لەنــــــزیکەوە نەم بینیووی
ژوانـــم لەگەڵ نەبەستووی
کەچی سەیرە نــــازانم بۆ
بەو رادەیە خۆشم وویستووی
من هەمیشەخەمی تۆمە
کەبێ دەنگی رەنجەرۆمە
لەگەڵ ئەوەش بەتۆ ئەڵێم
بمرم بژیم هەر هی تۆمە
باسم ئەکەی لێرەو لەوێ
من ئەبینی لەگشت خەوێ
بەس دڵنیا نیم تۆ ئەزانی
کەمن چەندە تۆم خۆشەوێ