ROZHGAR به ڕێوه به ری گشتی
عدد المساهمات : 240 تاريخ التسجيل : 20/10/2011
| | باوکێک له گه ل کوره که ی له باخچه یه ک دا !!!!!!!!!! | |
پیاوێكی ته‌مه‌ن هه‌شتا ساڵه‌ی زانا‌و خوێنده‌وار رۆژێك له باخچه‌كه‌ی ماڵه‌وه‌یاندا له‌گه‌ڵ كوره گه‌وره‌كه‌یا پێكه‌وه داده‌نیشن و چۆله‌كه‌یه‌ك له‌به‌رده‌میانا ده‌نیشێته‌وه، باوكه‌كه له‌كوڕه‌كه‌ی ده‌پرسێ: كوڕم ئه‌وه چییه؟؟
ئه‌ویش ده‌ڵێت: باوه‌گیان! ئه‌وه چۆله‌كه‌یه پاش ماوه‌یه‌كی تر لێی ده‌پرسێته‌وه : كوڕم ئه‌وه چییه ؟
به سه‌رسوڕمانه‌وه كوڕه‌كه پێی ده‌ڵێ: ئه‌وه چۆله‌كه‌یه
پاش چه‌ند چركه‌یه‌كی تر جارێكی ترلێی ده‌پرسێ كوڕم ئه‌وه چییه؟
ئه‌ویش به‌تووڕه‌ییه‌كه‌وه ده‌ڵێت: ئه‌وه چۆله‌كه‌یه
ماوه‌یه‌كی تری به‌سه‌را تێده‌په‌ڕێ و باوكه له‌كوڕه‌كه‌ی ده‌پرسێت: كوره‌م! ئه‌وه چییه
ئه‌ویش تا هێزی تیا ده‌بێت به‌سه‌ر باوكیا ده‌نه‌ڕێنێ و پێی ده‌ڵێت: ئه‌وه بۆ حاڵی نابیت؟؟ ئه‌وه چۆلـــلـــل..ه‌كه‌یه
باوكه‌ش هیچ ناڵێ هه‌ڵده‌ستێ و ده‌ڕوات، كوڕه لێی ده‌پرسێ: ئه‌وه بۆ كوێ ده‌چیت؟
ئه‌ویش ده‌ڵێت: تا ژوره‌كه‌ی خۆم ده‌ڕۆم و ئێستا دێمه‌وه
له‌وسه‌ر كه دێته‌وه ده‌فته‌رێكی یاداشتی خۆی دێنێ و ده‌یداته ده‌ست كوڕه‌كه‌ی و پێی ده‌ڵێ: كوڕم! ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بخوێنه‌ره‌وه..
كوڕه‌كه ده‌یخۆێنێته‌وه نووسراوه:
ئه‌مڕۆ كوڕه گه‌وره‌كه‌م كه پێی نایه سێ ساڵه‌وه پێكه‌وه له‌ناو باخچه‌كه‌مانا دانیشتبووین، چۆله‌كه‌یه‌ك له‌به‌رده‌ممانا نیشته‌وه‌و كوڕه‌كه‌م بیست ویه‌ك جار لێی پرسیم: باوه !ئه‌وه چییه؟
منیش جار له‌دوای جار به‌رووی خۆشه‌وه وه‌لاَمم ده‌دایه‌وه‌و ده‌مگوت: كوڕم! ئه‌وه چۆله‌كه‌یه
!!له دواییدا گرتمه باوه‌ش و ئه‌ملاو لام ماچ كرد و ده‌ستمان به پێكه‌نین كرد كاتێ كوڕه‌كه‌ی ئه‌م یاداشته ده‌خوێنێته‌وه ئاره‌قی شه‌رمه‌ساری ده‌رده‌دات و ئه‌ملاولا وسه‌ری باوكی ماچ ده‌كات وداوای لێ بوردنی لێ ده‌كات | |
|
2012-04-18, 01:10 من طرف ibn islam