Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةمكتبة الصورس .و .جبحـثالتسجيلدخول
أختر لغة المنتدى من هنا

هه‌واڵێکی دڵته‌زێن بۆ میلله‌تی کورد

  
 
شاطر
 
  
2012-04-30, 05:18
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
هه‌واڵێکی دڵته‌زێن بۆ میلله‌تی کورد
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
...::|مدير العام|::...
الرتبه:
...::|مدير العام|::...
الصورة الرمزية
 

البيانات
عدد المساهمات : 6825
تاريخ التسجيل : 23/07/2010
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: هه‌واڵێکی دڵته‌زێن بۆ میلله‌تی کورد    






زۆرن
ئه‌و که‌سانه‌ی بێئاگا له ‌مردن یان له‌ دواڕۆژ و شوێنکه‌وته‌ی هه‌وا و
هه‌وه‌س به‌خۆیان نازانن تا ئه‌وکاته‌ی به‌ره‌و گۆڕی تاریك و ته‌نگ شۆڕ
ده‌کرێنه‌وه‌. یه‌کێك له‌و بێئاگایانه‌ش ئه‌و که‌سانه‌ن که‌ تووشی
ئه‌نفلۆنزای هانده‌ری بوون بۆ وڵاتێك یان یانه‌یه‌کی ڕۆژئاوایی. به‌ڕاستی
ئه‌مه‌ جێی داخه‌ بۆ میلله‌تێك که‌ ناسنامه‌ی ئیسلامیی هه‌ڵگرتبێت و خۆی
بکاته‌ قوربانیی ده‌یان بێبڕوای ڕۆژئاوایی وا که‌ له‌پاش بردنه‌وه‌ی،
ده‌یان بێئه‌مری به‌رامبه‌ر خواکه‌ی ده‌رده‌بڕێت، هه‌ر له‌خواردنه‌وه‌ی
مه‌ی و شه‌رابه‌وه‌ بگره‌ تا زیناکردن و به‌دڕه‌وشتی له ‌هه‌موو ئه‌و
شوێنانه‌ی که‌وا هانده‌ری ئه‌و وڵاته‌ن یان ئه‌و یانانه‌ن له ‌ڕۆژ ئاوا.
نازانم تۆ چیت ده‌ست ده‌که‌وێت له‌م هاوار و هه‌ڵایه‌ی که‌وا له‌ قوڕگئێشان
زیاتر هیچی ترت پێنابڕێت؟! ئاخر من چۆن قسه‌ نه‌که‌م که‌وا هه‌موو
هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێت چاوه‌ڕوانی مه‌رگی لاوێکی کورد بم یان له‌ته‌قه‌ی
خۆشیدا یان له‌خه‌فه‌تدا جه‌ڵده‌ لێیده‌دات، یان له‌داخی هاوڕێکانی خۆی
ده‌کوژێت تا به‌ر لۆمه‌ی ئه‌وان نه‌که‌وێت؟! به‌ڕاستی ئه‌مه‌ هه‌واڵی
دڵته‌زێنه‌ بۆ ئه‌م میلله‌ته‌ که ئه‌گه‌ر ئاوا بڕوات، ‌تا ماوه‌ هیچی نابێت
به‌ هیچ. ئێمه‌ش ته‌نها ئه‌وه‌مان له‌سه‌ره‌ بڵێین (إنا لله‌ وإنا الیه‌
راجعون). دیاره‌ له‌وانه‌یه‌ بۆ پرسه‌که‌شی ڕۆنالدۆ و چاڤی و میسیش ئاماده
‌بن، ئه‌گه‌ر هه‌واڵیان بده‌نێ یان ڤیزه‌یان پێبدرێت له‌ سه‌فاره‌ته‌کانی
ده‌رەوه‌ی هه‌رێمی کوردستان!


ئه‌وه‌ی که‌جێی داخه‌، ئه‌م نه‌خۆشییه‌ کۆمه‌ڵێك ڕۆشنبیر و نووسه‌ر و
که‌سایه‌تیی ئیسلامیشی گرتۆته‌وه‌، که‌ به‌داخه‌وه‌ ئه‌وانیش دوای بردنه‌وه
‌و دۆڕاندنی هه‌ر یانه‌یه‌ك، ئه‌وا له ‌فه‌یسبووك به‌س لافیته‌ی ڕه‌ش
ده‌بینیت؛ ده‌که‌ونه‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی لافیته‌ی ڕه‌ش بۆ سه‌ره‌خۆشیکردن له
‌هانده‌رانی تیپه‌که‌ و هێنده‌ی تر جه‌نگ خۆش ده‌که‌ن له‌نێوانی هانده‌رانی
ئه‌و یانانه‌ی که‌ کێبڕکێ ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا!!! ئه‌م کاره‌ش نه‌
خوا پێی ڕازییه ‌و نه‌ کارێکی باشه‌ و نه‌ له‌ ڕەوشتی موسڵمانیش
ده‌وه‌شێته‌وه،‌‌چونکه‌ که‌سی وا هه‌یه‌ سوێند به ‌خوا ئاماده‌ییی تێدایه‌
نه‌فه‌ر بکوژێت له‌سه‌ر ئه‌و یانه‌یه‌ی که‌ خۆشی ده‌وێت، په‌نا به‌خوا!


له‌و لاشه‌وه‌ زۆرێك له‌ که‌ناڵه‌ ته‌له‌فزیۆنییه‌ ناوخۆیییه‌کان
له‌تاو بێبه‌رنامه‌یییان هه‌ر له‌ ئێواره‌وه‌ یارییه‌ تا کۆتاییی شه‌و!
هه‌ر به‌ڕاستی بێزار نه‌بوون بۆ خۆشتان، توخوا که‌ناڵه‌کانتان داخه‌ن باشتر
نییه‌؟ خۆشتان و ئێمه‌س ئیسراحه‌ت پێبده‌ن! به‌ڕاستی به‌داخه‌وه‌م بۆ ئه‌و
میلله‌ته‌ی که‌وا تا ئێستاش ڕاست و چه‌پی خۆی لێك جیا ناکاته‌وه‌ و له
‌نه‌بوونی په‌روه‌رده‌یه‌کی جوان و ڕه‌سه‌ن په‌لاماری ده‌یان کەلتووری
نامۆی وڵاتانی ڕۆژئاوا ده‌ده‌ن و به‌دیاری ده‌یهێنن بۆ لاوه‌کانمان.
له‌لایه‌که‌وه‌ کوڕه‌کانمان به‌ تۆپیپێ و کچه‌کانیشمان به ‌ڕووتکردنه‌وه‌ و
به‌ره‌ڵایی! خۆ خه‌ریکه‌ وه‌رزشیش ده‌بێته‌ نه‌خۆشیی کوشنده‌ و ترسناك
له‌نێو ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه‌ی ئێمه‌دا!


له‌وانه‌یه‌ ئێستا که‌سێك بڵێت بابه‌ تۆ بۆ خۆت مامۆستایه‌کی ئایینیت
یان که‌سێکی وشكیت و وه‌رزشدۆست نیت و له‌ڕوانگه‌ی ته‌سكبینیی خۆته‌وه‌
سه‌یر ده‌که‌یت! نا، کاکی به‌ڕێز، به‌هه‌ڵه‌دا چوویت. چونکه‌ بڕواتان بێت،
ئێستاش حه‌زم به‌ وه‌رزشه‌. له ‌هه‌رشوێنێکیش بم، خولی وه‌رزش بۆ
قوتابییه‌کانم ده‌که‌مه‌وه‌ و‌ کاتی خۆی زۆریشم حه‌ز به‌ یاری بووه‌ و
به‌رده‌وامیش بووم تێیدا تا ئه‌وکاته‌ی بوومه‌ته‌ سه‌رۆك تیپی تۆپیپێ و‌
هانده‌ری زۆرێك له‌ وڵاتان و یانه‌ ڕۆژئاوایییه‌کانیش بووم. به‌ڵام کاتێك
که‌ ڕۆیشتمه‌ ڕۆژئاوا و ئه‌و هه‌موو ڕقه‌ی ڕۆژئاوام بینی به‌رامبه‌ر
موسڵمانان، ئیتر بیروڕام گۆڕا و په‌شیمان بوومه‌وه‌ له‌و هه‌موو ساته‌ی
ته‌مه‌نم که‌وا به‌ هیچ و خۆڕایی به‌فیڕۆم داوه‌. زانیم که ‌ئه‌م
خۆشه‌ویستییه‌ به‌ره‌و هه‌ڵدێرم ده‌بات. ته‌نانه‌ت به‌بیرم دێت یاریی نێوان
ئیتالیا و مه‌کسیك بوو. مه‌کسیك گۆڵێکی له‌ ئیتالیا کردبوو له‌ مۆندیالی
٢٠٠٢ که‌ له‌ کۆریا و یابان ئه‌نجام درا. له ‌دووکانێك له ‌قه‌یسه‌ریی
نه‌قیب شاگرد بووم، دایکم هات به‌دوامدا تا بمبات بۆ مه‌زاتخانه‌که‌ی لای
داره‌سووتاوه‌که‌ تا هه‌ندێك پێداویستیم بۆ بکڕێت. شه‌ڕی دونیام له‌گه‌ڵدا
کرد و‌ پێمده‌وت که‌ که‌ی ئێستا کاتی ئه‌وه‌یه‌؟! چونکه‌ له‌خه‌می ئیتالیا
بووم که‌ بدۆڕێت! به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌و ئیتالیایه‌ی من هانده‌ری بووم
بووه‌ هۆکاری ئه‌وه‌ی که‌وا تووشی سه‌رما و له‌رزێك ببم که‌ تا ئێستاش
له‌ناو لاشه‌مدا ماوه‌ته‌وه.‌ ئه‌ویش له‌پاش ئه‌وه‌ی که‌وا له‌تاو سه‌رمادا
له‌ چله‌ی زستانی ساڵی ٢٠٠٣دا له ‌شاری (بۆلزانۆ) که ‌شارێکی
به‌سته‌ڵه‌کاوی بوو له ‌سه‌رمادا چوومه‌ ناو وێستگه‌یه‌کی شه‌مه‌نده‌فه‌ر
تا لانی که‌م که‌مێك گه‌رمم بێته‌وه.‌ به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ پۆلیسی ئه‌و
وڵاته‌ بێ گوێدانه‌ مافی مرۆڤ، من و چه‌ند که‌سێکییان فڕێ دایه‌ سه‌ر جاده‌
و ده‌ریانکردین!


سوپاس بۆ ئه‌و خوایه‌ی ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ی له ‌دڵی من ده‌رهێنا و به‌و
شێوه‌یه‌ش نه‌یبردمه‌وه‌ لای خۆی که‌وا له‌گه‌ڵ ئه‌واندا حه‌شرم بکات.
چونکه‌ سه‌روه‌ر ده‌فه‌رموێت کێت خۆش بوێت، له‌گه‌ڵ ئه‌ودا حه‌شر ده‌کرێیت.
خوایه‌ په‌شیمانم له‌ هه‌ر خۆشه‌ویستییه‌ك که‌ ده‌رمبڕیبێت به‌رامبه‌ر
هه‌ر وڵاتێك یان یانه‌یه‌ك و‌ داواکارم لێت شیفای ئه‌م گه‌نجه‌ داماو و
بێپاره‌ و بێخێزان و بێماڵوحاڵانه‌ی میلله‌تی کوردیش بده‌یت و
که‌ناڵه‌کانیشمان بتوانن به‌رنامه‌ی به‌سوود و به‌نرخ پێشکه‌ش به‌
هاووڵاتییانی کوردستان بکه‌ن و چی تر بێبه‌رنامه‌ نه‌بن و نه‌خۆشیی
ئه‌نفلۆنزای هانده‌ریش بنبڕ بکرێت له ‌کوردستان (اللهم آمین).


له‌ کۆتاییدا ده‌ڵێم به‌ڕاستی ئه‌مه‌ هه‌مووی نیشانه‌ی
دوورکه‌وتنه‌وه‌یه‌ له‌ به‌رنامه‌ی ئایینی پیرۆزی ئیسلام، بۆیه‌ ئه‌و
میلله‌ته‌ ئاوای به‌سه‌ر هاتووه‌ و‌ تا نه‌شگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ چه‌سپاندنی
به‌رنامه‌ی خوا له‌ناو ماڵ و منداڵ و وڵاتماندا، ده‌بێت چاوه‌ڕوانی ڕووداو و
کاره‌ساتی خراپتریش بین!


تێبینی: نووسینی ئه‌م بابه‌تەم‌ له‌کاتێکدا بوو که‌وا بیستم گه‌نجێك
پاش دۆڕاندنی ڕیال مه‌درید به‌ بایه‌ڕ میونشن، له ‌شاری هه‌ولێر جه‌ڵده‌
لێیداوه ‌و مردووه.‌ ئه‌وه‌ش وێنه‌ی گه‌نجه‌که‌یه‌ که‌ له ‌فه‌یسبووکدا
بڵاو کراوه‌ته‌وه؛‌ پاش ئه‌و حاڵه‌ته‌ مردووه‌ و په‌نا به‌ خوا ئاوه‌هاش
زیندوو ده‌کرێته‌وه‌. جا تا تۆ ماویت ئاگات له‌ کاتی مردنت بێت! مه‌مره‌
ئیللا به‌ عیباده‌ت و له‌خواترسانه‌وه‌ نه‌بێت‌!






 الموضوع الأصلي : هه‌واڵێکی دڵته‌زێن بۆ میلله‌تی کورد // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam




 


  
مواقع النشر (المفضلة)
 


  
الــرد الســـريـع
 


  
خــدمات المـوضـوع
 KonuEtiketleri كلمات دليليه
هه‌واڵێکی دڵته‌زێن بۆ میلله‌تی کورد , هه‌واڵێکی دڵته‌زێن بۆ میلله‌تی کورد , هه‌واڵێکی دڵته‌زێن بۆ میلله‌تی کورد ,هه‌واڵێکی دڵته‌زێن بۆ میلله‌تی کورد ,هه‌واڵێکی دڵته‌زێن بۆ میلله‌تی کورد , هه‌واڵێکی دڵته‌زێن بۆ میلله‌تی کورد
 KonuLinki رابط الموضوع
 Konu BBCode BBCode
 KonuHTML Kodu HTMLcode
إذا وجدت وصلات لاتعمل في الموضوع او أن الموضوع [ هه‌واڵێکی دڵته‌زێن بۆ میلله‌تی کورد ] مخالف ,, من فضلك راسل الإدارة من هنا
 

>




  

مواضيع ذات صلة