بۆ
یه‌که‌مجار که‌ناڵێکی ئاسمانی کوردی تایبه‌ت به‌منداڵان له‌هه‌رێمی
کوردستان به‌ناوی (پێلستانک )له‌لایه‌ن دوو بازرگانه‌وه داده‌مه‌زرێت و
بریاره له به‌رواری 16 که رۆژی جیهانی منداڵانه په‌خشی ئاسایی ده‌ست پێ
بکات .
عه‌بدولکه‌ریم
گه‌یلانی راوێژکاری راگه‌یاندنی که‌ناڵی پێلستانکی منداڵان راگه‌یاند:
که‌ناڵه‌که یه‌که‌مین که‌ناڵی کوردی تایبه‌ت به‌منداڵانه‌و له‌لایه‌ن دوو
بازرگانه‌وه ،عه‌بدوڵڵا گه‌یلانی که کورده‌و عادل عه‌بدولفه‌تاح
به‌ره‌گه‌ز ئوردنی پاڵپشتی ده‌کرێت و ته‌واوی به‌رنامه‌کانی تایبه‌ته
به‌منداڵان به‌سه‌رجه‌م له‌هجه کوردییه‌کانیش به‌رنامه‌ی ده‌بێت که
له‌ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و چێکی ده‌که‌ین .
راوێژکاره‌که
ی راگه‌یاندنی که‌ناڵی پێلستانکی گوتیشی : ئۆفیسی سه‌ره‌کی که‌ناڵه‌که
له‌شاری دهۆکه‌و له هه‌ردوو شاری سلێمانی و هه‌ولێریش سه‌رقاڵێ
کردنه‌وه‌ی ئۆفیسین و کادرمان هه‌یه، کارکردنی که‌ناڵه‌که‌ش له‌سه‌ر
بنه‌مای کۆمه‌ڵێک بیرۆکه‌ی جوانه که له‌شاره‌زایانی ئوردنی وه‌رگیراوه.
گه‌یلانی
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد: که‌ناڵه‌که مۆڵه‌تی ره‌سمی له‌لایه‌ن حکومه‌تی
هه‌رێمه‌وه بۆ وه‌رگیراوه‌و هیچ هاوکاریه‌کیشمان له‌لایه‌ن حکومه‌ت و
رێکخراو و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کان بۆ وه‌رنه‌گرتوه و داواشمان
نه‌کردوه ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ رێکخراوه‌کان باش
ده‌بێت و حه‌ز به هه‌ماهه‌نگی و له‌یه‌ک نزیک بونه‌وه ده‌که‌ین.
سه‌باره‌ت
به‌به‌رنامه‌کانی که‌ناڵه‌که‌ش عه‌بدولکه‌ریم گه‌یلانی
رایگه‌یاند:به‌رنامه‌کان زیاتر په‌روه‌رده‌یین و به‌نیازین گرنگیه‌کی زۆر
گه‌وره به په‌روه‌رده‌و فێرکردنی منداڵان بده‌ین و هه‌رچیه‌کیش
په‌یوه‌ندی به مناڵان و چالاکی منداڵانه‌وه هه‌بێت جێی بایه‌خی ئێمه
ده‌بێت .
ئه‌و
راوێژکاره راشیگه‌یاند: که‌ناڵه‌که له‌ئێستادا په‌خشی ئه‌زمونی ده‌کات و
له رۆژی 16 که رۆژی جیهانی منداڵانه په‌خشی ئاسایی خۆی ده‌ست پێده‌کات
و بیست و چوار کاتژمێری به‌رده‌وام په‌خش ده‌کات.
شایانی باسە که‌ناڵی ئاسمانی پێلستانک له‌سه‌ر مانگی ده‌ستکردی نایل سات به فریکۆنسی 10873په‌خش ده‌کات .