Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةأحدث الصورالتسجيلدخول


أختر لغة المنتدى من هنا

لەخوا بترسن واز لە گۆشتی یەكترخواردن بێنن

  
 
شاطر
 
  
لەخوا بترسن واز لە گۆشتی یەكترخواردن بێنن  Empty2012-01-20, 00:42
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
لەخوا بترسن واز لە گۆشتی یەكترخواردن بێنن
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
...::|مدير العام|::...
الرتبه:
...::|مدير العام|::...
الصورة الرمزية
 
ibn islam

البيانات
عدد المساهمات : 6825
تاريخ التسجيل : 23/07/2010
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: لەخوا بترسن واز لە گۆشتی یەكترخواردن بێنن    






لەخوا بترسن واز لە گۆشتی یەكترخواردن بێنن  Logoy-islamyakan

مامۆستایان
، خوشكان و برایان بۆ خوا كۆتایی بەم گۆشتی یەك خواردنە بێنن و لەگەڵ
شیعار و شەعائیرەكانی ئاینەكەتاندا ڕاستگۆ بن ،من لە





هەمووتانم بیستووە كە غەیبەت لە كەبائیرە و هاوشانی قەتڵ و زینایە ، چ
جای بوختان پەنا بەخوا !دەی ڕێ‌ بدەن بە سەلەفی و جیهادی و حیزبی و
بێلایەنەوە لێتان بپرسم ئەمەی ئێوە دەستان داوەتێ‌ و بەشێكی بەرچاو كاتی
خۆتان و ئێمەشتان پێوەگرتووە چیترە لە هەڵمەتێكی بەربڵاوی غەیبەت و بوهتان و
شەڕەجنێوێكی نا ئەقڵانی زیاتر ؟ ئەنجا پرسیارێكی دیكە لەم یەكتر كافركردن و
بەدێو و درنج و خائین و خۆفرۆش كردنەدا كێ‌ سودمەندە؟ قازانجی ئەم هەرایەی
ئێوە دەچێتە گیرفانی كێوە؟! توخوا كارەسات نیە ئاوا بەربوونەتە گیانی
یەكتر و وزە و تواناكانتان لە شەڕێكی بێمانای یەكتردا خەرج دەكەن؟ ئازیزان
لەم جۆرە شەڕانەدا گەورەكانی جیلی یەكەم لە عائیشە و عەلی و یارانیان
بەسەلامەت دەرنەچوون! ئێوە بە تەمای چین ؟ ئەی ناكرێ‌ بە ئارامی لە سێیەكی
كۆتایی شەوێكدا و نزیك لە خوا كە هاتۆتە ئاسمانی دنیا بەسەر بەرماڵی
تەوبەیەكەوە دانیشن و دوور لە هەموو ناونیشان و لەخۆگۆڕان و تەن تەنە و عەن
عەنەیەك خۆتان وەك خۆتان ببینن و گوناه و سەركێشیەكانتان بۆ خواكەتان
بخەنە ڕوو و لەیەك بە یەكیان داوای لێبوردنی خوایی بكەن"بە خوا كارێك لەمە
باشتر نیە بیكەن و گەر جاهو جوانیتان دەوێ‌ تۆبەكاران جوانترین مەخلوقەكانی
خوان" لەمە زیاتر ئەم تینوێتی و برسێتی یە بە خوێن و گۆشتی یەكتر بە
ئەنجامێكتان ناگەیەنێ‌ ، خەسارۆمەندی دنیا و عوقبا نەبێ‌ و دەستخۆشی
درۆزنانەی هەوادارێكتان لە فەیسبوك و نێتدا فریوتان نەدا ، چوون ئەوەی
ئاگری ئەم فیتنەیە خۆش بكا لە قاتڵ خراپترە و دوژمنە دوژمنی هەموولا ،
بەخوا مامۆستاینە من هەمووتانم خۆشدەوێ‌ و بەشەوقەوە گوێتان لێدەگرم و
لەزەتی ئیمانیش دەبەم تا ئەوێ‌ كە دەس دەكەنە زەمی یەكتر و تانە و تەشەر ،
ئیتر لەوێوە لە نەزەرمدا بچوك دەبنەوە و لێم دوور دەكەونەوە تا بۆ ئەو
ساتانە شوێنتان لە ناو ڕۆحمدا تەڵخ و كاڵ دەبێتەوە و لە دەمتان دەترسم ،
سوێندیشتان بۆ دەخۆم لەمەدا مەبەستم هەمووتانە وەكو یەك ، جا مامۆستاینە
بیر لە حاڵی ئێمە و ئەوانە بكەنەوە كە پەروەردەی ئێوەن و لەژێر
كاریگەریتاندان چی بكەین و هەڵوێستمان چی بێت كە دەتان بینین بۆ خاتری شتێ‌
لە نەفسی خۆتاندا پاساوی شەرعی بۆ ئەم هەموو گۆشت خواردن و ئێسقان
شكاندنەی یەكتریش دێننەوە ، توخوا ئێوە وەڵامێكتان بۆ ئەم كردەوانەتان لە
دیوانی خوادا هەیە ! ئەمەی ئێوە دەیكەن بیانویەكی هەیە؟شەرعیە؟ خوا پێی
ڕازیە؟! ئەی ئەو هەموو حیكایەتی حیلم و ئارامگریەی مێژووی ئیسلامی كە بۆ
ئێمەتان دەگێڕایەوە لە كوێی ئەمەدایە كە دەیكەن؟ من وەك بابایەكی ئیسلامی
حەز دەكەم ئەوەش بڵێم كە زەڕەیەك قەناعەتم بەو نەزەریەی موئامەرەیە نیە كە
پارتی و فڵان دەزگای موخابەرات ئەم شەڕەی لەناو ئیسلامیەكاندا بەرپاكردووە!
كە ئێوە لەسەر پێن بۆ پەلاماردانی یەكتر و هەریەكە و سەدان دۆسیەتان لە
غەیبەت و بوختان و تاوان بۆ براكەی دروست كردووە! كوا كارێك بۆ ئەمن و
ئیستخباراتی ئەم و ئەو ماوەتەوە بیكات ، من دەردە دڵم زۆرە بەڵام هەر ئەوەی
بەسودە كە بۆ خوا لەخوا بترسن و واز لەم تیرۆركردنەی كەسایەتی یەكتر بێنن
،با ئیسلامەكەش بەهۆی ئێوەوە نەبێتە پەن تا خوا هەموومان نەكاتە پەن!!


کوردی نیوز:- بێستون ژاڵەیی






 الموضوع الأصلي : لەخوا بترسن واز لە گۆشتی یەكترخواردن بێنن // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam




 


  
مواقع النشر (المفضلة)
 


  
الــرد الســـريـع
..

هام جداً: قوانين المساهمة في المواضيع. انقر هنا للمعاينة
الرد السريع
 


  
خــدمات المـوضـوع
 KonuEtiketleri كلمات دليليه
لەخوا بترسن واز لە گۆشتی یەكترخواردن بێنن , لەخوا بترسن واز لە گۆشتی یەكترخواردن بێنن , لەخوا بترسن واز لە گۆشتی یەكترخواردن بێنن ,لەخوا بترسن واز لە گۆشتی یەكترخواردن بێنن ,لەخوا بترسن واز لە گۆشتی یەكترخواردن بێنن , لەخوا بترسن واز لە گۆشتی یەكترخواردن بێنن
 KonuLinki رابط الموضوع
 Konu BBCode BBCode
 KonuHTML Kodu HTMLcode
إذا وجدت وصلات لاتعمل في الموضوع او أن الموضوع [ لەخوا بترسن واز لە گۆشتی یەكترخواردن بێنن ] مخالف ,, من فضلك راسل الإدارة من هنا
 

>




  

مواضيع ذات صلة