Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةأحدث الصورالتسجيلدخول


أختر لغة المنتدى من هنا

چی بکه‌ین تا منداڵه‌کانمان قوتابخانه‌یان خۆشبوێت؟ –

  
 
شاطر
 
  
چی بکه‌ین تا منداڵه‌کانمان قوتابخانه‌یان خۆشبوێت؟ –  Empty2012-10-03, 09:41
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
چی بکه‌ین تا منداڵه‌کانمان قوتابخانه‌یان خۆشبوێت؟ –
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
به ڕێوه به ری گشتی
الرتبه:
به ڕێوه به ری گشتی
الصورة الرمزية
 
ROZHGAR

البيانات
عدد المساهمات : 240
تاريخ التسجيل : 20/10/2011
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: چی بکه‌ین تا منداڵه‌کانمان قوتابخانه‌یان خۆشبوێت؟ –    






چی بکه‌ین تا منداڵه‌کانمان قوتابخانه‌یان خۆشبوێت؟ –

ئەگەر هەریەک لە ئێمە ئاوڕێک لە ژیانی ڕابردوومان بدەینەوە، دەبینین هەندێک ئەزموون لە ژیانماندا بە جۆرێک دەقی بەستووە کە مەحاڵە لە یادمان بچێتەوە،یان بەتەواوەتی پشت گوێی بخەین ، بەتایبەتی هەنگاوە یەکەمینەکانی ئەو ئەزموونانە کاریگەری زیاتری هەیە،یەکێک لەو ئەزمونە کاریگەرانەش یەکەم ڕۆژی چوونە قوتابخانەمانەوپۆلی یەکەمی دەستپێکردنی بە قوتابیبوونە ،چونکە ئەزموونی پۆلی یەکەمی خوێندن تەنها ناونووسینێکی سەرکاغەز نییەو بەس،بەڵکو هەنگاوێکی تەواو کاریگەرە لەسەرجەم لایەنەکانی ژیانی منداڵدا،چونکە لەهەموو بارێکدا منداڵ لەجیهانی هۆگربوونی خێزان و گرنگی پێدانەوە دەچێتە جیهانێکی تری فراوانەوە کەپێکهاتووە لە چەندین دەنگ و ڕەنگ وهێمای جیاوازکە بۆ ئەو قۆناغەی منداڵ ئاستەمە پەی بە هەموو نهێنییەکانی بەرێت و ئاشنای بێت وخۆی لەگەڵدا بگونجێنێت،دیارە خۆی لەخۆیدا هەموو قۆناغێکی گوێزەرەوە لەژیانی ئادامیزاددا مرۆڤ دووچاری بڕێک باری ناجێگیری دەروونی و پەستانی خۆڕاهێنان لەگەڵ هەلومەرجە نوێکاندا دەکات، بۆیە سەیرنییە ئەگەر بلێین دەشێت قۆناغی چونە خوێندنگە بەلای منداڵەوە ئەزموونێکی گرانبێت وسەرەتایەکی تاڵبێت ئەگەر ئێمەی کەسە گەورەکانی دەوروبەری لە خواست و هەستەکانی تێنەگەین و بە درووست ڕەفتاری لەگەڵدا نەکەین، هەر ئەم سەرەتایەش دەلوێت ببێتە هۆی سەرهەڵدانی چەندین گرفتی جۆربەجۆرو دوچاری ترس و بیم و دڵەڕاوکێیەکی وای بکات کە حەزی منداڵ بۆ قوتابخانە بپووکێنێتەوەو لە بریدا یاخوبوون و هەڵهاتن لە قوتابخانە جێگەی بگرێتەوە ، چونکە لەم قۆناغەدا ئیتر سەرەتای ململانێ ی توانست ولێهاتوییەکان دەست پێدەکات و زۆر بەزوویی خاڵە لاوازەکانی منداڵ لە خۆگوونجاندن و تێکەڵبوونە کۆمەڵاییەتیەکان بە دیار دەکەون وهەر شکستێکیش لەم قۆناغەدا بە دڵنییاییەوە کاریگەری لە چۆنیەتی ژیانی منداڵ دەبێت لە داهاتوودا ، جا بۆ ئەوەی لە هەستی حەزلێنەبوونی منداڵ لە قوتابخانە تێبگەین ، دەبێت لەهۆکارەکانی حەز لێنەبوونەکان تێ بگەین ،کە لە چەند پۆلێنێکدا دەیانخەینە ڕوو:
1) هۆکارە پەیوەندیدارەکان بە خودی خوێندکارەوە:
أ‌- سیما جیاکەرەوەکانی کەسێتی منداڵ بە پێی توانستی کارامەییەکانی منداڵ لە ڕوبەڕوبوونەوەکانی دەوروبەریدا بەدیار دەکەون ، بۆنمونە لاوازی کارامەیی لە بواری دەرونی و کۆمەڵایەتیدا دەکرێت هۆکارێک بێت بۆ کەمتوانایی منداڵ لە هاوڕێ پەیداکردن وتێکەڵاوییە کۆمەڵایەتییەکان لە کاتی یاری و چالاکییە کۆمەڵایەتییەکاندا،کە ئەم هۆکارەش دەبێتە هۆی بێزاری منداڵ لە ناوەندی قوتابخانە ،چونکە قوتابخانە ناوەندێکی کۆمەڵایەتییەو پێویست بە توانای تێکەڵبوون و خۆگونجاندنی کۆمەڵایەتی هەیە.
ب‌- توانستی منداڵ بۆ فێربوون: زۆر هۆکار کاریگەریان لەسەر توانستی منداڵ هەیە بۆ فێربوون ،هەر لە سیفاتە بۆماوەییەکانەوە تا هەموو ئەو ئەزمون و شارەزاییانەی کە منداڵ تا ئەوکاتە پیایدا تێپەڕییوە، لە توانستی ئاخاوتن و دەربڕین و فەرهەنگی زمانەوانی و شێوازی وەڵامدانەوەی هەڵوێستەکان وهەروەک توانستی ژییری منداڵیش بە کەم یان زۆر کاریگەری لە توانستی منداڵ هەیە لە قوتابخانەدا.
ت‌- گرفت و کێشە دەروونیی و ئەقڵییەکانی منداڵ: زۆر کێشەو گرفت هەیە لەقۆناغی منداڵیدا بەهٶی هۆکارو هەلومەرجی جۆربەجۆرەوە دووچاری منداڵ دەبن ، کە هەندێکیان نادیارن و لەکاتی چوونە قوتابخانەی منداڵدا نەبێت دەرناکەون چونکە دیاردەکانییان لەتوانای منداڵ بۆ فێربوون و وەڵامدانەوەی کردارە فێرکارییەکاندا دەردەکەون وەک کەمتوانایی خوێندنەوەو گرفتی ئاگایی و ئیدراکی منداڵ…
2) هۆکارە خێزانییەکان :
هەموو هەلومەرجە خێزانییەکان ،هەرلە شێوازی تێڕوانینی باوان بۆمنداڵ و تێڕوانینی دایکوباوک بۆ یەکتر و ژمارەی منداڵ و ڕیزبەندی منداڵ لە خێزاندا و جیاوازی لەنێوان منداڵادا ، جیابوونەوەی دایکوباوک وتوندوتیژییە خێزانییەکان و ،جیاوازی ڕەگەزی وچەندین هۆکاریتری خێزانی ڕۆڵیان هەیە لە دروست کردنی حەزی خۆشەویستکردنی قوتابخانە لای منداڵ ،یان بێزراندنی لە بەرچاوی منداڵدا، بێگومان هەر زیادڕەوییەک لە هۆگرکردنی منداڵ بەخێزانەوە یان کەمتەرخەمی کردن لەگرنگی پێدانی منداڵدا لە ناو خێزاندا لەهەربارێکیاندا هەر منداڵ دەبێدە قوربانی دوچاربون بەترس و دڵەڕاوکێ وهەستی نائارامی وترسی لەدەستدانی لادرووست دەکات.
3) هۆکارە خوێندنگەییەکان:
هەلومەرجە خوێندنگەییەکان بە گشتی لە مامۆستاو شێوازی وانەوتنەوەو شێوازی مامەڵەوڕەفتاریان لەگەڵ قوتابیانداو هەروەها جۆری ژینگەو بیناو خزمەتگوزارییەکانی قوتابخانە،کاریگەریان لەسەر قوتابی هەیە.
ئەمانەو سەرەڕای جۆری تێڕوانینی کۆمەڵگە بەگشتی بۆ قوتابخانەو چۆنییەتی گرنگی پێدانی لە کۆمەڵگەدا و هەموو پڕوپاگەندە سلبییەکانی نێو کۆمەڵگە بەرامبەر بە قوتابخانە دەشێت هۆکارێک بن بۆ دورخستنەوەی منداڵ لە حەزی بۆ قوتابخانە .بەڵام ئەوەی لێرەدا گرنگە چۆن بزانیین منداڵ بێزارە لە قوتابخانە ؟ بێگومان منداڵ لەو قۆناغەدا ناتوانێت خۆی دەربڕینی ڕاستەقینە لەهەستی خۆی بکات و ڕازەکانی دڵی بدرکێنێت ، بەڵکو لەڕێی ڕەفتارو دەربڕینە ڕەمزی و جەستەییەکانییەوە وەک بێزاری و گریان و خۆگرتنەوە لەخواردن و خۆبەنەخۆش خستن و… دەبێت ئێمەی گەوران لێی تێبگەین و بەدوای گرفتەکانیدا بگەڕێین،دیارە ئەم گرفتانەش لە منداڵێکەوە بۆ منداڵێکی تر جیاوازە بە پێێ توندی یان کەمی زەبرەکانی سەر منداڵ.
دەتوانیین قوتابخانە لای منداڵ شیرین بکەین؟
بێگومان دەتوانیین قوتابخانە لای منداڵ شیرین بکەین وبەسەر گرفتەکانیشدا زاڵبیین ، بەمەرجێک خێزان و قوتابخانە هەمئاهەنگ بن لە هاوکاری یەکدی بەشێوەیەکی زانستی و بابەتی لەگرفتەکان بڕوانن و کار بۆ باشکردنی بکەن ،بۆ ئەم مەبەستەش چەن پێشنییارێک دەخەینە ڕوو کە پەشێوەیەکی گشتی ڕۆڵی کارا دەبێنێت لە خۆشەویستکردنی قوتابخانەو هۆگرکردنی منداڵ پێوەی ،لەوانە:
• پەروەردەکردنی منداڵ لە خێزانێکی تەندرووستدا لە هەموو ڕوویەکی هەست و سۆزو گرنگیپێدان ودابینکردنی پێداویستییەکاندا.
• ئاشناکردنی منداڵ بەشێوەیەکی درووست بە ژیان و هەلوومەرجەکانی قوتابخانە.
• ڕوانین بۆ منداڵ لەسنووری تواناکانی خودی منداڵدا نەک چاوەڕوانکردنی ئەنجامدانی موعجیزە لە منداڵ.
• پێشوازیکردنی منداڵانی پۆلی یەکەم لەسەرەتای ساڵداو ئەنجامدانی ئاهەنگی شیاو بۆئەو مەبەستە و ڕەخساندنی هەلومەرجی گونجاو بۆ کرانەوەو یەکترناسین دوور لە زۆرکردن و بێزارکردنی منداڵ.
• بەکارهێنانی شێوازی گونجاو لەوانە وتنەوە و بەکارهێنانی هۆی فێرکردنی جۆربەجۆر و گونجاو لەگەڵ ئاستی تەمەن و توانای لێتێگەیشتنی منداڵاندا لەو تەمەنەدا.
• پەڕەوکردنی جیاوازی تاکایەتی وتێگەیشتن لە خەسڵەتە تایبەتییەکانی منداڵ و کارکردن بۆ ڕەخساندنی هەلی لەباری فێربوون لە ناوەندی پۆلدا.
• خۆشویستنی منداڵ لە قوتابخانەودورکەوتنەوە لەسەرزەنشت و شکاندنی کەسێتی منداڵ

ئاماده‌كردنی :- مه‌حمود عه‌بدولکه‌ریم قادر – سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی






 الموضوع الأصلي : چی بکه‌ین تا منداڵه‌کانمان قوتابخانه‌یان خۆشبوێت؟ – // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ROZHGAR




 


  
مواقع النشر (المفضلة)
 


  
الــرد الســـريـع
..

هام جداً: قوانين المساهمة في المواضيع. انقر هنا للمعاينة
الرد السريع
 


  
خــدمات المـوضـوع
 KonuEtiketleri كلمات دليليه
چی بکه‌ین تا منداڵه‌کانمان قوتابخانه‌یان خۆشبوێت؟ – , چی بکه‌ین تا منداڵه‌کانمان قوتابخانه‌یان خۆشبوێت؟ – , چی بکه‌ین تا منداڵه‌کانمان قوتابخانه‌یان خۆشبوێت؟ – ,چی بکه‌ین تا منداڵه‌کانمان قوتابخانه‌یان خۆشبوێت؟ – ,چی بکه‌ین تا منداڵه‌کانمان قوتابخانه‌یان خۆشبوێت؟ – , چی بکه‌ین تا منداڵه‌کانمان قوتابخانه‌یان خۆشبوێت؟ –
 KonuLinki رابط الموضوع
 Konu BBCode BBCode
 KonuHTML Kodu HTMLcode
إذا وجدت وصلات لاتعمل في الموضوع او أن الموضوع [ چی بکه‌ین تا منداڵه‌کانمان قوتابخانه‌یان خۆشبوێت؟ – ] مخالف ,, من فضلك راسل الإدارة من هنا
 

>




  

مواضيع ذات صلة