Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةأحدث الصورالتسجيلدخول


أختر لغة المنتدى من هنا

ئایا خێری خوێندنی قورئان به مردوو ده گات ؟

  
 
شاطر
 
  
ئایا خێری خوێندنی قورئان به مردوو ده گات ؟ Empty2011-12-11, 09:03
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
ئایا خێری خوێندنی قورئان به مردوو ده گات ؟
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
به ڕێوه به ری گشتی
الرتبه:
به ڕێوه به ری گشتی
الصورة الرمزية
 
ROZHGAR

البيانات
عدد المساهمات : 240
تاريخ التسجيل : 20/10/2011
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: ئایا خێری خوێندنی قورئان به مردوو ده گات ؟   








ئایا خێری خوێندنی قورئان به مردوو ده گات ؟[/font][/color][/b][/right][/center]



ئایا خێری خوێندنی قورئان به مردوو ده گات ؟ Xeryquran[/right][/center]


سبحان
الله ! مه گه ر خوای گه وره قورئانی بۆ نازل کردوه ؟




ئایا بۆ ئه وه ی نازل کراوه که بپێچرێته وه له ناوو پارچه په ڕۆیه کی ڕه
نگاوڕه نگ و بخرێته سه ری مندالان و نه خۆشان؟ و ئایا نازل کراوه که له سه
ر قه بران تیلاوه ت کرێت بۆ مردوان ؟؟؟ ئایا بۆ ئه وه یی نازل کراوه که ده
جاله کان و فێڵبازان بینوسنه وه له سه ر قاپ و ده وری،که ئه فرادی زه عیف
ئیمان ئاویی لێ بخواته وه؟!!!




ئایا نازل کراوه که ته مه ڵه کان و بێکاره کان به کاری بێنن بۆ ڕێگا و سه ر
ده روازه ی باره گاکان به ئیدیعایی نه جات دان و ....بخوێنن ؟!!




ئایا نازل کراوه که له سه ر کاغه زی ڕه نگاو ڕه نگ بنوسرێت بۆ جوانی و به
ره که ت به ده ر و دیواردا و...ئاوێزان کریت بۆ ئه مانی خه لک له چاوو...و
ئاوێزان بێت به ئافره تانی بێ حیجاب و کومه ڵێکی دوراوو؟!!




ئا یا بۆ ئه وه نازل کراوه که کومه لیک مونافق به کاری بێنن بۆ فرۆشتن و
بڵێن ایةالکرسی !! مه عوزات !! به ئه وه نده ،،!!




یایا نازل کراوه بۆ به کار هینانی ئیستخارو و فاڵ گرتن ؟




ئایا نازل کراوه که شه و و ڕۆژ وه ک تووتی ئاسا بخوێنرێته وه به بێ فه هم و
ته ده بوور ؟




ئایا نازل کراوه تا ئه و کاته ی که موسولمانانی سه ده ی رابردوو به هۆی ئه
و دونیا فه تح که ن،ئه مڕۆش ئێمه له ره فه یی خانووه کانمان داینین تا تۆزی
لێ ده نیشێت ؟!!




و ئایا نازل کراوه که به س به بۆنه یی ناوو شۆره ت له به ری که ین و ڕوتبه
یه کیی لێ وه رگرین بۆ ئه وه ی جوان ده یخوێنینه وه ؟!!




په روه رده گار
! بمانبووره ! که باش ئه زانین ئه م قورئانه بۆ ئه مانه نازل نه کراوه !




به ڵکو نازل کراوه که خه ڵک تێ بفکرێت لێی ، و چرایه ک بێت بۆ ڕوناک کردنی
ڕێگایی و نازل کراوه تا موژده یه ک بیت بۆ خه لک ، خوای گه وره قورئانی بۆ
زیندوو نازل کردوه نه ک بۆمردوو ! ئه ی خوای میهره بان ئێمه باش ئه زانین
ناردووته ببێت به قانون و به رنامه له ناوو به شه ریه تدا له ماله
کان،بازار،زانکۆ،دادگاکان و ...




ئه ی په روه رده گار

! ریگه ی سه عاده ت و خۆشیت بۆ داناین ، به لام وونمان کرد و مونحه ریف و
سه رگه ردان بوین و به حه یرانی و هه رج و مه رج گرفتار کراین! و فه هم و
مه عناکانیمان گۆڕیی به شێوازه کانی که له کاتیکا ئه هلی پێشین هیچ ده
سکاریان نه کرد.




چوا رده سه ده له مه وو پیش ره سول الله موژده ی داینی و فه رمووی :
ترکت فیکم ما ان تمسکتم به لن تضلوا : کیتابی الله و سوننه تی
نه بێ له ناو ئیوه دا دوو شتمان دانا تا ده ستان پێیه وه بێت گومڕا نه بن،
و ئه وه ش قورئان و سوننه ته.




به ڵێ کاتێک که پێشینیان ده ستیان به مانه وه گرت و کردیان به به رنامه و
چرایی ژیانیان ، سه روری و رابه ریی جیهانیان گرته ده ست.




له م زه مه نه ش دا هه یه که قورئان ئه خوێنێت به ڵام له گه رووی به خوارتر
ناڕوات . وه ته نانه ت وه کو سه له ف سه یریان ده که ین، به بێ فه هم و ته
ده بوور و عه مه ل له کاتێکا سه له ف ده ڵێن '
که خه ڵکانێک هه ن زۆر قورئان تیلاوه ت ده که ن
وه قورئانیش له عنه تیان ده کات " ئایا کاتی ئه وه و نه هاتووه
که بێدار بینه وه ؟؟؟ ئایا کاتی ئه وه نه هاتوه که عوله ما و داعیه کان دژی
بیدعه کان موبارزه که ن؟؟




ئه گه ر غیره تی شه ڕیان نیه بۆ ڕێگه ده به ستن که خۆشه ویستانێک مه جالیان
هه یه بۆ هێنانه وه ی دین له کاتێکا ناویان ده به ن به شێوازێکی دوور له
دین و پێیان ئه ڵێن له دین ده رچون!!




له م ڕۆژگاره ئاڵۆزه دا که موشکیلاتی بنه ماڵه یی، کۆمه ڵگه ، سیاسه ت و
ئابوری گه مارۆیی کردوین هیوادارم له م خه وه قورسه هه ستین و بگه ڕێینه وه
بۆ قورئان وه کو قانون و به رنامه.




له م لاپه ره یه دا به حسێکی زۆر گرنگ ئه خوێنه وه که به ئیزنی خوای گه وره
ئه دله ی سه حیح ده روازه ی درۆیی ده جاله کان و ڕسوایی فێڵبازانێک که
خۆیان کردوه به قاری قورئان له سه ر قه بران و مردووان ده رده که وێت که چ
درۆیه کی بی ئه ساسه.




ئه م موقده مه یه به وته یی یه کێک له موته فه کران ته واو ده که ین، ئه
لیت : ئه ی موسولمان تۆ دیلی که سانێکی که
گومان لایان دینه و عیلم و بیر و هزر لایان ئیحتیکاره " ئه م ئه
مره بوه به سه به بی ئه وه ی که له دین، فقه و عیلمی قورئانی مه حروم بی و
تۆ به م کتیبه یی که سه رچاوه ی ژیان و قووه تی تویه هیچ په یوه ندیه کت
پێی نه بێت مه گه ر له کاتی مه رگ دا که ئه ویش یاسینێک بخوێنن بۆت تا
گیانت به ئازادی ده رچێت، عه جیب ! ئه م قورئانه ی که نازل بوه که ژیان و
قووه تت پێ ببه خشێت، ئێسته له کاتی مه رگدا ئه خوێنرێته وه تا به ئاسانی
بمرێ!!!




ئه ی ئیمانداران ئه بێت به رامبه ر به وانه ی که دژی قورئان و سوننه تن
موبارزه بکرێت تا شرک و ، نه زر و قوربانی و ... له به ین چێت .خوای گه وره
ئه فه رمویت : و من اضل ممن یدعوا من دون الله
من لا یستجیب له الی یوم القیامة !
و هم عن دعاءهم غافلون : کێ گومڕاتره له وکه سه ی که هاوار له
غه یری خوا بکات که وه لامی ناداته وه تا ڕۆژی دوایی وه ئه و
هاوارلێکراوانه له هاواری ئه وان بێ ئاگان .




و ئه فه رموێت : و الذین تدعون من دونه ما
یملکون من قطمیر : و ئه وانه
ی ئێوه هاواریان لێ ده که ن بێجگه له خوا خاوه نی توێکڵه سپێکه ی ناوکی
خورمایش نین .




ئێمه بۆ پاراستنی دین ئه بیت خۆمان دوور ڕاگرین له ئه ساتیر و خورافات، هه
ول ده ین حاکمیه تێکی کامیل له ژیانی فه ردی، کومه لکاری، ئابووری، سیاسی
بهێنینه دیی .




و له عوو له ما ،موته فه کیران، داعیه کان و هه موو موسولمانان چرای ئیسلاح
و هێز بگرنه ده ست و به هه موو هه ستێک بۆ که لیمه ی الله و سه عاده تی به
شه ری و نه جات له ده ستی زۆرداران و سته مکاران له ماڵ و گیانی خۆیان ببه
خشن.






ئایا خیری تیلاوه تی قورئان به مردوان ده گات ؟




ئایا خێری تیلاوه تی قورئان به مردووان ده گات ؟ و قورئان خوێندنه وه هیچ
سوودێک ده گه یه نێت به قه بر و مردووان ؟ و ئایا ئه م عه مه له له قورئان
و سووننه ت دا هاتووه ؟ و ئایا پاره وه رگرتن جایزه بۆ خوێندنه وه یی
قورئان ؟ و ئایا ئه وو کۆڕانه یی ده یگرن بۆ خوێندنه وه یی قورئان بۆ
مردووان ، دروسته ؟ و ئایا له ته عزیه سووره تی فاتیحه و ئیخلاس و یا سوره
یه ک له سووره کانی قورئان ده خوێنرێت ؟




له وه ڵامی پرسیاره کان ئیشاره ده کرێت به ناووی عالمێکی میسری به ناوو
محمد احمد عبدالسلام که له کتێبی ( حکم
القراءة للامات هل یصل ثوابها إلیهم ؟) نوسیه تی وه وه ڵامی
پرسیاره کان له قورئان ، سووننه ت ،موفه سرین ، موحه دسین ، و عوله مایی
ئوسول و فوقه ها شه رح کراوه . که کوورته یه کی له به ر ده ست دایه ئێسته
..




وه ڵامی پرسیاره کان به شێوازی زیاره تی پێغه مبه ر ( صلی الله علیه وسلم )
له قه بره کان ده س پێده که ین ،




شێوازی پێغه مبه ری ئه کره م ( صلی الله علیه و سلم ) له زیاره تی قه بره
کان




ابو داوود له سوننه نی ڕیوایه ت ده کات که پێغه مبه ر ده یفه رموو : دوایی
دیفن کردنی مه یت ( استغفروا لاخیکم وسلوا
له التثبیت فإنه الان یسأل ) واته : بۆ براکه تان داوایی مه
غفیره ت که ن له خوا و له خوا بپاڕینه وه که سابت ڕایگرێت ، له به ر ئه وه
یی هه ر له ئێسته وه پرسیاری لێده کرێت . و پێغه مبه ری ئه کره م دوایی ئه
وه یی له حدی ده کرد بۆ مه یته که ئه یفه رموو :
( بسم الله وبالله وعلی ملة رسول الله )
به ناویی خوا ، بۆ خوا و له میله تی ره سول الله .




له م ڕیوایه تانه و غه یری ئه مانه ، نه هاتووه که پێغه مبه ر سوره تێکی
خوێند بێت به سه ر قه برانا و حه تمه ن هیچ یه کێک له سه حابه کانی شتی
وایان نه کردووه . وه کو قاریه کانی ئه مڕو که ده یکه ن .




ئیمامی موسلیم له ئه بوو هووره یره وه ڕیوایه تی کردوه که : پێغه مبه ر ده
چوه سه ر قه بری داکی وه ده گریا و یارانی ده هێنایه گریان وو ئه یفه رموو
: ( استاذنت ربی فی أن استغفر لها فلم یاذن
لی ، و استاذنته فی ان ازور قبرها فاذن لی ، فزوروا القبور ، فانها تذکر
الموت... و فی روایه...فان فیها عبره ، فانها تزهد فی الدنیا وتذکر الاخرة
) واته : له په روه رده گار داوایی ئیستیغفارم کرد بۆ دایکم
ڕوخسه تی نه دام و پێم فه رموو که بتوانم قه بره که یی زیاره ت که م ،
ڕوخسه تی دام ، ئێست قه بره کانتان زیاره ت که ن ، چونکو ئه تانخاته یادی
مه رگ ، و له ڕیوایه تێکی که هاتوه که : بچنه زیاره تی قه بره کانتان چونکو
په ند و عیبره تیان لێ وه رده گرن له دونیادا و ئینسان تێده فکرێت به یادی
ئاخیره ت .




که واته بۆمان ڕوونه که پێغه مبه ری ئه کره م له کاتی زیاره تی قه بره کان
به س سڵاویی ده کرد له ئه هلی قه بر ، دوعایی خێر و ئیستغفاری بۆ ده کردن .
و تیلاوه تی قورئانی نه ده کرد بویان. چونکو هیچ ده لیلێک نیه له قورئان و
سوننه بۆ قورئان خوێندنه وه به سه ر قه براندا .




دوایی مه رگ چ سوودێک ده گات به ئینسان ؟




ئه وه یی له شه ریعه تی ئیسلام که له قورئان وسوننه هاتووه سوود ده گه یه
نێت به مردوو . ره سول الله ده فه رمویت : "
اذا مات الانسان انقطع عمله إلا بثلاث : صدقة جاریة ، او علم ینتفع به ،
او ولد صالح یدعو له " : کاتیک ئینسان ده مرێت ، عه مه له کانی
ده وه ستن . جگه سێ شت نه بیت : سه ده قه یی جاری . عیلمێک خه لک ئیستیفاده
یی لێ کات ، یان کوڕێک دووعایی خێربکات بۆ باوکی . وه ده فه رمویت :
إن مما یلحق الموءمن من عمله و حسناته بعد موته :
علما علمه و نشره و ولدا صالحا ترکه و مصحفا ورثه ، او مسجد بناه ، او
بیتنا لابن السبیل بناه او نهرا اجراه ، او صدقه اخرجها من ماله فی صحته و
حیاة تلحقه بعد موته : ئه و عه مه له یی که دوایی مه رگی
ئیمانداریک پێی ده گات : علمێک که ده یگه یه نێت به که سانی که ، و کوڕیکی
ساڵح که له دوایی خۆیی ماوه ته وه ، یان قورئانێک که به ئیرس و وه ره سه
ماوه ته وه ، یان کردنه وه یی مزگه وتێک ، یان ماڵێک که دروستت کرد بیت بۆ
موجاهدین ، یان ڕوو بارێکی ئاوو که خه لک بتوانن لێێ بخۆنه وه ، یان سه ده
قه یه ک له کاتی ته ندروستی خۆیدا داویه تی له به ر خوای گه وره ، ئه مانه
هه مووی ده گات به مردوو له دوایی خۆیی .




زیندوو کردنه وه یی سوننه تی حه سه نه شتیکی به سووده که خه ڵک دوایی مه
رگی ئینسانێک بیکات ، پیغه مبه ر ده فه رمویت :
من سن فی الاسلام سنة حسنة فله اجرها و اجر من
عمل بها من بعده من غیره ان ینقص من اجورهم شیء : هه ر که س
له ئیسلامدا سوننه تیکی حه سه نه زیندوو کات ، پاداشتی و پاداشتی هه ر که
سیک که عه مه لی پێ ده کات ، به بێ ئه وه یی شتێک له پاداشته که یی که م
بێته وه ، پێی ده گات .




خێری سه ده قه یه ک که بۆ مه یت ده دریت خێره ده گات ؟




ئیمامی بوخاری ڕیوایه تی کردوه : پیاوێک به پیغه مبه ری فه رموو : دایکم
مردووه ئایا سه ده قه یی بۆ بکه م خێری پێ ده گات ؟




فه رمووی : به ڵێ ! . له موسنه د هاتووه که سه عد کوڕی عوباده وتی به پیغه
مبه ر : ئه ی ره سوولی خوا دایکی سه عد وه فاتی کردوه ،چ سه ده قه یه ک گه
وره تره بۆیی بکه م ؟ فه رمویی : ئاوو . دوایی سه عد چاڵه ئاوێکی دروست کرد
بۆ سه ده قه یی دایکی . که واته ئاویش سه ده قه یه ئه گه ر بته وێت خێری
بگات به مردووانت و ئه وه ده لیلی ئه وو حه دیسه یه .




ڕیوایه ته ، که پیاوێک به پیغه مبه ری ووت : باوکم وه فاتی کردوه وه له
دوایی خۆیی مقداریک ماڵی جێهێشتوه ، هیچ وه سیه تیشی نه کردوه ئایا بیکه م
به سه ده قه پێێ ده گات ؟ فه رمویی : به ڵێ ده گات .




دوعا و ئیستیغفاری ئیمانداران بۆ مردووان سوودی هه یه ، خوایی گه وره ده فه
رمویت : " والذین جاووا من بعدهم یقولون ربنا
اغفر لنا و لاخواننا الذین سبقونا بالایمان : که سانێک که
دوایی ئه وان دێن ، ئه ڵێن : خوایه ! ئێمه و براکانمان که پێش ئێمه
ئیمانیان هێناوه ، عه فوویان که .




پیغه مبه ر ده فه رمویت : " اذا صلیتم علی
المیت فأخلصوا له الدعاء " کاتێک نوێژ یان کرد بۆ مه یته
کانتان ، به خالیسانه دوعایی بۆ بکه ن . که واته زیندوو ده توانیت خێر بکات
بۆ مردوو به لام به شێوازی قورئانی و سوننه ت نه ک به خویندنی سوره تی
یاسین ، خوێندنی هه زار جار سوره تی ئیخلاس و یا هه زار جار لا اله الا
الله وتی ئه مانه هیچ کامیان مردوو ناپاریزیت له عه زابی قه بر ، و هیچ ئه
سڵێکی نیه له شه ریعه تدا .




له به رده وام بوونی به حسه که -انشاء الله - ئه قوالی موفه سرانی قورئان ،
مو حه دسین ، ئه ئیمه یی مه زهه به کان دێنینه پێشه وه که ئایا ئه وه یی خه
لک ده یکات بۆ مردوانی له سه ر قه بران له گه ل سوننه ت یه ک ده گرن یان نا
.




ئه قوالی موفه سرانی قورئان





امام ابن کثیر :




له ته فسیر و ڕاڤه ی ئه م ئایه ته " أم لم
ینبأ بما فی صحف موسی و ابراهیم الذی وفی . الا تزر وازرة وزر أخری . و أن
لیس للإ نسان إلا ما سعی و أن سعیه سوف یری . ثم یجزاه الجزاء الاوفی
: یان ئایا هه واڵی پێنه دراوه به وه ی که له په ڕاوه ی مووسا و
ئیبراهیم ئه وه ی ئیبراهیمه ی که په یمانی خۆی به چاکی به جێ هێنا . که هیچ
تاوانبارێک گوناهی تاوانبارێکی تر هه ڵناگرێ . وه بێگومان ئاده می جگه له
کۆششی خۆی خاوه نی هیچی تر نی یه .و بێگومان پاداشتی کۆششی خۆی له قیامه
تدا ده بینرێ . پاشان پاداشتبده درێته وه به تێری و ته واوی .




هه ر که س به کوفر کردن و تاوان سته م له خۆی ده کات ، باری گوناهه که له
سه ر شانی خۆیه تی ، " و أن تدع مثقله الی
حملها لا یحمل منه شیء و لو کان ذا القربی : وه ئه گه ر
بارگرانێ ( گوناهبارێ) بانگی که سێ تر بکات بۆ هه ڵگرتنی باره گوناهه که ی
هیچ له و باره گوناهه هه ڵناگرێ هه رچه نده خزمیشی بێت .




" و ان لیس للانسان الا ما سعی :
هه ر چۆنێک که سێک باری گوناهی که س هه ڵناگرێت ، به




هه مان شێوه پاداشتی که س نادرێته وه له وه یی زیاتر که ئه نجامی داوه .




امام ابن کثیر : ئیمامی شافعی وه ئه وانه یی که په یڕه وین ، له
ئیستینباتی ئه م ئایه ته دا ئه ڵێن : خێری تیلاوه تی قورئان به مردوو ناگات
، له به ر ئه وه یی تیلاوه تی قورئان به هۆی که سێکی که له عه مه ل و که
سبی خۆی نیه ، به م ده لیله پیغه مبه رمان ئه م کاره یی نه کردووه وه ئه
نجام دانی ئه م ئیشه ش به موسته حه بو سوننه ت داینه ناوه . وه خه ڵکیشی
هان نه داوه بۆ خۆندنی قورئان بۆ مردوو چ له ڕووی ئاماژه و ڕووبه ڕوویدا
وه هیچ ڕیوایه تێکی سه حیح نیه که سه حابه قورئانیان خوێند بێت به سه ر
مردوه کاندا ، ئه گه ر خوێندنی قورئان فایده یی ببایه به حه تمی ئه وان پێش
که وته مان ده بوون .وه ئه بێ ئه وه ش بزانین که ته نها قورئان و سوننه ت
پێمان ده ڵێن کامه زیکرو خێری تێدایه ، و له گه ل ڕا و قیاسی شه خسی دا نین
که زاڵ بێت به سه رماندا .




امام مسلم : پیغه مبه ر ده فه رموێت : هه ر کاتێک مرۆڤ ده مرێت ، عه مه
له کانی ده وه ستێت ، ته نها له سێ شتدا نه بێت : کوڕێکی ساڵح که دوعای بۆ
بکات یان سه ده قه ی جاریه که له دوایی خۆیی ماوه ته وه یان عیلمێک که له
دوایی خۆیی خه ڵک ئیستیفاده یان لێ کردوو بێت .




امام ابن کثیر : له حه قیقه تدا ئه م کۆمه ڵه شته له کۆشش و هه وڵی خۆته ،
پێغه مبه رمان ده فه رموێت : " ان اطیب ما اکل
الرجل من کسبه و ان ولده من کسبه : ته بعه ن پاکترین شت که
ئینسان ده یخوات ئه وه یه که له ده ست ڕه نجی خۆیه تی و کوڕه که یی له ده
ست ڕه نجی خۆیه تی .




و سه ده قه ی جاریه وه کوو وه قف له ئه سه ری عه مه لی خۆیه تی . خوای گه
وره ده فه رموێت : انا نحن نحیی الموتی و نکتب
ما قدموا و اثارهم : ئێمه مردوان زیندوو ده که ینه وه وه ئه وه
یی که پێشتر ناردویانه و ئه سه ری عه مه له چاکه کانیشیان ئه نوسین .




و عیلمێک که له نێوان خه ڵکدا بڵاوی کردۆته وه و خه ڵک ئیقتدایی پێده کات
ئه وه ش له کۆشش و عه مه لی خۆیه تی ، پێغه مبه رمان ده فه رموێت :
من دعا الی هدی کان له من الاجرمثل اجور من تبعه
من غیر أن ینقص من اجورهم شیئا : هه ر که سێک هیدایه تی خه ڵک
بدات به قورئان و سوننه ت ، بۆ ئه ویش پاداشتی وه ک ئه وانه که شوێنی ده که
وون ، به بێ ئه وه یی له پاداشتیان که م بێته وه .




خوای ته عالا ده فه رموێت : یوم لا تملک نفس
لنفس شیئا : ڕۆژێک هه یه که که س ناتوانێ کارێک بۆ که سێکی که
بکات .




و ده فه رموێت : واخشوا یوم لا یجزی والد عن
ولده و لا مولود هو جاز عن والده شیئا : له و ڕۆژه ش بترسن هیچ
باوکێ تاوانی ڕۆڵه که ی هه ڵناگرێ و هیچ ڕۆڵه یه کیش شتێک له تاوانی باوکی
هه ڵناگرێت .




پێغه مبه ر به ئه مری خواه گه وره به ئه هله که یی خۆیی فه رموو :
أن اعملوا لا أغنی لکم من الله شیئا : عه مه لکه ن به ئه مری خواوو پێغه مبه رتان چونکو من ناتوانم یارمه تیتان
بده م له به رامبه ر خوا .




که واته ڕێگایی نه جات له قیامه ت ئینسان نه فسی خۆیی ڕاهێنێت له سه ر
ئیمان و عه مه لی ساڵح .




تێڕوانینی پێشه وایانی حه دیس




ئیمامی نه وه ووی له شه رحی سه حیحی موسلیم ، باب : " وصول ثواب الصدقه عن
المیت الیه " له شه رحی حه دیسی دایکی ئیمانداران که ڕیوایه تی کردوه :
پیاوێک هاته خزمه تی پێغه مبه ر ووتی : ئه ی ره سولی خوا دایکم له پڕا وه
فاتی فه رموو وه هیچ وه سیه تی نه کردوه به ڵام وا بزانم ئه گه ر مه جالی
هه بوایه وه سیه تی ده کرد له باره یی سه ده قه ، ئایا من له لایه ن ئه وو
سه ده قه یی بۆ بکه م پێی ده گات ؟ پێغه مبه ر فه رمووی : به ڵێ ! له م حه
دیسه بۆمان ڕوونه که سه ده قه بۆ مه ییت ده بێت و سوودی هه یه بۆیی و عوله
ما به م ئه مره ئیجماعیان هه یه ، و به ده لیلی شه رعی خێری دووعا و قه رز
دانه وه ی پێی ده گاته وه ، وه حه ج کردنیش بۆ مردوو جایزه ، به ڵام قه ولی
ناسراوو که خوێندنی قورئان به مردوو ناگات .




له شه رحی حه دیس ابن عباس ده فه رموێت : پێغه مبه ر له که ناری قه بره
کانی مه دینه ڕێی ده کرد که ده یفه رموو : سڵاوتان لێ بێت ئه ی ئه هلی قه
بر ، خوا ئێمه ش و ئێوه ش عه فوو کات ، ئێوه ڕابردوویی ئێمه ن وه ئێمه ش به
دوایی ئێوه دا دێین . ترمذی به سه نه دی سه حیح ئه نوسێت ئه م حه دیسه ده
لیله بۆ ئه وه یی که کاتێک مرۆڤێک دوعا و ئیستغفار ده کات بۆ مردوویه ک
دوعاکه ده چێت بۆ مردوه که وه بۆ خۆشی ، دوعاکانی قورئانیش به هه مان شێوه
ن ، وه کوو :




خوایی گه وره ده فه رمێت : ربنا اغفرلنا و
لاخواننا الذین سبقونا بالایمان : خوایه ئێمه و براکانمان که له
دینداری پێشمان که وتوون عه فوومان که .




وه ده فه رموێت : فاستغفر لذنبک و للمومنین
: بۆ گوناهه کانتان و گوناهی ئیمانداران داوایی عه فوو که ن.




له م حه دیس و ئایه تانه دا ڕوونه که دووعا بۆ مردوو سودی هه یه و ئیختلافی
تێدا نیه به ڵام له خۆندنی قورئان به سه ر مردوودا جایز نیه وه نه هاتووه .




ئیمامی شه وکانی له شه رحی مونته قی ئه فه رموێت : قه ولی ناسراوو له مه
زهه بی ئیمامی شافعی و یاره کانی ئه وه یه که خێری خوێندنی قورئان ناگات به
مردوو .




یه کێکی که له ئه دیله کان که قورئان خوێندن نابێت بۆ مردوو ئه وه یه که
پێغه مبه ر ده فه رموێت : اقرءوا سورة البقرة
فی بیوتکم و لا تجعلوها قبورا : سووره تی به قه ره له ماڵه
کانتان بخوێنن وه خانووه کانتان مه که ن به قه بر .




وه ده فه رموێت : صلوا فی بیوتکم و لا تتخذوها
قبورا : له خانووه کانتان نوێژی سوننه ت بکه ن وه مه یان که ن
به قه بر .




ئه گه ر قورئان خۆندن سوودی هه بوایه بۆ مردوو خویندنی به سه ر قه بره
کاندا جایز ده بوو و پێغه مبه ر بۆ ئیمانداران زۆر دڵسۆز و ڕه ووفه . نه
یده فه رموو خانوه کانتان مه که ن به قه بر به ڵکوو قورئان و نوێژیان تێدا
بکه ن . به م ده لیلانه یه ک حه دیس به سه نه دی سه حیح ، حه سه ن و مه
قبول له پێغه مبه ر ڕیوایه ت نه بووه وه له ته مه نی موباره کی قورئانی نه
خوێندوه له سه ر قه بران ، له کاتێکا پێغه مبه ر ده چوه سه ر قه بران وه سه
حابه کانی فێر ده کرد که چی بکه ن .




تێڕوانینی هندێک له مه زاهیبی فقهی ئه هلی سوننه ت .




1- مه زهه بی ئیمامی ابو حنیفه :




تیلاوه تی قورئان به سه ر قه بره کاندا لایی ئیمامی ابو حنیفه ، مالکی ،
احمد ،مه کرووه ،چونکوو له بیدعه وه سه رچاوه یی گرتوه .




2- مه زهه بی ئیمامی شافعی :




ئیمامی شافعی به ئیستیدلال به م ئایه ته : و
أن لیس للانسان الا ما سعی وه حه دیسی :
إذا مات ابن ادم انقطع عمله الا من ثلاث
ده فه رموێت : خێری تیلاوه تی قورئان به مردوو ناگات .




ابن نحوی شافعی له شه رحی مینهاج ئه نووسێت : قه ولی مه شهوور له مه زهه
بی ئێمه دا خێری تیلاوه تی قورئان به مردوو ناگات .




پرسیاریان کرد له ئیمام عز بن عبدالسلام که ئایا قورئانێک که ده خوێنرێت
وه هه دیه یی ده که ن به مردوو پێی ده گات ؟ فه رمویی : خێری تیلاوه تی
قورئان تایبه ته به خوێنه ره که ی وه به که سی که ناگات .




3- مه زهه بی ئیمامی مالک :




شیخ ابو جسره له کتێبی " المدخل " ده فه رموێت : به ته کیدی خوێندنی قورئان
به سه ر قه بردا بیدعه یه وه هیچ سوننه ت نیه .




وه له " الشرح الصغیر " ده فه رموێت : به س دوعا و داوایی عه فوو بکه ن
بۆیان وه له مه رگیان عیبره ت وه رگرن .




4- مه زهه بی ئیمامی حنبل :




ئیمامی ئه حمه د : بۆ که سێک که قورئان ده خوێنێت به سه ر قه بردا با
بزانێت که بیدعه یه وه ده فه رموێت : سه حابه و تابعین و تابع تابعین عاده
تێکی وایان نه بووه وه دوورن له شتی وا .




قورئان نازڵ کراوه تا دڵه کان پاک کاته وه . وه ئه مره کانی ژیانمان بۆ
چاره سه رکات خوای گه وره ده فه رموێت : إن
هذا القران یهدی للتی هی أقوم و یبشر الموءمنین الذین یعلمون الصالحات أن
لهم أجرا کبیرا و أن الذین لا یوءمنون بالاخرة أعتدنا لهم عذابا الیما
: ئه م قورئانه به ره وو ڕێگایه ک ڕێنمونیتان ده کات که ڕێکترین ڕێگایه وه
موژده ده دات به وو ئیماندارانه یی که کاری چاکه ده که ن بۆ پاداشتێکی گه
وره وه بۆ ئه وانه ی که باوه ڕیان نیه به قیامه ت عه زابێکی ده ردناک هه یه
.



ئه م قورئانه په ند و ئامۆژگاریه و هه واڵی ئه مه تان دوای زه مه نێک بۆ
ڕوون ده بێته وه . عیباده تی خوا ئه بێت به شێوازه ی که خۆی فه رمویه تی
بکرێت . واته جایز نیه به بێ ده لیلی شه رعی عه مه لێک بکه یت بۆ عیباده تی
خوای گه وره وه هه ر که سێک به بێ ده لیل لێی وه رناگیرێت . له به ر ئه وه
ی خوای گه وره ئه رز و هه رچی له سه ریه تی بۆ مه سڵه حه تی کوڕانی ئادام
هێناویه تیه کایه وه هه مووی خستۆته ئیختیاری مرۆڤه کان که ده فه رموێت :
و سخر لکم مافی السموات و ما فی الارض جمیعا منه : وه ئه وه ی
له ئاسمان و ئه رزه موسو خه ری کردووه بۆتان .خوای گه وره ئه مانه ی دروست
کردوه تا ئیستیفاده یه کی چاکیان لێ بکرێت وه ئینسانی کردوه به خه لیفه له
سه ر ڕووی زه میندا به به رنامه یه کی تێر و ته سه ل







 الموضوع الأصلي : ئایا خێری خوێندنی قورئان به مردوو ده گات ؟ // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ROZHGAR




 

  
ئایا خێری خوێندنی قورئان به مردوو ده گات ؟ Empty2011-12-16, 02:42
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
ئایا خێری خوێندنی قورئان به مردوو ده گات ؟
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
به ڕێوه به ری گشتی
الرتبه:
به ڕێوه به ری گشتی
الصورة الرمزية
 
emran

البيانات
عدد المساهمات : 227
تاريخ التسجيل : 02/02/2011
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: رد: ئایا خێری خوێندنی قورئان به مردوو ده گات ؟   






::1444:






 الموضوع الأصلي : ئایا خێری خوێندنی قورئان به مردوو ده گات ؟ // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: emran




 

  
ئایا خێری خوێندنی قورئان به مردوو ده گات ؟ Empty2011-12-16, 02:51
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
ئایا خێری خوێندنی قورئان به مردوو ده گات ؟
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
...::|مدير العام|::...
الرتبه:
...::|مدير العام|::...
الصورة الرمزية
 
ibn islam

البيانات
عدد المساهمات : 6825
تاريخ التسجيل : 23/07/2010
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: رد: ئایا خێری خوێندنی قورئان به مردوو ده گات ؟   






سوباس كاك روزكار خواباداشتت بداته و






 الموضوع الأصلي : ئایا خێری خوێندنی قورئان به مردوو ده گات ؟ // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam




 


  
مواقع النشر (المفضلة)
 


  
الــرد الســـريـع
..

هام جداً: قوانين المساهمة في المواضيع. انقر هنا للمعاينة
الرد السريع
 


  
خــدمات المـوضـوع
 KonuEtiketleri كلمات دليليه
ئایا خێری خوێندنی قورئان به مردوو ده گات ؟ , ئایا خێری خوێندنی قورئان به مردوو ده گات ؟ , ئایا خێری خوێندنی قورئان به مردوو ده گات ؟ ,ئایا خێری خوێندنی قورئان به مردوو ده گات ؟ ,ئایا خێری خوێندنی قورئان به مردوو ده گات ؟ , ئایا خێری خوێندنی قورئان به مردوو ده گات ؟
 KonuLinki رابط الموضوع
 Konu BBCode BBCode
 KonuHTML Kodu HTMLcode
إذا وجدت وصلات لاتعمل في الموضوع او أن الموضوع [ ئایا خێری خوێندنی قورئان به مردوو ده گات ؟ ] مخالف ,, من فضلك راسل الإدارة من هنا
 

>




  

مواضيع ذات صلة