[center]#له‌کاتی قسه‌کردن وگفتوگۆدا@#:
گفتوگۆکردن هونه‌ری تایبه‌تی خۆی هه‌یه وگه‌ر بتونیت به‌شێوه‌یه‌کی باش باسه‌کان
به‌رێوه‌به‌ریت،ئه‌وا وێنه‌یه‌کی جوان له‌لای به‌رامبه‌ره‌که‌ت دروست ده‌که‌یت وڕێزت
لێده‌گرێت.....بۆیه پابه‌ند به به‌م خاڵانه‌وه:
1-وه‌ک چۆن پیت خۆشه قسه‌که‌رێکی باشبیت ،به‌هه‌مانشێوه هه‌وڵبده گوێگرێکی
باشبیت............@#
2-به‌باشی دان بنێ به وشه‌کانتدا وباگفتوگۆکانت ڕۆشن‌و بێ نهێنی بن....@#
3-به‌رویه‌کی خۆشه‌وه بدوێ وهه‌وڵبده هه‌میشه زه‌رده‌خه‌نه له‌سه‌ر لێوت بێت....@#
4-قسه به‌که‌سانی ترمه‌بڕه‌وڕێبده گفتوگۆکانیان ته‌واوبکه‌ن.............@#
5-به‌هیج که‌سێک مه‌ڵێ ئه‌ولایه‌نه‌ت خراپه و هه‌وڵبده هه‌ر هه‌ڵسوکه‌وتێکیت به‌دڵنییه
به‌شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وه خۆ پێی بڵێ ...وه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌کریت بڵێیت ئه‌و هه‌ڵس و
که‌وته‌ی ناسیاوه‌که‌مانم پێخۆش نییه........@#
6-زۆر گاڵته‌مه‌که چونکه ره‌نگه هه‌ندێ که‌س حه‌زیان به‌و جۆره مامه‌ڵه‌یه نه‌بێت ....@#
7-وه‌ک سروشتی خۆت هه‌ڵسوکه‌وتبکه‌و به‌شێوه‌یه‌کی تر خۆت ده‌رمه‌خه.........@#
8-زۆر پرسیارمه‌که‌و له‌شتیک مه‌پرسه که په‌یوه‌ندی به‌تۆوه نییه.......@#
9-دوربکه‌وه‌ره‌وه له خراپ باسکردنی که‌سانی ترچونکه ئه‌وکه‌سه‌ی قسه بۆ ده‌که‌یت
متمانه‌ی پێت نامێنیت.............@#
10-په‌له مه‌که له‌قسه‌کردنداو به هیوریو له‌سه‌ر خۆ بدوێ............@#
11-بۆچونه‌کانی خۆت مه‌سه‌پێنه‌وگوێ له‌به‌رام به‌ره‌که‌ت بگره.........@#
12-درێژه به‌قسه‌کردن مه‌ده‌وبه‌کورتی باسه‌کانت ببڕێنه‌وه........@#
13-توڕه‌مه‌به‌گه‌ر یه‌کێک عه‌یبه‌کانی خۆت پێبڵێت.....@#
14-قسه‌یه‌ک مه‌که به‌رامبه‌ره‌که‌ت پی بریندار بیت........@#
15-ئه‌ومه‌سه‌لانه‌ی باسیان ده‌که‌یت با نوێ‌و سود به‌خشبێت......@#
16-به‌بێ هۆ زۆر وه‌سفی به‌رامبه‌ره‌که‌ت مه‌که..........@#
17-به‌جۆرێ کۆتای به گفت‌و گۆکانت بهێنه وێنه‌یه‌کی جوان به‌جێ بهێڵیت......@#
@#@#@#@#@#@#
@#له‌کاتی نان خواردندا........@#
نان خواردن ئادابوتایبه‌تی خۆی هه‌یه،،بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌یه‌کی جوان نیشان بده‌ی هه‌وڵبده
پابه‌ند بیت به‌م خاڵانه‌وه:
1-په‌له‌مه‌که‌له نان خواردن و زۆر هێواشیش مه‌به‌و هه‌وڵبده به‌خێرای ئه‌وکه‌سانه نان
بخۆیت که له‌گه‌ڵیان دانیشتویت.........@#
2-له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا ده‌ست له خواردن هه‌ڵبگره که له‌گه‌ڵیان دانیشتویت،نه‌پێشیان
بکه‌وه نه‌دوایان بکه‌وه........@#
3-هه‌رگیز پاشماوه‌ی خۆراک له‌به‌رده‌می خه‌ڵکدا له‌ناو ده‌متدا ده‌ر مه‌هێنه...ده‌کرێت
روخسه‌ت وه‌ر بگریت وپاشان دور بکه‌ویته‌وه له‌میزی نان خواردن وئه‌و کاره ئه‌نجام بده..@#
4-به‌ته‌واوی پاڵ بده‌ره‌وه وا خۆت ده‌ر بخه که‌خواردنه‌که‌ت به‌دڵه......@#
5-هه‌رگیز له‌کاتی نان خواردن یان دوای نان خواردن جگه‌ره مه‌کێشه.........@#
6-له‌چێشت خانه گرنگه‌کاندا ئه‌و پارچه په‌رۆیه بکه به‌یه‌خه‌ته‌وه که له‌سه‌ر مێزه‌که
داندراوه.....................@#
7-ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر مێزه‌که هه‌ستایتو به‌نیازی گه‌رانه‌وه بویت ئه‌وا پارچه په‌رۆکه بخه‌ره
سه‌ر مێزه‌که...........@#
8-که‌پارچه په‌رۆکه‌ت له‌لای راستی قاپی نان خوردنه‌که‌وه دانا،مانای وایه له‌خواردن
ته‌واو بویت............@#
9-چه‌قۆ وچه‌تاڵ و که‌وچک له‌سه‌ر مێزه‌که به‌جێمه هێڵه‌و بیانخه‌ره ناو قاپه‌که‌ت.....@#
10-که‌نان ده‌خۆیت ده‌مت زۆر مه‌که‌ره‌وه باهیچ ده‌نگیکت لیوه ده‌ر نه‌یه‌ت.......@#
11-زۆر قسه‌مه‌که‌و بابه‌تی کورت وپچر پچر باس بکه............@#
12-شۆربا به‌ده‌نگی به‌رز مه‌خۆره‌وه وکه‌وچکی بچوک بچوکی لیبخۆ........@#
13-تا به‌ته‌واوی تامی خواردنه‌که نه‌که‌یت خوی به‌کار مه‌هینه.......@#
@#@#@#@#@#@#
@#له‌گه‌ڵ خیزانه‌که‌تدا.......@#
به‌ته‌نها له‌ده‌ره‌وه‌ی مه‌ڵه‌که‌ت گرنگی به‌ره‌وشتت مه‌ده،
به‌ڵکو ئه‌مه بگوێزه‌ره‌وه بۆ ناو خیزانه‌که‌تو له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌ت یان هاوسه‌ره‌که‌ت به‌کاری بهینه ،بۆ ئه‌وه‌ی توشی که‌مترین
گرفت ببیت پابه‌ند به به‌م خاڵانه‌وه.......@#
1-له‌کاتی گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵه‌وه سڵاو بکه.....@#
2-له‌کاتی جێهێشتنی ماڵه‌وه لێی بپرسه ئاخۆ هیچی پیویست نییه.....@#
3-نوسراوێک مه‌خوینه‌ره‌وه که هی تۆ نییه و تایبه‌ته‌به‌و.......@#
4-ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کت کرت داوای لیبوردن بکه...........@#
5-ئه‌گه‌ر داوای لیبوردنیان لیکردیت ،لێبورده‌به‌و له‌سه‌ر باسه‌که مه‌رۆ.......@#
6- ئه‌گه‌ر که‌سێکتان دڵخۆشبوو،ئه‌ویتر خۆشی له‌گه‌ڵ ده‌ر ببڕێت...به‌پێچه‌وانه‌شه� �ه
ئه‌گه‌ر خه‌فه‌ت باربو خه‌می له‌گه‌ڵ بخۆ.......@#
7-ئه‌گه‌ر بۆ نه‌یه‌ک هه‌بو له‌گه‌ڵی بڕۆ‌و خۆت مه‌دزه‌ره‌وه.........@#
8- کاری ماڵه‌وه له‌نێوان خۆتان دابه‌شبکه‌ن وباقورسای نه‌که‌وێته سه‌ر یه‌کێکتان......@#
9-راستی بڵێ ئه‌گه‌ر ناخۆشیش بوو،به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی گونجاو بیدرکێنه....@#
10-ئه‌گه‌ر شتێکی ئه‌وت شکاند بۆی بکڕه‌ره‌وه.........@#
11-به‌ڕاوێژی هه‌ردوکتان گۆڕانکاری له‌ماڵدا بکه‌ن...........@#
12-تاکڕه‌وانه بریار مه‌ده و گوێ له‌بۆپچونه‌کانی ئه‌و بگره..........@#
13-ڕیز له ئاره‌زوه‌کانی بگره‌و رێگری لێمه‌که......@#
14-ئه‌گه‌ر توره‌بوتۆ ئارام بگره‌و دواتر باسه‌که‌ی بۆ رون بکه‌ره‌وه......@#
15-هه‌رگیز ڕاستییه کانی لێمه‌شاره‌وه..........@#
@#هیوادارم سودی هه‌بیت بۆ تان ئه‌زیزانم@