Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةمكتبة الصورس .و .جبحـثالتسجيلدخول
أختر لغة المنتدى من هنا

به‌ری ڕۆژ به ‌بێژنگ ناگیرێت (وه‌ڵامێك بۆ مه‌لا به‌ختیار)

  
 
شاطر
 
  
2012-04-30, 05:21
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
به‌ری ڕۆژ به ‌بێژنگ ناگیرێت (وه‌ڵامێك بۆ مه‌لا به‌ختیار)
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
...::|مدير العام|::...
الرتبه:
...::|مدير العام|::...
الصورة الرمزية
 

البيانات
عدد المساهمات : 6825
تاريخ التسجيل : 23/07/2010
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: به‌ری ڕۆژ به ‌بێژنگ ناگیرێت (وه‌ڵامێك بۆ مه‌لا به‌ختیار)    






الحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين، ومن تبعهم بإحسان الى يوم الدين، وبعد.


له‌و كۆڕه‌ی كه‌ بۆ مه‌لا به‌خ...تیار ڕێكخرابوو زۆر به‌توندی و به‌بێ
هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی مێژوویی باسی له‌ پرۆسه‌ی ئیسلامبوونی گه‌لی كورد كرد.
مه‌لا که‌متیار وتی:‌ (ئاینی‌ ئیسلام به ‌زه‌بری‌ شمشێر و عه‌گال و عه‌با و
حوشتره‌وه‌ ئایینیان به‌ سه‌ركورددا سه‌پاندووه‌ و هه‌زاران ئینسانی‌
كوردیان كوشتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ موسڵمان بن. كوردستانیشیان داگیر كردووه‌ بۆ
ئه‌وه‌ی‌ ئیسلام به‌سه‌ر كوردا بسه‌پێنن.) به‌نده‌ هەر لەو ڕۆژەوەی كە خوای
گەوره‌ پێغەمبەری پێشەوامان موحەممەد (صلى الله عليه وسلم)ی نارد و ئایینی
پیرۆزی ئیسلامی وەكوو دیاری و ڕزگاركەر بۆ گرۆی ئادەمیزاد نارد و هەموو
ئایینەكانی تری پێ‌ پووچەڵ ‌و بەتاڵ كردەوە و ڕایگەیاند كە تەنها ئایینی
پێڕازیبوو و ڕاست و دروست بریتییە لە ئیسلام. دوژمنانی خوا لە
هاوبەشبڕیاردەران، دووڕووەكان، جوولەكە و گاورەكان ‌و كلكەكانیان كەوتنە
دژایەتیكردنی ئەم دیارییە خوایییە و پیلاندانان دژی ‌و پڕوپاگەندەكردن ‌و
درۆهەڵبەستن بۆی، تا ناشیرینی بكەن لەپێش چاوی خەڵكی ‌و رەونەق و ڕووناكی
‌و درەوشاوەیییەكەی داپۆشن ‌و نەهێڵن بگاتە خەڵكی. ئێمه‌ هه‌موومان
ئه‌زانین مه‌لا که‌متیار و حیزبه‌که‌ی له‌سه‌ر کوفر و ئیلحاد دامه‌زراون
که‌ کۆمه‌ڵه‌ بوون و به‌رنامه‌یه‌کی کۆمۆ‌نیستیی فاشیلیان هەیه و ‌لە
هه‌موو دونیا فیزیان کردووه؛‌ ئێستا ده‌یانه‌وێت بیهێننه‌وه‌ پێش بۆ
میله‌تێکی موسلمان ..هه‌روه‌ها یه‌کێتیه‌کان ئه‌مه‌یه‌که‌م جاریان نیه‌ که‌
دژ به‌ئیسلام بوه‌ستن به‌لک و هه‌موومان ئه‌زانین که‌ سه‌نگه‌ریشیان گرت و
موسلمانێکی زۆریشیان شه‌هید کردجه‌ندین حافیز قورئانیش. هه‌ر له‌ قوله‌
هه‌رمێ کاتی خۆی جه‌لال طاله‌بانی هه‌ره‌شه‌ی له‌مو‌سلمانان کردبوو
هه‌ره‌شه‌ی له‌مامۆستا عه‌لی باپیرو هێزی حه‌مزه‌ کردبوو مامۆستا عه‌لیش
نامه‌یه‌کی بۆنووسیبو نوسیبووی [السلام على من اتَّبع الهدى]که‌کاتی خۆی
موسا [سه‌لامی خوای لێبێت] بۆ فیرعه‌ونی نووسیبوو ..جا جه‌نابی پێشی ناخۆش
ببو ئاوای بۆ بنوسرێ تا دوای راپه‌رین کوفری خۆی ئاشکرا کردوو ووتی ئه‌م
قورئانه‌ ی له‌ له‌ عه‌ره‌بستانه‌وه‌ هاتووه‌ ئه‌ی نێرینه‌وه‌ به‌ پشتی
حووشتر بۆیان 'ئه‌مجاتائێستاش هه‌ر به‌رده‌وامن له‌دژایه‌تی . ئه‌وانه‌
بوون له‌ شه‌ره‌کانی دژ به‌ موسلمانان له‌ ئه‌یان وت کافری جه‌مجه‌مالین
پێژمه‌رگه‌ی مام جه‌لالین ئیسلامیه‌کان را ئه مالین .یان ئه‌جون بۆمالی
یه‌کتر له‌ده ر‌گا ئه‌یان ووت بیکه‌وه‌ ئه‌بو جه‌هلم یان ئیوایان هه‌بوو
ته‌قه‌ی بۆ ئاسمان ئه‌کرد ئه‌یان ووت ئه‌مه‌ بۆ ته‌قه‌ت کرد ئه‌ی ووت هیج
‌نیه‌‌ خوامان کوشت [استغفر الله العظيم ]هه‌زاران کفری ئاشکرای تر
،>>.جامن لێره‌ به‌جه‌ند ئایه‌تێک وه‌لامی مه‌لائه‌فه‌ندی
ئه‌ده‌مه‌وه‌ .پاشان له‌جه‌ند خالێک بۆی روون ئه‌که‌ینه‌وه‌ به‌ کوێره‌واری
قسه‌ نه‌کات جونکه‌ موسلمانان فه‌همیان هه‌یه‌و جا وکراوه‌ن.کاک مه‌لا
خوای گەورە باسی ئەوە دەكات خەڵكی بە زۆر ناكرێن بە موسڵمان ‌و ئازادن كە
لەسەر دینی خۆیان دەمێننەوە، یاخود بە ویست ‌و ڕەزامەندی خۆیان موسڵمان
دەبن ‌و دێنە ناو دینی ئیسلامەوە پاشان ئیسلام په‌یوه‌ستی به‌ناخی
مرۆڤه‌وه‌ هه‌یه‌ نه‌ک به‌ رواله‌ت خۆ حیزبه‌که‌ی جه‌نابت نیه‌ بۆ پاره‌
خه‌لک به‌رواله‌ت لێتان کۆببێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر وابا جه‌ندین سال پێش ئێستا
ئه‌م خه‌لکه‌ هه‌ل ئه‌گه‌رایه‌وه‌ له‌ ئیسلام ..خوای گه‌وره‌ و کار به‌جێ
دەفەرمووێت:

[لَا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ قَدْ تَبَيَّنَ الرُّشْدُ مِنَ الْغَيِّ] (البقرة: ٢٥٦).

واتە: زۆر لێ‌ كردن لە دیندا نی یە، وكەس بەزۆر ناكرێت بە موسڵمان، ورێگای راست وباوەڕ جیاكراوەتەوە لە رێگای خراپ وكوفر.

وەدەفەرمێت: [وَقُلِ الْحَقُّ مِنْ رَبِّكُمْ فَمَنْ شَاءَ فَلْيُؤْمِنْ وَمَنْ شَاءَ فَلْيَكْفُرْ] (الكهف: ٢٩).

واتە: ئەو ئایینە حەقەی كە لە پەروەردگارتانەوە بۆتان هاتووە بە خەڵكی
رابگەیەنن، جا هەركەس ویستی لێ‌ یە با باوەڕ بهێنێت وموسڵمان بێت،
وەهەركەسیش وویستی لێ‌ یە با كافر بێت، چونكە تەنها زیان بەخۆی دەگەیەنێت.

وەدەفەرمێت: [وَهَدَيْنَاهُ النَّجْدَيْنِ] (البلد: ١٠).

واتە: ئێمە رێگای راست ورێگای خراپمان بۆ مرۆڤـ روون كردۆتەوە وهەردوو رێگاكەمان پێ‌ ناساندووە.

وەدەفەرمێت: [إِنَّا هَدَيْنَاهُ السَّبِيلَ إِمَّا شَاكِرًا وَإِمَّا كَفُورًا] (الإنسان: ٣).

واتە: ئێمە رێگای راست ورێگای خراپمان بۆ مرۆڤـ روون كردۆتەوە وهەردوو
رێگاكەمان پێ‌ ناساندووە، جا یان ئەوەتا سوپاسگوزار دەبێت وموسڵمان دەبێت،
یاخود كافرو بێ‌ باوەڕ دەبێت.

١-لێرەدا بۆمان دەردەكەویت كە ئیسلام بە زەبرو زۆری شمشێر بڵاو
نەبۆتەوە بەڵكو كافران هەموو زوڵم ‌و ستەمێكیان دژی موسڵمانان بەكار
دەهێنا، بەڵام خوای گەورە ڕێگای بە موسڵمانان نادا كە دەستیان لێ‌ بكەنەوە،
بەڵكو فەرمانی پێ‌ دەكردن بە ئارام گرتن ‌ونوێژ كردن ‌و خوا پەرستی:

[ أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ قِيلَ لَهُمْ كُفُّوا أَيْدِيَكُمْ وَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ وَآَتُوا الزَّكَاةَ] (النساء: ٧٧).

واتە: ئایا تەماشای ئەو كەسانە ناكەیت كە لەمەككەدا پێیان ووترا
دەستتان بگرنەوە لە كوشتار وكوشتاری بێ‌ باوەڕان مەكەن، بەڵكو تەنها نوێژ
بكەن وزەكات بدەن.

كەواتە زەبرو زۆری شیرو تیرو تۆقاندن پیشەی بێ‌ باوەڕانە نەك موسڵمانان، بەڵام ئەوان دەستی چەوری خۆیان بەسەر موسڵماناندا دەساون:

(رمتني بدائها وانسلت).

٢-پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) موعازی كوڕی جەبەلی (رضي الله
عنه) نارد بۆ یەمەن بۆ ئەوەی بانگەوازی خەڵكەكەی بكات بۆ ئیسلام ‌و
ئیسلامیان بۆ ڕوون بكاتەوە، كە خەڵكی یەمەن زۆربەیان جولەكەو گاور بوون، وە
لە ماوەیەكی كەمدا خەڵكی یەمەن موسڵمان بوون ‌و هاتنە ناو ئیسلامەوە.کوا
شه‌ر و هێز لێره‌.بەهەمان شێوە خەڵكی مەدینە لەسەر دەستی موصعەبی كوڕی
عومەیر (رضي الله عنه) موسڵمان بوونە، هەروەها هۆزی(غفار) لەسەر دەستی أبو
زەڕی غەفاری (رضي الله عنه) موسڵمان بوونە، وەبەهەمان شێوە زۆر شارو ووڵات
‌وهۆز وعەشیرەت لەسەر دەستی تەنها یەك كەس موسڵمان بوونە هەر كە ئیسلامیان
پێ‌ گەیشتووە بە سۆزو خۆشەویستی یەوە باوەشیان پیا كردووە وموسڵمان بوونە

٣-بۆ بەرگری كردن لە ئیسلام ‌و لە موسڵمانان كە ئەمەش مافێكی ئاسایی
یەو كە هەموو ئایین ومەزهەب ومیللەتان كۆن ‌و یەكدەنگن لەسەر دروستێتی.

بۆ بڵاو بوونەوەی ئایینی پیرۆزی ئیسلام ‌و گەیاندنی بانگەوازی حەقی
خوای گەورە بە بەندەكانی‌و جێگیر كردنی دادپەروەری لە نێوان خەڵكیدا و
شكاندن ‌و لابردنی ئەو بەربەستانەی كە نایەڵن بانگەوازی یەكخواپەرستی بگات
بە گەلان ‌و دەیانچەوسێننەوە وبۆ بەرژەوەندی خۆیان

٤-یاخود سەرانە (جزیە) بدەن بە موسڵمان، كە ئەمەش وا دەخوازێت كە ڕێگا بە بانگەواز كردن بۆ ئیسلام بدەن لە ناو میللەتەكانیان،

٥-وەكو ووتمان جیهاد كردنی ئیسلام حەق ‌ودروست بووە، چونكە بۆ ڕزگار
كردنی گەلان بووە، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا چەند قەید وبەستەرەوە ومەرجی بۆ
دانراوە، وەكو نەكوشتنی ئافرەت ‌و پیرو منداڵ ‌وكەم ئەندام ‌و ئەوانەی كە
شەڕیان نەكردووە وپیاوانی ئایینی، تەنانەت كە پێغەمبەر (صلى الله عليه
وسلم) كە سوپایەكی ناردووە ئامۆژگاری كردوون بە سەرنەبڕینی ئاژەڵ
‌ونەبڕینەوەی دارو نەڕوخاندنی خانوو، بەڵكە تەنها كوشتاری ئەو جەنگاوەرانە
كراوە كە بەربەست بوونە لە ڕێی گەیاندنی بانگەواز بە خەڵكی.

كە ئەمیش سۆز وبەزەیی موسڵمانانمان بۆ دەردەخات بە پێچەوانەی كافران و
بێ‌ باوەڕان كە دەستیان لەكەس نەپاراستوە وناپارێزن وهەموو هۆكارێك
بەكاردەهێنن بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانیان.

پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەفەرمێت: (لا تغلوا ولا تغدروا ولا تمثلوا ولا تقتلوا وليدا) (صحيح الجامع الصغير: ١٠٧٨).

واتە: لەو غەنیمەتەی كە دەستتان دەكەوێت هیچی بۆ خۆتان لێ‌ هەڵمەگرن،
وە لە كاتی جەنگدا غەدرو ستەم لە دوژمنانتان مەكەن، وەلاشەی كوژراوەكانیان
مەشێوێنن (وەكو ئەوەی كە لوت وگوێ‌ یان ببڕن)، وە منداڵ مەكوژن.

وە:(نهى عن قتل النساء والصبيان) (رواه الجماعة إلا النسائي، وانظر: إرواء الغليل، رقم: ١٢١٠).

واتە: پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) قەدەغەی كوشتنی ئافرەت ومنداڵی كردووە.

(غوستاف لوبون)ی ڕۆژهەڵات ناس دەربارەی فەتحی موسڵمانان دەڵێت: (مێژوو
هیچ كات ڕزگار كەرێكی وەكو موسڵمانانی بەڕەحم ‌و سۆزی بە خۆیەوە نەبینیوە).

هەر بۆیە كاتێك موسڵمانان لە جەنگێكدا بشكانایە وشوێنێكیان بەجێ‌
بهێشتایە خەڵكی ناموسڵمانیش ئاخی بۆ هەڵدەكێشان ٦-[اناتول فرانس) ئەدیبی
فەڕەنسی گەورەبە خەفەتەوە دەڵێت: (خۆزگە شارل مارتل دەستی ببڕایەتەوە بەڵام
سەرنەكەوتایە بەسەر سەركردەی موسڵمانان (عبدالرحمن الغافقی)، چونكە
سەركەوتنی بە سەریدا ئەم شارەی چەند سەدەیەك بەرەو دواوە برد).چونكە
موسڵمانان هەر شوێنێكیان ڕزگار دەكرد گرنگیان پێ‌ دەدا و ئاوەدانیان
دەكردەوه‌.


مەسعود عەبدولخالق رۆشنبیری ناسراوی کورد کە ماوەیەکی زۆرە لێکۆڵینەوەی
مێژووی دەکات ڕایدەگەیەنێت: به‌به‌لكه‌نامه‌ی بریتانی وئه‌مریكی
وئه‌رمه‌نی ورووسی باسی هاتنی ئیسلامیان كردوه‌ له‌ كتێبیك به‌ناوی (رۆلی
عه‌لمانیه‌ت له‌ دروست بوونی مه‌ینه‌تی كورد)ئیستا كه‌وته‌ بازار زۆر
دووره‌ له‌و زانیاریانه‌ی كاك مه‌لا به‌ختیار باسی كردوون ئه‌لێ مەلا
بەختیار لە پێژمه‌رگایه‌تیدا قاره‌مانی شاخ بووه‌ ،به‌ڵام له‌ فیكرو میژوو
زۆر ساده‌و بێ زانیارییه‌، دوو جار له‌ فیكری ماركسی شكستی هیناوه‌،
جارێكیش له‌ فكری سۆشیال دیموكرات.

٧- سوپای مەغۆل ‌و تەتار كە لە ساڵی ٦٥٦ز شاری بەغدادیان داگیر كرد بە
خراپترین ودڕندەترین شێواز كوشتاری خەڵكیان كرد، تا لە كەلە سەری زانایان
منارەیان بەرز كردەوە، وە هەموو پەرتووكە بەنرخەكانیان كردە ناو ڕووباری
دیجلەوە تا ڕەنگی ئاوەكە گۆڕا، وە لە هەندێ‌ شوێنەوە ئەوەندە پەرتووكیان
هەڵدابوە ناو ئاوەكە تا خەڵكی دەیانتوانی وەكو پرد لەسەری بپەڕێنەوە،
خەلافەتیان ڕووخاندو شارستانی خەلافەتی ئیسلامیان لەناو برد، با دوور
نه‌رۆین ئێوه‌ وه‌ک پارتی یه‌کیتی شه‌ری برا کوژی یه‌کتریتان کوشت مالی
یه‌کترتان تالان کرد ته‌حه‌دای نامووسی یه‌کتریتان کرد دێیه‌کانتان هه‌موو
سوتاند .ئه‌مه‌ش خۆ ئیسلام نه‌بوو ئه‌فه‌ندی ؟؟ ٨-پێغەمبەر(صلى الله عليه
وسلم) موعازی كوڕی جەبەلی (رضي الله عنه) نارد بۆ یەمەن پێی فەرموویئەی
موعاز(رضي الله عنه) تۆ دەچیت بۆ ناو گەلێك كە گاورو جولەكەن، با یەكەم شت
كە بانگیان دەكەیت بۆی بریتی بێت لە: لا إله إلا الله محمد رسول الله،
ئەگەر گوێڕایەڵیتیان كرد ئەوا فێریان بكە خوای گەورە لە شەوو ڕۆژێكدا پێنج
نوێژی لەسەریان فەرز كردووە، ئەگەر گوێڕایەڵیتیان كرد ئەوا فێریان بكە خوای
گەورە زەكاتی لەسەریان فەرز كردووە لە دەوڵەمەندەكانیان وەردەگیرێت‌و
دەدرێتەوە بە هەژارەكانی خۆیان، ئەگەر گوێڕایەڵیتیان كرد ئەوا نەكەی ماڵە
باشەكەیان وەربگریت بۆ زەكات، چونكە ئەمە ستەمە، وە خۆت بپارێزە لەوەی ستەم
بكەیت چونكە ستەم لێكراو پەردە لە نێوان ئەو وخوای گەورەدا نی یە‌و
دوعاكەی وەرگیراوە وڕەت ناكرێتەوە...سەرەتای بانگەوازی ئیسلام لەوێوە بڵاو
بووەوە، دەبینین ئیسلام ئەم گۆڕانكاری یانەی تێیاندا دروست كرد بە ماوەیەكی
كاتی دیاری كراو گۆڕینی عەرەبی دڕندەی بت پەرستی بێ‌باوەڕ بۆ عەرەبی
موسڵمانی یەكخواپەرستی شارستانی.

زاڵا بوون بەسەر دزی ورێگری وتاڵانی وگۆڕینی بۆ هێمنی وئارامی ئاسایش.

گۆڕینی رق وكینەو دژایەتی وشەڕ وئاژاوە بۆ برایەتی وخۆشەویستی

- گۆرینی چەوسانەوە وتاكڕەوی بۆ راوێژ وپرس وڕا. نەهێشتنی بەدڕەوشتی
وداوێن پیسی ، وگۆڕینی بۆ دەم پاكی ودەست پاكی وداوێن پاكی وئاكار
وخوڕەوشتی جوان وبەرز.- نەهێشتنی پارچە پارچەیی وجیاوازی وپەرتەوازەیی
وگۆڕینی بۆ یەك كیان وبوون ودەسەڵاتێكی بەهێز.


ئیتر نازانم جه‌نابت که‌ ئیسلام بۆته‌ که‌سه‌رێک له‌سه‌ر دلت جاوت هه‌ل
نایه‌ت جونکه‌ رێگا نادا خه‌لک بجه‌وسێنه‌وه‌ هه‌روه‌ک داهاتی هه‌موو
کوردستان دزی ..هه‌ر ئه‌بێ په‌نا ببه‌یته‌ به‌ر درۆو ده‌له‌سه‌ و
جه‌واشه‌کاری جا ئیمه‌ ئه‌لێین.به‌خۆت دابجۆوه‌و په‌شیمان به‌ره‌وه تۆبه‌
بکه‌ ‌ هه‌تا خوای گه‌وره‌ وه‌کو جه‌بار فه‌رمانی هاورێتی لێنه‌کردووی
به‌زه‌لیلی و به‌ ئازار بتمرێنێت.


هه‌روه‌ ها وتی‌ “ئێستا له‌كوردستاندا گروپێكی‌ ئیسلامی‌ دروستبووه‌
كه‌سه‌له‌فین هه‌موو ئایدۆلۆژیایه‌ك ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌و نه‌باوه‌ڕیان
به‌ئیسلامیه‌كانه‌و نه‌باوه‌ڕیان به‌چه‌ک و جیهاده‌ ‌ ده‌شڵێن ئێمه‌ دۆستی‌
ئێوه‌ین كه‌له‌راستیدا هیچ بڕوایه‌كم به‌ودۆستایه‌تییه‌ نییه‌ و جێگه‌ی‌
مه‌ترسین”.؟؟جا من به‌م برایانه‌ ئه‌لێم ئه‌م جه‌ند قسه‌ی مه‌لا به‌ختیار
به‌س نیه‌ بۆ ئێوه‌ ..که‌ جاک و خراپ لێک جیا بکه‌نه‌وه‌ که‌بزانن که‌
ئه‌مانه‌ حیسابی خۆیان ساف کردۆته‌وه‌ که‌ باوه‌ریان به‌ خوا نیه‌ ئێوه ش‌
حیزبه‌ ئیسلامیه‌کان ته‌کفیر ئه‌که‌ن ئه‌م جۆره‌ که‌سانه‌ به‌ دۆستی خۆتان
ئه‌زانن. خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ ده‌ستیان بروا به‌زندووی له‌قه‌برتان ئه‌نێن
براگیان هه‌وره‌ک خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ[ كَيْفَ وَإِنْ يَظْهَرُوا
عَلَيْكُمْ لَا يَرْقُبُوا فِيكُمْ إِلًّا وَلَا ذِمَّةً ۚ يُرْضُونَكُمْ
بِأَفْوَاهِهِمْ وَتَأْبَىٰ قُلُوبُهُمْ وَأَكْثَرُهُمْ فَاسِقُونَ]
(التوبه‌: ٨)


چۆن (پابه‌ندی په‌یمان ده‌بن له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا، کاری چاک له‌وانه‌
ناوه‌شێته‌وه‌) خۆ ئه‌گه‌ر له‌ کاتێکدا ده‌ستیان به‌سه‌رتاندا بڕوات ئه‌وه‌
هیچ سنوورێک ناپارێزن، نه‌خزمایه‌تی ده‌فامن، نه‌په‌یمان، به‌ده‌م و
زاریان ڕازیتان ده‌که‌ن، دڵه‌کانیشیان دژو بێزارن له‌وه‌ی که‌ به‌ده‌م
ده‌یڵێن (دژی ڕاگرتنی په‌یمانه‌کانیانن) زۆربه‌شیان له‌ سنوور ده‌رچوون و
په‌یمان شکێنن..له‌کوتای قسه‌کانم ئه‌لێم مه‌لا به‌ختیار مه‌سه‌له‌یه‌کی
کوردی هه‌یه‌ ئه‌لێ تفی سه‌ره‌و هه و‌راز به‌خاوه‌نه‌که‌ی ئه‌که‌وێته‌وه‌
.یان پێشینان ئه‌لێن رێووی له‌کونی خۆی هه‌لگه‌رێته‌وه‌ گه‌ر ئه‌بێت... لە
خوای گەورە داواکارم ڕێنمایی ئەو كەسانەش بكات که‌ به‌ووته‌ی نابه‌ جێی
جه‌نابتانه‌وه‌ گومرا بوونه‌.


وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين.


.................................

نووسینی/ عه‌لی هه‌ولێری فێرگه‌ / ٨/١١/٢٠١١






 الموضوع الأصلي : به‌ری ڕۆژ به ‌بێژنگ ناگیرێت (وه‌ڵامێك بۆ مه‌لا به‌ختیار) // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam




 


  
مواقع النشر (المفضلة)
 


  
الــرد الســـريـع
 


  
خــدمات المـوضـوع
 KonuEtiketleri كلمات دليليه
به‌ری ڕۆژ به ‌بێژنگ ناگیرێت (وه‌ڵامێك بۆ مه‌لا به‌ختیار) , به‌ری ڕۆژ به ‌بێژنگ ناگیرێت (وه‌ڵامێك بۆ مه‌لا به‌ختیار) , به‌ری ڕۆژ به ‌بێژنگ ناگیرێت (وه‌ڵامێك بۆ مه‌لا به‌ختیار) ,به‌ری ڕۆژ به ‌بێژنگ ناگیرێت (وه‌ڵامێك بۆ مه‌لا به‌ختیار) ,به‌ری ڕۆژ به ‌بێژنگ ناگیرێت (وه‌ڵامێك بۆ مه‌لا به‌ختیار) , به‌ری ڕۆژ به ‌بێژنگ ناگیرێت (وه‌ڵامێك بۆ مه‌لا به‌ختیار)
 KonuLinki رابط الموضوع
 Konu BBCode BBCode
 KonuHTML Kodu HTMLcode
إذا وجدت وصلات لاتعمل في الموضوع او أن الموضوع [ به‌ری ڕۆژ به ‌بێژنگ ناگیرێت (وه‌ڵامێك بۆ مه‌لا به‌ختیار) ] مخالف ,, من فضلك راسل الإدارة من هنا
 

>




  

مواضيع ذات صلة