Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةمكتبة الصورس .و .جبحـثالتسجيلدخول
أختر لغة المنتدى من هنا

چى یه‌ خوایه‌ گیان من بۆ له‌م حاڵه‌دام و غه‌یرى من نا؟

  
 
شاطر
 
  
2011-07-12, 09:53
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
چى یه‌ خوایه‌ گیان من بۆ له‌م حاڵه‌دام و غه‌یرى من نا؟
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
...::|مدير العام|::...
الرتبه:
...::|مدير العام|::...
الصورة الرمزية
 

البيانات
عدد المساهمات : 6825
تاريخ التسجيل : 23/07/2010
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: چى یه‌ خوایه‌ گیان من بۆ له‌م حاڵه‌دام و غه‌یرى من نا؟   















كێ
له‌ ئێمه‌ به‌ قۆناغى نائومێدى و بێهیوایدا تێ نه‌په‌رِیوه‌؟؟!! كێ له‌
ئێمه‌ به‌ قۆناغى ناخۆش و نارِه‌حه‌تیدا تێ نه‌په‌رِیوه‌؟؟!! هه‌میشه‌
ئێمه‌ و وته‌ جوانه‌كه‌ى خواى گه‌وره‌مان له‌بیر كردووه‌ كه‌ ده‌فه‌رموێت:
(إن مع العسر یسرا , إن مع العسر یسرا)مرۆڤى وا هه‌یه‌ كه‌ جۆره‌ها كێشه‌ى
رِوو به‌رِوو ده‌بێته‌وه‌ .... یان جۆره‌ها ناخۆشى و ئازارى دێته‌ رِێ....


له‌وكاته‌دا له‌ باتى ئه‌وه‌ى كه‌ به‌ره‌و خواى گه‌وره‌ برِوات و داواى
یارمه‌تى و رِزگاربوون له‌ كێشه‌كانى لێ بكات په‌نا ده‌باته‌ به‌ر گله‌یى
و نارِه‌زایى ده‌ربرِین به‌رامبه‌ر خواى گه‌وره‌.....
زۆر جار ده‌ڵێت:
خوایه‌ گیان چه‌ند دوعام لێكردى و وه‌ڵامت نه‌دامه‌وه‌...
چه‌ند جار نوێژم كرد بۆت و لێت پارِامه‌وه‌ هیچ له‌ حاڵى من نه‌گۆرِا...!!!
چى یه‌ خوایه‌ گیان من بۆ له‌م حاڵه‌دام و غه‌یرى من نا؟؟!!
بــۆچى و بـــۆچى و ؟؟؟.......چه‌ندین بۆچى تر.....
چه‌ندین ته‌فسیر و پرسیار به‌ خه‌یاڵیدا دێت كه‌ شه‌یتان نه‌فره‌تى خواى
لێبێت واى لێ ده‌كات ئه‌و شتانه‌ بڵێ هه‌تا بیگه‌یه‌نێته‌ حاڵه‌تى گومان
بردنى خراپ به‌ خواى گه‌وره‌....
خواى گه‌وره‌ به‌نده‌یه‌كى خۆش ده‌وێت كه‌ زۆر لێى داوا بكات و لێی بپارِێته‌وه‌ و ئیلحاح بكات له‌ داواكانى دا....
به‌نده‌یه‌ك كه‌ سێ جار یان زیاتر له‌وه‌ داواكانى بڵێته‌وه‌...
خواى گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ گومانى به‌نده‌كه‌یدایه‌.... چ گومانێكى پێ ببات ئه‌وه‌ى پێ ده‌به‌خشىَ ....
ئه‌گه‌ر نیه‌ت و گومانى باش بێت باشه‌ دێته‌ رێى وه‌ ئه‌گه‌ر خراپ بێت خراپه‌ ده‌بینێت.....
خواى گه‌وره‌ سته‌م له‌ به‌نده‌كانى ناكات به‌ڵام به‌نده‌كان خۆیان سته‌م له‌ خۆیان ده‌كه‌ن....
خواى گه‌وره‌ پێى خۆشه‌ به‌نده‌ لێی بپارِێته‌وه‌ و داواى لێ بكات....
هه‌روه‌ خواى گه‌وره‌ قه‌ده‌رى خۆى بۆ ئه‌وانه‌ى زۆر لێی ده‌پارِێنه‌وه‌ ده‌گۆرِێت....به‌ پێى ئه‌و داواكارییه‌ى كه‌ هه‌یه‌تى ....
گه‌ورترین ده‌لیل بۆ فراوانى رِه‌حمه‌تى خواى گه‌وره‌ بۆ به‌نده‌كانى
چیرۆكى پێغه‌مبه‌رمان (موسى) یه‌ (على نبینا و علیه‌ ێلاه‌ و سلام)
له‌گه‌ڵ ئافره‌تێك دا كه‌ منداڵى نابێت ...با پێكه‌وه‌ بیخوێنینه‌وه‌ و
گه‌وره‌یى ده‌سته‌ڵات و رِه‌حمه‌تى خواى گه‌وره‌ ببینین.....
پێغه‌مبه‌ر (موسى) (على نبینا و علیه‌ صلاه‌ و سلام) كه‌ (كه‌لیم و
الله‌)یه‌ ئافره‌تێك دێته‌ لاى و پێى ده‌ڵێت : داوا له‌ خواى گه‌وره‌ بكه‌
منداڵێكم پێ ببه‌خشێت ، ئه‌ویش له‌ خواى گه‌وره‌ بۆى ده‌پارِێته‌وه‌ ،خواى
گه‌وره‌ پێى ده‌فه‌رموێت: ئه‌ى موسى من ئه‌و ئافره‌ته‌م به‌ نه‌زۆك
نوسیوه‌ و منداڵى نابێت .
دواى ئه‌وه‌ى ئافره‌ته‌كه‌ هاته‌وه‌ بۆ لاى پێغه‌مبه‌ر موسى پێى فه‌رموو كه‌ خواى گه‌وره‌ به‌ نه‌زۆك تۆى نوسیوه‌ و منداڵت نابێت...
پاش تێپه‌رِ بوونى ساڵێك ئافره‌ته‌كه‌ دێته‌وه‌ و هه‌مان داوا له‌ موسى
ده‌كات ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ى دووباره‌ له‌ خواى گه‌وره‌ بۆ پارِایه‌وه‌ و
هه‌مان شتى پێ ووترا پێى ده‌فه‌رموێت كه‌ خواى گه‌وره‌ تۆى به‌ نه‌زۆك
نوسیوه‌ و منداڵت نابێت....
پاش ماوه‌یه‌ك ئافره‌ته‌كه‌ هات بۆ لاى موسى منداڵێكى پێ بوو ....ئه‌ویش لێى پرسى ئه‌و منداڵه‌ هى كێیه‌؟
ئه‌ویش ووتى : ئه‌وه‌ منداڵێكه‌ خواى گه‌وره‌ پێى به‌خشیوم و رِزقى خواى گه‌وره‌یه‌....
پاش ئه‌وه‌ موسى گفتوگۆى له‌گه‌ڵ خواى گه‌وره‌ كرد و پێى فه‌رموو خوایه‌ تۆ ئه‌وت به‌ نه‌زۆك نوسیوه‌ ؟؟!!
خواى گه‌وره‌ش فه‌رمووى ئه‌ى موسى هه‌ركاتێك نوسیم ئه‌و ووتى یا ره‌حیم
....منیش رِه‌حمه‌تم له‌ پێش قه‌ده‌رم دایه‌ بۆیه‌ منداڵم پێ به‌خشى و
وه‌ڵامم دایه‌وه‌....
به‌رِێزانم .... ئه‌ى ئه‌وانه‌ى بێ ئومێدن و بێ هیوان له‌ رِه‌حمه‌تى خواى گه‌وره‌ دوعا بكه‌ن و لێی بپارِێنه‌وه‌...
خواى گه‌وره‌ سه‌رت ده‌خات و غه‌م و خه‌فه‌تت له‌ كۆڵ ده‌كاته‌وه‌ ....
ئه‌و ناخۆشیانه‌ى دێته‌ رِێت له‌سه‌رت ئاسان ده‌كات .... تۆ بێ هیوا مه‌به‌ تكایه‌...
گومانى باش به‌ خواى گه‌وره‌ ببه‌ تا خواى گه‌وره‌ به‌ باشه‌ وه‌ڵامت بداته‌وه‌....
دڵنیابه‌ هه‌رشتێك خێر بێت بۆ دونیا و قیامه‌تى تۆ خواى گه‌وره‌ پێت
ده‌به‌خشێت ئه‌گه‌ر ئارامگر بیت و گله‌یى له‌ حاڵى خۆت نه‌كه‌یت.... مه‌ڵێ
خوایه‌ گیان بۆ وه‌ڵامم ناده‌یته‌وه‌؟؟؟
تۆ چوزانى له‌وانه‌یه‌ ئه‌وه‌ى تۆ ده‌ته‌وێ ببێته‌ هۆى له‌ ده‌ست دانى
قیامه‌تت ..... هه‌ر شتێك ته‌نها سوودى دونیاى تێدا بێت كاتى یه‌و ته‌واو
ده‌بێت خواى گه‌وره‌ زانایه‌ به‌ هه‌موو شتێكى به‌نده‌كانى و ئاگاداره‌
ئیتر نائومێدى و بێ هیوایى له‌ پاى چى؟؟؟؟
له‌ رِۆژى دواییدا ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ له‌ دونیادا دوعایان گیرا نه‌بووه‌
هه‌موو بووه‌ به‌ پاداشتێكى گه‌وره‌ تا ئه‌و رِاده‌یه‌ موسڵمان ده‌ڵێت
خۆزگه‌ له‌ دونیادا هیچ دوعایه‌كم نه‌هاتایه‌ته‌دى.....
خواى گه‌وره‌ له‌ گوناهه‌كانمان خۆش بێت و بمانپارێزێت له‌ هه‌ر به‌ڵایه‌ك
كه‌ نه‌توانین ته‌حه‌مولى بكه‌ین و ئارامى له‌سه‌ر نه‌گرین....
خوایه‌ گیان ئیمه‌ هیوامان زۆر زۆره‌ به‌ سۆز و میهره‌بانیت تكایه‌ لێمان
ببوره‌ و لێمان خۆش ببه‌ هه‌رشتێك خێرى دونیا و قیامه‌تمانى تێدایه‌ بۆمان
ئاسان بكه‌ و له‌ كه‌م و كورتیمان ببوره‌....اللهم اٌمین.
و اٌخر دعوانا ان الحمد لله‌ رب العالمین







 الموضوع الأصلي : چى یه‌ خوایه‌ گیان من بۆ له‌م حاڵه‌دام و غه‌یرى من نا؟ // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam




 


  
مواقع النشر (المفضلة)
 


  
الــرد الســـريـع
 


  
خــدمات المـوضـوع
 KonuEtiketleri كلمات دليليه
چى یه‌ خوایه‌ گیان من بۆ له‌م حاڵه‌دام و غه‌یرى من نا؟ , چى یه‌ خوایه‌ گیان من بۆ له‌م حاڵه‌دام و غه‌یرى من نا؟ , چى یه‌ خوایه‌ گیان من بۆ له‌م حاڵه‌دام و غه‌یرى من نا؟ ,چى یه‌ خوایه‌ گیان من بۆ له‌م حاڵه‌دام و غه‌یرى من نا؟ ,چى یه‌ خوایه‌ گیان من بۆ له‌م حاڵه‌دام و غه‌یرى من نا؟ , چى یه‌ خوایه‌ گیان من بۆ له‌م حاڵه‌دام و غه‌یرى من نا؟
 KonuLinki رابط الموضوع
 Konu BBCode BBCode
 KonuHTML Kodu HTMLcode
إذا وجدت وصلات لاتعمل في الموضوع او أن الموضوع [ چى یه‌ خوایه‌ گیان من بۆ له‌م حاڵه‌دام و غه‌یرى من نا؟ ] مخالف ,, من فضلك راسل الإدارة من هنا
 

>




  

مواضيع ذات صلة