ئافره‌تان
قه‌ت ئه‌و پیاوه له‌یاد ناكه‌ن كه‌ڕۆژێك له‌ڕۆژان هاتووه‌ته خوازبێنیی,
به‌ڵام پیاوان قـه‌ت ئه‌و ئافره‌ته له‌یاد ناكـه‌ن كه‌ڕۆژێك له‌ڕۆژان
خوازبێـنیهكهی ڕهفـز كردووه
پیاوێكی ناودار ووتی : هه‌میشه خێزانه‌كه‌م داوای ماسیی تازه‌م
لێده‌كات و قه‌ت ماسیی به‌ستووی ناو موجه‌میده قه‌بوڵ ناكات, كاتێكیش
بۆی ده‌كڕم جـوان جوان پاكی ده‌كاته‌وه و ده‌یخاته ناو فرێزه‌ر و
موجهمیدهكهی ماڵه‌وه و دوای چه‌ند مانگێک بۆمان دێنێته پێش و
ده‌رخواردمان ده‌دات و هه‌موو جارێكیش فه رموی خواردنی ئه‌و ماسـیه
تازه‌یه‌مان ده‌كات و ده‌ڵێ بفه‌رموون ماسیی تازه بخۆن !! ئایا ئه مه جه نی به جه ند !! .
كه‌سێك
پرسیارێكی لهشێخێكی به‌ته‌مه‌ن كرد و ووتی : قوربان خێره جه‌نابت
تائێستا خێزانت نه‌هێناوه ؟ ووتی : به‌درێژایی ماوه‌ی چـل ساڵی
ته‌مـه‌نم به‌دوای خێزانێكی باش‌دا گـه‌ڕام تادۆزیمهوه, ئه‌ویش ووتی :
ئه‌ی بۆچی نهتهێـنا؟ ووتی : ئاخر بینـیم كه‌ئه‌ویش ده‌مێـكه عه‌وداڵی
گه‌ڕانه به‌دوای پیاوێكی باش‌دا و هێشتا ده‌ستی نه‌كه‌وتووه, ئه‌وه‌ش
قیسمه‌ت و نسیبه !! ..
ده‌ڵێن
زه‌واج وه‌ك ده‌ریایه‌ك وه‌هایه, ئه‌وه‌ی كهلهناویدایه خوا خوایه‌تی
بێته ده‌ره‌وه و ڕزگاری ببێت, ئه‌وه‌ش كهلهدهرهوهیه له‌هه‌ڵپه‌ی
ئه‌وه‌دایه كه‌بێته نێو ده‌ریاكه‌وه, چونكه نازانێ له‌وێ چ باسه
2011-09-23, 03:51 من طرف ibn islam