مامۆستایه‌ک له قوتابیه‌که‌ی ده‌پرسێت: باوکت ئیشی چییه؟ منداڵه‌که بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرێت و وه‌ڵام ناداته‌وه.
دووباره مامۆستاکه پرسیاری لێ ده‌کاته‌وه: فڵان که‌س باوکت ئیشی چییه؟ منداڵه‌که بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرێت و وه‌ڵام ناداته‌وه.
مامۆستاکه به توڕه‌یی ڕوو له منداڵه‌که ده‌کات و پێی ده‌ڵێت: نه‌فام
نازانی باوکت چی کارێک ده‌کات؟ منداڵه‌که سه‌ری به‌رز ده‌کاته‌وه و
ده‌ڵێ: به‌ڵێ! باوکم له گۆڕه‌که‌یدا خه‌وتووه
هه‌ندێک جار له قسه‌کانماندا په‌له ده‌که‌ین و به‌رامبه‌ره‌که‌مان
بریندار ده‌که‌ین. وه نازانین هۆکاری ئارامی و بێده‌نگی که‌سه‌کان چییه.
هه‌ر که‌س گه‌یشته حاڵه‌تی بێده‌نگی به‌و بێده‌نگیه وازی هێنا و توانای
قسه کردنی نه‌بوو!! تۆش په‌له مه‌که له بڕیاردان له‌سه‌ریان پێش
ئه‌وه‌ی بزانیت چی له ده‌رونیاندا هه‌ی