Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةمكتبة الصورس .و .جبحـثالتسجيلدخول
أختر لغة المنتدى من هنا

شاطر | 
 

 ئایا هه‌ستده‌كه‌یت 24سه‌عاتی‌ ڕۆژو شه‌و به‌ش ناكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی‌ كاره‌كانت؟

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
ibn islam
...::|مدير العام|::...

...::|مدير العام|::...


عدد المساهمات : 6825
تاريخ التسجيل : 23/07/2010

خدمات المنتدى
1431:

11092011
مُساهمةئایا هه‌ستده‌كه‌یت 24سه‌عاتی‌ ڕۆژو شه‌و به‌ش ناكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی‌ كاره‌كانت؟

ئایا هه‌ستده‌كه‌یت 24سه‌عاتی‌
ڕۆژو شه‌و به‌ش ناكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی‌ كاره‌كانت؟ بۆچی‌ هه‌ندێك
سه‌ركه‌وتووده‌بن كاره‌كانی‌ خۆیان له‌ كاتی‌ دیاریكراودا ته‌واوبكه‌ن‌و
ئه‌وانی‌ دیكه‌ شكستده‌خۆن؟






نهێنی‌ ئه‌وه‌ له‌وه‌دایه‌
ئه‌وانه‌ی‌ جۆری‌ یه‌كه‌م شاره‌زاییان به‌ده‌ستهێناوه‌ له‌بواری‌
ڕێكخستنی‌
كاتدا‌و بڕوایان به‌ وته‌ی‌ "كات ئاڵتونه‌" هه‌یه‌
.



زۆرجار خۆمان له‌ دۆخێكدا ده‌بینینه‌وه‌ كه‌ ناتوانین كات بدۆزینه‌وه‌
بۆ سه‌ردانیكردنی‌ هاوڕێیه‌ك یان ته‌له‌فونكردنێك‌و به‌هانه‌ بۆ ئه‌وه‌
ده‌دۆزینه‌وه‌و
ده‌ڵێین "سه‌رقاڵین". گه‌لێك جار گیرده‌خۆین به‌ده‌ست ئه‌نجامدانی‌
كارێكه‌وه‌
كه‌ هه‌فته‌یه‌كه‌ ده‌ستمانپێكردوه‌و هێشتا ته‌واومان نه‌كردوه‌ یان
جێمانهێشتووه‌و
ده‌ستمان به‌كارێكی‌ دیكه‌ كردووه‌. هه‌ندێك جاریش كاتێكی‌ زۆر
له‌گه‌ڵ‌
كارێكدا به‌سه‌رده‌به‌ین كه‌ هه‌نوكه‌یی نییه‌ یان به‌په‌له‌ نییه‌،
به‌ڵام
ئه‌نجامیده‌ده‌ین له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ پێمان خۆشه‌ یان ئاسانه‌‌و ئه‌و كاره‌
گرنگانه‌
فه‌رامۆشده‌كه‌ین كه‌ كاریگه‌ریان له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانمان هه‌یه‌
. سه‌ره‌نجامی‌
ئه‌وانه‌ش تووشی‌ شه‌كه‌تبوون‌و شڵه‌ژان‌و په‌له‌كردن له‌
ئه‌نجامدانی‌
كاره‌كاندا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن
.

چاودێریی‌ خۆت بكه‌
پێش
ئه‌وه‌ی‌ ده‌ست به‌ ڕێكخستنی‌
كاتی‌
خۆمان بكه‌ین، سه‌ره‌تا پێویستمان به‌ كۆكردنه‌وه‌و تۆماركردن هه‌یه‌،
ئینجا
شیكردنه‌وه‌ی‌
ئه‌وه‌ی‌ ئێستا ئه‌نجامیده‌ده‌ین، واته‌ چۆن كاتی‌ هه‌ر ڕۆژێك
به‌سه‌رده‌به‌ین؟
چاودێریی‌
ڕێڕه‌وی‌ كاره‌كانی‌ ڕۆژانه‌ت بكه‌‌و له‌سه‌ر پارچه‌
كاغه‌زێك
ئه‌وه‌ بنووسه‌ له‌هه‌ر ساتێكدا چی‌ ده‌كه‌یت. بۆ هه‌فته‌یه‌ك ئه‌م كاره‌
ئه‌نجامبده‌و
بزانه‌ چه‌ند كاتت پێویسته‌ بۆ ڕاییكردنی‌ ئه‌م یان ئه‌و كار، بۆ
قسه‌كردن
له‌گه‌ڵ‌ هاوڕێكان‌و خێزانه‌كه‌ت، بۆ قسه‌كردن به‌ ته‌له‌فون‌و دانیشتن
له‌
قاوه‌خانه‌كان، بۆ پیاسه‌كردنی‌ ناپێویست
.

ئه‌وله‌ویاته‌كانی‌ خۆت دیاریبكه‌
تێگه‌یشتن
له‌
هۆكاره‌كانی‌
پشت هه‌ر كێشه‌یه‌ك، یه‌كه‌مین هه‌نگاوه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌. بۆیه‌
ده‌توانیت
له‌ڕێگه‌ی‌ چاودێریكردنی‌ ڕێڕه‌وی‌ كاره‌كانی‌ ڕۆژانه‌ته‌وه‌، بزانیت چۆن
مامه‌ڵه‌
له‌گه‌ڵ‌ كات ده‌كه‌یت‌و بۆت ئاشكراده‌بێت چۆن هه‌ندێك كات
به‌فیڕۆده‌ده‌یت.
بۆ نموونه‌، بۆت ئاشكراده‌بێت ڕۆژانه‌ دوو سه‌عات به‌فیڕۆده‌ده‌یت
به‌
خوێندنه‌وه‌ی‌ هه‌ندێك ئیمه‌یلی‌ مشه‌خۆره‌وه‌ كه‌ نازانیت خاوه‌نه‌كانیان
كێن،
چه‌ندین
سه‌عات سه‌رفده‌كه‌یت بۆ بینینی‌ ته‌له‌فزیۆن‌و زنجیره‌ دراماكانی‌ كه‌
حه‌زیان
پێ‌ ناكه‌یت، به‌كاربردنی‌ زۆر كات بۆ سه‌رگه‌رمكردن. ئه‌گه‌ر ئه‌و
سه‌عاتانه‌
كۆبكه‌یته‌وه‌، بۆت ده‌رده‌كه‌وێت به‌شێكی‌ زۆر ئه‌و كاتانه‌ن كه‌
له‌كیستده‌چن،
وه‌ك له‌كیسچوونی‌ ئاو له‌ ڕێگه‌ی‌ ده‌ستشۆرێكی‌ شله‌وه‌. بۆیه‌
ئه‌گه‌ر
ئه‌وله‌ویاته‌كانی‌ خۆت (پله‌به‌ندیی‌ كاره‌كان به‌پێی‌ گرنگیان
) دیاریبكه‌یت‌و
كاره‌ گرنگه‌كان پێش ئه‌وانه‌ بخه‌یت كه‌ كه‌مبایه‌خترن، ئه‌وا
به‌رهه‌مت
زیادده‌كات‌و ده‌توانیت ژماره‌یه‌كی‌ زۆرتری‌ ئه‌و كارانه‌ ئه‌نجامبده‌یت
كه‌
هه‌ناسه‌سواریانكردوی‌، به‌ڵكو كاتی‌ زیاده‌شت بۆ ده‌مێنێته‌وه‌ بۆ
ئه‌نجامدانی‌
حه‌زو ئاره‌زووه‌كانت‌و به‌هێزكردنی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانت
.

به‌رنامه‌یه‌ك دابنێ‌
یه‌كه‌مین
هه‌نگاو كه‌ ده‌بێت
هه‌ڵیبێنی‌،
ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خشته‌یه‌كی‌ ڕۆژانه‌و هه‌فتانه‌ بۆ خۆت دابنێیت‌و ئه‌و
كارانه‌ی‌
تێدا تۆماربكه‌یت كه‌ ده‌ته‌وێت ئه‌نجامیانبده‌یت، جا ئه‌وانه‌
تاكه‌كه‌سی‌
بن یان پیشه‌یی‌‌و خوێندكاری‌. ئه‌و كاره‌ بنچینه‌ییانه‌ بنووسه‌ كه‌
ده‌بێت
ڕۆژانه‌ ڕاییانبكه‌یت، جا ئه‌وه‌ له‌ سه‌ر پارچه‌ كاغه‌زێك بێت یان
ده‌فته‌ری‌
تێبینییه‌كان یاخود له‌ مۆبایلدا. بۆ نموونه‌، كاتی‌ چوونه‌ سه‌ر كار
یان
خوێندن، بازاڕكردن، سه‌ردانیكردن. دواتر ئه‌و شوێنانه‌ی‌ خشته‌كه‌
پڕبكه‌ره‌وه‌
كه‌
ماوه‌نه‌ته‌وه‌و ته‌رخانیان بكه‌ بۆ ئه‌و كارانه‌ی‌ به‌ پێویستیان
ده‌زانی‌،
وه‌ك
پێداچوونه‌وه‌ی‌ وانه‌یه‌ك، ئه‌گه‌ر خوێندكاربوویت، كارێكی‌
ته‌واونه‌كراو،
ئه‌گه‌ر
فه‌رمانبه‌ر بوویت. حه‌وته‌مین ڕۆژی‌ هه‌فته‌ش بۆ پشوودان
ته‌رخانبكه‌.

ده‌رفه‌ته‌كان به‌كاربه‌ره‌
ئه‌گه‌ر
ویستت ڕێكخه‌رێكی‌
چاكی‌
كاتی‌ خۆت بیت، ئه‌وا پێویسته‌ ده‌رفه‌ته‌كان به‌چاكی‌ به‌كاربه‌ریت،
چونكه‌
هه‌موو
كاتێكی‌ به‌تاڵ‌ مانای‌ به‌فیڕۆدانی‌ كات نییه‌. بۆ نموونه‌، ئه‌گه‌ر
مه‌وعیدێكت
له‌گه‌ڵ‌ كه‌سێك هه‌بوو و به‌داوای‌ لێبوردنه‌وه‌ دوایخست، ئه‌وا
پێویسته‌
یه‌كسه‌ر بگه‌ڕێیته‌وه‌ بۆ لیستی‌ كاره‌ گرنگه‌كانی‌ ئه‌و ڕۆژه‌ت‌و
بۆشاییه‌كه‌ی‌
دروستده‌بێت بۆ شتێكی‌ سوودبه‌خش به‌كاربه‌ری‌
.

"هیچ
ناكه‌م
"
زۆر
كاتی‌ خۆمان به‌ خوێندنه‌وه‌ی‌
ئیمه‌یله‌وه‌
سه‌رفده‌كه‌ین كه‌ پێمانوایه‌ به‌په‌له‌ن‌و له‌كاتێكدا گرنگ نین، یان
خۆمان
به‌ ڕێكخستنی‌ ناو ماڵه‌وه‌ سه‌رقاڵده‌كه‌ین، ته‌نیا بۆ خۆبه‌دوورگرتن له‌
كاری‌
ڕاسته‌وخۆ. ئه‌گه‌ر یه‌كێكیت له‌و كه‌سانه‌ی‌ كاری‌ ئیمڕۆ ده‌خه‌نه‌
سبه‌ینێ‌،
ئه‌وا هه‌ڵبده‌ 15 خوله‌ك دانیشیت‌و هیچ نه‌كه‌یت، چونكه‌ له‌و كاته‌ی‌
پشووداندا
وێنای‌ زۆر شت ده‌كه‌یت‌و بیر له‌گه‌لێك شت ده‌كه‌یته‌وه‌‌و پلان بۆ شتی‌
گرنگ
داده‌نێیت
.

چاودێریی‌ كاتژمێر بكه‌
ئایا
تێڕوانینێكی‌ واقیعبینانه‌ی‌
دروستت
هه‌یه‌ ده‌رباره‌ی‌ ئه‌و كاته‌ی‌ ده‌بێت بۆ ڕاییكردنی‌ كاره‌كانت
به‌كاریان
به‌ریت؟
هه‌وڵبده‌ كاتژمێر به‌كاربێنه‌ بۆ دیاریكردنی‌ ئه‌و ماوه‌یه‌ی‌ بۆ
ئه‌نجامدانی‌
هه‌ركارێك كه‌ پێویسته‌. دوو ڕۆژ ئه‌و كاره‌ بكه‌، بۆت ده‌رده‌كه‌وێت
چه‌ند
كات ته‌نیا بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ ته‌له‌فوون به‌كارده‌به‌یت. ڕاسته‌
په‌یوه‌ندییه‌
ته‌له‌فونییه‌كان كورتخایانن‌و بێبایه‌خ خۆده‌نوێنن، به‌ڵام
كۆكردنه‌وه‌یان
ده‌ریده‌خات كاتێكی‌ زۆر سه‌رفده‌كه‌یت. ئینجا بڕیاربده‌ پرنسیپی‌
"ئێستا
ئه‌نجامیده‌ده‌م‌و نایخه‌مه‌ سبه‌ی‌" جێبه‌جێ‌ بكه‌‌و یه‌كسه‌ر ئه‌و
كارانه‌
ڕاییبكه‌
كه‌ زیاتر له‌ 10 خوله‌كیان ناوێت. بۆ نموونه‌، كاتێك په‌رداخێك شه‌ربه‌ت
ده‌خۆیته‌وه‌،
یه‌كسه‌ر بیشۆو بیخه‌ره‌وه‌ جێی‌ خۆی‌، هه‌تاكو چێشتخانه‌كه‌تان
پڕنه‌بێت
له‌ قاپوقاچاخی‌ پیس‌و كاتێكی‌ زیاترت پێویست بێت بۆ
پاككردنه‌وه‌یان.

یاداشتنامه‌ به‌كاربهێنه‌
خۆت
له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌
شتی‌
كتوپڕ به‌دووربگره‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ دواخستنت له‌ كاره‌كانت. بۆ
ئه‌وه‌ی‌
شته‌كانت
له‌یانه‌چن، یاداشتنامه‌ به‌كاربێنه‌ بۆ تۆماركردنی‌ ئه‌و شتانه‌ی‌
ناته‌وێت
له‌یادیان بكه‌یت. هه‌روه‌ها په‌نا به‌ گه‌مه‌ی‌ "كردارو وێنه‌" به‌ره‌ بۆ
دووركه‌وتنه‌وه‌
له‌ به‌فیڕۆدانی‌ كاتی‌ به‌نرخ بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ شتێك كه‌ ناشێت
ده‌ستبه‌رداری‌
بیت. بۆ نموونه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ خۆت بپارێزیت له‌ گه‌ڕان به‌دوای‌
سویچی‌
ئوتومبیله‌كه‌تدا، هه‌ر كه‌ گه‌یشتیته‌ ماڵه‌وه‌ سویچه‌كه‌ لای‌
ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌
دابنێ‌‌و ده‌نگی‌ به‌ریه‌ككه‌وتنی‌ كلیل‌و ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ له‌
مێشكتدا
تۆماربكه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ ڕۆژی‌ دواتر كاتی‌ گه‌ڕان به‌دوای‌ سویچه‌كه‌دا
وێنه‌كه‌
بهێنیته‌وه‌ پێش چاوی‌ خۆت، به‌وشێوه‌یه‌ش ده‌نگی‌ به‌ریه‌ككه‌وتنه‌كه‌ت
بیرده‌كه‌وێته‌وه‌.

كاتی‌ سه‌رگه‌رمكردن
له‌بیرت
نه‌چێت له‌ خشته‌كه‌تدا كات
ته‌رخانبكه‌یت
بۆ سه‌رگه‌رمكردن‌و حه‌زه‌كانت‌و چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ پشووی‌
كۆتایی‌
هه‌فته‌دا. پێویسته‌ بڕێكی‌ باش پشوو و ئارامگرتن به‌ده‌ستبێنی‌، هه‌تاكو
بتوانی‌
بۆ هه‌فته‌ی‌ دواتر كاره‌كان به‌باشی‌ ڕاییبكه‌یت. هه‌وڵبده‌ له‌ كۆتایی‌
هه‌فته‌دا
هیچ كارێك به‌ هه‌ڵواسراوی‌ نه‌مێنێته‌وه‌و بردنه‌وه‌ی‌ بڕێك كار بۆ
ئه‌نجامدانی‌
له‌ پشووی‌ كۆتایی‌ هه‌فته‌دا كارێكی‌ خراپه‌و كاریگه‌ریی‌ له‌سه‌ر
كاره‌كانی‌
هه‌فته‌ی‌ دواتر ده‌بێت. هه‌روه‌ها دواخستنی‌ پشوودان‌و سه‌رگه‌رمكردنی‌
بۆ
پشووی‌ كۆتایی‌ هه‌فته‌، وات لێ‌ ده‌كات كاتی‌ خۆش به‌سه‌ربه‌ریت‌و
نیگه‌ران
نه‌بیت
به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی‌ كارێكی‌ دیاریكراو. ئه‌گه‌ر هه‌موو كاره‌كانت له‌
كاتی‌
خۆیاندا ڕاییكرد‌و كاتی‌ خۆت ڕێكخست، ئه‌وا بێگومان كاتت ده‌بێت بۆ
بینینی‌
هاوڕێكان‌و
كه‌سوكارت‌و به‌هانه‌ی‌ سه‌رقاڵبوون ناهێنیته‌وه‌
.



ڕێسای‌
20/80

ڕێسایه‌كی‌ به‌ناوبانگ هه‌یه‌ كه‌ پێیده‌وترێ‌ "ڕێسای‌ 20/80"، كه‌
پسپۆڕان پێیانوایه‌ یاریده‌ده‌ره‌ بۆ چاككردنی‌
شاره‌زایی‌ تاك له‌ ڕێكخستنی‌ كاتی‌ خۆیدا. بۆیه‌ ده‌پرسین
ڕێسای‌ 20/80 چییه‌؟
پاش
چه‌ندین ساڵ‌ لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌، زانای ئابووریی‌ ئیتاڵی‌ (فیلفریدو باریتۆ) گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی‌ بڵێ‌ جیهان یه‌كسانیی‌
دابه‌شكردنی‌ سامان به‌خۆوه‌ نابینێ‌‌و
ڕێژه‌ی‌ 20%ی‌ مرۆڤ 80%ی‌ پاره‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌. ئه‌مه‌ش ته‌نیا
بۆ بواری‌ دارایی‌‌و ئابووری ڕاست نییه‌، به‌ڵكو ده‌كرێت به‌سه‌ر كاتیشدا
جێبه‌جێبكرێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌
به‌سه‌ر كاتدا جێبه‌جێبكه‌ین، ئه‌وا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت
كه‌ 20%ی‌ ئه‌و كاره‌ی‌ مرۆڤ ئه‌نجامیده‌دات، 80%ی‌ كاتی‌ داگیرده‌كات.
ئه‌مه‌ش به‌فیڕۆدانی‌ ڕاسته‌قینه‌ی‌ وزه‌و كۆششه‌. ده‌كرێت بشڵێین
20%ی‌ ئه‌و ئه‌ركانه‌ی‌ ئه‌نجامیانده‌ده‌ین
به‌رپرسیارن به‌رامبه‌ر به‌ 80%ی‌ به‌رهه‌مه‌كان.
جا بۆ ئه‌وه‌ی‌ كاتی‌ خۆت به‌شێوه‌یه‌كی‌ باش به‌كاربه‌ریت، پێویسته‌
بزانیت ئه‌و 20% فرمانانه‌ چین كه‌ ده‌بێت ڕاییانبكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی‌ 80%ی‌
به‌رهه‌مت پێ‌ ببه‌خشێت.
ده‌شێت
بپرسیت: چۆن ده‌بێت بزانم ئه‌و فرمانانه‌ كامانه‌ن
كه‌ ده‌كه‌ونه‌ ناو ئه‌و 20%وه‌؟ لێره‌دا له‌خۆت بپرسه‌: ئایا كاره‌كانی‌
خۆت به‌وانه‌ ده‌ستپێده‌كه‌یت كه‌ به‌په‌له‌ن؟ ئایا كاتی‌ زۆری‌ خۆت
بۆ ڕاییكردنی‌ كاری‌ ئه‌وانی‌ تر به‌كارده‌به‌یت، بۆ
مجامه‌له‌كردنیان، له‌كاتێكدا كاره‌كانیان ناكه‌ونه‌ ڕیزی‌
پێشه‌وه‌ی‌ ڕیزبه‌ندیی‌ كاره‌كانت؟ ئایا هه‌میشه‌ ناڕه‌زایی‌ به‌رامبه‌ر
به‌و كارانه‌ ده‌رده‌بڕیت كه‌ ڕاییانده‌كه‌یت، چونكه‌ حه‌زیان لێ‌ ناكه‌یت؟
ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كانت بۆ هه‌موو ئه‌و پرسیارانه‌ به‌ڵێ‌ بوو، ئه‌وا
بزانه‌ كۆششی‌ خۆت به‌هه‌ده‌رده‌ده‌یت بۆ ئه‌نجامدانی‌ 80%ی‌ كاره‌
ناكاریگه‌ره‌كان‌و پێویسته‌ به‌پێچه‌وانه‌وه‌ بكه‌یت.

له‌خۆت بپرسه‌: ئایا به‌ڕاستی‌
ئه‌و كارانه‌ ئه‌نجامده‌ده‌ێت كه‌ حه‌زت لێیانه‌؟ ئایا ئه‌و كارانه‌ی‌
ئێستا ده‌یانكه‌یت به‌ڕاستی‌ ده‌بنه‌ هۆی‌ دیاریكردنی‌
ئامانجه‌كانت؟ ئایا به‌وه‌ هه‌ست به‌ به‌خته‌وه‌ریی‌
ده‌كه‌یت؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كانت بۆ ئه‌و پرسیارانه‌ به‌ڵێ‌
بوو، ئه‌وا بزانه‌ ده‌كه‌ویته‌ نێو بازنه‌ی‌ 20%ی‌ كاریگه‌ره‌وه‌ كه‌ 80%ی‌
به‌رهه‌م مسۆگه‌رده‌كات.
ئه‌وه‌ی‌
ئێستا پێویسته‌ بیكه‌یت، ئه‌وه‌یه‌ لیستێك به‌و
كارانه‌ بكه‌ كه‌ ده‌بێت له‌ ماوه‌ی‌ هه‌فته‌یه‌كدا ئه‌نجامیانبده‌یت.
ئینجا ئه‌و لیسته‌ دابه‌شبكه‌یت به‌سه‌ر دوو گرووپدا: گرووپێك
ئه‌و كارانه‌ی‌ تیادا داده‌نێیت كه‌ 80% به‌رهه‌مدێنن،
گرووپه‌كه‌ی‌ تر ئه‌و كارانه‌ی‌ تیادا داده‌نێیت كه‌ ته‌نیا
20% به‌رهه‌مدێنن.

به‌وجۆره‌ش باشترین كاته‌كانت بۆ ئه‌و كارانه‌ ته‌رخانده‌كه‌یت
كه‌ 80%به‌رهه‌مدێنن. به‌وجۆره‌ش به‌رهه‌مه‌كه‌ت زۆر له‌وه‌ی‌ جاران
زیاترده‌بێت



منقوووول


الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
مُشاطرة هذه المقالة على: Excite BookmarksDiggRedditDel.icio.usGoogleLiveSlashdotNetscapeTechnoratiStumbleUponNewsvineFurlYahooSmarking

ئایا هه‌ستده‌كه‌یت 24سه‌عاتی‌ ڕۆژو شه‌و به‌ش ناكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی‌ كاره‌كانت؟ :: تعاليق

لا يوجد حالياً أي تعليق
 

ئایا هه‌ستده‌كه‌یت 24سه‌عاتی‌ ڕۆژو شه‌و به‌ش ناكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی‌ كاره‌كانت؟

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة 

صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
منتديات حلبجةنت :: ته ندروستى :: گه شه پێدانی مرۆیی-
انتقل الى: