا

شاطر | 
 

 ژیان فێری كردم

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
ibn islam
...::|مدير العام|::...

...::|مدير العام|::...


عدد المساهمات : 6825
تاريخ التسجيل : 23/07/2010

خدمات المنتدى
1431:

26102011
مُساهمةژیان فێری كردم

- ژیان فێری كردم: پێویسته‌ مرۆڤ خه‌ون به‌ ئه‌ستێره‌كانه‌وه‌ ببێنێت, به‌ڵام ده‌بێت له‌یادی نه‌كات كه‌ پێیه‌كانی له‌سه‌ر زه‌وین.
- ژیان فێری كردم: سه‌ركرده‌ی سه‌ركه‌وتوو , هه‌موو كات به‌رپریسارێتی شكست ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی خۆی , له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌ڵێت: من شكستم هێنا , هه‌رگیز ناڵیبَت سه‌ربازه‌كانم شكستیان هێنا !
- ژیان فێری كردم: دوو شت له‌م ڕۆژگاره‌دا زۆر گرنگن , یه‌كه‌م: پێویسته‌ له‌سه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندان بیربكه‌نه‌وه‌ بزانن هه‌ژار و ده‌رده‌داره‌كان , چۆن ژیان ده‌گوزره‌نێن و چه‌ند به‌ ده‌ست گرفت و ناره‌حه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ناڵێنن !
دووه‌م: پێویسته‌ هه‌ژاره‌كانیش فێربن كه‌ چۆن ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان كار ده‌كه‌ن و بیر ده‌كه‌نه‌وه‌ , له‌وانه‌وه‌ په‌ند وه‌ربگرن و فێری ڕێگاكانی گه‌یشتن به‌ ده‌وڵه‌مه‌ندی ببن .
- ژیان فێری كردم: كاتێك پێده‌كه‌نیت جیهان بۆت پێده‌كه‌نێت, كاتێكیش ده‌گریت به‌ ته‌نها خۆت ده‌گریت.
- ژیان فێری كردم: شكستخواردووه‌كان له‌ ژیاندا دووبه‌شن, به‌شێكیان بیر ده‌كه‌نه‌وه‌ و كارناكه‌ن, به‌شێكی تریان كارده‌كه‌ن و بیرناكه‌نه‌وه‌.
- ژیان فێری كردم: پێویست ناكات مرۆڤ هه‌وڵ بدات بۆئه‌وه‌ی ببێته‌ كه‌سێكی سه‌ركه‌وتوو , به‌ڵكو به‌ڵكو پێویسته‌ سه‌ره‌تا هه‌وڵ بدات ببێته‌ مرۆڤێكی ئاكار جوان و به‌ ڕوشت و به‌نرخ , ئه‌و كات سه‌ركه‌وتن خۆی به‌ره‌و ڕووی دێت !
- ژیان فێری كردم: باشترین چه‌ك كه‌ مرۆڤی سه‌ركه‌وتوو خاوه‌نییه‌تی بریتییه‌ له‌ كلت و ئارمگرتن.
- ژیان فێری كردم: جیاوازی مرۆڤی سه‌ركه‌وتوو , سه‌رنه‌كه‌وتوو بریتی نییه‌ له‌ هێز و توانا و شاره‌زایی , به‌ڵكو بریتییه‌ له‌ ویست و ئیراده‌ی به‌هێز .
- ژیان فێری كردم: هه‌موو ئه‌و دۆزینه‌وه‌ و داهێنانانه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ ده‌یانبینین , پێش داهینان و دۆزینه‌وه‌یان خه‌ڵكانێك ده‌یانگوت كاری له‌و جۆره‌ یه‌كجار ئاسته‌مه‌و هه‌رگیز مرۆڤ ناتوانێت به‌ده‌ستی بهێنێت.
- ژیان فێری كردم: كه‌ زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك هیچی تێناچێت, به‌ڵام واتاو مانای زۆر ده‌به‌خشێت.


ئيمان بريس


الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
مُشاطرة هذه المقالة على: Excite BookmarksDiggRedditDel.icio.usGoogleLiveSlashdotNetscapeTechnoratiStumbleUponNewsvineFurlYahooSmarking

ژیان فێری كردم :: تعاليق

لا يوجد حالياً أي تعليق
 

ژیان فێری كردم

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة 

صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
منتديات حلبجةنت :: ته ندروستى :: گه شه پێدانی مرۆیی-
انتقل الى: