قورئان ده‌فه‌رموێت [ وَمَنْ أَعْرَضَ
عَن ذِكْڕي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنكاً وَنَحْشُرُهُ يَوْمَ
الْقِيَامَةِ أَعْمَى ] طه١٢٤. واته: هه‌رکه‌س پشت بکاته یادى من و
به‌رنامه‌که‌م، ژیانێکى ته‌نگ و تاڵى ده‌بێت و له قیامه‌تیشدا به کوێرى
حه‌شرى ده‌که‌ین..
گۆڤارى ( حياة ) ژماره ( 2 ) له ڕاپۆرتێکدا ده‌ڵێت: ژیانى ناوداران
دنیایه‌کى پڕ سه‌یروسه‌مه‌ره‌یه‌و، له به‌رچاوى جمهوریان به‌و په‌ڕى
که‌شخه‌یى ده‌رده‌که‌ون که‌چاکترین مۆدێلى جلى ئه‌مریکى و ئه‌وروپى له
به‌ریاندایه‌و، خاوه‌نى جوانترین و به‌رزترین مۆدێلى ئۆتۆمبێلن که
کۆمپانیا گه‌وره‌کانى ئۆتۆمبێل به‌رهه‌میان هێنابآ و، له‌چاوپێکه‌وتنیشدا
زه‌رده‌خه‌نه له‌سه‌ر لێویانه‌و واده‌رده‌خه‌ن که زۆر به‌خته‌وه‌رو دڵخۆش
وئاسووده‌ن، که‌چى له ڕاستیشدا وانیه‌و ژیانى زۆربه‌ى ئه‌وانه
به‌خۆکوشتن یان شێت بوون یان ته‌نهایى له‌خانه‌ى پیراندا کۆتاى پێدێت، که
ئه‌مه‌ش له‌ئه‌نجامى نه‌بوونى بیروباوه‌ڕێکى ڕاسته‌وه‌یه له ژیاندا‌و، له
ئه‌نجامى دوورییانه له‌خواوه.. نموونه‌ش بۆئه‌م حاڵه‌ته زۆره
له‌وانه:
یه‌که‌م: ڕۆمان نووسى به‌ناوبانگى ئه‌مریکى ئه‌رنست همنگواى
که‌به‌هۆى چیرۆکى به‌ناوبانگى ( الشيخ والبحر )ه‌وه خه‌لآتى نۆبڵى وه‌رگرت
له‌ئه‌ده‌ب دا، له‌کۆتایى ژیانیدا له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ناوبانگه‌ى
هه‌یبوو، هه‌ستى به‌ته‌نهایى ده‌کردو نه‌خۆشیش سه‌رى هه‌ڵدابوو لێى، بۆیه
بڕیاریدا کۆتایى به‌ژیانى خۆى بێنآو، تفه‌نگه کۆنێکى هه‌بوو له‌ماڵه‌وه
خۆى پآکوشت له‌ساڵى ١٩٦١ ز دا.
دووه‌م: دایل کارینجى خاوه‌نى په‌ڕاوى ( دع القلق وأبدأ الحياة ) و (
كيف تكسب الأصد قاء وتؤثر في الناس ) ه و زۆر بنه‌ماى جوانى بۆمامه‌ڵه‌و
هه‌ڵسوکه‌وت داناوه تامرۆڤ له دڵه‌ڕاوکآ ڕزگارى بێت وبزانێت چۆن له
ژیاندا هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ش دا دڵه‌ڕاوکى زاڵبوو
به‌سه‌ر ژیانیاو ئه‌میش به‌رگه‌ى ژیانى نه‌گرت و ڕۆژگارى خۆى کۆتایى
پێهێنا.
سيیه‌م: وێنه‌کێشى به‌ناوبانگى هۆڵه‌ندى
( فان جوخ ) که تابلۆکانى له‌مه‌زادا له له‌نده‌ن وپاریس به ملیۆنه‌ها
دۆلار ده‌فرۆشرێن، ته‌نانه‌ت تابلۆى گوڵه‌به‌ڕۆژه‌کانى به‌شه‌ش ملیۆن دۆلار
فرۆشرا له‌م دواییه‌دا.
له‌سه‌ره‌تاى ژیانیه‌وه قه‌شه‌بوو،
ئینجا که‌وته وێنه‌کێشان و، له بوارى هونه‌رى ته‌شکیلیدا له‌سه‌ر ئاستى
جیهان بووه که‌سێکى ناودارو ناسراو، به‌لآم ئه‌وانه هه‌مووى
نه‌یانگه‌یانده به‌ختیارىو له‌ساڵى ١٩٨٠ دا په‌ناى برده به‌رخۆکوشتن و
به‌مه‌ش کۆتایى به‌ژیانى هات و تابلۆى گوڵه به‌ڕۆژه‌که‌یان برده سه‌ر
قه‌بره‌که‌ى.
چواره‌م: نووسه‌رى میسرى ئیسماعیل ئه‌دهه‌م دکتۆراى له بیرکاری‌دا
هێنا له زانکۆى مۆسکۆ له گه‌رمه‌ى ده‌سه‌لآتى شیوعیه‌ت و مارکسیه‌تدا.
کاتآ گه‌ڕایه‌وه میسر بیروبۆچونى مارکسیه‌تى بلآوده‌کرده‌وه له باره‌ى
ژیان و بونه‌وه‌رو مێژووه‌وه و، چه‌نده‌ها په‌ڕاوى نووسى له‌وانه بۆچى
من مولحیدم که هه‌رایه‌کى گه‌وره‌ى نایه‌وه له گۆڕه‌پانى پقافى ئه‌و
زه‌مانه‌دا..
ناوبراو چه‌ند زمانێکى ده‌زانى و چه‌نده‌ها دیراسات و نووسراو و
لێکۆڵینه‌وه‌ى هه‌یه، به‌لآم دیاره هه‌موو ئه‌وانه ئاسووده‌یان نه‌کردو
زانى ژیانى بآئامانجه‌و ئه‌و فه‌راغه ڕۆحى یه‌ى هه‌یه‌تى پڕنابێته‌وه،
بۆیه له‌٢٢ یولیو ١٩٤٠ دا خۆى هه‌ڵدایه ده‌ریاوه له ئه‌سکه‌نده‌ریه
وله‌جله‌کانیدا نامه‌یه‌کى تیا‌بوو که له‌ژیان بێزار بووه بۆیه‌خۆى
کوشتووه..
پێنجه‌م: کریستینان ئوناسیس کچى ملیۆنه‌رى یۆنانى ( ئوناسيس )ه که
خاوه‌نى چه‌نده‌ها دوورگه‌و که‌شتى وفڕۆکه بوو، یه‌کآ بوو له
ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانى جیهان، کریستینان تاقه کچى بوو، هه‌موو ئه‌و سامانه‌ى
بۆ به‌جێما، که‌چى ئاسووده نه‌بوو، چه‌ند جار شووى کرد سه‌رکه‌وتوو
نه‌بوو، دواجار شووى به کۆمۆنیستآ کرد‌و چوو له گه‌ڕه‌کێکى هه‌ژارى
مۆسکۆدا دانیشت، هه‌ر به‌خته‌وه‌ر نه‌بوو، ئه‌میش بۆڕاکردن له‌و باروزروفه
ده‌روونییه‌ى تیا ده‌ژیا کۆتایى به‌ژیانى خۆى هێناو خۆى ده‌رمان خوارد کرد
!
شه‌شه‌م: گۆرانى بێژى به‌ناوبانگ ( داليدا ) له گه‌ڕه‌کێکى شه‌عبى
قاهیره‌وه سه‌رى هه‌ڵداو، له‌ساڵى ( 1956 ز ) دا چوو بۆ فه‌ڕه‌نساو
ناوبانگێکى ده‌رکرد که هیچ گۆرانى بێژێکى عه‌ره‌ب پێش خۆى
نه‌یگه‌یشتبوویه.. له‌ماوه‌ى بیست ساڵدا شه‌ش سه‌د گۆرانى به‌هه‌شت زمان
ووت که نزیکه‌ى ( 85) ملیۆنى لێ فرۆشرا.. چه‌نده‌هاخه‌لآتىجیهانى وه‌رگرت،
ئه‌مانه هیچى به‌خته‌وه‌ریان نه‌کردو سه‌ره‌نجام له‌ساڵى ١٩٨٧ ز دا خۆى
ده‌رمانخوارد کرد‌و نامه‌یه‌کى لاى خۆیه‌وه به‌جآهێشت که تیا نوسرابوو
(الحياة لاتُحتمل سامحوني ).
حه‌وته‌م: دکتۆره ( دوڕى ية شةفيق )، له‌پاریس دکتۆراى هێناو،که
گه‌ڕایه‌وه میسریه‌که‌م حیزبىژنانى دامه‌زراندو چه‌نده‌ها گۆڤارى
ده‌رکردوچه‌نده‌ها خۆپیشاندانى سازدا بۆ ئازادى ئافره‌تان، سه‌ره‌نجام ئاخر
شه‌ڕ بوو، نه‌ک ئازادى و به‌خته‌وه‌رى بۆکه‌س نه‌هێنا به‌ڵکو نه‌یتوانى
خۆشى به‌خته‌وه‌ر بکات و له داخى دنیا له شوققه‌که‌یه‌وه که له نهۆمى
شه‌شه‌م بوو خۆى فڕێدایه خواره‌وه‌و کۆتایى به‌ژیانى هێنا.
هه‌شته‌م: ئه‌کته‌رى به‌ناوبانگیش ( سوعاد حوسنى ) پاش ئه‌و هه‌موو ناوبانگه به‌هه‌مان شێوه‌ى دورىِیه کۆتایى به‌ژیانى هات.
به‌ڵێ.. ئه‌مانه هه‌موو به‌دواى ناوبانگدا ڕایان کرد له ڕۆژهه‌لآت و
ڕۆژئاوا، هه‌رچه‌نده گه‌یشتنه پله‌وپایه‌و پاره‌و ناوبانگ، به‌لآم
نه‌گه‌یشتنه ئاسووده‌یىو به‌خته‌وه‌رى، خواى گه‌وره به‌حیکمه‌تى خوایه‌تى
خۆى، به دادپه‌روه‌رى خۆى، ئاسووده‌یى و به‌ختیارى نه‌خستۆته پاره‌و
سامان و ناوبانگه‌وه، چونکه دیاره خه‌ڵکانێکى که‌م له‌چاو هه‌موو
خه‌ڵکیدا ده‌گه‌نه ئه‌و پله‌وپایه‌و ناوبانگ و ده‌وڵه‌مه‌ندى یه..
ئه‌وانه هه‌مووى ( متاع ) و هۆکارێکى ڕووکه‌شى دنیان و ڕۆحى مرۆڤ
ئاسووده ناکه‌ن، ته‌نها ئیمان و بڕوایه که مرۆڤ به‌ڕاستى ئاسووده بکات و
هه‌مووکه‌سیش ده‌توانێت بیگاتێ[أَلاَ بِذِكْڕ اللّهِ تَطْمَئِنُّ
الْقُلُوبُ] الرعد /٢٨ وه هه‌روه‌ها ته‌نها ئیمان و ئیسلامه ته‌فسیرى
ژیان و مردن و قه‌زاوقه‌ده‌ر بکات. خواى گه‌وره ده‌یه‌وێت بڕوادار نه
به‌بوون له تایم ده‌رچآ و نه به‌نه‌بوون و زیان لێکه‌وتنیش به‌خه‌فه‌ت
خۆى بکوژآ، ئه‌مه‌ش ده‌به‌ستێته‌وه به قه‌زاوقه‌ده‌رو ئیراده‌ى خواوه
تاده‌رگا له‌سه‌ر شه‌یتان داخرآو له ڕآى وه‌سوه‌سه‌وه مرۆڤ توشى نائارامى
و دڵه‌ڕاوکآ نه‌کات، ئه‌وه‌تا قورئان زۆر به‌جوانى و زۆر به ڕوونى جه‌خت
ده‌کاته سه‌ر ئه‌م ڕاستیه و ده‌فه‌رموێت: [ ِلكَيْلَا تَأْسَوْا عَلَى
مَا فَاتَكُمْ وَلَا تَفْرَحُوا بِمَا آتَاكُمْ وَاللَّهُ لَا يُحِبُّ
كُلَّ مُخْتَالٍ فَخُورٍ]الحدید/ ٢٣.
له زانکۆى ئایوا له ئه‌مریکا دیراسه‌ى حاڵى ٥٥٠ که‌سیان کرد که
ته‌مه‌نیان له سه‌روو ٦٥ ساڵه‌وه بوو بۆیان ده‌رکه‌وت که ئه‌وانه‌ى
بڕوادارن و سه‌ردانى په‌رستگا ده‌که‌ن زیاتر دڵ‌ئارام و ئاسووده‌ن وبه‌رگرى
له‌شیان زیاتره بۆ نه‌خۆشى و ئه‌وانه ٣٥% زیاتر ژیان له‌وانه‌ى که
بڕوایان نه‌بوو..که ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌کى ئاشکراى گرنگه له‌سه‌ر ڕۆڵى
ئیمان له ژیاندا..(ثيَطةى تةوابون. كوم ).
ئا:ئه‌ندازیار عوسمان