Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةمكتبة الصورس .و .جبحـثالتسجيلدخول
أختر لغة المنتدى من هنا

ئایا قورئان كوردی ئه‌نفال كرد؟ مانای ئه‌نفال له‌ قورئاندا

  
 
شاطر
 
  
2012-03-11, 13:26
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
ئایا قورئان كوردی ئه‌نفال كرد؟ مانای ئه‌نفال له‌ قورئاندا
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
...::|مدير العام|::...
الرتبه:
...::|مدير العام|::...
الصورة الرمزية
 

البيانات
عدد المساهمات : 6825
تاريخ التسجيل : 23/07/2010
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: ئایا قورئان كوردی ئه‌نفال كرد؟ مانای ئه‌نفال له‌ قورئاندا   






ئایا قورئان كوردی ئه‌نفال كرد؟ مانای ئه‌نفال له‌ قورئاندا

كوڕێكی كورد له‌ نه‌رویج سوره‌تی ئه‌نفالی له‌ قورئانی پیرۆز كرده‌وه‌‌و
سووتاندی، ئه‌م كاره‌ چه‌ندین جاره‌ به‌ شێوازی جۆراو جۆر دووباره‌
ده‌بێته‌وه‌، هه‌ندێكجار قورئان ده‌سووتێنن، هه‌ندێكجار ده‌ڵێن: ئیسلام
كوردی ئه‌نفال كرد، چه‌ندان قسه‌ی دیكه‌.

ئه‌وه‌ی تێبینیم كرد،
له‌ كاتی وتاره‌كانی هه‌ندێك له‌ مامۆستایانی ئایینی كه‌متر تواندرا
ئامانجه‌كه‌ بپێكێندرێت، چونكه‌ زیاتر خۆ تووڕه‌كردن بوو، ئێمه‌ش زیاتر
پێویستمان به‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌و چه‌مكه‌ روونبكه‌ینه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر
ئه‌و كه‌سه‌ی قورئانی سووتاندوه‌ یان پارچه‌ پارچه‌ی ده‌كات، ئه‌گه‌ر
كه‌سێكی وشیار بێت ئه‌وا به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌و كاته‌ بڕیار ده‌دات قورئان
تۆمه‌تبار بكات، كه مانای ئه‌نفال له‌ قورئان‌و كرده‌وه‌كانی ئه‌نفالی
به‌عسی یه‌ك مانا‌و مه‌فهوم بن.

جا بۆ به‌رچاوروونی هه‌موو لایه‌ك
حه‌ز ده‌كه‌م وشه‌ی ئه‌نفال له‌ قورئاندا مانا بكه‌ینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی
گه‌نج‌و لاوه‌ خوێنده‌واره‌كانمان چاك له‌ مانای تێبگه‌ن‌و، به‌
وشیارییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.

خوای گه‌وره‌ له‌
قورئانی پیرۆزدا سوڕه‌تێكی ناوناوه‌ (ئه‌نفال) هه‌روه‌ها له‌ یه‌كه‌م
ئایه‌تی سووڕه‌ته‌كه‌دا ده‌فه‌رمووێت: (يَسْأَلُونَكَ عَنِ الأَنْفَالِ
قُلِ الأَنْفَالُ لِلَّهِ وَالرَّسُولِ فَاتَّقُوا اللَّهَ وَأَصْلِحُوا
ذَاتَ بَيْنِكُمْ وَأَطِيعُوا اللَّهَ وَرَسُولَهُ إِنْ كُنْتُمْ
مُؤْمِنِينَ ).
ئه‌نفال له‌ زمانی عه‌ره‌بیدا جه‌معه‌‌و كۆی (نفل)ه‌،
ئه‌ویش واته‌: شتێكی زێده‌، له‌ قورئانی پیرۆزیشدا ئه‌نفال به‌و ماڵه‌
ده‌گووترێت، كه‌ له‌ به‌ره‌ی جه‌نگ له‌ دوژمنه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كان به‌جێ
ده‌مێنێت‌و، تایبه‌ت به‌و كه‌سانه‌ نییه‌، كه‌ دوژمنه‌كه‌یان كوشتووه‌. جا
ئه‌و ماڵه‌ زیاده‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی موسڵمانان دابه‌ش ده‌كرێت، یان
ده‌درێته‌ هه‌ندێك كه‌سی زۆر چالاك له‌ مه‌یدانه‌كه‌دا یان له‌ شوێنی كاری
دیكه‌یدا، یان وه‌ك هاندانێك بۆ چاونه‌ترسی پێیان ده‌درێت.

بۆ ئه‌وه‌ی بیرۆكه‌كه‌ زۆر روونتر بێت ئه‌نفال له‌ه‌م چه‌ند خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ پێكهاتووه‌.
یه‌كه‌م: ده‌بێ‌ ماڵ بێت، واته‌ به‌ مرۆڤ ناگووترێت ئه‌نفال، كه‌ بچی
كه‌سێك به‌ پیر‌و منداڵه‌وه‌ زینده‌ به‌چاڵ بكه‌یت، چونكه‌ ئه‌وانه‌ مرۆڤن
ماڵ نینه‌.

دووه‌م: ده‌بێ‌ ماڵی كه‌سانێكی كافر بیت، به‌ڵام
هه‌موو كافرێك نا، چونكه‌ ماڵی كافران هیچ جیاوازی نییه‌ له‌گه‌ڵ ماڵی
موسڵمانان، كه‌ بردن‌و دزین‌و هه‌موو شتێكی لێ‌ حه‌رامه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌
به‌ ماڵی كافرێك ده‌گووترێت، كه‌ هاتبێته‌ شه‌ڕ‌و هێرشی كردۆته‌ سه‌ر
موسڵمانان‌و ده‌یه‌وێت له‌ناویان ببات.

سێیه‌م: ده‌بێ‌ ئه‌و ماڵه‌
له‌به‌ره‌ی جه‌نگ به‌جێ مابێت، واته‌ كافرێكی شه‌ڕوان ئه‌گه‌ر ماڵه‌كه‌ی
له‌ ماڵی خۆی دانا بێت پێێ‌ ناگووترێت ئه‌نفال، به‌ڵكو به‌و ماڵه‌ی
ده‌گووترێت، كه‌ له‌ به‌ره‌ی جه‌نگ لێی به‌جێ ماوه‌. بۆ نموونه‌ ئه‌و
ئایه‌ته‌ له‌ شه‌ری به‌در دابه‌زی، كه‌ دوور له‌ ئاوه‌انی‌و له‌ شوێنێكی
دوور‌و چۆڵ روویداوه‌.

چواره‌م: له‌ ماڵی جه‌نگیش ده‌بێ‌ زیاد بێت له‌وه‌ی به‌شی جه‌نگاوه‌رێكی موسڵمان به‌شی تێیدا ده‌كه‌وێت.

به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌دام كردی كافر نه‌بوون موسڵمان بوون، شه‌ڕوان نه‌بوون
منداڵ‌و پیر‌و ئافره‌ت‌و كه‌سی ساده‌ی بێ‌ تاوان بوون، ماڵ نه‌بوو مرۆڤ
بوون، له‌ به‌ره‌ی جه‌نگ نه‌بوون له‌ ماڵی خۆیان بوون.

بۆیه‌ ئه‌و
كارانه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ مانای ئایه‌ته‌كه‌ تێك ناكه‌نه‌وه‌،
به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ رژێمی به‌عسی شان به‌ شانی زوڵمكردنی له‌ گه‌لی كورد،
زوڵمی له‌ ئایینی پیرۆزی ئیسلامیش كرد، چونكه‌ به‌ كاره‌ دڕندانه‌كانی
مانا‌و مه‌فهوومی ئایه‌تێكی قورئانی شێواند، ئه‌وانه‌ش كه‌ تا ئێستاش
له‌به‌ر ناوی سووڕه‌تێكی قورئان ئیسلام تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، ئه‌وا یان
نه‌زانن یان زۆر دڵڕه‌ش‌و حاقیدن.

مامۆستا جه‌عفه‌ر گوانی









 الموضوع الأصلي : ئایا قورئان كوردی ئه‌نفال كرد؟ مانای ئه‌نفال له‌ قورئاندا // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam




 


  
مواقع النشر (المفضلة)
 


  
الــرد الســـريـع
 


  
خــدمات المـوضـوع
 KonuEtiketleri كلمات دليليه
ئایا قورئان كوردی ئه‌نفال كرد؟ مانای ئه‌نفال له‌ قورئاندا , ئایا قورئان كوردی ئه‌نفال كرد؟ مانای ئه‌نفال له‌ قورئاندا , ئایا قورئان كوردی ئه‌نفال كرد؟ مانای ئه‌نفال له‌ قورئاندا ,ئایا قورئان كوردی ئه‌نفال كرد؟ مانای ئه‌نفال له‌ قورئاندا ,ئایا قورئان كوردی ئه‌نفال كرد؟ مانای ئه‌نفال له‌ قورئاندا , ئایا قورئان كوردی ئه‌نفال كرد؟ مانای ئه‌نفال له‌ قورئاندا
 KonuLinki رابط الموضوع
 Konu BBCode BBCode
 KonuHTML Kodu HTMLcode
إذا وجدت وصلات لاتعمل في الموضوع او أن الموضوع [ ئایا قورئان كوردی ئه‌نفال كرد؟ مانای ئه‌نفال له‌ قورئاندا ] مخالف ,, من فضلك راسل الإدارة من هنا
 

>




  

مواضيع ذات صلة