101/ كتێبی به‌نرخ له‌سه‌روه‌ت و سامان باشتره .
102/ ته‌نیایی له هاورێی خراپ باشتره .
103/ ئه‌گه‌ر ده‌ستت درێژ نه‌كه‌یت ئاگردان ده‌ستت ناسوتێنێت .
104/ سه‌بر تاله به‌لام به‌رهه‌مه‌كه‌ی شیرنه .
105/ خۆش باوه‌ر چاوێكی كوێره .
106/ كاری چاكه هه‌رگیز وون نابێت .
107/ ئه‌قل ده‌توانێت پاره دروست بكات به‌لام پاره ناتوانێت ئه‌قل دروست بكات .
108/ قسه‌ی زۆر بكڕه و كه‌میش بفرۆشه.
109/ راستی قورسه جونکه هه‌ڵگری که‌مه.
110/ وريابه له كاتى خۆپرسينهوهدا ، ئاسانكاريى و شل و شۆڵى به‌خه‌ج نه‌ده‌يت.
111/ ژيان به خۆشى و ناخۆشى و هه‌ڵكشان و داكشانهكانييهوه تيدهبهريت و به خالى كؤتايى ده‌كات. كه‌واته مه‌هێله خه‌م و مه‌راق تهنكت بيههلبجينيت.
112/ هيوا براويى، واته خؤ خؤشنهويستن، به‌نرخترين سه‌رمايه و دهسمايه تؤ خؤتيت.
113/ هه‌زاران رێگه ئه‌تگه‌ێنێته خۆشی به‌ختت گه‌ر یه‌کێ له‌و رێگایانه گیرا ئه‌وا رێگه‌یه‌کی تر هه‌ڵبژێره.
114/ باشترین شت له لێقه‌وماندا بیرکردنه‌وه‌یه.
115/ دنیا بۆ پیاو زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌که بۆ ژن زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ک دنیایه‌که.
116/ هه‌ر ده‌نگێک له سروشته‌وه بێت جۆره میوزیکێکه به‌ڵام هه‌موو که‌س ناتوانێت ده‌رکی پێ‌بکات.
117/ دۆستی ئێوه که‌سێکه که هه‌موو لایه‌نه‌کانی ژیانتان بزانێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خۆشی بوێن.
118/ هیچ شتێک گۆرانی به‌سه‌ردا نایه‌ت ئه‌وه ئێمه‌ین ده‌گۆرێین.
119/ باشترین به‌رنامه دارشتن بۆ داهاتوو.
120/ زه‌رده‌خه‌نه واجبیکی کۆمه‌لایه‌تیه.
121/ ئه‌وه‌ی ده‌ته‌ویت به زۆر ده‌ست بکه‌ویت, به‌زه‌رده‌خه‌نه به ئاسانی ده‌ستت ده‌که‌ویت.
122/ باوک هه‌له‌ی کوره‌که‌ی ده‌شارێته‌وه. و کوریش هه‌ڵه‌ی باوک ده‌شارێته‌وه.
123/ هیچ جێگه‌یه‌ک نیه که مندال تیایدا بخه‌ویت که وه‌ک ماڵی باوکی ئارام بێت.
124/ تهمیکردنی باوک چاره‌سه‌رێکی شیرینه سوده‌که‌ی تالیه کانی تێده‌په‌رێنێت.
125/ بوونی ته‌نها باوکیک باشتره له ده مامۆستا.
126/ هه‌رکه‌س هه‌لنه‌ستیت به جیبجیکردنی ئه‌رکی دایک و باکی شایه‌نی هاوسه‌رداری نیه.
127/ ڕێوی هه‌رگیز له نزیک لانه‌ی خۆی ڕاو ناکات.
128/ ڕیوی نابێ له کاتی دادگایی کردنی مریشک ڕۆڵی دادوه‌ر ببینێ.
129/ سه‌گ له‌به‌ر ماڵی خاوه‌نه‌که‌ی شێره.
130/ ئه‌و حوشتره‌ی که ئاره‌زووی چوونه سه‌رشاخ بکات ملی خۆی به بڕین ده‌دات.
131/ ته‌نها که‌سانی دز و شه‌ڕانگێز ڕه‌خنه له یاسا ده‌گرن.
132/ که‌سێک که یارمه‌تی له یاسا وه‌رده‌گرێ ده‌توانێ گورگ له گوێچکه‌وه ڕابگرێ.
133/ کاتێ گۆشت له نێو سه‌به‌ته‌یه‌کدا به دیواره‌وه هه‌ڵواسراوه ، پشیله ده‌بێته ئاژه‌ڵێکی ژیر.
134/ ئیڕاده تاکه ڕاستیه‌که ودڵی هه‌موو شکستێکیشه. شۆپنهاوه‌ر.
135/ ناخۆشیه‌کانی ژیان له بیر خۆت به‌ره‌وه‌و به ئامێزێکی کرایه‌وه به‌ره‌و پیری ژیان بڕۆ.
136/ ئه‌وه‌نده‌ی بتوانی له ژیانتدا شاد به‌و ، خۆت له بیروهزری بێ سود و هیوابڕ بپارێزه.
137/ دڵۆپێک هه‌نگوین زیاتر له قاپێک سرکه مێش له ده‌وری خۆیدا کۆده‌کاته‌وه.
138/ ده‌کرێ هه‌موو که‌سێک بۆ ماوه‌یه‌ک له خشته به‌ریت ، ده‌کرێ هه‌ندێکیش بۆ ماوه‌یه‌ک فریو بده‌یت ، به‌ڵام
هه‌رگێز ناکرێ هه‌موو خه‌ڵکی بۆ هه‌میشه فریو بده‌یت.
139/ پێکه‌نین گه‌وره‌ترین چه‌که له خه‌باتی ژیاندا.
140/ مرۆڤی کامڵ که‌سێکه که ژیانی خۆی به ده‌سته‌کانی خۆی دروست ده‌کات.
141/ که‌مێک پشوو بده تا زووتر بگه‌یته ئه‌نجام.
142/ هه‌ر کاتێک توانیمان له دوای هه‌ر شکستێک پێ بکه‌نین ئه‌مه نیشانه‌ی ئازایه‌تییه ، کارێکی ئاسان نیه ، به‌ڵام ئه‌سته‌میش نیه.
143/ ئه‌گه‌ر چاویلکه‌ی ڕه‌شبینی له چاوان بکه‌یته‌وه و به دیدێکی به‌خته‌وه‌رانه له هه‌موو شتێک ڕامێنی ،
ده‌بێنی ژیان جوانتر‌و خۆشتره له‌وه‌ی تۆ بیری لێ ده‌که‌یته‌وه.
144/ به‌هار به ڕازاوه‌یی خۆی نواند ، تۆ ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی له به‌هاری ته‌مه‌ن دایت ، نرخ و به‌های لاوێتی خۆت بزانه ، به‌هاری ته‌مه‌نت له نێو به‌هاری سرووشتدا به‌خۆشی ڕابوێره.
145/ مرۆڤ به درێژایی ته‌مه‌نی له ئه‌رز ده‌خوات به‌ڵام ئه‌رز به‌یه‌ك تیكه ده‌یخوات.
146/ ئه‌ی خۆشه‌ویستی هیچ كه‌سێك ناتوانێ بهرانگیرت بێ تۆ به‌سه‌ر زێریشدا سه‌ر ده‌كه‌وی.
147/ ئه‌وه‌ی بترسێ کؤیلهیه.
148/ ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێ لای خه‌ڵكی خۆشه‌ویست بیت پێویسته خۆتت له‌بیرچێ.
149/ ئه‌و كه‌سه‌ی چاكه له‌گه‌ڵ براده‌ره‌كه‌ی دا بكات چاكه له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌كات.
150/ ئه‌گه‌ر ئه‌وشته وانه‌بوو پێی هه‌ل مه‌سه ،ئه‌گه‌ر راستیش نه‌بوو قسه مه‌كه.
151/ ئه‌و پیاو ژنه‌ی كه به ئاسانی یه‌کتری ده‌ناسن ئه‌وانه خۆشه‌ویستی هه‌رزان به‌هان،
ئه‌و كه‌سه ی به‌زوویی دهبێتهبرادهر ئه‌وانه براده‌ری هه‌میشه‌ی نین.
152/ ئه‌ی خۆشه‌ویستی تۆ خوای شه‌ری له‌پاش ئه‌و هه‌موو شتانه ناتوانین بلێین شه‌یتانی.
153ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ند ویستی لههونهرهكهیدا به‌رز بێته‌وه پێویسته کچ له‌دڵیا دورخاته وه.
154/ ئێمه هه‌موو له‌سه‌ر رابردو ده‌ژین،بۆ رابردوش خۆمان دادهرزێنین.
155/ ئه‌وه‌ی سه‌بری هه‌بێ ده‌توانێ هه‌موو شتێك جێ به جێ كا.
156/ هه‌موو ئاٿرهتێكی جوان مه‌رج نیه چاك بێت.. به‌ڵام ئاٿرهتی جوان له‌به‌ر چاوانه ئاٿرهتی ژیر‌و دانا‌و به‌ره‌وشت له به‌ر دڵانه.
157/ ئافره‌تی جاک و ته‌ندروستی پاک گه‌نجینه‌ی پیاوه.
158/ من هیچ له نهێنی خوا نازانم.. به‌ڵام زۆرشت ده‌رباره‌ی مرۆڤ ده‌زانم.
159/ ئه‌وانه‌ی خۆشه‌ویسته‌کانیان ده‌رناخه‌ن وه‌ک ئه‌وانه‌ن که خۆشه‌ویتی ناکه‌ن.
160/ ئه‌و ئازاره‌ی ناتونای لێی ره‌ت بیت لێێ رادێیت.
161/ یاسا نیشانه و به‌ڵگه‌ی بونی عه‌قله.
162/ دلی ئافره‌ت گه‌وره‌ترین سه‌رجاوه‌ی خۆشه‌ویستی و دل سۆزیه.
163/ باشترین شت له لی قه‌وماوی بیر کردنه‌وه‌یه.
164/ م‌ب بیر ده‌که‌مه‌وه که‌واته من هه‌م.
165/ بروام كرد كه هیچ شتێك نیه به‌قه‌د بیركردنه‌وه ئازار كێش بێت.
166/ به‌رده‌وام له ژیانتدا هه‌له‌کان بقۆزه‌وه و به باشترین شێوه سوود له ده
167/ حه‌سانه‌وه‌ی باش له خۆراکی باش باشتره.
168/ عاقل ئه‌وه‌ی که ده‌یزانی نایلیت، به‌لام ئه‌وه‌ی که ده‌یلێت ده‌یزانێت.
169/ ده‌توانی تاوانه‌کانی سه‌رده‌می لاوی له روخساری پیریدا ببینی.
170/ هه‌ولبده له یه‌ک کاتدا ته‌نها بیر له یه‌ك شت بکه‌ته‌وه.
171/ ترێ له داری باش و کج له دایکی باش هه‌لبژێره.
172/ خه‌نده دوژمن ده‌کاته دۆست.
173/ ناخۆشترین رۆژ ئه‌و رۆژه‌یه که خه‌نده‌ی تێدا نی یه.
174/ خه‌نده‌کانت کورتررین مه‌ودای نێوان دوو که‌سه.
175/ هه‌میشه هه‌ناسه‌ی قوول هه‌لکێشه.
176/ که‌مترین سه‌ردانی هاوریکانت بکه تا هاورێیه‌تی نێوانتان به هێزتر بێت.
177/ هه‌زار دۆست، قه‌ت کاری دوژمنێک ئه‌نجام ناده‌ن.
178/ له هێدی رۆستن مه‌ترسه له‌وه‌ستان بترسه.
179/ یه‌که‌م جار تاریخی ولاته‌که‌ی خۆت بزانه، دواتر تاریخی ئه‌وانی دیکه بخوێنه‌ره‌وه.
180/ بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره بیت سه‌ره‌تا بجوکبه.
181/ ئه‌گه‌ر واز له گرفته‌کان بهێنین قه‌ت ریگهجاریانبۆ نادۆزینه‌وه.
182نه‌فامی مرۆڤ و گه‌وره‌یی که‌هکه‌شان بێ سنووره، هه‌رچه‌ند له‌مه‌ر بێ سنووربوونی که‌هکه‌شان من زۆر دڵنیا نیم.
183/ مرۆڤی ئاقڵ به‌ته‌نیا هه‌ڵه ناکات؛ به‌ڵکوو بواری هه‌ڵه‌کردن به که‌سانی تریش ده‌دات.
184/ ئازادی به‌و مانایه نییه که مرۆڤ هه‌رچی پێی خۆش بوو بیکات؛ به‌ڵکوو به‌و مانایه‌یه که به‌و کاره‌ی که پێی خۆش نییهمهجبوور نه‌کرێ.
185/ مرۆڤی گه‌شبین له هه‌ر گرفتێکدا رێگا چاره‌یه‌ک ده‌دۆزێته‌وه، که‌چی مرۆڤی ره‌شبین بۆ هه‌ر رێگاچاره‌یه‌ک گرفتێک ده‌دۆزێته‌وه.
186/ له‌سه‌ر عاده‌ت و کرده‌وه‌کانی مرۆڤ بریار بده، نه‌ک له‌سه‌ر قسه‌کانی، مرۆڤ قسه‌کانی زۆر زوو ده‌گۆڕێ، به‌ڵام عاده‌ت و کرده‌وه‌کانی زۆر زوو ناگۆڕدرێن.
187/ دیکتاتۆڕ به‌که‌سێک ده‌ڵێن بۆ سێوێک دارێک له بن و ڕیشه‌وه ده‌ردێنێ.
188/ ژیانی مرۆڤ پڕه له‌هه‌ورازو نشێو، مرۆڤ ده‌بێ هه‌وڵی ئه‌وه بدا له نشێو دا نه‌مێنێ.
189/ ئافره‌ت بونه وهريكه لهنيوان فريشته و پياودا.
190/ ئافره‌ت گولى به‌هاره...جوانى جيهانه روحىژ يانه.
191/ ئافره‌ت ئاوينهيه كهلهشيوهو ره‌نگه‌كان.
192/ ئافره‌ت نمونه‌يى جوانى وناسكى يه.
193/ ئافره‌ت گه‌ش ترين جراى ژيانه.
194/ به‌های ئاو کاتێک ده‌رده‌که‌وێ که کانیاوه‌کان ووشک بن.
195/ ئه‌وه‌نده‌ی بتوانی هاوه‌ڵی دڵسۆز بۆ خۆت هه‌ڵبژێره و بزانه هه‌ر چه‌ند دۆست و هاوڕێی دڵسۆزت زیاتر بێت ، له‌ژیانت دا سه‌رکه‌وتووتر ده‌بیت.
196/ زه‌وجی زوو هه‌ڵه‌یه‌که و دواخستنیشی هه‌ڵه‌یه‌کی تره.
197/ کاتێ مناڵی خۆت له ئامێز گرت ، په‌ی به خۆشه‌ویستی باوکت ئه‌به‌یت.
198/ ئه‌گه‌ر به پێی چه‌په‌وه له ناو پێخه‌فه‌که‌ت ده‌ربچیت به درێژایی ئه‌و ڕۆژه کاتێکی خۆشت نابێت.
199/ فرمێسک و ئاره‌قه وخوێن هیچ کاتێک بێ ئه‌نجام نامێننه‌وه.
200/ فرمێسکی دۆست له پێکه‌نینی دوژمن له پێشتره.
2011-09-23, 03:52 من طرف ibn islam