خۆزگه هه‌موومان جارێك ئه‌مان خوێنده‌وه به جوانی.
.
.
.
.
.
.
.
که‌سێک چووه لای گوێز فرۆشێک و وتی :"ده‌کرێت هه‌موو گوێزه‌کانت به خۆڕای بده‌یت به من "
گوێز فرۆشه‌که به سه‌رسوڕمانه‌وه سه‌یری کردوو هیچی نه‌وت !.
دووباره پرسی ؟"ده‌کرێت یه‌ک کیلۆ گوێزم به خۆڕای بده‌یتێ"
دیسان بێده‌نگی هه‌ڵبژارد .
"که وابوو تکا ده‌که‌م لانی که‌م یه‌ک دانه گوێزم به خۆڕای بده‌رێ " ،
" فرۆشیار گوێزێکی یا به کڕیاره‌که "
"یه‌ک دانه نرخێکی وه‌های نیه تکا ده‌که‌م دانه‌یه‌کی تریشم پێ بده "
، که گوێزی دووه‌می وه‌رگرت دیسان داوای گوێزی سێیه‌می کرد .
گوێز فرۆش که توڕه بوو وتی :"زیره‌کی! به‌م شێوه‌یه ئه‌ته‌وێت دانه به‌دانه هه‌موو گوێزه‌کانم لێ زه‌وت بکه‌یت "
کڕیاره‌که وتی : " له ڕاستی دا ده‌مویست فێری شتێکت بکه‌م . ته‌مه‌ن و ژیانی ئێمه‌ش وه‌هایه . ئه‌گه‌ر به‌تۆ بڵێم هه‌موو ته‌مه‌نی خۆت به من بفرۆشه ، به هیچ به‌هایه‌ک ئه‌م کاره ناکه‌یت . به‌ڵام ڕۆژه‌کانی ژیانت بێ گوێدان یه‌ک به یه‌ک له ده‌ست ئه‌یه‌یت و سه‌یر ئه‌که‌یت هه‌موو ته‌مه‌نت له کیس ڕۆیشتووه "