Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةمكتبة الصورس .و .جبحـثالتسجيلدخول
أختر لغة المنتدى من هنا

سبه‌ی‌ رێگه‌ نادرێت ئۆتۆمبێلی‌ جام ره‌ش بچێته‌ هه‌ڵه‌به‌جه‌

  
 
شاطر
 
  
2012-03-15, 09:54
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
سبه‌ی‌ رێگه‌ نادرێت ئۆتۆمبێلی‌ جام ره‌ش بچێته‌ هه‌ڵه‌به‌جه‌
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
...::|مدير العام|::...
الرتبه:
...::|مدير العام|::...
الصورة الرمزية
 

البيانات
عدد المساهمات : 6825
تاريخ التسجيل : 23/07/2010
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: سبه‌ی‌ رێگه‌ نادرێت ئۆتۆمبێلی‌ جام ره‌ش بچێته‌ هه‌ڵه‌به‌جه‌    






به‌ناوی‌ خوای‌ گه‌وره‌
یاداشت نامه‌ی‌ زماره‌یه‌ك له‌ گه‌نجان و
دانیشتوانی‌ شارۆچكه‌ی‌ سیروان به‌بۆنه‌ی‌ یادی‌ كیمیابارانكردنی‌
هه‌ڵه‌بجه‌ و ده‌وروبه‌ری‌
بۆ رای‌ گشتی‌ و لایه‌نی‌ په‌یوه‌ندی‌ دار........
ئێمه‌
وه‌ك كۆمه‌ڵێك له‌ گه‌نجان و دانیشتوانی‌ سیروان له‌یادی‌ (24) ساڵه‌ی‌
كیمیابارانكردنی‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ و ده‌وروبه‌ریدا ده‌مانه‌وێت بایكۆتی‌
ئه‌و یاده‌ حیزبیه‌ بكه‌ین و به‌ شێوه‌یه‌كی‌ دیكه‌ ئه‌م یاده‌
بكه‌ینه‌وه‌، ده‌مانه‌وێت له‌م یاده‌دا رێگه‌ نه‌ده‌ین سه‌یاره‌ جام
تاریكه‌كانی‌ به‌رپرسانی‌ حیزبی‌ به‌ سیرواندا تێپه‌ڕن بۆ یادكردنه‌وه‌ی‌
ئه‌و یاده‌، چونكه‌ (24) ساڵه‌ به‌رپرسه‌كان مه‌گه‌ر به‌ تێپه‌ڕینیان به‌م
شاره‌دا بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ چاویان به‌م شاره‌ بكه‌وێت. رێگه‌ ناده‌ین به‌
تێپه‌ڕینیان به‌م شاره‌دا تا به‌ڵێن نه‌ده‌ن ئه‌م داواكارییانه‌مان بۆ
جێبه‌جێ نه‌كه‌ن:
1- شارۆچكه‌ی‌ سیروان وه‌ك هه‌ڵه‌بجه‌ قوربانییه‌كی‌
گه‌وره‌ی‌ كیمیابارانه‌، خاوه‌نی‌ سه‌دان شه‌هیده‌، به‌ڵام تاكو ئێستا ئاوڕ
له‌م شاره‌ نه‌دراوه‌ته‌وه‌ وه‌ك شارێكی‌ خاوه‌ن شه‌هید و كیمیاباران كراو
حسابی بۆ نه‌كراوه‌، به‌ڵكو كراوه‌ به‌ قوربانی‌ له‌ نێوان هه‌ڵه‌بجه‌ و
شارۆچكه‌كانی‌ دیكه‌دا، تائێستاش كه‌لاوه‌كانی‌ ئه‌م شاره‌ هه‌مان ئه‌و
كه‌لاوه‌ روخاوانه‌ن كه‌ (24)ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له‌ كیمیابارانه‌كه‌دا
وێرانكرا، لێره‌وه‌ داوا ده‌كه‌ین سیروانیش بكرێت به‌ خاوه‌نی‌ ئه‌و
قه‌زیه‌یه‌ و به‌ پێی‌ گه‌وره‌یی كاره‌ساته‌كه‌ ئاوڕی‌ لێ بدرێته‌وه‌. 2-
ئه‌م شاره‌ جگه‌ له‌ كیمیاباران كردن قوربانی‌ گه‌وره‌تری‌ داوه‌ كه‌ بریتی
یه‌ له‌ كاره‌ساتی‌ بینا سوتاوه‌كه‌ی‌ سیروان كه‌ له‌یه‌ك كاتدا نزیكه‌ی‌
(300) كه‌س بونه‌ قوربانی‌، به‌ڵام له‌ بری‌ ناساندنی‌ ئه‌م كاره‌ساته‌ و
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی‌ كه‌س و كاره‌كانیان به‌ته‌واوی‌ په‌راوێزخراون، به‌
شێوه‌یه‌ك خه‌ریكه‌ ئه‌م كاره‌ساته‌ له‌ یاده‌وه‌ری‌ سیروانیه‌كانیشدا
ده‌سڕێته‌وه‌، بۆیه‌ لێره‌وه‌ داواده‌كه‌ین ئه‌م كاره‌ساته‌ش وه‌كخۆی
بناسێنرێت و قه‌ره‌بوی‌ كه‌س و كاریان بكرێته‌وه‌ و مۆنۆمێنتێك بۆ ئه‌و
كاره‌ساته‌ دروستبكرێت.
3- ماوه‌ی‌ (7) ساڵه‌ هیچ پرۆژه‌یه‌ك بۆ ئه‌م
شاره‌ دروستنه‌كراوه‌، داواده‌كه‌ین چیتر سیروان پشتگوێ نه‌خرێت و ئاوڕی لێ
بدرێته‌وه‌.
4- گێرانه‌وه‌ی‌ موڵك و ماڵی‌ گشتی‌ كه‌له‌لایه‌ن
حیزبه‌وه‌ داگیركراوه‌، له‌كاتێكدا به‌شێك له‌ بینا حكومیه‌كانی‌ ئه‌م
شاره‌ له‌ بینای‌ كرێدان، هه‌روه‌ها ململانێی‌ حیزبی‌ بۆته‌ رێگر
له‌به‌رده‌م خزمه‌تكردن به‌م شاره‌، ئه‌وه‌ ماوه‌ی‌ (2) ساڵه‌ ململانیی‌
حیزبی‌ و ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزبی‌ ناهێڵێت ئه‌و (50) خانوه‌ی‌ بۆ خه‌ڵكی‌
ئه‌م شاره‌ دروستكراوه‌ دابه‌شبكرێت به‌سه‌ر كه‌سه‌ شیاوه‌كاندا.
5-
ماوه‌ی‌ (24) ساڵه‌ هه‌مو بواره‌كانی‌ رۆشنبیری‌ و هونه‌ری‌ و وه‌رزشی‌ و
ته‌ندروستی‌ و په‌روه‌رده‌یی‌...هتد، له‌م شاره‌دا فه‌رامۆشكراوه‌ و ئاوڕی‌
لێنه‌دراوه‌ته‌وه‌. داواده‌كه‌ین چیتر پشتگوێ‌ نه‌خرێت.
كۆمه‌ڵێك له‌ گه‌نجان و دانیشتوانی‌ شارۆچكه‌ی‌ سیروان
15/3/2012
knewsdaily






 الموضوع الأصلي : سبه‌ی‌ رێگه‌ نادرێت ئۆتۆمبێلی‌ جام ره‌ش بچێته‌ هه‌ڵه‌به‌جه‌ // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam




 


  
مواقع النشر (المفضلة)
 


  
الــرد الســـريـع
 


  
خــدمات المـوضـوع
 KonuEtiketleri كلمات دليليه
سبه‌ی‌ رێگه‌ نادرێت ئۆتۆمبێلی‌ جام ره‌ش بچێته‌ هه‌ڵه‌به‌جه‌ , سبه‌ی‌ رێگه‌ نادرێت ئۆتۆمبێلی‌ جام ره‌ش بچێته‌ هه‌ڵه‌به‌جه‌ , سبه‌ی‌ رێگه‌ نادرێت ئۆتۆمبێلی‌ جام ره‌ش بچێته‌ هه‌ڵه‌به‌جه‌ ,سبه‌ی‌ رێگه‌ نادرێت ئۆتۆمبێلی‌ جام ره‌ش بچێته‌ هه‌ڵه‌به‌جه‌ ,سبه‌ی‌ رێگه‌ نادرێت ئۆتۆمبێلی‌ جام ره‌ش بچێته‌ هه‌ڵه‌به‌جه‌ , سبه‌ی‌ رێگه‌ نادرێت ئۆتۆمبێلی‌ جام ره‌ش بچێته‌ هه‌ڵه‌به‌جه‌
 KonuLinki رابط الموضوع
 Konu BBCode BBCode
 KonuHTML Kodu HTMLcode
إذا وجدت وصلات لاتعمل في الموضوع او أن الموضوع [ سبه‌ی‌ رێگه‌ نادرێت ئۆتۆمبێلی‌ جام ره‌ش بچێته‌ هه‌ڵه‌به‌جه‌ ] مخالف ,, من فضلك راسل الإدارة من هنا
 

>




  

مواضيع ذات صلة