Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةأحدث الصورالتسجيلدخول


أختر لغة المنتدى من هنا

 

 بەسەرھاتێکی کاریگەرو سەرنجڕاکێش!!!!

اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
ROZHGAR
به ڕێوه به ری گشتی
به ڕێوه به ری گشتی
ROZHGAR


عدد المساهمات : 240
تاريخ التسجيل : 20/10/2011

بەسەرھاتێکی کاریگەرو سەرنجڕاکێش!!!! Empty
03022012
مُساهمةبەسەرھاتێکی کاریگەرو سەرنجڕاکێش!!!!

[center]
بەسەرھاتێکی کاریگەرو سەرنجڕاکێش : ئەو ئافرەتەی تەنھا بە قورئان قسە دەکات.

بەڵگە نەویستە کە ھەرکەس دەست بە ئاینی ئیسلامەوە بگرێت و بە ملکەچییەوە فرمانەکانی پەروەردگار جێ بە جێ بکات خودای گەورە بەرزی دەکاتەوە و پلەو پایەی مەزنی پێ دەبەخشێت و لە دونیا و لە دواڕۆژدا ڕوو سوور و سەر بڵندی دەکات . ئەمەی خوارەوەش بەسەرھاتی یەکێک لە شێرە ژنانی ئیسلامە کە چۆن دەستی بە قورئانی پیرۆزەوە گرتووە .

تێکۆشەرێکی ...خواپەرست ( عەبدوڵڵای کوڕی موبارەک ) دەڵێت : بۆ حەجکردن چووم بۆ ماڵی خودا و سەردانی گۆڕی پێغەمبەر ( درودی خوای لەسەر بێت ) ، لە کاتێکدا کە لە ڕێگادا بووم بۆ گەڕانەوە ، ڕەشاییەکم بینی لە بەردەممدا ، کە لێی نزیک بوومەوە زانیم کە پیرە ژنێکە ، پێم وت : سەلام و ڕەحمەت وبەرەکەتی خودات لەسەر بێت .
وتی : ( سَلَامٌ قَوْلاً مِّن رَّبٍ رَّحِيمٍ) . واتە : لەگەڵ سڵاو دا لە پەروەردگارێکی میھرەبانەوە .
پێم وت : ڕەحمەتی خودات لێ بێ چی دەکەیت لەم شوێنەدا ؟
وتی : ( مَن يُضْلِلِ اللهُ فَلَا هَادِىَ لَهُ ) . واتە: ئەوەی خودا گومڕای بکا ، کەس ناتوانێت ببێتە ھۆی ھیدایەت دانی .
ئیتر زانیم کە ڕێگای لێ تێک چووە .
وتم پێی: دەتەوێ بۆ کوێ بچیت ؟
وتی : ( سُبْحَانَ الَّذِى أَسْرَى بِعَبْدِهِ لَيْلَا مِّنَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِلَى الْمَسْجِدِ الْأَقْصَا) . واتە : پاکی و بێگەردی و ستایش بۆ ئەو زاتەی کە شەوڕەویی کرد بە بەندەی خۆی ، لە مزگەوتی حەڕام بۆ مزگەوتی ئەقسا .
بۆم دەرکەوت کە دەیەوێت بۆ ( بیت المقدس ) بچێت .
پێم وت : ئەی لە کوێوە دێیت ؟
وتی : ( وَ لِلَّهِ عَلَى النَّاسِ حِجُّ الْبَيْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلَيْهِ سَبِيلاً) . واتە : خودای گەورە لەسەر خەڵکی بڕیار داوە حەج و سەردانی کەعبە بکەن ، بە تایبەت ئەوانەی کە توانایان ھەیە .
تێگەیشتم کەلە حەج گەڕاوەتەوە .
پێم وت : چەند ڕۆژە لێرە دای ؟
وتی : (ثَلَاثَ لَيَالٍ سَوِيًّا ) . واتە : سێ شەوی تەواو .
وتم : ھیچ خواردنت پێ نابینم کە بیخۆیت .
وتی : ( هُوَ يُطْعِمُنِى وَ يَسْقِينِ ) . واتە : ئەوە ( خودای گەورە ) کە خۆراک و خواردنەوەم پێ دەبەخشێت .
پێم وت : ئەی بەچی دەستنوێژ دەگریت ؟
وتی : (فَلَمْ تَجِدُواْ مَاءً فَتَيَمَّمُواْ صَعِيدًا طَيِّبًا ) . واتە : ئاوتان دەست نەدەکەوت ، ئەوا تەیەموم بکەن بە خاکێکی پاک .
وتم : من خواردنم پێیە ئەگەر نان ئەخۆیت ؟
وتی : ( ثُمَّ أَتِيُّواْ الصِّيَامَ إِلَى الَّيْلِ ) . واتە : لەوەو دوا ڕۆژوەکەتان ببەنە سەر تا شەو دادێت .
وتم : خودا شکاندنی ڕۆژووی ڕێگە داوە بۆمان لەسەفەر دا .
وتی : ( وَ أَن تَصُومُوا خَيْرٌ لَّكُمْ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ ). واتە : بێگومان ئەگەر بەڕۆژوو بن چاکترە و پاداشتی زۆرترە ئەگەر بزانن .
پێم وت : ئەی بۆ وەک چۆن من قسەت لەگەڵ دا دەکەم ، تۆش ئاوەھا قسە ناکەیت ؟
وتی : ( مَّا يَلْفِظُ مِن قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ ) . واتە : ھەر قسەیەکی لە دەم دەرچێت خێرا چاودێرێکی ئامادە تۆماری دەکات .
وتم : تۆ لەچی ھۆزێکیت ؟
وتی : ( وَلَا تَقْفُ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ إِنَّ السَّمْعَ وَالْبَصَرَ والْفُؤَادَ كُلُّ أُوْلَاءِكَ كَانَ عَنْهُ مَسؤُلًا ) . واتە : لە شتێک مەدوێ کە زانست و زانیارییت دەربارەی نی یە ، چونکە بە ڕاستی دەسگاکانی بیستن و بینین و تێگەیشتن ھەر ھەمووی بەرپرسیارە لە بەرامبەرییەوە .
پێم وت : ھەڵەم کرد ، داوای لێ بوردنت لێ دەکەم .
وتی : (قَالَ لَا تَثْرِيبَ عَلَيْكُمُ الْيَوْمَ يَغْفِرُ اللهُ لَكُمْ) . واتە : وتی ئەمڕۆ ھیچ سەرزەنشتێکتان لەسەر نی یە ، خوا لێتان خۆش بێ .
وتم : ئایا دەتەوێت بتخەمە سەر حوشترەکە و بگەیتەوە بە کاروانەکەت ؟
وتی : ( وَمَا تَفْعَلُواْ مِنْ خَيْرٍ يَعْلَمْهُ اللهُ) . واتە : ھەر خێر و چاکەیەک ئەنجام بدەن خوا پێی دەزانێت و ئاگادارە لێی .
منیش ئەم حوشترەمم بۆ دانیشاند ...
وتی : ( قُل لٍَلْمُؤْمِنينَ يَغُضُّواْ مِنْ أَبْصَارِهِمْ ) . واتە : بە ئیماندارانی پیاو بڵێ کە چاویان بپارێزن .
منیش چاوم پاراست لێی و پێم وت : سواربە ، کە ویستی سەرکەوێت ، حوشترەکەم ڕای کرد و ڕانەوەستا ، جلەکانی دڕا.
وتی : ( وَمَا أَصَابَكُم مِّن مُّصِيبَةٍ فَبِمَا كَسَبَتْ أَيْدِيكُمْ ) . واتە : ھەر بەڵا و نەھامەتییەکتان بەسەر دێت ، دەرەنجامی کاروکردەوەی خۆتانە.
پێم وت : ئارام بگرە تا عاقڵی دەکەم .
وتی : ( فَفَهَّمْنَاهَا سُلَيْمَانَ ) . واتە : کێشەکانمان لە سولەیمان گەیاند .
حوشترەکەم ھێمن کردەوە و ، پێم وت : سوار بە .
وتی : ( سُبْحَانَ الَّذِى سَخَّرَ لَنَا هَذَا وَمَا كُنَّا لَهُ مُقْرِنِينَ * وَإِنَّا إِلَى رَبِّنَا لَمُنقَلِبُونَ) . واتە : ستایش و بەرزی و بێگەردی بۆ ئەو زاتەی کە ئەمەی بۆ ڕەخساندووین ، ھەرگیز ئێمە نەماندەتوانی رامیان بێنین . بێگومان ھەر بۆ لای پەروەردگارمان دەگەڕێینەوە .
عبدوڵڵا وتی : جڵەوی حوشترەکەم گرت و ، بەخێرایی دەڕۆیشتم و ھاوارم دەکرد .
وتی : ( وَاقْصِدْ فِى مَشْيِكَ وَاغْضُضْ مِن صَوْتِكَ ) . واتە : لە ڕۆیشتن دا مامناوەندیانە بڕۆ ، بەرەو ئامانجێکی چاک ھەنگاو بنێ ، بە دەنگی ھێواش و لەبار گفتوگۆبکە و بدوێ .
ئیتر منیش ھێواش ھێواش دەڕۆیشتم و ، بە دەنگی نزم شیعرم دەگوت .
وتی : ( فَاقْرَءُواْ مَا تَيَسَّرَ مِنَ الْقُرْءَانِ ) . واتە : چەندتان توانیوەو چۆنتان بۆ لوا قورئان بخوێنن و دەوری بکەنەوە .
پێم وت : تۆ خێرێکی باشت پێ دراوە .
وتی : ( وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّا أُولُواْ الْأَلْبَابِ) . واتە : بێجگە لە ژیر و ھۆشمەندەکان کەسانی تر لەو بەھرەیە تێناگەن و قەدری نازانن .
کاتێک کەمێک بردم ... پێم وت : ئایا مێردت ھەیە ؟
وتی : ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ ءَامَنُوا لَا تَسْئَلُواْ عَنْ أَشْيَآءَ إِن تُبْدَ لَكُمْ تَسُؤْكُمْ) . واتە : ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە ، پرسیار مەکەن لە ھەندێک شت ، کە ئەگەر روون بکرێتەوە و فەرزبکرێت لەسەرتان سەغلەتتان دەکات .
بێ دەنگ بووم و ئیتر ھیچ قسەم نەکرد ھەتا گەیاندمەوە بە کاروانەکەی . پێم وت : ئەوە کاروانەکەیە و ، تۆ کێت ھەیە تێیدا ؟
وتی : ( الْمَالُ وَالْبَنُونَ زِينَةُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ) . واتە : ماڵ و سامان و نەوە ، زینەت و جوانین بۆ ژیانی دنیا .
زانیم کە چەند منداڵێکی ھەیە . پێم وت : چەند کوڕت ھەیە ؟
وتی : (سَيَقُولُونَ ثَلَاثَةٌ). واتە : دەڵێن سیانن .
وتم : ئێوە ئیشتان چی بوو لە حەج ؟
وتی : ( وَعَلَامَاتٍ وَبِاْنَّجْمِ هُمْ يَهْتَدُونَ ) . واتە : ھەروەھا نیشانەی زۆر و زەبەندی لە زەوی دا دابینکردووە ، بەھۆی ئەستێرەکانەوە خەڵکی ڕێڕەوی خۆیان بدۆزنەوە .
تێگەیشتم کە چاوساغی ڕێبوارەکانە ، گەیاندمە گومەز و کۆشکەکان . وتم : ئەمە گومەزەکانە کێت ھەیە لێرەدا ؟
وتی : ( وَاْتَّخَذَ اللهُ إِبْرَاهِيمَ خَلِيلًا ) . واتە : خوای گەورە ئیبراھیمی کردۆتە خۆشەویست و ڕێزداری خۆی .
( وَكَلَّمَ اللهُ مُوسَى تَكْلِيماً) . واتە : خوای گەورە خۆی لەگەڵ موسادا گفتوگۆی یەکسەری ئەنجام داوە .
(يَا يَحْيَى خُذِ الْكِتَابَ بِقُوَّةِ) . واتە : ئەی یەحیا ، کتێبی ( تەورات) بە توندی بگرە و پابەندی بە.
بانگی کرد : ئەی ئیبراھیم .. موسا .. یەحیا ..!
چەند لاوێک وەک مانگ ھاتن بۆ لای و ، دەستیان ماچ کرد و دوای ئەوەی لە دانیشتن تێر بووم لەلای .
وتی : ( فَاْبْعَثُواْ أَحَدَكُم بِوَرِقِكُمْ هَذِهِ إِلَى الْمَدِينَةِ فَلْيَنظُرْ أَيُّهَآ أَزْكَى طَعَامًا فَلْيَأْتِكُم بِرِزْقِ مِنْهُ) . واتە : یەکێکتان بنێرن با ئەم پارە زیوەتان ببات بۆ شار و سەرنج بدات ، بزانێ کێ خۆراکی خاوێنی ھەیە ، با ھەندێکتان بۆ بکڕێ و بۆتان بێنێ .
یەکێکیان چوو ، خواردنی کڕی و خستیە بەردەمی من .
وتی : ( كُلُواْ وَاْشْرَبُواْ هَنِيئَا بِمَآ أَسْلَفْتُمْ فِى الْأَيَّامِ الْخَالِيَةِ ) . واتە : بخۆن و بخۆنەوە نۆشتان بێت ، بەھۆی دەستپێشکەریتان لە ڕۆژگاری ڕابردوودا .
خۆی پارویەکی خستە دەمیەوە ..
وتی : (وَجَآءَتْ سَكْرَةُ الْمَوَتِ بِالْحَقِّ ذَلِكَ مَا كُنْتَ مِنْهُ تَحِيدُ ) . واتە : مردن و ئازارەکانی یەخەت پێ دەگرێت ، ئەمە بەسەرھات و ڕووداوێکە خۆتت لێ لادەداو پەنات لێدەگرت .
دوای ئەوەی ئەم ئایەتە پیرۆزەی خوێندەوە کەوتە گیاندان و مرد .
عبدوڵڵای کوڕی موبارەک دەڵێ : پاشان لە خەوم دا بینیم ، لێم پرسی ئێستا حاڵت چۆنە ؟
وتی : (إِنَّ الْمُتَّقِينَ فِى جَنَّاتِ وَنَهَرٍ * فِى مَقْعَدِ صِدْقٍ عِندَ مَلِيكٍ مَّقْتَدِرِ) . واتە : پارێزگاران و خواناسان لەناو باخ و ڕووبار و تاڤگەکاندا ژیانی پڕ بەختیاری و کامەرانی ھەمیشەیی دەبەنە سەر .. لە خزمەت پاشای بە دەسەڵات و ، کۆبوونەوەی خۆشیان بۆ ساز دەکات ، تا تیایدا زیاتر و زۆرتر شادمان و خۆشنوود ببن .

تێبینی : بەداخەوە ئێمەی موسڵمانان زۆر کەمتەرخەمین بەرامبەر بە قورئان و فەرموودەکانی پێغەمبەرمان ، کەممان ھەیە شارەزاییمان دەربارەیان ھەبێت ، ھیوادارم ئەم بەسەرھاتە ببێتە وەرچەرخانێک بۆ ھەموو خوشک و برایانمان تاکو زیاتر ڕوو لە خوێندنەوەو خۆشارەزاکردن بکەن لە ھەموو بوارەکانی ژیان بەگشتی و ئاینی ئیسلام بە تایبەتی .
تێبینی ٢ : ئەو ئایەتە پیرۆزانەی کە لە بەسەرھاتەکە ھاتوون لەم سورەتانەی خوارەوەن بەپێی ڕیزبەندی :
1- سورة يس اية 58.
2- سورة الاعراف اية 186.
3- سورة الاسراء اية 1 .
4- سورة آل عمران اية 97 .
5- سورة مريم اية 10 .
6- سورة الشعراء اية 79 .
7- سورة النساء اية 43 .
8- سورة البقرة اية 187 .
9- سورة البقرة اية 184 .
10- سورة ق اية 18 .
11- سورة الاسراء اية 36 .
12- سورة يوسف اية 92 .
13- سورة البقرة اية 197 .
14- سورة النور اية 30 .
15- سورة الشورى اية 30 .
16- سورة الانبياء اية 79 .
17- سورة الزخرف اية 13 .
18- سورة لقمان اية 19 .
19- سورة المزمل اية 20 .
20- سورة البقرة 269 .
21- سورة المائدة اية 101.
22- سورة الكهف اية 46 .
23- سورة الكهف اية 22 .
24- سورة النحل اية 16 .
25- سورة النساء اية 125 .
26- سورة النساء اية 164 .
27- سورة مريم اية 12 .
28- سورة الكهف اية 19 .
29- سورة الحاقة اية 24 .
30- سورة ق اية 18 .
31- سورة القمر اية 54-55 .

سەرچاوە : کتێبی ئافرەتانێکی چاکەکار لە مێژووی ئیسلام دا .
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
مُشاطرة هذه المقالة على: reddit

بەسەرھاتێکی کاریگەرو سەرنجڕاکێش!!!! :: تعاليق

لا يوجد حالياً أي تعليق
 

بەسەرھاتێکی کاریگەرو سەرنجڕاکێش!!!!

الرجوع الى أعلى الصفحة 

صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
منتديات حلبجةنت :: روداوبه سه رهاته كانی ژیان-
انتقل الى: