Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةمكتبة الصورس .و .جبحـثالتسجيلدخول
أختر لغة المنتدى من هنا

نامەیەك بۆ ئەوانەی كە سەیری گرتەی ڤیدیۆیی و وێنەی ڕووت دەكەن

  
 
شاطر
 
  
2012-06-27, 10:13
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
نامەیەك بۆ ئەوانەی كە سەیری گرتەی ڤیدیۆیی و وێنەی ڕووت دەكەن
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
عضوجديد
الرتبه:
عضوجديد
الصورة الرمزية
 

البيانات
عدد المساهمات : 3
تاريخ التسجيل : 27/06/2012
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: نامەیەك بۆ ئەوانەی كە سەیری گرتەی ڤیدیۆیی و وێنەی ڕووت دەكەن    







بـرای بەڕێزم:السلام عليكم ورحمة اللهِ وبركاتـهُ
ئەم نامەیە كە پڕە لە خۆشەویستی وبرایەتی بۆتۆی بەڕێز دەینێرم، ئەی ئەو كەسەی كە تووش بویتە بە بینـین وسەیركردنی فیلم و گرتەی ڤیدیۆیی و وێنەی ڕووت وناشەرعی وناشایستە، سەرەتا لەوەوە دەست پێدەكەم كە بزانە –خوا من وتۆش بپارێزێ‌- یەكێك لە ناوەجوانەكانی خوا بریتیە لە (الرقیب) واتە: چاودێر، واتە چاودێره بەسەر كردەوەی بەندەكانەوەیە، كە هیچ شتێكی ووردو بچوكی لێ‌ وون نابێت، دەفەرموێت [إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلَيْكُمْ رَقِيباً] {النساء:1}واتە: بێگومان خوا بەوردیی و هەمیشەیی ئاگادارو چاودێرە بەسەرتانەوە.
وە لەئایەتێكی تردا دەفەرموێـت [وَكَانَ اللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ رَقِيباً] واتە: خوا هەمیشە بە سەر هەموو شتێكدا چاودێره. ئەگەر لەكتێبی خوادا تەنها ئەم دوو ئایەتە هەبوایە ئەوا بەس بوو بۆ كەسێك كەهەست بەگەورەیی ئایەتەكان بكات و لەواتا قووڵەكانیان بگات [أَوَلَمْ يَكْفِ بِرَبِّكَ أَنَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدٌ] {فصلت:53}واتە: ئایا شایەتی پەروەردگارت بەس نیە كەبەسەر هەموو شتێكدا ئاگاو زانایە و، هیچ شتێكی لا ون نابێت؟!
تۆ ئەی ئەو كەسەی كە دانیشیت بەرانبەر ئەو دیمەنە ئابڕووبەرەو پیاووئافرەتی ڕووت دەبینی كە خەریكی ئەنجامدانی تاوان وسەرپێچیـن بەهەموو بوێریەكەوە ناشرینترین وقێزەونترین گوناه ئەكەن لەخراپترین شێوازیدا، بزانە كە ئەوانە وەكو خوای پەروەردگار دەفەرموێت: [إِنْ هُمْ إِلَّا كَالْأَنْعَامِ بَلْ هُمْ أَضَلُّ سَبِيلاً] {الفرقان:44}واتە: ئەوانە وەكو ئاژەڵ وماڵاتن وهیچی ترنین بەڵكو لە ئاژەڵ گومڕاترن. فیترەتی تەواوو سروشتی ساغ وسەلامەت ئەم جۆرە كارانە بێزلێدەكاتەوە لەكاتێكدا تۆ چێژ لەو دیمەنانە وەردەگریت و حەزت دەچێتە سەر ئەو جەستە ڕووت وبێ ئابڕوویانە، خوای بینەر لەسەرەوە بەسەرتەوەیە ونیگای لێتە وجم و جووڵت وچاوت دەبینێت كە پڕبووە لە نیگای تاوان وبێ شەرمی، وە گوێبیستی گوێتیشە كە گوێ‌ دەگری لە دەنگی ئەو تاوان وسەرپێچیەی كە دەكرێت وەكو بڵێی چێژ وەردەگریت لەوەی خوا توڕە دەكەن وپێت خۆشە كە فەرمانی خوا دەشكێنن، لەكاتێكدا تۆ بێئاگای لە چاودێری خوا، بیرت چوویەوە كە ئەندامەكانی جەستەی خۆت شاهێدیت لەسەر دەدەن لە ڕۆژی دواییدا لەو ڕۆژەی كە هیچ شتێك شاراوە نیە [يَوْمَئِذٍ تُعْرَضُونَ لا تَخْفَى مِنْكُمْ خَافِيَةٌ]
إذا خَلَوتَ بريبـة في ظُلمةٍ *** والنفس داعيـة إلى العصيان
فاستحِ من نظر الإله وقل لها *** إن الذي خلق الظلام يراني
واتە: هەركاتێك بەتەنها بوویت ولەتاریكیەكدا.... دەروونت داوای تاوان وسەرپێچی خوای لێكردی.... شەرم بكە لەبینینی خوا بۆت و بەدەروونت بڵێ‌ ئەو كەسەی كە تاریكی دروست كردووە دەمبینێت.
برای بەڕێزم ئامان لەو كەسانە نەبیت كە چاودێری وسەیركردنی خوا بەسووك دێتە بەرچاویان... بەوشێوەیە بە كەخوا دەیەوێ‌ لێت ئەوا خوا پێت دەبەخشێت زیاد لەوەی كەدەتەوێت، ئامۆژگاریت دەكەم بەوەی كە ترسی خوات هەبێت وشەرمی ئەو بتگرێت لەكاتی نهێنی وئاشكرادا، زۆر وریابە لە ئاخر شەڕی (واتە بەسەر تاوانەوە بمریت)، چونكە مردن گەورەو بچووك ناناسێت و جیاوازی ناكات لەنێوان لەش ساغ ونەخۆش و بەهێزو لاوازدا..... وەبزانە كە بەردەوامبوون و سووربون لەسەر ئەم تاوانانە دەبێتە گوناهی گەورە، ووریابە لەوەی كەسبەینێ‌ بگەیتە حزوری خوا بەكۆڵێك بینینی ئەم دیمەنە قێزەونانەوە، وەبزانە كەخۆشبەختی لەسەیركردنی ئەم جۆرە فیلمانەدا نیە بەڵكو هەموو بەختەوەری لە گوێڕایەڵی كردنی خوای میهرەباندایە وەكو دەفەرموێت [مَنْ عَمِلَ صَالِحاً مِّن ذَكَرٍ أَوْ أُنثَى وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَلَنُحْيِيَنَّهُ حَيَاةً طَيِّبَةً وَلَنَجْزِيَنَّهُمْ أَجْرَهُم بِأَحْسَنِ مَا كَانُواْ يَعْمَلُونَ] {النحل:97} واتە: ئەوەی كارو كردەوەی چاكەی كردبێت، پیاو بێت یان ئافرەت لە كاتێكدا بڕوادار بێت، سوێند بە خوا بە ژیانێكی كامەران و ئاسوودە لە دنیادا دەیژێنین، لە قیامەتیشدا پاداشتیان بە جوانتر دەدەینەوە لەوەی كە ئەوان دەیانكرد.
پاشان ئەی برای بەڕێزم ڕێنموونیت دەكەم بۆ ئەنجامدانی چەند كارێك كەئەگەر جێبەجێیان بكەیت ئەوا پشت بەخوا دووردەكەویتەوە لەو كارەو وازی لێ دێنیت.
لەوانە:
هەموو ئەو سیدی وكەناڵ ووێب سایت وگرتە ڤیدیۆییانەی كە لاتە سەبارەت بەو بابەتە لەناویان بدە بیانسڕەوە، وەپەیمان بدە بەوەی نەگەڕێیتەوە سەریان وبەهەموو توانایەكتەوە هەوڵی خۆت بدە، وەهەروەها هەوڵ بدە هەرگیز خۆت بەتەنها نەكەویت وهەمیشە لەگەڵ خێزان وهاوڕێ‌ باشەكانتدابە، وەئەگەریش شەیتان وەسوەسەی بۆدروست كردی ئەوا هەوڵ بدە خۆت سەرقاڵ بكەی بەكارێكی خێرەوەو ئەو وەسوەسەیە وەلابنێی، وە ئەگەریش هاوڕێیەكی خراپت هەیە كە ڕاتدەكێشێ‌ بۆئەو كارە ئەوا لێی دووربكەوەرەوەو ئامۆژگاری بكە، وە وەرزیش بكەو ڕۆژووبگرەو داوا و پاڕانەوە بكە لای خوا كەیارمەتیت بدات لە دوورخستنەوەت لەو كارە، وە یارمەتیت بدات بۆ هاوسەرگیری وگرتنەبەری هۆكارەكانی.
أســأل الله أن يمتعك بالـصحة والعافيـة والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته.....
============================================================
نامەیەك بۆ ئەوانەى وێنەى بێ ئابڕوو بڵاو دەكەنەوە


خوشكان......برایان






 الموضوع الأصلي : نامەیەك بۆ ئەوانەی كە سەیری گرتەی ڤیدیۆیی و وێنەی ڕووت دەكەن // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: hemn ail




 

  
2012-08-12, 19:30
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
نامەیەك بۆ ئەوانەی كە سەیری گرتەی ڤیدیۆیی و وێنەی ڕووت دەكەن
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
...::|مدير العام|::...
الرتبه:
...::|مدير العام|::...
الصورة الرمزية
 

البيانات
عدد المساهمات : 6825
تاريخ التسجيل : 23/07/2010
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: رد: نامەیەك بۆ ئەوانەی كە سەیری گرتەی ڤیدیۆیی و وێنەی ڕووت دەكەن    






دةست خؤش بيت كاك هيمن خوا باداشتت بداتةوة






 الموضوع الأصلي : نامەیەك بۆ ئەوانەی كە سەیری گرتەی ڤیدیۆیی و وێنەی ڕووت دەكەن // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam




 


  
مواقع النشر (المفضلة)
 


  
الــرد الســـريـع
 


  
خــدمات المـوضـوع
 KonuEtiketleri كلمات دليليه
نامەیەك بۆ ئەوانەی كە سەیری گرتەی ڤیدیۆیی و وێنەی ڕووت دەكەن , نامەیەك بۆ ئەوانەی كە سەیری گرتەی ڤیدیۆیی و وێنەی ڕووت دەكەن , نامەیەك بۆ ئەوانەی كە سەیری گرتەی ڤیدیۆیی و وێنەی ڕووت دەكەن ,نامەیەك بۆ ئەوانەی كە سەیری گرتەی ڤیدیۆیی و وێنەی ڕووت دەكەن ,نامەیەك بۆ ئەوانەی كە سەیری گرتەی ڤیدیۆیی و وێنەی ڕووت دەكەن , نامەیەك بۆ ئەوانەی كە سەیری گرتەی ڤیدیۆیی و وێنەی ڕووت دەكەن
 KonuLinki رابط الموضوع
 Konu BBCode BBCode
 KonuHTML Kodu HTMLcode
إذا وجدت وصلات لاتعمل في الموضوع او أن الموضوع [ نامەیەك بۆ ئەوانەی كە سەیری گرتەی ڤیدیۆیی و وێنەی ڕووت دەكەن ] مخالف ,, من فضلك راسل الإدارة من هنا
 

>




  

مواضيع ذات صلة