[center]خوێندکارێک بە مامۆستاکەی وت:-
زۆربەی ڕۆژەکانم بە بیرکردنەوە لە شتانێکدا بەسەر دەبەم کە نە دەبوایە بیری لێبکەمەوە، وە ئاواتی شتانێک دەخوازم کە نەدەبوایە ئاواتی بخوازم، وە بەرنامە بۆ شتانێک دەکێشم کە نەدەبوایە بەرنامەی بۆ بکێشم.
مامۆستاکە خوێندکارەکەی بانگ کردە دەرەوە بۆ ئەوەی پیاسەیەکی لەگەڵ بکات لە نێو باخجەی خوێندنگاکە، وە لەکاتی ڕۆیشتنیاندا بە ناو باخەکەدا مامۆستاکە ھەر ڕووەکـێکی دەبینی پرسیاری ناوەکەی لە خوێندکارەکە دەکرد.
ھەتا خوێندکارەکە وتی:-
ئەمە ( بیلادونا )یە، وە مامۆستاکە وتی ( وە ئەوەی گەڵاکانی بخوات یەکسەر دەیکوژێت ) بەڵام ئەو کەسە ناکوژێت کە تەنھا سەیری دەکات.
وە بەم شێوەیەش ئاواتە سلبیەکانت ژیانت پـێناگەیەنـێت ئەگەر تۆ ڕێـگەی ئەوەی پـێنەدەیـت کە گومڕات بکات ...!
پاولۆ کویلۆ