[center]چۆن وادەكەیت خەڵكی تۆیان خۆش بوێت ؟!
بێگومانم لەوەی هەر یەكێك لە ئێمە حەز ئەكات خەڵك خۆشی بوێت كەوایە بۆ ئەوەی خەڵك تۆیان خۆش بوێت وە هەمیشە تامەزرۆی بینینت بن و خۆشحاڵ بن بە هاوڕێیەتی و دۆستایەتیت , ههوڵ بده ئەم خاڵانەی خوارە جێ بەجێ بكە :
1. هەمیشە با زەردەخەنە لەسەر لێوت بێت ، بەشێوەیەكی گشتی خەڵكی عاشقی كەسانی ڕووخۆش و دەم بە پێكەنینن ، بەپێچەوانەوە لە كەسانی عەبوس و ڕووگرژ و مۆن دوردەكەونەوە ، كاتێك تۆ زەردەخەنەیەك دەكەیت ئەوە بزانە كەتۆ هەستی شادی بۆ بەرامبەرەكەت دەنێریت .
2. هەوڵبدە لە قسەكردنتدا باسی لایەنە باش و چاكەكانی خەڵكی بكە ، وە هیچ كات بە دوای خاڵە لاواز و ناشیرینیەكانی بەرامبەردا مەگەڕێ و مەیكە بە بابەتی گفتوگۆكانت ، وە هەمیشە هەوڵبدە جوانیەكانی بەرامبەرەكەت ببینی و پێیان بڵێ ، بەڵام لێرەدا ئاگاداربە با قسەكانت زیادەڕەوی تێدا نەبێت و نەچێتە شێوەی پیاهەڵدانەوە!.
3. لە نێوان خۆت و كەسانی دەوروبەرتدا بە دوای خاڵی هاوبەشدا بگەڕێ و هەوڵبدە بیدۆزیتەوە ، وەهەمیشە بەدوای هاوڕێیەكدا بگەڕێ كە لەڕووی تەبع و سەلیقەوە لەگەڵ تۆدا هاوسەنگ بێت ، نەك جیاوازییەكی زۆر لە نێوانتاندا هەبێت.
4. با هەمیشە پاك و خاوێن بیت و جلوبەرگەكەت با بە تەرتیب و ئوتو كراو بێت ، لەم بارەیەوە ئەوەت بیر نەچێت پۆشەكەكانت و مووی سەرت هەتا سادەتربن جوانتر دەردەكەون .
5. هەمیشە با بۆنت خۆش بێت ، چونكە بۆنی خۆش بۆ ناساندنی تۆ لای كەسانی دەوروبەر هەردەمێنێتەوە.
6. هەمیشە ڕاستگۆ بە و درۆ مەكە لەكاتی قسەكردندا ، چونكە درەنگ بێت یان زوو درۆیەكەت ئاشكرا دەبێت و سووك و خەجاڵەتی ناو دۆستان دەبیت .
7. هەرگیز لەناو خەڵكیدا باسی چاكی و تواناكانی خۆت مەكە ، چونكە هەرچۆنێك بیت خەڵك خۆی دەیبینێت ! ، ئەوەش بزانە ئەو كەسانەی زۆر باس لەخۆیان دەكەن ئەوە لە ناخیاندا هەست بە كەمی خۆیان دەكەن .
8. گوێ بۆ قسەی بەرامبەر بگرە و هەرگیز قسەی پێ مەبڕە ، زۆر باسی كێشەكانی خۆت بۆ كەسانی دەوروبەر مەكە بەجۆرێك بەرامبەر تووشی نائومێدی بكەیت ، هەمیشە گەشبین بە و ئیجابیانە بیر بكەرەوە و كاربكە ، چونكە دەوروبەر لە كەسانی ڕەشبین دووردەكەونەوە .
9. ئەگەر لەتواناتدا هەبوو یارمەتی هاوڕێكانت بدە ، چونكە ڕۆژێكیش دێت ئەوانیش هاوكاری تۆ دەكەن و فریات دەكەون .
10. زۆر قسە مەكە و لەكاتی قسەكردنتدا باقسەی خۆشی تێدا بێت بۆ هاوڕێكانت ، بۆئەوەی هەمیشە خۆشەویست بیت .