Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةمكتبة الصورس .و .جبحـثالتسجيلدخول
أختر لغة المنتدى من هنا

خۆشه‌ویستی دایك بۆ رِۆڵه‌كانی بێ به‌رامبه‌ره‌ !!

  
 
شاطر
 
  
2012-04-26, 14:44
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
خۆشه‌ویستی دایك بۆ رِۆڵه‌كانی بێ به‌رامبه‌ره‌ !!
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
به ڕێوه به ری گشتی
الرتبه:
به ڕێوه به ری گشتی
الصورة الرمزية
 

البيانات
عدد المساهمات : 240
تاريخ التسجيل : 20/10/2011
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: خۆشه‌ویستی دایك بۆ رِۆڵه‌كانی بێ به‌رامبه‌ره‌ !!   






خۆشه‌ویستی دایك بۆ رِۆڵه‌كانی بێ به‌رامبه‌ره‌ !!




دایك
ئه‌و وشه‌یه‌ی كه‌ جوانترین و ناسكترین وشه‌یه‌كه‌ له‌ ژیانی
مرۆڤایه‌تیدا ، كه‌ له‌ نێوان دوو لێودا ده‌رده‌چێت ، وشه‌یه‌ك كه‌ پرِ
به‌ مانای خۆی پرِه‌ له‌ خۆشه‌ویستی و سۆز ، دایك ئه‌و كائینه‌ی كه‌ خوای
گه‌وره‌ باس له‌ ئێش و ژانه‌كانی ده‌كات كه‌ له‌ ئه‌نجامی منداڵ
بوونێكدا دووچاری ده‌بێت ، دایك ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ری نازدار
درودی خوای له‌ سه‌ر بێ فه‌رمان ده‌كات كه‌ زۆر چاك بین له‌ گه‌ڵیدا به‌
شێوه‌یه‌ك رِه‌زامه‌ندی خوا وابه‌سته‌یه‌ به‌ رِه‌زامه‌ندی ئه‌وه‌وه‌ ،
وه‌ كاتێك هاوه‌ڵێك پرسیاری لێ ده‌كات چ كه‌سێ شایسته‌یه‌ من چاكه‌ی له‌
گه‌ڵدا بكه‌م سێ جار دووباره‌ی كرده‌وه‌ له‌ گه‌ڵ دووباره‌ پرسیاره‌كدنی
هاوه‌ڵه‌كه‌ فه‌رمووی دایكت ، ئینجا چواره‌م جار فه‌رمووی باوك ، دایك
كه‌ به‌هه‌شت له‌ژێر پێی ئه‌ودایه‌ هه‌روه‌ك سه‌روه‌رمان ده‌فه‌رموێت
،ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ كه‌سێك دایكی لێی رِازی نه‌بێت
شایسته‌ی به‌هه‌شت نیه‌ ، ئه‌فسوس كه‌سانێك هه‌ن قه‌دری ئه‌و گه‌وهه‌ره‌
به‌نرخ و پرِ بایه‌خه‌ نازانن ، حه‌یف بۆ ئه‌و دایكانه‌ی له‌ سه‌ر جاده‌و
كۆ
ڵانه‌كان
ده‌یانبینین سواڵ ده‌كه‌ن و كه‌سێك نیه‌ لایان لێ بكاته‌وه‌ ، له‌
كاتێكدا له‌وانه‌یه‌ زۆرێك له‌وان كورِو كچیان هه‌بێت و نه‌چن به‌
ده‌میانه‌وه‌ !!!لێره‌دا كورته‌ حیوارێك له‌ نێوان دایك وكورِێكدا
ده‌خه‌مه‌ به‌ردیده‌ی خوێنه‌ران تاكو بزانین دایك كێ یه‌ و چۆن سه‌یری
جگه‌رگۆشه‌كانی ده‌كات :


له‌ وڵاتی سعودیه‌ كورِێك داوای برِێك پاره‌ى سعودی كه‌ بریتیه‌ له‌ (200) رِیاڵ له‌ دایكی ده‌كات به‌ڵام بێ ئاگاداری باوكی چونكه‌ پاره‌ى هه‌فتانه‌كه‌ی ته‌واو بوو بوو !

به‌ڵام
دایكی داواكه‌ی به‌جێ نه‌هێنا چونكه‌ ده‌یزانی كه‌ ده‌یدا به‌ یاری
ڤیدیۆیی و شیرینی ، هه‌ر بۆیه‌ كورِه‌كه‌ زۆر توورِه‌ بوو به‌رامبه‌ر
ئه‌و سته‌مه‌ی ل
ێیی
كرابوو، به‌ بۆچوونی ئه‌و ، ئێواره‌ كاتێك دایكی له‌ چێشتخانه‌بوو
،خواردنی ئێواره‌ی ساز ده‌كرد ،كورِه‌ له‌ به‌رده‌م دایكیدا وه‌ستاو
پارچه‌ كاغه‌زێكی دایه‌ ده‌ستی كه‌ پێشتر ئاماده‌ی كردبوو ،دایكیشی دوای
وشك كردنه‌وه‌ی ده‌ستی پارچه‌ كاغه‌زه‌كه‌ی لێ وه‌رگرت و ده‌ستی كرد به‌
خوێندنه‌وه‌ی ، بینی تایدا نووسراوه‌ :


1. نرخی پاكژ كردنه‌وه‌ی ژووره‌كه‌م بۆ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ =70 رِیاڵ .

2. نرخی رِۆیشتنم له‌ جێگه‌ی تۆ بۆ بازارِ=20رِیاڵ .

3. نرخی یاریكردن له‌ گه‌ڵ برا بچووكه‌كه‌م = 20رِیاڵ .

4. نرخی یارمه‌تیدانت له‌ پاككردنه‌وه‌ی ماڵدا = 20رِیاڵ .

5. نرخی به‌ده‌ست هێنانی پله‌ی نایاب له‌ قوتابخانه‌ =70 رِیاڵ .

وه‌ كۆی هه‌مووی = 200رِیاڵ .

(وفوا الأجير حقه قبل أن یجف عرقه )، واته‌:كرێی كرێكار بده‌ن پێش وشكبوونه‌وه‌ی عه‌ره‌قه‌كه‌ی .

دایكه‌كه‌
به‌ سۆز و خۆشه‌ویستی و زه‌رده‌خه‌نه‌وه‌ سه‌یرێكی كورِه‌كه‌ی كرد كه‌
له‌ به‌رده‌میدا وه‌ستابوو ، پارچه‌ كاغه‌كه‌ی هه‌ڵگێرِایه‌وه‌ بۆ ئه‌و
دیو و نووسی :


1. نرخی هه‌ڵگرتنت له‌ رِه‌حمم دا بۆ ماوه‌ی نۆ مانگ = بێ به‌رامبه‌ر .

2. نرخی ئه‌و شیره‌ خاوێن و بێ گرفته‌ی 20 مانگ پێم دای = بێ به‌رامبه‌ر.

3. نرخی گۆرِینی دایبی و پاك كردنه‌وه‌ت بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ = بێ به‌رامبه‌ر.

4. نرخی شه‌ونخونی هه‌موو شه‌وه‌كان له‌ كاتی نه‌خۆشی و ئازاره‌كانتدا له‌ پێناوی چاره‌سه‌ركردنت = بێ به‌رامبه‌ر.

5. نرخی هه‌موو ماندووبوون و فرمێسكه‌كانم كه‌ تۆ هۆكار بوویت به‌ درێژایی هه‌موو ساڵه‌كانى ته‌مه‌نت = بێ به‌رامبه‌ر.

6. نرخی شه‌ونخونی و له‌ خه‌وزرانی ساڵانی منداڵی و دڵه‌ خورپه‌كان به‌ هۆی تۆوه‌ = بێ به‌رامبه‌ر.

7. نرخی یاریه‌كان و خواردن و جل وبه‌رگه‌كانت هه‌تا ئه‌مرِۆ = بێ به‌رامبه‌ر .

كورِه‌كه‌م : كاتێك هه‌موو ئه‌وانه‌ كۆده‌كه‌یته‌وه‌، نرخی خۆشه‌ویستیم بۆ تۆ بێ به‌رامبه‌ر ..

كاتێك كورِه‌كه‌ له‌ خوێندنه‌وه‌ی په‌یڤه‌كه‌ی دایكی بوویه‌وه‌ چاوه‌كانی پرِ بوو له‌ ئه‌سرین و وتی :

دایكه‌ گیان داوای لێبووردنت لێده‌كه‌م و گه‌ردنم ئازاد بكه‌، زۆرم خۆش ده‌وێیت !

پاشان پێنووسه‌كه‌ی گرت به‌ ده‌ستیه‌وه‌ وبه‌ خه‌تێكی نووسی :

قه‌رزێك هه‌رگیز ناتوانرێ بدرێته‌وه‌ !!!!

ببه‌خشه‌و داوا مه‌كه‌، به‌تایبه‌تی له‌ گه‌ڵ دایك و باوكدا جگه‌ له‌ پاره‌ زۆر شتی تر هه‌یه‌ ده‌توانی پێ یان ببه‌خشی ...

ئامۆژگاری:

ئه‌گه‌ر
دایكت زیندووه‌و نزیكه‌ لێت ده‌ستی ماچ بكه‌و داوای لێبووردنی لێ بكه‌ ،
وه‌ ئه‌گه‌ر دووره‌ ته‌له‌فۆنی بۆ بكه‌و هه‌واڵی بپرسه‌ ، ئه‌گه‌ر كۆچی
دوایی كردووه‌ نزای خێری بۆ بكه‌و بڵێ: خوایه‌ رِه‌حمی پێ بكه‌ ..






ئیسلام هاوس







 الموضوع الأصلي : خۆشه‌ویستی دایك بۆ رِۆڵه‌كانی بێ به‌رامبه‌ره‌ !! // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ROZHGAR




 


  
مواقع النشر (المفضلة)
 


  
الــرد الســـريـع
 


  
خــدمات المـوضـوع
 KonuEtiketleri كلمات دليليه
خۆشه‌ویستی دایك بۆ رِۆڵه‌كانی بێ به‌رامبه‌ره‌ !! , خۆشه‌ویستی دایك بۆ رِۆڵه‌كانی بێ به‌رامبه‌ره‌ !! , خۆشه‌ویستی دایك بۆ رِۆڵه‌كانی بێ به‌رامبه‌ره‌ !! ,خۆشه‌ویستی دایك بۆ رِۆڵه‌كانی بێ به‌رامبه‌ره‌ !! ,خۆشه‌ویستی دایك بۆ رِۆڵه‌كانی بێ به‌رامبه‌ره‌ !! , خۆشه‌ویستی دایك بۆ رِۆڵه‌كانی بێ به‌رامبه‌ره‌ !!
 KonuLinki رابط الموضوع
 Konu BBCode BBCode
 KonuHTML Kodu HTMLcode
إذا وجدت وصلات لاتعمل في الموضوع او أن الموضوع [ خۆشه‌ویستی دایك بۆ رِۆڵه‌كانی بێ به‌رامبه‌ره‌ !! ] مخالف ,, من فضلك راسل الإدارة من هنا
 

>




  

مواضيع ذات صلة