Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةأحدث الصورالتسجيلدخول


أختر لغة المنتدى من هنا

 

 بیروباوەڕی ڕاستەقینە و دژەكانی:بنچینەی سێ‌ یەم: باوەڕ بوون بە كتێبەكان

اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
ibn islam
...::|مدير العام|::...

...::|مدير العام|::...
ibn islam


عدد المساهمات : 6825
تاريخ التسجيل : 23/07/2010

خدمات المنتدى
1431:

بیروباوەڕی ڕاستەقینە و دژەكانی:بنچینەی سێ‌ یەم: باوەڕ بوون بە كتێبەكان Empty
12092010
مُساهمةبیروباوەڕی ڕاستەقینە و دژەكانی:بنچینەی سێ‌ یەم: باوەڕ بوون بە كتێبەكان

بیروباوەڕی ڕاستەقینە و دژەكانی:بنچینەی سێ‌ یەم: باوەڕ بوون بە كتێبەكان

نووسەر: الشيخ عبد العزيز بن عبد الله بن باز/وەرگێڕانی/مامۆستا: خلیل أحمد


بە كورتی: پێویستە كە باوەڕمان هەبێ‌ كە خوای گەورە چەندین كتێبی ناردووە بۆ سەر پێغەمبەرانی، بۆ ڕونكردنەوەی مافی خوا و بانگەواز بۆ لای ئەو، وەكو دەفەرموێ‌: [ لَقَدْ أَرْسَلْنَا رُسُلَنَا بِالْبَيِّنَاتِ وَأَنْزَلْنَا مَعَهُمُ الْكِتَابَ وَالْمِيزَانَ لِيَقُومَ النَّاسُ بِالْقِسْطِ ] [الحديد: 25] .
واتە: بەڕاستی ئێمە پێغەمبەرانی خۆمان بە موعجیزەوە ناردووە، و لە گەڵیشیاندا كتێبی ئاسمانی و دادوەریمان ناردووە تا خەڵك دادوەری بخەنە بەرچاو، واتە: فرمانمان بە دادوەری كردون.
وە دەفەرموێ‌: [كَانَ النَّاسُ أُمَّةً وَاحِدَةً فَبَعَثَ اللَّهُ النَّبِيِّينَ مُبَشِّرِينَ وَمُنْذِرِينَ وَأَنْزَلَ مَعَهُمُ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ لِيَحْــــــكُمَ بَيْنَ النَّاسِ فِـــــيـــمَا اخْتَلَفُوا فِيهِ مُسْتَقِيمٍ ] [البقرة: 213] .
واتە: خەڵك لە سەرەتاوە لە سەر یەك ئاین بوون، پاشان جیاوازیان تێ‌ كەوت، و خوای پەروەردگاریش پێغەمبەرانی بە موژدەری و ترسێنەریەوە بۆ ناردن، وە لە گەڵ ئەواندا كتێبی بۆ ناردوون، بۆ ئەوەی لە جیاوازیەكانی نێو خەخەڵكدا دادوەری بكەن.
وە بەورد و دریژی: باوەڕمان هەیە بەوانەی خوا ناوی بردوون وەكو: (تەورات، و ئنجیل، و زەبوور، و قورئان).
قورئانی پیرۆز كۆتا ترین و باشترین كتێبی خوایە و بەسەر ڕاگەیشتو و بە ڕاستخەرەوەی باقی كتێبەكانی ترە.
لە سەر هەموو موسڵمانان پێویستە شوێنی بكەون و حوكمی پێ‌ بكەن هەروەها بەو فەرموودانەی كە سەلمێنراوە لە پێغەمبەرەوە صلى الله عليه وسلم.
چونكە خوای گەورە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم ی ناردووە بۆ گشت جنۆكە و ئادەمیزاد، وە ئەم قورئانەی بۆ ناردوون بۆ ئەوەی حوكمی پێ‌ بكەن لە نێوانیاندا، وە خوا كردویە بە شیفای دڵان، قورئانی گێڕاوە بە ڕونكەرەوە بۆ هەموو شتێ‌، وە بە هیدایەت و ڕەحمەت بۆ باوەڕداران، وەكو خوا دەفەرموێ‌: [ وَهَذَا كِتَابٌ أَنْزَلْنَاهُ مُبَارَكٌ فَاتَّبِعُوهُ وَاتَّقُوا لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ ] [الأنعام:155] .
واتە: ئەم قورئانە كتێبێكی پیرۆزە دامانبەزاندوە پەیڕەوی پێ بكەن، و تەقواتان هەبێ‌ بەڵكو بەر ڕەحمەتی خوا بكەون.
وە دەفەرموێ‌: [ وَنَزَّلْنَا عَلَيْكَ الْكِتَابَ تِبْيَاناً لِكُلِّ شَيْءٍ وَهُدىً وَرَحْمَةً وَبُشْرَى لِلْمُسْلِمِينَ ] [النحل:89] .
واتە: ئەم قورئانەمان بۆ ناردی كە ڕوونكەرەوەی هەموو شتێكە و هۆی ڕێنمونی و ڕەحمەت و موژدەیە بۆ موسڵمانان.
وە دەفەرموێ‌: [ قُلْ يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنِّي رَسُولُ اللّهِ إِلَيْكُمْ جَمِيعًا الَّذِي لَهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ لا إِلَهَ إِلاَّ هُوَ يُحْيِي وَيُمِيتُ فَآمِنُواْ بِاللّهِ وَرَسُولِهِ النَّبِيِّ الأُمِّيِّ الَّذِي يُؤْمِنُ بِاللّهِ وَكَلِمَاتِهِ وَاتَّبِعُوهُ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ ] [الأعراف: 158] .
واتە: بڵێ‌ ئەی خەڵكینە بەڕاستی من نێردراوی خوام بۆ لای هەمووتان، ئەو خوایەی كە موڵكی ئاسمانەكان و زەوی تایبەتی ئەوە، پەرەستراوێكیتر نییە شایستەی پەرەستن بێت جگە لەو نەبێت، هەر ئەوە زیند و دەكاتەوە و دەمرێنێ‌، جا باوەڕ بە خوا و پێغەمبەری خوا بێنن، ئەو پێغەمبەرە نەخوێندەوارەی كە باوەڕی بە خوا و گوفتارەكانی خوا هەیە، شوێنی بكەون تا ڕێنمونی بكرێن.
وە چەندین ئایەتی تر كە لەم ڕووەوە هاتوون.
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
مُشاطرة هذه المقالة على: reddit

بیروباوەڕی ڕاستەقینە و دژەكانی:بنچینەی سێ‌ یەم: باوەڕ بوون بە كتێبەكان :: تعاليق

لا يوجد حالياً أي تعليق
 

بیروباوەڕی ڕاستەقینە و دژەكانی:بنچینەی سێ‌ یەم: باوەڕ بوون بە كتێبەكان

الرجوع الى أعلى الصفحة 

صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
منتديات حلبجةنت :: ئيسلامي :: ئيسلامي-سه‌ره‌كى :: بیروباو‌ه‌ڕی ئیسلامی-
انتقل الى: