Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةمكتبة الصورس .و .جبحـثالتسجيلدخول
أختر لغة المنتدى من هنا

منداڵانی کوردستان بپارێزن له‌ شمشێرو تیری دراما کۆرییه‌کان

  
 
شاطر
 
  
2012-08-17, 12:56
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
منداڵانی کوردستان بپارێزن له‌ شمشێرو تیری دراما کۆرییه‌کان
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
...::|مدير العام|::...
الرتبه:
...::|مدير العام|::...
الصورة الرمزية
 

البيانات
عدد المساهمات : 6825
تاريخ التسجيل : 23/07/2010
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: منداڵانی کوردستان بپارێزن له‌ شمشێرو تیری دراما کۆرییه‌کان   






[ندعوك للتسجيل في المنتدى أو التعريف بنفسك لمعاينة هذه الصورة]


به‌یاننامه‌ی کۆمه‌ڵێک توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی کوردستان لەبارەی دراما کۆرییەکان

منداڵانی کوردستان بپارێزن له‌ شمشێرو تیری دراما کۆرییه‌کان

ماوه‌یه‌که‌ هه‌ندێک که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی له‌ کوردستان، هه‌ڵده‌ستن به‌ په‌خشکردنی زنجیره‌ی دۆبلاژکراوی کۆری، که‌ له‌به‌شێک له‌و زنجیرانه‌دا خوێنڕشتن‌و توندوتیژی به‌دیده‌کرێت‌و هەندێک له‌ گه‌وره‌و بچووکی خه‌ڵکی کوردستانیش سه‌یری ئه‌و فیلم‌و درامایانه‌ ده‌که‌ن.

ئێمه‌ وه‌ک کۆمه‌ڵێک توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌روونی، به‌پێویستمانزانی ئه‌م راگەیەندراوە بۆ رای گشتی‌و که‌ناڵه‌کان بخه‌ینه‌ڕوو، و هه‌ڵوێسه‌یه‌ک بکه‌ین.

لای هه‌مووان روونه‌، که‌ له‌م سه‌رده‌مه‌دا ته‌له‌فزیۆن‌و هۆکانی دیکه‌ی راگه‌یاندن رۆڵی بنه‌ڕه‌تییان هه‌یه‌ له‌ په‌روه‌رده‌کردن‌و پێگه‌یاندنی که‌سێتی منداڵ‌، بۆیه‌ که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فزیۆن به‌رپرسیارن، به‌رامبه‌ر به‌ نه‌وه‌ی داهاتوو.

ته‌ماشاکردنی فیلم‌و دراما توندوتیژه‌کان به‌گشتی کاریگه‌ری سلبیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر لایه‌نی ده‌روونی‌و ره‌فتاری‌ منداڵان، چونکه‌ لای منداڵ توانا عه‌قڵییه‌کان پێنه‌گه‌یشتووه‌و زۆربه‌ی ره‌فتاره‌کانی به‌هۆی لاساییکردنه‌وه‌ ئه‌نجامده‌دات، بۆیه‌ ته‌ماشاکردنی درامای توندوتیژئامیز رۆڵی سلبی دروستده‌کات له‌سه‌ر منداڵان‌و وایان لێ ده‌کات که‌ لاسایی دیمه‌ن‌و مه‌شهه‌ده‌ توندوتیژه‌کان بکه‌نه‌وه‌‌و کاری توندوتیژ ئه‌نجامبده‌ن، و زیان بەیەکتر بگەیەنن، بێئه‌وه‌ی هه‌ستبکه‌ن که‌ ره‌فتاره‌که‌یان زیانبه‌خشه‌.

هه‌روه‌ها له‌به‌ر نه‌بوونی هۆشیاری و ژووری تایبه‌ت به‌ منداڵان، لای به‌شێک له‌ خێزانه‌کانیش واده‌کات که‌ ڕێگه‌بده‌ن، منداڵه‌کانیان ته‌ماشای ئه‌و فیلمانه‌ بکه‌ن.

بۆیه‌ به‌رای ئێمه‌، به‌رپرسیارێتییه‌کی گه‌وره‌و مێژووی له‌سه‌ر که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فزیۆن هه‌یه‌و بۆیە پێشنیاردەکەین:

1- له‌کاتی په‌خشکردنی ئه‌و فیلم‌و درامایانه‌ی که‌ کوشتن‌و خوێنڕشتن‌و توندوتیژیی کردای‌و گوفتارییان تیایه‌، به‌به‌رده‌وامی له‌سه‌ر فیلمه‌کان بنوسن، که‌ ته‌ماشاکردنی ئه‌م فیلمانه‌ بۆ منداڵ گونجاونییه‌.

2- ئه‌کرێت ئه‌و جۆره‌ فیلم‌و درامایانه‌ له‌ کاتێکدا په‌خشبکه‌ن که‌ زۆربه‌ی منداڵان نوستون، ئه‌گه‌ر بکرێت له‌ کاتژمێر 12ی شه‌و به‌دواوه‌ په‌خشبکرێن باشتره‌، هه‌رچه‌نده‌ لامان روونه‌ که‌ به‌شێکی خێزانه‌کانی کوردستان، ژووری نوستن‌و نانخوادن‌و دانیشتنی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی خێزانیان یه‌ک ژووری هاوبه‌شه‌.

هاوکات داواکارین له‌ دایکان ‌و باوکان که‌ ئاگاداری منداڵه‌کانیان بن، بۆئه‌وه‌ی ته‌ماشای ئه‌و فیلم‌و درامایانه‌ نه‌که‌ن که‌ نه‌شیاوه‌، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که‌ منداڵ فێری توندوتیژی ره‌فتاری‌و گوفتاری ده‌که‌ن.

هەروەها داواکارین لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی پۆلیس، کە رێگریبکەن لە هاوردەکردنی شمشێرو تیرو تەقەمەنی کە لە هەندێک لە فرۆشگاکان بە منداڵان دەفرۆشرێن و دواجار دەبێتە زیان و کێشە بۆ منداڵان.

منداڵانی کوردستان نه‌وه‌ی دوارۆژی میلله‌ته‌که‌مانن، پێویسته‌ که‌شی منداڵانه‌یان بۆ بڕه‌خسێنرێت بۆ پەروەردەکردنیان، نه‌ک ناچاربکرێن ته‌ماشای فیلمی گه‌وره‌ساڵان بکه‌ن و لاسایی ژیانی گه‌وره‌ساڵان بکه‌نەوە.

هادی ئەمین
[ندعوك للتسجيل في المنتدى أو التعريف بنفسك لمعاينة هذا الرابط]
سوپاس







 الموضوع الأصلي : منداڵانی کوردستان بپارێزن له‌ شمشێرو تیری دراما کۆرییه‌کان // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam




 


  
مواقع النشر (المفضلة)
 


  
الــرد الســـريـع
 


  
خــدمات المـوضـوع
 KonuEtiketleri كلمات دليليه
منداڵانی کوردستان بپارێزن له‌ شمشێرو تیری دراما کۆرییه‌کان , منداڵانی کوردستان بپارێزن له‌ شمشێرو تیری دراما کۆرییه‌کان , منداڵانی کوردستان بپارێزن له‌ شمشێرو تیری دراما کۆرییه‌کان ,منداڵانی کوردستان بپارێزن له‌ شمشێرو تیری دراما کۆرییه‌کان ,منداڵانی کوردستان بپارێزن له‌ شمشێرو تیری دراما کۆرییه‌کان , منداڵانی کوردستان بپارێزن له‌ شمشێرو تیری دراما کۆرییه‌کان
 KonuLinki رابط الموضوع
 Konu BBCode BBCode
 KonuHTML Kodu HTMLcode
إذا وجدت وصلات لاتعمل في الموضوع او أن الموضوع [ منداڵانی کوردستان بپارێزن له‌ شمشێرو تیری دراما کۆرییه‌کان ] مخالف ,, من فضلك راسل الإدارة من هنا
 

>




  

مواضيع ذات صلة